التخطي إلى المحتوى الرئيسي

٢٠١٤، ساڵی ڕەشی ڕۆژنامەنووسان


لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژنامەی (لۆدۆڤوار)ی کەنەدی ناوەڕۆکەکەی بڵاو کردوەتەوە، ساڵی ٢٠١٤ لە ساڵی پێسووتر ڕۆژنامەنووس کوژراون و پاکستان بەپلەی یەکەم دێت و لە ساڵی رابوردودا (١٤) ڕۆژنامەنووسی تێدا کوژراوە، دوای ئەویش سوریا دێت کە (١٢) ڕۆژنامەنووسی تێدا کوژراوە لە کاتێکدا ساڵی (٢٠١٣) لە ناوی سوریا لە سەروی لیستی قوربانیانی ڕۆژنامەنووساندا بوو.
بەپێی ڕاپۆرتێکی فێدێراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهان کە لەم مانگی کۆتایی ساڵی ڕابوردودا ئامادە کراوە، (١١٨) ڕۆژنامەنووس ژمارەی قوربانیانی ساڵی (٢٠١٤)ەن و (١٧) ڕۆژنامەنووسیش قوربانی ڕووداوەکانی ڕێگابان و کارەساتی سروشتی و هۆکاری تری مردن لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیاندا.

بەپێی لیسستەکەی فێدێراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهان لە ناو ئەو وڵاتانەی زۆرترین ڕۆژنامەنووسیان تێدا کوژراوە، پاکستان بەپلەی یەکەم دێت و دوای ئەویش سوریا، ئەفگانستان وفەلەستینیش بەپلەی سێیەم دێن. ئۆکراینا و عیراقیش پیش هیندۆراس و مەکسیک دەکەون لە خراپی دۆخی ئاسایش و پاراستنی گیانی ڕۆژنامەنووسان. جێگای ئاماژەیە لەساڵی (٢٠١٣) سوریا لە خراپیی دۆخی ئاسایشی ڕۆژنامەنووسان و هەڕەشە لێکردن و کوشتنیان، لەپلەی یەکەمدا بوو، هەر لەو ساڵەشدا (١٠٥) ڕۆژنامەنووس لە جیهاندا کوژران.
فێدێراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهان ئەم بەرزبونەوەیە لە ژمارەی قوربانیانی ڕۆژنامەنووساندا بە ترسناک پێناسە دەکات و وەک قەیرانی دۆخی ئاسایشی میدیاش لە جیهاندا وەسفی دەکات. هەروەها پێی وایە کە سەربڕینی ڕۆژنامەنووسان، بەتایبەتی دوای سەربڕینی هەردوو ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی جێمس فۆلی و ستیڤن سۆتلۆف لەلایەن (داعش)ەوە، خاڵێکی وەرچەرخانە بۆ هەڵوێست وەرگرتن دەربارەی پاراستنی گیان ڕۆژنامەنووسان. 

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

La double horreur des «crimes d'honneur»

Denis Blondin, Anthropologue (Le Devoir) Bien que les faits soient loin d'avoir été établis avec précision, rien n'empêchera les citoyens québécois de toutes origines de réagir au drame survenu au sein de la famille Shafia: quatre morts et trois accusés d'une même famille. Les points de vue énoncés jusqu'ici me semblent manifester une constante, soit l'expression de sentiments d'horreur devant ce qui nous menace, que nous ne comprenons pas et qui nous fait d'autant plus peur.

ناسنامەو نەتەوە لەعیراقدا ‌

خالد سلێمان‌ 21/5/2015 ئەو ڕستەو بیرۆکە ڕۆمانسیانەی بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ باسیان لە عیراقێکی یەکگرتوو، گەلێکی هاوچارەنوس و لێبوردەو خەمخۆری وڵات دەکرد لەبەرامبەر نامەیەکدا کە شا فەیسەڵ ساڵی ١٩٣٣ دەینوسێت، نەک بەتەنها لاوازن، بەڵکو مایەپوچن و مێژووی ناسنامەو نەتەوە لە وڵاتەکەدا وەک پانتاییەک بۆ توندوتیژی و هەژمونخوازیی مەزهەبی پیشان دەدەن. ئەگەر لەو نامەیەوە دەست پێبکەین و بیکەینە کلیلی قسەکردن لەسەر کتێبی (ناسنامەو نەتەوە لە عیراقدا) لە نوسینی ئەکادیمی و توێژەری کورد شێرکۆ کرمانج، ئەوا لە بەشی دووەمی نامەکەوە دەچینە ناو خوێندنەوەو ڕاوەستان لەسەر کتێبەکە کە دەکرێت بەیەکێک سەرچاوە گرنگەکانی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی عیراق دابنرێت. بەشی یەکەمی نامەکە دەڵێت، “ کۆمەڵە خەڵکێکی داماڵراو لە هەر بیرۆکەیەکی نیشتمانی تێر بەترادیسیۆن کە کۆکەرەوەیەک لەگەڵ پوچگەرایی ئاینیدا کۆیان ناکاتەوە، گوێگری خراپەکارین، مەیلداری فەوزان، بەردەوام ئامادەن بەسەر حکومەتێکدا بێت راپەڕن”.  ژمارەیەکی زۆر لە نوسەران و مێژوونوسان لە عیراق و دەرەوەیدا لەسەر ئەم بڕگەیە ڕاوەستاون و قسەیان لەسەر کردوە، بەڵام کەم کەس لەسەر بەش

کۆڵۆنیکەرانی کوردستان، ئەگەر ژێردەستەی کۆڵۆنیالیزم خۆی نەبوبن، ئەوا لە ڕەحمی چەتەگەرێتی هاتونەتە دەرەوە

خالد سلێمان من کوردێکی کۆڵۆنیکراوی ناڕازیم، مەرجەکانی کۆڵۆنیکەرانی کوردستانم قبوڵ نەکردوە، بەڵام نوخبەیەکی سیاسی نوێنەرایەتی خودی کۆڵۆنیکەران دەکات، سوپایەک لە نوسەرو قسەکەرو ڕۆژنامەنوس و توێژەرو ئەکادیمی بۆ لێدانی کۆڵۆنیکراوی ناڕازی لە دۆخی وڵاتێکی کۆڵۆنیکراو دروست کردوە . من بە شورەیی دەزانم خەڵکانێک هەبن دژی خوێندن بە زمانی کوردی خۆپیشنادان بکەن، چونکە ئەمە مانتاڵێتی کۆڵۆنیکەر بەرجەستە دەکات، بەڵام، پێگەکانی کۆڵۆنیالیستی ناوخۆیی " زاڵم " ، یان با بڵێین نوێنەرەکانی کۆڵۆنیالیزم لە کوردستاندا، رەنگی وێنەکانی خۆیان کە پیاوە بێگانەکان دروستیان کردوە، تۆختر دەکەنەوە . کۆڵۆنیکەرانی کوردستان لەو بەشانەی لە ژێر دەستی خۆیاندایە، خەڵک دەکوژن و تەنها بە گومان کردنێک کوردی کۆڵۆنیکراو تا بەردەم پەتی سێدارەش دەبەن، کەچی لە بەشەکانی تر دەرەوەی هەژمون و دەسەڵاتی خۆیاندا، لەو شوێنانەی، کۆڵۆنیالیستێکی تر، داگیرکەرێکی تر، ئەفسەرێکی تر خەریکی داماڵینی مرۆڤی کوردە