خالد سلێمان3/12/2014محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، كه پارته‌كه‌ی ته‌نیا كورسییه‌كی له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تردا لۆژیكی پاره‌و «شه‌عبه‌ویه‌ت» له‌فه‌زای سیاسیی كوردستاندا وه‌ك حزبی بچووك پێناسه‌یان ده‌كات، له‌م چركه‌ساته‌ی مێژووی كوردستاندا، له‌گۆشه‌یه‌كه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو دیمه‌نی سیاسی، ئه‌وانه‌ی وا ده‌سته‌واژه‌ی بچووك‌و گه‌وره‌یان بۆ حزبایه‌تی داتاشی، پشتێنیان له‌فیكره‌ی به‌رگری لێكردبوه‌وه، تیایدا به‌باشی ده‌رنه‌كه‌وتوون. پارته‌كه‌ی كاكه حه‌مه‌و پارته‌كانی تری وه‌ك حزبی شیوعی‌و زه‌حمه‌تكێشان، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌ك ته‌نها ده‌نگیان كه‌مبوو، به‌ڵكو له ئاستی جه‌ماوه‌ری پارته‌كان خۆشیاندا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه لۆژیكی كڕینی وه‌لائی سیاسی‌و «شه‌عبه‌ویه‌ت»و تیۆریستی ناشاره‌زای واقیع‌و گۆشه شاراوه‌كانی ناو مێژوو بوون، سیاسه‌ت‌و رۆڵی سیاسی‌و دیموكراسیه‌تیان گرێدا به»ده‌نگ»ه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌نگی نه‌ناسراوێكیش بێت‌و دووریش بێت له‌دیدو مه‌زه‌نده‌و رسته‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی رۆشنبیره‌كانی سه‌ر سه‌كۆی «سلۆگان»ه له بن نه‌هاتووه‌كان.
ئه‌و رۆژه‌ی كاكه حه‌مه له‌كه‌ركوكدا ده‌ركه‌وت‌و «مه‌تاره» كۆنه‌كه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵگرت‌و به‌ڵێنیدا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشدا بێده‌نگ نه‌بێت‌و سه‌نگه‌ر به‌جێ نه‌هێڵێت‌و به‌رگری له‌خاكی كوردستان بكات، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ناو دیمه‌نی سیاسی‌و میدیا‌و رۆشنبیرانی كورد، نه‌یانزانی كاكه حه‌مه ته‌نها «مه‌تاره»كه‌ی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه ناو دیمه‌نی به‌رگری، به‌ڵكو به‌شێك له‌ڕووحیشی تێكه‌ڵ به‌و ئاوه كردووه، كاكه عه‌تا-شی كردۆته شاهیدی بێده‌نگ نه‌بوون‌و راگه‌یاندنی قۆناغێكی نوێ له‌به‌رگری، نه‌یانزانی له‌نێوان ته‌نزیری سیاسی‌و مێژووی كه‌سێكی وه‌ك كاكه حه‌مه‌دا، كه‌ره‌سته‌كانی وه‌ك مه‌تاره‌ی ئاو نه‌ك ته‌نیا به‌شێكه له‌فیكره‌ی پاراستنی نیشتمان، به‌ڵكو به‌شێكه له‌یاده‌وه‌ریی نیشتمانیش. نه‌یانزانی ئیتر ده‌توانرێت له‌كوردستاندا باسی حزبی گه‌وره‌و بچووك بكرێت به‌باسی هه‌ڵوێستی گه‌وره‌و بچووك، زۆرجاریش كه‌سێك له‌مێژوودا ئاراسته‌ی رووداوه‌كان ده‌گۆڕێت‌و رای گشتی له‌بازنه‌ی حه‌شاماته‌وه ده‌خاته ناو ئه‌و گۆشانه‌ی وا تیۆریسته‌كانی شۆڕش‌و گۆڕینه گه‌وره‌كان، له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت، لێی نزیك نابنه‌وه.
ژماره‌یه‌ك له‌ناوه‌ندی میدیا‌و رۆشنبیران وا ته‌ماشای ئه‌م دیمه‌نه‌و سه‌ربازیی‌و سیاسییه ده‌كه‌ن، كه ژینگه‌یه‌كی نوێ بۆ «عه‌سكه‌رییه‌كانی» ناو حزبه‌كان دروست بكات‌و جارێكی تر به»نفوز»ه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناو دیمه‌نی سیاسه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستاندا. له‌وانه‌یه ئه‌م رایه - كه مه‌به‌ست لێی كاكه حه‌مه بێت یان نا- له‌م دۆخه‌دا یه‌كێك بێت له‌و رایانه‌ی كورتبینترین دنیابینیی سیاسی تێدا بێت، چونكه میلیتاریزم له‌سیاسه‌ت جیا ناكرێته‌وه، تایبه‌تیش له‌چركه‌ساتی به‌رگریی له‌به‌رده‌م هێزێكی فاشی وه‌ك داعشدا. ئه‌م قسه‌یه له‌كاتێكدا كرا كه هێزی پێشمه‌رگه له‌جه‌له‌ولا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، له‌هه‌مانكاتیشدا له‌قۆڵی كه‌ركوكه‌وه داعش به پێی پلانێك په‌لاماری پێشمه‌رگه‌یدا، پلانه‌كه‌ش وا بووه كه كه‌ركوك داگیربكه‌ن‌و جه‌له‌ولاو سه‌عدیه له‌بیری خه‌ڵك ببه‌نه‌وه، له‌م چركه‌ساته‌دا كه‌سانی وه‌ك كاكه حه‌مه‌و عه‌تای كوڕی‌و سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی تر، پلانه‌كه‌ی داعش تێكده‌شكێنن.
هه‌ر له‌م چركه‌ساته‌دا كاكه حه‌مه، وه‌ك له‌ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت‌و به‌ده‌ست ئاماژه بۆ عه‌تا ده‌كات خۆی بداته لاوە، وێنه‌ی تافی لاوێتی دروست ده‌كاته‌وه‌و له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا زیاتر رووبه‌ڕووی چه‌ته‌كانی داعش ده‌بێته‌وه‌و ته‌قه ده‌كات. ئه‌م پیاوه له‌وێنه‌كه‌دا پێمان ده‌ڵێت كه به‌های مه‌تاره‌كه چه‌ند گه‌وره‌یه‌و له‌و چركانه‌دا چه‌ندێ پێویستی به‌ئاو بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌شی له‌به‌رچاوبوو كه خۆی‌و كوڕه‌كه‌ی‌و پێشمه‌رگه‌كانی تر له‌به‌رده‌م دووژمنێكی فاشیدا ده‌جه‌نگن‌و له‌نێوان ژیان‌و له‌ده‌ستدانیدا ته‌نها چه‌ند هه‌نگاوێك ماوه، هه‌ر ئه‌م چركه‌یه‌ش ئه‌و قسه‌یه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه «پێشمه‌رگه» له ناو سیاسه‌تدا نه‌مابوو، چونكه له‌مێژووی سیاسه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدا سه‌ركه‌وتن‌و شكست، به‌ته‌نها پێوه‌ری سه‌بازییان نه‌بووه، به‌ڵكو به‌شێكیش بوون له‌قوڵایی ستراتیژ‌و سیاسه‌ت.
پێترایۆس له‌عیراقدا نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكای گۆڕی‌و هه‌موو ناوه‌نده‌كانی بڕیاری سیاسی له‌واشنتۆن گوێی لێده‌گرن، ئه‌ی چۆن سه‌ركرده‌یه‌كی كورد كه نه‌خشه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و ترس ده‌گۆڕێت گوێی لێ نه‌گیرێت. لێره‌وه ده‌توانرێت بووترێت كاكه حه‌مه، كه له‌م چركه‌یه‌دا له ناوه‌وه ده‌گریی‌و فرمێسكی بێده‌نگی ده‌ڕێژێت، له‌نوێكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تافی لاوێتی، شتێكی گه‌وره به‌گوێماندا ده‌چرپێنێت‌و ده‌ڵێت: گه‌وره‌و بچووكیی له‌هه‌ڵوێستدایه، نه‌ك شتێكی تر. ئه‌م پیاوه هه‌رگیز شتی واش راناگه‌یه‌نێت، بۆیه مۆڵه‌تم به‌خۆمداو لێره‌دا به‌ناوی ئه‌وه‌وە قسه‌م كرد.
تعليقات