دوا وێنه‌ی هێڵكاری به‌ڕێوه‌به‌رو وێنه‌كێشی (شارلی ئێبدۆ)، پیاوێكی ریشنه كه كڵاوێكی ئه‌فغانی له‌سه‌ردایه‌و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه بۆ له فه‌ره‌نسا ته‌قینه‌وه نییه؟، ده‌ڵێت،
«تا كۆتایی كانونی دووه‌م كاتمان هه‌یه تا ئاواته‌كانی پێشكه‌ش بكه‌ین»، به‌ڵام شارب ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجه فه‌ره‌نسییه‌ی وا ٦ ساڵه له‌دوای فیلیپ ڤاڵ-ه‌وه كاری به‌ڕێوه‌بردن و وێنه‌كێشانی هه‌فته‌نامه‌كه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ، له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می جه‌نیوه‌ریدا له‌گه‌ڵ ٩ هاوپیشه‌یدا تیرۆر كرا. پێش ماوه‌یه‌ك شار وه‌ك ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌مه چاره‌نوسێتی ده‌نوسێت: «مردن باشتره له‌وه‌ی به كڕنوشه‌وه بژیم».
به‌ڕێوه‌به‌ری شارلی ئێبدۆ شارب له‌به‌رواری ٢٢ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ئه‌م وتاره كورته‌ی له‌سه‌ر كورد نووسیوه‌و له‌ڕۆژنامه‌ی (لۆمانیتێ)دا له‌چوارچێوه‌ی دۆسێیه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر كورد بڵاوبۆته‌وه، لێره‌دا به‌پێویستم زانی بیكه‌م به‌كوردی و خوێنه‌ری كورد به‌هه‌ڵوێستی ئاشنا بێت.
كورد به‌رگری له هه‌مووان ده‌كه‌ن
من كورد نیم، وشه‌یه‌كی كوردی نازانم، توانای دیاریكردنی ناوی نووسه‌رێكی كوردم نییه، كولتوری كورد به‌لامه‌وه به‌ته‌واوه‌تی نامۆیه. ئاه، به‌ڵێ پێدا گه‌یشتم كورد بخۆم... رووده‌دات. ئه‌مڕۆ، من كوردم، به‌كوردی بیر ده‌كه‌مه‌وه، به‌كوردی قسه ده‌كه‌م، به‌كوردی گۆرانی ده‌ڵێم، به‌كوردی ده‌گریم.
كورده گه‌مارۆ دراوه‌كان له‌سوریا كورد نین، ئه‌وان ئه‌و هێزه مرۆییه‌ن له‌به‌رده‌م تاریكی‌دا به‌رگری ده‌كه‌ن. به‌رگری له ژیانیان، خێزانه‌كانیان، وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بیانه‌وێت یان نا، ئه‌وان وێنای یه‌ك تاكه حه‌سار ده‌كه‌ن دژی پێشڕه‌وییه‌كانی «ده‌وڵه‌تی ئیسلامی».
ئه‌وان به‌رگری له هه‌موان ده‌كه‌ن، نه‌ك دژی ئیسلامێكی خه‌یاڵ پڵاوبن كه نوێنه‌رایه‌تی تیرۆریسته‌كانی داعش ناكات، به‌ڵام ئه‌وان دژی هه‌ره به‌ربه‌ریترین چه‌ته‌ن. چۆن هاوپه‌یانێتی مه‌زه‌نده‌كراو دژی سه‌ربڕه‌كان میسداقیه‌تی ده‌بێت، له‌كاتێكدا، له‌به‌ر هۆكاری جیاواز، زۆرێك له ئه‌ندامه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا (یانی داعشه‌كان) به‌شداری (هه‌روه‌ها به‌شداری بۆ هه‌ندێكیش) به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی، سیاسی، ئابورین؟. دژی گاڵته‌جاڕی و مردن، ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد هه‌یه.

تعليقات