خالد سلێمان
ساڵی ٢٠٠٠ له‌گه‌ڵ مامۆستای زمانی فه‌ره‌نسیمدا له شاری مۆنتریال گفتوگۆیه‌كی توند كه‌وته نێوانمانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی من پێموابوو (ماگدۆنالدز) ره‌مزێكی بێناوه‌ڕۆكی لیبرالیزمه، ئه‌و كه ناوی بێرنارد بوو، هه‌موو رۆژێك له‌گه‌ڵ هاتنه ناو پۆلی خوێندنه‌وه كۆكا كۆلایه‌كی دایه‌تی تایبه‌تی به‌ده‌سته‌وه بوو كه ناوی «لۆ شوا دۆ پڕێزدان» بوو، واته ده‌سته‌بژێری سه‌رۆك، تا سه‌ر ئێسقان «نۆرس ئه‌مێریكان» بوو، ماگدۆنالدی وه‌ك به‌شێكی كولتوری خۆی ته‌ماشا ده‌كرد، له‌ڕاستیشدا هه‌روایه. گرفته‌كه لای من بوو كه شتی نامۆم ده‌وت، پێی سه‌یر بوو كه‌سێك له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتووه‌ته كه‌نه‌دا، به‌ڵام به‌شێكی كولتوره‌كه‌ی به‌دڵ نییه.
قه‌ناعه‌ته‌كه‌ی من په‌یوه‌ندیی به ته‌ندروستی‌و سیستمی خواردنه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو ئایدیۆلۆژی بوو په‌یوه‌ندیی به گه‌نجێتی و بیری چه‌پێكی وشكه‌وه هه‌بوو كه تا ئه‌و كاته وه‌ك تاكه ئۆپشنی راست و دروست ته‌ماشام ده‌كرد. شه‌ڕی روخاندنی رژێمی سه‌دام حسێن و هه‌ڵوێستی چه‌پی ئه‌وروپی كه پاڵپشتییان له سه‌دام حسێن ده‌كرد، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێ له‌ڕه‌مزه‌كانی نه‌وه‌ی شۆڕشی ١٩٦٨ كه به‌زمانی فه‌ره‌نسی پێی ده‌ڵێن «نه‌وه‌ی سواسان-ویتار» واته شه‌ست هه‌شتییه‌كان كه له‌كاتی شه‌ڕی كۆتاییهێنان به یه‌كێك له دیكتاتۆره سه‌رسه‌خته‌كانی دنیا، پاڵپشتییان له خستنی سه‌دام و حزبه‌كه‌ی كرد. ئه‌م ئیشكالیه‌ته‌ی نێوان شه‌ست و هه‌شتیه‌كان و چه‌پی نوێی ئه‌وروپا كه به‌وردی چاودێریم ده‌كرد، منی له گرێ «عوقده‌ی» ماگدۆنالدز رزگار كرد و خستمیه ناو بازاڕی لیبرالیزمه‌وه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆم بزانم به‌رده‌وام چه‌پایه‌تی وه‌ك تارمایی له پشت قسه و نووسینه‌كانمه‌وه بوون. یانی به كورتییه‌كه‌ی من بۆ خۆم بوبوم به ئیشكال، له زۆر بۆنه‌دا سه‌رسه‌ختانه به‌رگریم له سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌كرد، به‌ڵام زۆر جار دژی خۆم ده‌وه‌ستامه‌وه‌و دژی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌وه‌ستامه‌وه. یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر كه‌ناڵی كوردسات بوو ساڵی ٢٠٠٤ له‌به‌رنامه‌ی هاوڕێ و هاوپیشه‌م كاك جه‌مال حسێن كه به‌رامبه‌ره‌كه‌م نووسه‌رو تێكۆشه‌ر سه‌ڵاح موهته‌دی بوو. كاك سه‌ڵاح به‌وه توڕه بوو كه له به‌رنامه‌كدا وتم : «ئه‌و دۆناڵد ڕامسفێڵد-ه‌ی ئێستا دێته عیراق و باسی كه‌وتنی سه‌دام حسێن ده‌كات، ساڵی ١٩٨٦ له به‌غدا ئیمزای فرۆشتنی هێلیكۆپته‌ری كشتوكاڵی له‌گه‌ڵ هه‌مان سه‌دامدا ئیمزا كرد، كه دوایی ئه‌و هێلیكۆته‌رانه گه‌لی كوردیان پێ بۆردومان كرا، كه‌وا بێت رامسفێلد درۆ ده‌كات».له‌و كاته‌وه له‌هه‌وڵێكی به‌رده‌وامدام باوه‌ڕ به خۆم بێنم كه لیبرالیزم مۆدێلێكه، ده‌كرێ بۆ هه‌موو دنیا بگونجێت، به‌ڵام ددان به‌وه‌دا ده‌نێم كه له ناخه‌وه هه‌ر به‌لای ئه‌زمونه‌كه‌ی جۆرج ئۆروێڵ له ئیسپانیا‌و ته‌نیاییه فیكریه‌كه‌ی «ژیژه‌ك» و خه‌ونه یۆتۆپییه‌كه‌ی هادی عه‌له‌وی-دا ده‌شكامه‌وه تا ئه‌و چركه‌یه‌ی كه داعش شنگالی داگیر كرد.شنگال پێویستی به‌هه‌مووانه‌ئه‌و رۆژه‌ی داعش شنگالی داگیركرد له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوپیشه‌م ستران عه‌بدوڵڵا له ئۆفیسی رۆژنامه‌ی «كوردستانی نوێ» موناقه‌شه‌ی رووداوه‌كه‌مان ده‌كرد كه قسه‌ی به‌كه‌س نه‌هێشتبوو، بێ سێ و دوو وتم: «شنگال پێویستی به‌هه‌موو شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازانی دنیایه، ئێمه له ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابوردوودا ده‌ژین، فاشیزم هه‌مان فاشیزمی ئیسپانیا‌و شوێنه‌كانی تری ئه‌وروپایه، ته‌نها ره‌نگیان جیاوازه». ستران پێی وتم بۆ قسه‌كانت بۆ سبه‌ی ناكه‌یته وتارێك.كه كۆبانێ-شی هاته سه‌رو وێنه‌ی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه به‌هه‌موو دنیادا بڵاوبوونه‌وه‌و جه‌سته‌یان له‌به‌رده‌م فاشیزلامیدا كرده دار و به‌ردی كوردستان، ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌م زیاتر لا چه‌سپا كه ئه‌و شه‌ڕڤانانه ته‌نها شه‌ڕی كۆبانێ ناكه‌ن، ته‌نها به‌رگری له ڕۆژاڤا ناكه‌ن، ئه‌وان له‌بری هه‌موو ئه‌و ئازادیخوازانه‌ی دنیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن وا له سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا روویان ده‌كرده ئیسپانیا و رووبه‌ڕووی فرانكۆ بوونه‌وه.كورد ده‌بێته جێی سه‌رنجی دنیابه كورتی، داعش به‌شێكه له‌و هێزه بكوژه جیهانییه‌ی كه بێرنارد هێنری لێڤی ناوی لێ ده‌نێت «فاشیزلامیزم» و لێبرالیزم بێبه‌ری نییه له‌دروستبوونی. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م چیرۆكانه قه‌ناعه‌تیان پێنه‌كردووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا ئیمكانی به‌ره‌یه‌كی تری ئازایخوازانی دنیا دژی فاشیزم هه‌یه؟ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێ بیڵێم مه‌سه‌له‌ی سۆسیالیزم و تیوۆری ره‌ق و ته‌ق نییه، شه‌ڕی فكریی نیه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ژیان و كه‌رامه‌ت و نیشتمانه. هه‌ر لێره‌شه‌وه شه‌ڕی به‌رگریی كورد له خه‌ڵك و نیشتمانی خۆی له‌و خاڵه‌دا سه‌رنجی دنیا راده‌كێشیت كه به‌بێ جیاوازی ئایدیۆلۆژییه‌وه خه‌ڵكی ئاینپه‌روه‌رو چه‌پ و ناسیۆنالیست دژی داعش ده‌جه‌نگن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك و نیشتمان بپارێزن، نه‌ك به‌رگری له ئایدیۆلۆژیه‌ك. كورد به‌م به‌رگریكردنه ده‌بێته جێی سه‌رنجی دنیا، نه‌ك ناونیشانی شه‌ڕی كولتوری و ئایدیۆلۆژی، به‌ڵام ئه‌مه ده‌سته‌بژێری لیبرالیزم نییه.
سەرچاوە: کوردستانی نوێ
http://www.knwe.org/Direje.aspx?Jimare=29533&Cor=2&Besh=Witar
تعليقات