له‌كوردستانه‌وه به‌ره‌و رووباری مێكۆنگ.. له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ئاو سه‌رچاوه‌ی ئاشتی و گه‌شه‌ی درێژخایه‌نه
كه‌مبۆدیا، لائۆس
ڕووباری مێكۆنگ كه له‌چیاكانی تیبت-ه‌وه له‌چین هه‌ڵده‌قوڵێت‌و به‌ره‌و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا شۆڕ ده‌بێته‌وه، تا ده‌گاته ده‌ریای چین-ی باشوور، به شه‌ش وڵات‌دا تێپه‌ڕده‌بێت. مێكۆنگ كه له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه له زۆر كۆنه‌وه ناوی لێنراوه «ئاوی تاشه به‌رده‌كان»، به‌نێوان خاكی چین‌و كۆماری میانمارد تێپه‌ڕ ده‌بێت تا ده‌گاته سنووری تایلاند. دوای جیاكردنه‌وه‌ی سنووری تایلاند‌و بۆرما، ده‌ڕژێته ناو خاكی لائۆس‌و جارێكی تریش به درێژاییه‌كی زۆر سنووری تایلاند‌و لائۆس له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه‌و ئینجا به‌ناو خاكی كه‌مبۆدیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌وێشه‌وه دێته ناو لائۆس و ئینجا ده‌ڕژێته ناو خاكی كه‌مبۆدیا. له باشووری كه‌مبۆدیاوه مێكۆنگ به‌ناو خاكی ڤێتنامدا درێژ ده‌بێته‌وه به‌ره‌و ده‌ریای چینی-ی باشوور. مێكۆنگ ناوێكی تایلاندیه‌و له بنه‌ڕه‌تدا به‌م شێوه‌یه‌یه (مه‌ی نام كۆنگ) واته دایكی هه‌موو ڕووباره‌كان، به‌ڵام ناوه‌كه كورت ده‌كرێته‌وه بۆ مێكۆنگ كه له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م ڕۆڵی له بنیادنانی ئاشتی‌و گه‌شه‌ی ئابووریی‌و كلتووری، له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیادا باس بكه‌م.
مێكۆنگ
مێكۆنگ، كه 100 ملیۆن دانیشتووی ناسنامه‌ی ئیتنی‌و نه‌ته‌وه‌یی جیاواز پشتی پێده‌به‌ستن، یه‌كێكه له درێژترین ڕووباره‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا (4800 كم). هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م درێژییه‌و تێپه‌ڕبوونی به‌چه‌ند وڵاتێكدا، ناوی زۆری لێنراوه‌و له كۆتاییدا ناوه تایلاندییه‌كه ده‌بێته ناسنامه‌ی، واته مێكۆنگ. ساڵانه به‌شێكی زۆری به‌رهه‌می ماسی‌و ڕۆبیان‌و جۆره‌كانی تری خۆراكی ده‌ریایی له‌وڵاتانی سه‌ر ڕووباره‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێن‌و به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌نها به درێژای ڕووباره‌كه خۆی، ساڵانه (5.2) ملیۆن‌و نیو ته‌ن پڕۆتین به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، چونكه له 40%ی دانیشتوانی حه‌وزی مێكۆنگ كه ده‌كاته نزیكه‌ی 25 ملیۆن كه‌س و به مه‌وداوی 15 كم له دووری ڕووباره‌كه ده‌ژین، به‌چالاكی ڕۆژانه پارووی خۆیان په‌یدا ده‌كه‌ن‌و چالاكیه‌كانیان به‌شێكن له دابین كردنی ئاسایشی خۆراك له حه‌وزه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها مێكۆنگ ساڵانه یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار (1,300,000) ته‌ن ماسی بۆ داینشتوانی جیهان دابین ده‌كات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ژینگه‌و فره‌زینده‌یی ناوچه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی وزه‌و كاره‌با (كه‌هرۆ-ئاوی) و هاتوچۆی ناوخۆی نێوان وڵاتانی ئاسیای خواروو، هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌یانه به‌جیهانه‌وه، چونكه ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌شتیی بارهه‌ڵگر له‌م ڕووباره‌وه ده‌گه‌نه ده‌ریای چین-ی باشوور و له‌وێوه به‌ره‌و به‌نده‌ره بازرگانییه‌كانی جیهان به‌ڕێ ده‌كه‌ون.
كۆمیته‌یه‌كی ناوچەیی
له ساڵی 1995 ڕێككه‌وتنێكی سیاسی-ئابووری درێژخایه‌ن له نێوان چوار وڵاتی سه‌ره‌كیدا كه ئه‌وانیش (لائۆس، تایلاند، كمبۆدیا، ڤێتنام)ن ده‌كرێت‌و كۆمیته‌یه‌ك به‌ناوی كۆمیته‌ی ڕووباری مێكۆنگ (ئێم ئار سی) واته (مێكۆنگ ریڤه‌ر كۆمیشن) داده‌مه‌زرێت، چین و بۆرما (میانمار) وه‌ك ئه‌ندامی چاو‌دێر له كۆمیته‌كه‌دا چالاك ده‌بن. كۆمیه‌ته‌كه ده‌سته‌یه‌كی باڵای له سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت له نێوان هه‌ر چوار وڵاته‌كه‌دا بۆ پێكده‌هێنرێت و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆشدا كۆمیته‌یه‌كی لۆكاڵی له هه‌ر وڵاتێكدا بۆ دروست ده‌كرێت.
ئه‌ركی ئه‌م كۆمیته هه‌رێمایه‌تییه له نێوان (لائۆس، تایلاند، كه‌مبۆدیا، ڤێتنام) به‌پێی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له كهمبۆدیاو لائۆس قسه‌یان بۆ كردم له توانایدا هه‌بوو نه‌ك ته‌نها زۆر گرفتی سیاسی له نێوان وڵاته‌كاندا چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو گرفته‌كان بگۆڕێت بۆ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شه‌پێدانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتووری به‌رده‌وام. كۆمیته‌كه به ئه‌ندامێتی چاودێرانه‌ی چین و بۆرما (میانمار)و به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵێك وڵاتی وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو ژاپۆن‌و ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی دنیا، توانیویه‌تی له‌بواره‌كانی ژینگه‌و وزه‌و كشتوكاڵ‌و ڕاوه‌ماسی‌و ئیداره‌كردنی لافاو له ناوچه‌كه‌دا چالاك بێت.
له وه‌رزی باران باریندا ئاوی ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕووباره بچووكه‌كان له‌و وڵاتانه‌ی مێكۆنگ-یان پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌ڕژێته دایكی ڕووباره‌كانه‌وه‌و ئاستی ئاوه‌كه‌ی زیاد ده‌كات‌و هه‌ڵده‌چێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات لافاو دروست بێت‌و زیان ده‌گه‌یه‌نێته دانیشتوان‌و به‌روبوومه ده‌ریاییه‌كان‌و كشتوكاڵ. لێره‌دا دیارده‌یه‌ك هه‌یه له كاتی لافاودا له كه‌مبۆدیا كه جێگه‌ی ئاماژه‌و له‌سه‌ر ڕاوه‌ستانه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه مێكۆنگ له‌وه‌رزی باران باریندا پڕ ده‌بێت‌و هه‌ڵده‌چێت له نزیك پایته‌ختی وڵاته‌كه (فنۆم پێن) ئاراسته‌ی ئاوه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و باكوور ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڕژێته ده‌ریاچه‌ی (تۆنلێ ساپ) واته ده‌ریاچه‌ی مه‌زن به زمانی لۆكاڵی‌و یه‌كێكه له ده‌ریاچه گه‌وره‌كانی كه‌مبۆدیا.
بۆ ئیداره‌دانی ئه‌م گرفته، كۆمیته‌ی ڕووباری مێكۆنگ له ڕێگه‌ی سیستمێكی چاودێریی پێشكه‌وتووی به‌نداوه‌وه توانیویه‌تی به‌سه‌ر گرفته‌كه‌دا زاڵ بێت. جگه له‌چاودێریی به‌رده‌وام، ئێستا 19 به‌نداو له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه كه كۆمیته‌كه سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و 13 به‌نداویش له‌جێبه‌جێكردندایه، هه‌روه‌ها 83 به‌نداوی تریش له پلاندایه بۆ دروست كردن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی له سه‌ر ڕاوه‌ستانه له دروست كردنی ئه‌م به‌نداوانه‌دا، ئه‌وه‌یه كه هیچ وڵاتێك له‌ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كۆمیته‌ی ڕووباری مێكۆنگ به بڕیاری سه‌ربه‌خۆو تاك لایه‌نانه به‌نداو دروست ناكات‌و هیچ پڕۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕووباره‌كه ناخاته گه‌ڕ كه زیان به یه‌كێك له ئابووری و ژینگه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام یان هه‌موویان بگه‌یه‌نێت، چونكه مێكۆنگ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئاسایشی خۆراك و، هه‌روه‌ها سیستمی هاتوچۆو ئاودێری ناوچه‌كه‌یه.
ئاشتی شین
لێره‌وه، ده‌توانرێت بووترێت ڕێككه‌وتنی ساڵی 1995 جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی سیاسییه‌وه «ئاشتی شین»ی بۆ وڵاتانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا دروست كردووه‌و هه‌موو ڕێگه‌چاره‌یه‌كی به‌كارهێنانی هێزو توندوتیژی دوور خستووه‌ته‌وه، «شه‌راكه‌ت»ێكی وه‌هاشی دروست كردووه كه هه‌موو لایه‌ك پێی ڕازی بن‌و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆیی هه‌ر لایه‌كدا به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمایه‌تیش پارێزراو بێت. به‌رپرسان له كۆمیته‌ی ڕووباری مێكۆنگ له كهمبۆدیاو لائۆس و ڤێتنام ئه‌وه ناشارنه‌وه كه له‌م ڕێككه‌وتنه‌دا سودێكی زۆر له ئه‌زموونی ئه‌وروپییه‌كان له ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕووباری (ڕاین) وه‌رگیراوه‌و شه‌راكه‌تی ئه‌وروپی له‌سه‌ر ئه‌م ڕووباره سه‌رچاوه‌و ئیلهام به‌خشی شه‌راكه‌ته له‌سه‌ر ئاوی مێكۆنگ، به‌ڵام به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی سیاسی‌و كلتووری وڵاتانی سه‌ر ڕووباری مێكۆنگ.
مێكۆنگ یان با بڵێین ڕووباری ڕاینی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنێكی به‌ناوی (ئێم ئار سی) هه‌یه و زمانحاڵێتی، به‌ڵام بێ گیروگرفت نییه‌و تووشی گیروگرفتی زۆر هاتووه. له چین، وه‌ك نووسه‌رێكی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت، به‌شێوه‌یه‌كی ناقۆڵا ئاوی ڕووباره‌كه بۆ كه‌ناڵی گه‌شتوگوزار به‌كار ده‌هێنرێت، له ڤێتنام چه‌نده‌ها كه‌ناڵی جیاجیای بۆ مه‌ره‌زه لێ ده‌كرێته‌وه‌و بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی نزیكه‌ی 20 ملیۆن مرۆڤ. ئه‌مه له كاتێكدایه كه گه‌رمبوونی زه‌وی‌و گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه كاریگه‌ری به‌رچاویان له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه‌و مێكۆنگ هه‌یه. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سكرتاریه‌تی (ئێم ئار سی) ده‌ڵێت: ڕۆژ و شه‌وی گه‌رم له‌سه‌ر ڕووباره‌كه‌و ناوچه‌كه به‌گشتی له ڕۆژ و شه‌وی سارد زۆرترن و كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه به‌سه‌ر مێكۆنگ-ه‌وه دیارن.
ئاوی كلتووره‌كان
مێكۆنگ به‌ناو 6 وڵات‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت‌و خۆی له جوگرافیا‌و مێژووی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیادا تۆمار ده‌كات. هه‌ڵگرێكی گه‌ڕۆكی ئایین‌و فه‌لسه‌فه‌و حیكمه‌ت‌و زمانه نه‌ك هه‌ر له ناو گه‌لان‌و كلتووره‌كانی ئاسیادا، به‌ڵكو له هه‌موو جیهاندا، چونكه له سه‌ره‌تاكانی ده‌ست پێكردنی كۆڵۆنیالیزمه‌وه، ڕێگه‌یه‌كی ئاسانی دۆزینه‌وه بووه‌و له سه‌رده‌می جیهانگیریی كلتووری‌و توریزمیشدا (گه‌شت‌و گوزار) مێكۆنگ هه‌ر ئه‌و خاڵه‌یه له هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕووی تێده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها مێكۆنگ له زۆر شوێندا ده‌بێته خاڵی سنووری و وڵاتان له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌سه‌ری ڕوویداوه، جێگه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی ئابووری بووه.
به‌گشتی 70 ملیۆن دانیشتوان له‌كلتوور و زمانی جیا‌و هه‌مه‌ڕه‌نگ له ده‌وروبه‌ری حه‌وزی مێكۆنگ كۆبوونه‌ته‌وه‌و وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت ساڵی 2025 ئه‌م ژماره‌یه بگاته 100 ملیۆن كه‌س. له پاڵ ئه‌م فره‌كلتووری و فره‌ئایینی‌و فره‌زمانییه‌دا، توریزمیش (گه‌شتوگوزار) كه له هه‌موو دنیاوه له مێكۆنگ ده‌كرێت، هۆكارێكی تری ئه‌وه‌یه كه دایكی ڕووباره‌كان وه‌ك «ئاوی كلتووره‌كان» ته‌ماشا بكرێت. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه ڕێككه‌وتنی وڵاتانی سه‌ر مێكۆنگ ده‌یگرێته خۆی‌و هێزی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام‌و كاری كۆمسیۆنی ڕووباره‌كه‌یه.
*ئه‌م ڕاپۆرته به‌رهه‌می سه‌ردانێكه بۆ سه‌ر ڕووباری مێكۆنگ له‌گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆر له بواری ئاوداو ڕۆژنامه‌نووسان له كوردستان و عیراق و توركیا و لوبنان و ئوردن و سوریا، سه‌نته‌ری (strategic foresight Group) كه سه‌نته‌رێكی فیكری ستراتیژی هیندیه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی «ئاشتی شین» له ماوه‌ی 17-20/11/2014 ڕێكیخستبوو.
تعليقات