خالد سلێمان2/11/2014
«ئه‌مڕۆ له‌كۆبانێ زیاتر، كه داعش هێرشی ده‌كاته سه‌ر، باسی هیچی تر ناكه‌ن، كۆبانێ خه‌ڵكێكی زۆر كه‌می مه‌ده‌نی تیادا ده‌ژی و ته‌نها به‌شێكی زۆر بچووكی تراژیدیای ناوچه‌كه پیشان ده‌دات. بۆچی كۆبانێ، ئاڵتونی تیادایه، مرواری تیادایه؟». ئه‌م وشانه به‌شێك بوون له‌قسه‌كانی ئه‌ردۆگان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا فرانسوا هۆلاند كه په‌یمانگای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌پاریس له‌ڕۆژی هه‌ینی (٣١/١٠/٢٠١٤) رێكیخست.
هه‌ر له‌هه‌مان چاوپێكه‌وتندا ئه‌ردۆگان خاڵێكی تری ورووژاندو تیایدا ته‌نها وێنه‌ی كورد دیار بوو، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ئه‌و نه‌خشه جوگرافی-سیاسییه‌یه كه ناوی لێده‌نرێت نه‌خشه‌ی سایكس-بیكۆو له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م وێنه‌ی كێشرا. ئه‌ردۆگان ده‌رباره‌ی هه‌ر گۆڕینێكی ئه‌م نه‌خشه‌یه «نه‌خێر»ێكی موتڵه‌قی به‌گوێی سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو ئاماده‌بوواندا خوێند.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌قسه‌كانی سه‌ره‌تاوه‌و ئه‌و گاڵته‌كردنه به‌دۆخی كۆبانێ، ئه‌ردۆگان ئه‌وه باش ده‌زانێت كه شاره‌كه نه زێڕو نه مرواری تێدا نییه، به‌ڵام خه‌ڵكێكی تێدایه كه سه‌نگیان نه‌ك به‌قه‌د هه‌موو مرواری دنیا، به‌ڵكو به‌قه‌د مرۆڤایه‌تییه، چونكه ئه‌وان ته‌نها شه‌ڕی ئایدیۆلۆژیایه‌ك، حزبێك یان گروپێكی ئیتنی ناكه‌ن. ئه‌وان شه‌ڕێك ده‌كه‌ن، مانا‌و ده‌لاله‌ته‌كانی بۆ هه‌موو دنیایه‌و سیحری هێزێكی فاشیستییان به‌تاڵكرده‌وه، كه كۆیلایه‌تی زیندوو ده‌كاته‌وه‌و ژن و منداڵان ده‌فرۆشێت و كولتووری سەر‌بڕین و هه‌تككردن ده‌بووژێنێته‌وه.

هه‌ڵبه‌ته پرسیاری گرنگ و هه‌نووكه‌یی له‌م پیاوه ئه‌وه ده‌بێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر كۆبانێ مرواری و زێڕی تیادا نه‌بێت، بۆ داعش به(پشتیوانی توركیا) هه‌موو هێزی خۆی له‌پێناوی گرتنیدا خستۆته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌نده بۆته مۆته‌كه‌ی «سوڵتان» و له‌هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا باسی ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌به‌هاو گرنگییه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه. دیاره له‌بیری ئه‌ردۆگاندا نرخی مرواری و زێڕ له‌نرخی خه‌ڵكی و كورد‌و كۆبانێ به‌هاتره!. ئه‌ردۆگان كه ده‌ڵێت كۆبانێ ته‌نها دوو هه‌زار چه‌كدارێكی تێدایه‌و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌شاره‌كه‌دا نه‌ماون، به‌ڵام ئه‌و راستییه باش ده‌زانێت ئه‌وه خه‌ڵكی مه‌ده‌نییه شان به‌شانی شه‌ڕڤانان به‌رگری له‌خاك و موڵك و ماڵ و وجودو ژیانی خۆیان ده‌كه‌ن. كۆبانێ زێڕو مرواری تیادا نییه، به‌ڵكو خۆی مروارییه، خۆی زێڕه.
ئه‌ردۆگان كه «نه‌خێر»ی موتڵه‌ق به‌گوێی ئه‌وروپییه‌كاندا ده‌رباره‌ی ده‌ستكاریكردنی سنووره‌كانی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ده‌چرپێنێت، ئه‌وه باش ده‌زانێت ئه‌وه «داعش»ه ئه‌و سنووره هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه نه‌ك هێزێكی تر، ئه‌وه‌ش باش ده‌زانێت كه كورد له‌شه‌ڕی داعشدا، جارێكی تر سیحری ئه‌و نه‌خشه‌یه بڵاو ده‌كاته‌وه كه «منداڵه» چه‌قاوه‌سووه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان خۆی وێنه‌ی بۆ كێشاوه.
ئه‌وه‌ی له‌قسه‌كانی ئه‌ردۆگاندا تێبینی كرا، وه‌ك سه‌دام حسێن و به‌شار ئه‌سه‌دو فرانكۆو پێنۆشێ و هه‌ر دیكتاتۆرێكی تر ره‌فتار ده‌كات. ئه‌و به‌هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی گه‌یشتۆته ده‌سه‌ڵات و له‌وڵاتێكدا حوكم ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مافی كورد‌و كه‌مینه‌كانی تیادا پێشێل ده‌كرێت، خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی دیموكراسی و یاسایی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌ردۆگان وه‌ك له‌خه‌ونێكی تاكڕه‌ویدا ده‌ژی، هه‌ر دژی جیهانی خه‌ونه‌كه‌ی ئه‌و قسه بكات، ده‌بێته «جێنیشانی» فیشه‌ك و بارووتی ئه‌و.
ئه‌م خه‌ونه‌ی ئه‌ردۆگان كه خه‌ریكه توركیا ده‌خاته ناو قوڕو لیته‌ی تیرۆر‌و سه‌له‌فیزمی جیهادییه‌وه، له‌زۆر كات و شوێندا به‌درۆو «مه‌كری» سیاسی به‌رده‌وامی پێده‌درێت، له‌زۆر كات و شوێن تریشدا به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای وڵاته‌كه به‌سه‌ر خراپترین بژاری سیاسی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هێنان جیهادییه سه‌له‌فییه‌كانی دنیادا بۆ وڵاته‌كه‌و ره‌وانه كردنیان بۆ سوریادا ده‌رده‌كه‌وێت.
كۆبانێ، له‌بازنه‌ی ئه‌ردۆگانیزمدا، ده‌بێت له‌بیر بكرێت له‌ناو ببرێت، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای داعشه‌وه كه هێزێكه بۆ سڕینه‌وه‌ی مێژوو، كوشتن، هه‌روه‌ها بۆ ژیاندنه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی. به‌لای ئه‌ردۆگانه‌وه «سه‌بی» كردنی ژنی كورد‌و وێرانكردنی كۆبانێ و بازرگانی كۆیلایه‌تی، له‌به‌رگری و وێنه‌ی ئه‌و كچه كوردانه‌ی ده‌بنه ره‌مز بۆ مرۆڤایه‌تی باشترن، بۆیه باسی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر عه‌قڵییه‌ته كۆنه‌كه‌ی «عوسمانیزم» و باسی زێڕو مروای ده‌كات، چونكه عوسمانییه‌كان ئه‌وه‌نده ویلایه‌ته‌كانیان خۆش ده‌ویست و گرنگییان پێ ده‌دا، كه زێڕو مروارییان تێدا بووایه، كه به‌تاڵ ده‌بوونه‌وه، ئیتر له‌بیر ده‌كران و بیر له»كه‌نیزه‌ك» ده‌كرایه‌وه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ كۆبانێ خۆی بۆته زێڕو مرواری و له‌یه‌خه‌ی ئازادیخوازانی دنیا ده‌درێت، بۆیه به‌لای «سوڵتان»ه‌وه گرنگ نییه.
تعليقات