خالد سلێمان
سه‌عید كواشی له ٧/٩/١٩٨٠ له‌هه‌رێمی كۆرێز كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی لیموزین له‌باشووری رۆژئاوای فه‌ره‌نسا له‌دایك ده‌بێت، دوای ئه‌وه به دووساڵ واته له ٢٩/١٢/١٩٨٢ شه‌ریف كواشی-ش له‌هه‌مان شوێن له‌ناو خێزانێكی فه‌ره‌نسی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیری له‌دایك ده‌بێت. سه‌عید كوڕی گه‌وره ده‌بێت و به شه‌ریف-ـه‌وه پێنج منداڵ ده‌بن.
باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری، هه‌روه‌ها مێژووی كۆچی خێزانه‌كه‌ی كواشی له‌شاری «قه‌سه‌نتینه» كه سێیه‌م شاری گه‌وره‌ی جه‌زائیره له‌ڕووی دانیشتوانه‌وه، بۆ فه‌ره‌نسا دیار نییه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كۆرێز، نه‌ك ته‌نها ئاشكرا بوون، به‌ڵكو ناسنامه‌ی ئه‌م خێزانه وه‌ك فیگه‌رێكی بێكۆڵه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری، هه‌روه‌ها مێژووی كۆچی خێزانه‌كه‌ی كواشی له‌شاری «قه‌سه‌نتینه» كه سێیه‌م شاری گه‌وره‌ی جه‌زائیره له‌ڕووی دانیشتوانه‌وه، بۆ فه‌ره‌نسا دیار نییه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كۆرێز، نه‌ك ته‌نها ئاشكرا بوون، به‌ڵكو ناسنامه‌ی ئه‌م خێزانه وه‌ك فیگه‌رێكی بێكۆڵه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
كۆچی دوایی باوك و دایكیان
دایك و باوكه‌كه، توانای به‌خێوكردنی منداڵه‌كانیان نابێت و ده‌یانبه‌ن بۆ سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری، بۆ یه‌كه‌مجار له‌شارۆچكه‌ی رێن و دوایش بۆ تڕینیاك كه هه‌ردووكیان ده‌كه‌ونه باكووری (بریڤ لاگایارد) ئه‌و شاره‌ی لێی داده‌نیشتن. سه‌عیدو شه‌ریف و ئایشه‌و شابان ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارێتیان له‌سه‌نته‌ری (مۆندێێر) كه ماڵێكه بۆ پێشوازیكردنی منداڵانی به‌ده‌ره‌تان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌دیاریكراوی له‌ساڵی ١٩٩٤ تاساڵی ٢٠٠٠. ساڵێك دوای گه‌یشتنیان، واته ١٩٩٥ دایكیان ده‌مرێت و هه‌ر دوای ئه‌وه‌ش باوكیان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر به‌جێیان ده‌هێڵێت.
له‌و ده‌مه‌دا سه‌عید ١٥ ساڵ و شه‌ریف ١٣ ساڵ ده‌بێت و هه‌ردووكیان ده‌چن بۆ كۆلێژی تڕێنیاك، بچوكه‌كه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و «موهه‌ریجێكی راسته‌قینه ده‌بێت» جێگه‌ی سه‌رنجی هاوڕێكانی ده‌بێت. سه‌عید هێمنتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌ردووكیان حه‌زیان له تۆپی پێ ده‌بێت و ئالان لاسكۆ سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زیان له‌تۆپی پێ بوو، حه‌زیان له‌خوێندن نه‌بوو. “بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ دوانیوه‌ڕوانی هه‌موو شه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌یه‌ك ده‌مبینین یارییان ده‌كرد، شه‌ریف باش بوو، له‌ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا له‌ئاستی پێشكه‌وتووی خولی تۆپی پێی هه‌رێمه‌كه‌دا یاری ده‌كردو بووه باشترین یاریزانی تیپه‌كه.
له‌و كاته‌ی براكه‌ی خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت ببێته یاریزانێكی ناسراو، سه‌عید ده‌چێته دوو خولی خوێندنی پیشه‌یی جیاجیا، یه‌كێكیان له‌بواری كار‌و موماره‌سه‌ی ژینگه‌یی له ئۆتێلدا ده‌بێت. شه‌ریف-یش ده‌چێته سكوڵی جۆرج-كابانی له‌شارۆچكه‌ی بریڤ بۆ خوێندنی پیشه‌سازی ئه‌لیكترۆنیی. یه‌كێك له‌هاوڕێكانی كه له‌ته‌مه‌ندا سێ ساڵ له‌و بچوكتره ده‌گێڕێته‌وه: من شه‌رمن بوم، به‌ڵام شه‌ریف له‌و باره ده‌ری كردم، ئه‌و كوڕێكی دڵخۆش بوو، به‌رده‌وام گاڵته‌ی ده‌كرد، هاروهاج بوو...حه‌زی له‌ڕاپ بوو، ده‌یخوارده‌وه، هه‌رگیز گوێم لێ نه‌بووه باسی ئاین بكات، ته‌نانه‌ت زۆر منجڕ بوو له‌گه‌ڵ كچاندا”. به‌یانیان له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا جێڵی له‌قژی ده‌داو ده‌یوت، «ئێستا من كوڕێكی قۆزم یان نا؟».
روكردنه ئوتێله هه‌رزان و بێكه‌ڵكه‌كان
ساڵی ٢٠٠٠ شارۆچكه‌كه‌ی هه‌رێمی كۆرێز به‌جێ دێڵن و رووده‌كه‌نه، پاریسی پایته‌خت و جمه‌ی خه‌ڵكه زۆره‌كه‌ی. له‌وێ ده‌چنه لای مامێكیان، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌ست به روویانه‌وه ده‌نێت و له‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ریان ده‌كات، ناچار ده‌بن روبكه‌نه ئۆتێله هه‌رزان و بێكه‌ڵكه‌كانی ناو ماڵان. ساڵی ٢٠٠٤ لای كه‌سێك ده‌مێننه‌وه كه بۆته موسڵمان، هه‌ردووكیان له‌سه‌ر یه‌ك نوێن ده‌خه‌ون. شه‌ریف به گه‌یاندنی پیتزا بۆ ماڵان و قاچاخیكردن خۆی ده‌ژێنێت، مه‌ریوانه ده‌كێشێت، به‌دوای كچاندا راده‌كات و زۆریش گوێ له‌موزیكی راپ ده‌گرێت. سه‌عید له‌ناو باڕه‌كاندا ده‌چه‌قێت و هه‌ندێ خزمه‌تگوزاری بچوكیش بۆ ره‌شه‌كان دابین ده‌كات، یانی مه‌ریوانه‌و جۆری تری درۆگیان بۆ په‌یدا ده‌كات.
هه‌ردوو براكه به‌دوای ده‌وروبه‌رو گه‌رموگوڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌گه‌ڕێن، ئیتر هێواش هێواش روده‌كه‌نه مزگه‌وتێك له (بانیۆلێ) له (پڕێ-سان-ژێرڤێ). له‌م بوونه‌دا، به‌بێ ئامانج و خه‌ون، شه‌ریف وه‌ك گه‌نجێكی ده‌وروبه‌ری پاریس (بانلیۆ) به‌هه‌موو لایه‌كدا ده‌ڕوات و ئاماده‌یه ده‌ست به‌هه‌ر شتێكه‌وه بگرێت. ڤینسنت ئۆلیڤیێ كه ساڵی ٢٠٠٦ پارێزه‌ری بوو ده‌ڵێت: «ئه‌و پرۆفایلی هه‌رزه‌كارێكی ونبوی هه‌بوو، ده‌ستی له‌خۆی به‌ردابوو تا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌ستی پێوه بگیرێت كه ده‌یانناسی».
زمانحاڵی زه‌رقاوی
سه‌عیدو شه‌ریف هه‌موو هه‌ینییه‌ك ده‌ڕۆن بۆ مزگه‌وتێك له‌سه‌ر جاده‌ی «تانژێ»، له‌وێ داعیه‌یه‌كی سه‌له‌فی به‌ناوی فه‌رید بن-یه‌تو ده‌ناسن كه له‌ته‌مه‌نی خۆیاندا ده‌بێت. بن-یه‌تو له‌به‌رچاویاندا له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه وه‌ك شه‌ڕكه‌رو زمانحاڵی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی ده‌رده‌كه‌وێت. لێره‌وه ئاڕاسته‌كان ده‌گۆڕێن، سه‌عید له‌سێبه‌ردا ده‌مێنێته‌وه‌و شه‌ریف وه‌ك (ئه‌بو حه‌سه‌ن) ده‌ناسرێت، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا به‌ناوی تامر بوشناق خۆی ئاماده ده‌كات بچێت بۆ عیراق بۆ «جیهاد». شه‌وان ده‌چنه پاركی (بوت-شۆمۆن) كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای پاریس بۆ راهێنان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن ببنه پیاو، شه‌ڕكه‌ڕ، له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك پشت به دۆكۆمێنت ده‌به‌ستن و رۆژی ٢٥/١/٢٠٠٥ وه‌ك رۆژی رۆیشتن بۆ عیراق دیاری ده‌كه‌ن. به‌ڵام ترسێكی زۆر شه‌یف داده‌گرێت و له‌دواچركه‌دا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش له‌ناوه‌وه دڵخۆشی ده‌كات و ساڵی ٢٠٠٨ له‌كاتی دادگایی كردنیدا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه تا كاتی رۆیشتن بۆ عیراق نزیكتر ده‌بووه‌وه، زیاتر حه‌زی له كشانه‌وه ده‌كرد. له‌ولاوه سه‌عیدی برای له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی «بندیوار» بوو، به‌ڵام ده‌ستی راستی به‌شه‌ریفه‌وه بوو، ئه‌و پاره‌ی بۆ په‌یدا كرد‌و بلیتی فڕۆكه‌ی بۆ بڕی و ئاماده‌كاری بۆ كرد تا بچێت بۆ عیراق.
ده‌ستگیركردن و دادگایی كردن
داواكاری گشتی كۆماری فه‌ره‌نسا شه‌ریفی به‌وه تاوانبار كرد كه هه‌وڵیداوه گه‌نجانی فه‌ره‌نسا له‌ڕێگه‌ی تۆڕێكه‌وه بنێرێت بۆ شه‌ڕ له‌عیراق، هه‌روه‌ها «دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی خۆراكی پرۆژه‌ی ته‌قینه‌وه له‌سه‌ر خاكی نیشتمان دژی به‌رژه‌وه‌ندییه فه‌ره‌نسی و بیانییه‌كان». له‌سه‌ر ئه‌م تۆمه‌تانه شه‌ریف خرایه زیندانی كاتییه‌وه. له‌زیندان نه‌ك لافاوی توندڕه‌وی ناوه‌ستێت، به‌ڵكو خێراتر ده‌بێت. بۆ یه‌كه‌مجار (٢٠٠٥-٢٠٠٦) له (فلۆری مێرۆژی) زیندانی ده‌كرێت و هه‌ر له‌وێ ده‌كه‌وێته ناو ده‌ستی گروپێكی سه‌له‌فییه‌وه‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی ناوی «ئه‌بو حه‌مزه»یه كه له‌ڕاستیدا ناوی «جه‌میل به‌غال»ـه‌و یه‌كێك بوو له‌هه‌واداره‌كانی ئوسامه بن لادن و مزگه‌وتی توندڕه‌وه‌كان له له‌نده‌ن و كامپه‌كانی قاعیده‌ی له‌ئه‌فغانستاندا بینیوه‌و تۆمه‌تبار بوو به‌پلاندانان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌پاریس. ئه‌و له فلۆری مێرۆژی سزای زیندانی (١٠) ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بوو. له‌پشت په‌نجه‌ره ئاسنینه‌كانی زیندانه‌وه، شه‌ریف كواشی چاوی ده‌كه‌وێت به فه‌رید ملوك كه یه‌كێك ده‌بێت له تۆرێ خالد كلكال كه یه‌كێكه له‌و تیرۆریسته جه‌زائیریانه‌ی ساڵی ١٩٩٥ له‌فه‌ره‌نسا ده‌كوژرێت. هه‌ر له‌وێشدا شه‌ریف له زیندانییه‌كی تر نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌حمه‌دی كولیبالی ده‌بێت كه پێی ده‌ڵێن «دۆلی». له‌و زیندانه‌دا له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌دا هاوڕێیه‌تییه‌كی به‌هێزو درێژخایه‌ن دروست ده‌بێت، له‌به‌یانییه‌وه هه‌تا ئێواره وه‌رزش ده‌كه‌ن، جه‌سته‌ی شه‌ڕكه‌ر دروست ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ رادیكاڵتر بونیان خۆیان بۆ شه‌ڕ ئاماده ده‌كه‌ن.
زمانحاڵی زه‌رقاوی
سه‌عیدو شه‌ریف هه‌موو هه‌ینییه‌ك ده‌ڕۆن بۆ مزگه‌وتێك له‌سه‌ر جاده‌ی «تانژێ»، له‌وێ داعیه‌یه‌كی سه‌له‌فی به‌ناوی فه‌رید بن-یه‌تو ده‌ناسن كه له‌ته‌مه‌نی خۆیاندا ده‌بێت. بن-یه‌تو له‌به‌رچاویاندا له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه وه‌ك شه‌ڕكه‌رو زمانحاڵی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی ده‌رده‌كه‌وێت. لێره‌وه ئاڕاسته‌كان ده‌گۆڕێن، سه‌عید له‌سێبه‌ردا ده‌مێنێته‌وه‌و شه‌ریف وه‌ك (ئه‌بو حه‌سه‌ن) ده‌ناسرێت، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا به‌ناوی تامر بوشناق خۆی ئاماده ده‌كات بچێت بۆ عیراق بۆ «جیهاد». شه‌وان ده‌چنه پاركی (بوت-شۆمۆن) كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای پاریس بۆ راهێنان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن ببنه پیاو، شه‌ڕكه‌ڕ، له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك پشت به دۆكۆمێنت ده‌به‌ستن و رۆژی ٢٥/١/٢٠٠٥ وه‌ك رۆژی رۆیشتن بۆ عیراق دیاری ده‌كه‌ن. به‌ڵام ترسێكی زۆر شه‌یف داده‌گرێت و له‌دواچركه‌دا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش له‌ناوه‌وه دڵخۆشی ده‌كات و ساڵی ٢٠٠٨ له‌كاتی دادگایی كردنیدا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه تا كاتی رۆیشتن بۆ عیراق نزیكتر ده‌بووه‌وه، زیاتر حه‌زی له كشانه‌وه ده‌كرد. له‌ولاوه سه‌عیدی برای له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی «بندیوار» بوو، به‌ڵام ده‌ستی راستی به‌شه‌ریفه‌وه بوو، ئه‌و پاره‌ی بۆ په‌یدا كرد‌و بلیتی فڕۆكه‌ی بۆ بڕی و ئاماده‌كاری بۆ كرد تا بچێت بۆ عیراق.
ده‌ستگیركردن و دادگایی كردن
داواكاری گشتی كۆماری فه‌ره‌نسا شه‌ریفی به‌وه تاوانبار كرد كه هه‌وڵیداوه گه‌نجانی فه‌ره‌نسا له‌ڕێگه‌ی تۆڕێكه‌وه بنێرێت بۆ شه‌ڕ له‌عیراق، هه‌روه‌ها «دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی خۆراكی پرۆژه‌ی ته‌قینه‌وه له‌سه‌ر خاكی نیشتمان دژی به‌رژه‌وه‌ندییه فه‌ره‌نسی و بیانییه‌كان». له‌سه‌ر ئه‌م تۆمه‌تانه شه‌ریف خرایه زیندانی كاتییه‌وه. له‌زیندان نه‌ك لافاوی توندڕه‌وی ناوه‌ستێت، به‌ڵكو خێراتر ده‌بێت. بۆ یه‌كه‌مجار (٢٠٠٥-٢٠٠٦) له (فلۆری مێرۆژی) زیندانی ده‌كرێت و هه‌ر له‌وێ ده‌كه‌وێته ناو ده‌ستی گروپێكی سه‌له‌فییه‌وه‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی ناوی «ئه‌بو حه‌مزه»یه كه له‌ڕاستیدا ناوی «جه‌میل به‌غال»ـه‌و یه‌كێك بوو له‌هه‌واداره‌كانی ئوسامه بن لادن و مزگه‌وتی توندڕه‌وه‌كان له له‌نده‌ن و كامپه‌كانی قاعیده‌ی له‌ئه‌فغانستاندا بینیوه‌و تۆمه‌تبار بوو به‌پلاندانان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌پاریس. ئه‌و له فلۆری مێرۆژی سزای زیندانی (١٠) ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بوو. له‌پشت په‌نجه‌ره ئاسنینه‌كانی زیندانه‌وه، شه‌ریف كواشی چاوی ده‌كه‌وێت به فه‌رید ملوك كه یه‌كێك ده‌بێت له تۆرێ خالد كلكال كه یه‌كێكه له‌و تیرۆریسته جه‌زائیریانه‌ی ساڵی ١٩٩٥ له‌فه‌ره‌نسا ده‌كوژرێت. هه‌ر له‌وێشدا شه‌ریف له زیندانییه‌كی تر نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌حمه‌دی كولیبالی ده‌بێت كه پێی ده‌ڵێن «دۆلی». له‌و زیندانه‌دا له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌دا هاوڕێیه‌تییه‌كی به‌هێزو درێژخایه‌ن دروست ده‌بێت، له‌به‌یانییه‌وه هه‌تا ئێواره وه‌رزش ده‌كه‌ن، جه‌سته‌ی شه‌ڕكه‌ر دروست ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ رادیكاڵتر بونیان خۆیان بۆ شه‌ڕ ئاماده ده‌كه‌ن.
ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٠٦ شه‌ریف به‌مه‌رج ئازاد ده‌كرێت، به‌ڵام به كه‌سایه‌تییه‌كی تره‌وه دێته ده‌ره‌وه، له‌ڕووی جه‌سته‌وه وه‌ك پێشوو نامێنێت و بۆته خاوه‌ن ماسولكه‌و شانوشاكه‌تی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕاوه، هه‌روه‌ها بۆته كه‌سێكی ته‌كفیری، منجڕه‌كه‌ی جارانی به‌رده‌م كچان، له‌دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له‌زیندان به‌رگێكی تر ده‌پۆشێت و «مه‌سخ» ده‌بێت.
له‌م ئان و ساته‌دا، دوكانێكی ماسی فرۆشتنی ده‌ست ده‌كه‌وێت و به‌دوای پێكهێنانی ماڵدا ده‌گه‌ڕێت. هه‌ر له‌و كاتانه‌دا ژنێك ده‌ناسێت كه به‌ته‌نیا له «ژوێنڤیلیێ» ده‌ژیت.
ئیزانا.هـ، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئادێرنێی، له‌مه‌راكش ساڵی ١٩٨٠ له‌دایك ده‌بێت، ساڵی ١٩٨٨ خێزانه‌كه‌ی كۆچ ده‌كه‌ن بۆ فه‌ره‌نساو له شارل-ڤیل مێزیێر جێگیر ده‌بێت. باوكی كرێكار ده‌بێت له‌كارگه‌یه‌كی به‌روبومی لیمۆدا، دایكی ژنی ماڵه‌وه ده‌بێت، له‌و شاره‌دا ئیزانا له‌گه‌ڵ پێنج خوشك و برادا كه‌هه‌موویان له‌ناو كه‌شی پراكتیكی ئیسلامدا گه‌وره ده‌بێت. له‌خوێندنگه، ئیزانا خولی پیشه‌یی له‌بواری خزمه‌تكردنی منداڵان و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵگه هه‌ڵده‌بژێرێت. له‌ته‌مه‌نی ١٤ ساڵیدا بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ری داده‌پۆشێت و په‌چه داده‌نێت، له ١٩ ساڵیدا ئادێرنی و كه‌سوكاری به‌جێ ده‌هێڵێت له‌پاریس ده‌گیرسێته‌وه. «بێ‌ماڵ بوم، به‌ڕاست و چه‌پدا ده‌ڕۆیشتم و لای هاوڕێكانم بوم». له‌ڕاپۆرتی دانیشتنێكدا كه‌ساڵی ٢٠١٠ نوسراوه هاتووه كه ئیزانا ساڵی ٢٠٠٦ له‌شاری ژێنڤیلیێ له ئاپارتمانێكی ٢٦ مه‌تری چوارگۆشه‌دا ژیاوه كه ته‌نها بریتی بووه له ساڵۆنێك و مه‌تبه‌خێك، مانگانه‌كه‌ی٤٤٠ یۆرۆ بووه، به‌ڵام ئیزانا یارمه‌تی له‌گه‌نجینه‌ی كرێخانوو بۆ خێزانه‌كان وه‌رگرتووه‌و هه‌ندێ پاره‌شی ده‌سكه‌وتووه له‌كاره‌كه‌ی له‌باخچه‌ی منداڵان.
باندی بوت-شۆمۆن
ساڵی ٢٠٠٧ شه‌ریف كواشی ئیزانا ده‌ناسێت و كاری ماسی فرۆشی ده‌بێت لای «مۆنۆپڕی»، ئیزانا حه‌زی لێده‌كات و له‌پارێزگای ژێنڤیلیێ له‌به‌رواری مارسی ٢٠٠٨ شوی پێده‌كات. سه‌عید شایه‌تی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ده‌بێت. شه‌ریف و ئیزادا داوای ئاپارتمانێكی گه‌وره‌تر له‌نزیك خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا شه‌ریف له‌گه‌ڵ شه‌ش كه‌سی تردا كه به باندی بوت-شۆمۆن ناسراو بوون و تۆمه‌تبار بوون به به‌شداریكردن له‌ده‌سته‌ی خراپه‌كاری به‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی تیرۆریستدا، بڕیاری ئازادبوونی له دادگای ته‌مییزدا ده‌رده‌چێت. به‌پێی زانیاریی رۆژنامه‌نوسێكی ئاژانسی فرانس پرێس كه ئه‌و كاته به‌دواداچونی بۆ پرۆسه‌كه كردووه، داوكاری گشتی ئه‌و كاته ژان-ژولیان خافیێر رۆلێ كه ئه‌مڕۆ راوێژكاری دادی وه‌زیری ناوخۆ بێرنار گازێنوێڤ-ـه، وتویه‌تی: «شه‌ریف و بوشناقی هاوڕێی گه‌ر بتوانن به‌دڵنیاییه‌وه سبه‌ی ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه».
ئیزانا پێی وایه كه دادی فه‌ره‌نسا زوڵمی كردووه، چونكه مێرده‌كه‌ی ده‌یویست بچێت بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی عیراق، نه‌ك شتێكی تر.
توندڕه‌وی براكه‌ی
له‌ولاوه سه‌عید كواشی وه‌ك براكه‌ی توندڕه‌وتر ده‌بێت له‌ڕووی ئاینییه‌وه. ساڵی ٢٠٠٧ كۆنترایه‌ك بۆ سێ ساڵ له‌گه‌ڵ پارێزگای ژێنڤیلیێ له‌بواری كار بۆ گه‌نجان له‌پێناو پاكوخاوێن راگرتنی پاریس‌دا به‌ناوی «باڵیۆزی تری» ئیمزا ده‌كات. به‌ڵام كواشی برا گه‌وره یه‌كسه‌ر گرفت دورست ده‌كات و ئاین له‌ناو فه‌زای تایبه‌تی ژیانی خۆیه‌وه دێنێته ناو كاره‌كه‌یه‌وه، رازی نابێت ته‌وقه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا بكات، له‌كاتی كاردا واز له هه‌موو شتێك دێنێت و ده‌ڕوات بۆ نوێژكردن، به‌رماڵ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌باته هه‌موو شوێنێك، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ناگونجێت، پارێزگا له‌شوێنێكه‌وه ده‌ینێرێت بۆ شوێنێكی تر.
شه‌ریف به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كار، به‌ڵام ئیزانا واز له‌كاره‌كه‌ی ده‌هێنێت و له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه ده‌نێردرێته مه‌ككه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی «حیجابی ته‌قلیدی» كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت زۆری حه‌ز لێیه، فڕێ ده‌دات و په‌چه‌ی ئه‌فغانی یان «بورخه» داده‌نێت و سیمای ده‌شارێته‌وه.
ساڵی 2009سه‌عید كواشی كاره‌كه‌ی به‌جێ ده‌هێڵێت و ئه‌ویش رادیكاڵتر ده‌بێت، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا چاوی ده‌كه‌وێت به ژنێك ناوی «سومه‌یه.ب» ده‌بێت و ئه‌ویش هه‌ر له‌شاری شارلڤیل-مێزێێر ده‌ژی و له‌خێزانێكی ئاینیی ده‌بێت. هه‌ردووكیان له‌گه‌ڕه‌كی خاچی سور له‌شاری رێم كه 129 كیلۆمه‌تر له‌باكووری رۆژهه‌ڵاتی پاریسه‌وه دووره نیشته‌جێ ده‌بن.
سه‌ره‌تا توندڕه‌و نه‌بووه
سومه‌یه-ش وه‌ك ئیزانای ده‌سته‌خوشكی پۆشته ده‌بێت و په‌چه داده‌نێت، به‌ڵام سیمای ناشارێته‌وه. كڵۆدین كه دراوسێیان ده‌بێت، وه‌ك ئه‌و دراوسێیانه‌ی باسی شه‌ریف و ئیزاندا ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر جاده‌ی (باسلی) له‌شاری شارڵ-ڤیل چۆن خه‌ڵكی بێده‌نگ و بێوه‌ی بوون، ئاوه‌هاش باسی سه‌عیدو سومه‌یه ده‌كات و به‌خه‌ڵكی بێوه‌ی و بێ ئاژاوه باسیان ده‌كات. كڵۆدین ده‌ڵێت: «خه‌ڵكی نه‌رم و نیان و گران بوون، هه‌رگیز گوێم له ده‌نگ و هاوار هاواریان نه‌بوو».
سه‌عیدی براگه‌وره، راهاتبوو هه‌موو هه‌ینییه‌ك به دزداشه‌یه‌كی ته‌قلیدی جه‌زائیری درێژه‌وه بچێته مزگه‌وت، به‌ڵام وه‌ك كه‌سێك به‌ناوی ره‌شید-ـه‌وه كه به‌ڕێكه‌وت ده‌یبینی وه‌سفی ده‌كات و ده‌ڵێت، «به‌ڵام توندڕه‌و نه‌بوو».
سه‌عیدو سومه‌یه كچێكیان ده‌بێت و ئێستا (سه‌ره‌تای 2015) ته‌مه‌نی دوو ساڵ و نیوه. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا كه برا بچوكه‌كه‌و خێزانه‌كه‌ی «ئیزانا» له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بن منداڵێكیان ببێت، شه‌ریف واز له‌وه ناهێنێت هاوڕێ نزیك و راسته‌قینه‌كانی ببینێت و خه‌ونه‌كانی له‌گه‌ڵیاندا دابه‌ش بكات. لێره‌دا زیاتر ناوی ئه‌حمه‌دی كولیبالی دێت، به‌ڵام ئیزانای خێزانی شه‌ریف هه‌رگیز بیری ناكه‌وێته‌وه كه سیمای بینیبێت، چونكه جگه له‌چاوی مێرده‌كه‌ی خۆی «حه‌رامه» له‌چاوی هه‌ر پیاوێك بڕوانێت، بۆیه نازانێت سیمای چۆنه.
راهێنانی تایبه‌ت
به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌رده‌وام «حه‌یات بومدین» ده‌بینێت كه هاوسه‌ری كولیبالی ده‌بێت و یه‌كێك بوو له‌تۆمه‌تباره‌كانی ره‌شه‌كوژییه‌كه‌ی 7/1/2015 دژی گۆڤاری شارلی ئێبدۆ، پێش ئه‌وه‌ش به‌چه‌ند رۆژێك له‌ئیسپانیاوه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته توركیا‌و له‌وێوه بۆ سوریا بۆ لای داعش، له‌و كاتانه‌دا شه‌ریف و كولیبالی یه‌كتر ده‌بینن، ئه‌مانیش، واته حه‌یات و ئیزانا، یه‌كتری ده‌بینن و له موتبه‌خ قسه ده‌كه‌ن و زۆرجار به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به یه‌كترییه‌وه ده‌كه‌ن.
ئیزاناو حه‌یات خۆیان له‌سه‌نته‌رێكی وه‌رزشی شه‌ڕكردن تۆمار ده‌كه‌ن و له‌هۆڵێكی تایبه‌ت به‌ژنان راهێنان ده‌كه‌ن. هه‌ردوو خێزانه‌كه له‌كۆتایی هه‌فته‌دا پێكه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ سه‌یران. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا لای هاوڕێیه‌كه‌ی شه‌ریف و كولیبالی چاویان به‌جه‌میل به‌گال ده‌كه‌وێت كه هه‌ردووكیان له‌ژێر باڵی خۆیدا كۆده‌كاته‌وه.
ساڵی 2005 شه‌ریف و كولیبالی و جه‌میل وه‌ك (نوڤێل ئۆبزێرڤاتوێر)ی فه‌ره‌نسی له‌به‌رواری 10/1/2015 ده‌نووسێت، له زیندانی فلوێری مێرۆژی یه‌ك، یه‌كتری ده‌ناسن و سێكوچكه‌یه‌ك له‌وێدا پێك دێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رسێكیان چه‌ق به‌ستوانه ده‌ڕواننه ئاین و دۆگماییانه لێی تێده‌گه‌ن، به‌ڵام جه‌میل ده‌مڕاستی دوانه‌كه‌ی تر ده‌بێت و سه‌رچاوه‌ی رادیكاڵیزه‌یان ده‌بێت.
چنینی تۆڕێكی توندڕه‌وی
شه‌ریف له زینداندایه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شداری له‌چنینی تۆڕێكدا كردووه كه «جیهادییه‌كان» ده‌نێرێت بۆ عیراق، ئه‌و تۆڕه‌ش ناسراوه به (دێ بوت-شۆمۆن). جه‌میل به‌گال ناسراوه به ئه‌بو حه‌مزه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی خۆراكی پیلانی هێرشێك بووه بۆ سه‌ر باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌فه‌ره‌نسا. مانگی ته‌مموزی ساڵی 2001 له‌به‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ «قاعیده»و به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر له ئه‌فغانستان له ئه‌بو زه‌بی له‌ئیمارات ده‌ستگیرده‌كرێت. هه‌رچی ئه‌حمه‌دی كولیبالی-یه له‌سه‌ر ماف و یاسای گشتی له زینداندا ده‌بێت.
پلانی رفاندن
جه‌میل به‌گال كه له‌وان گه‌وره‌تره هه‌ر زوو ده‌بێته سه‌رۆك و له‌به‌ر رابردووی ده‌بێته پاڵه‌وانی سه‌ر سه‌كۆ، رێبازی رادیكاڵانه‌ی ئاینیی به‌سه‌ر گه‌نجه‌كاندا پراكتیزه ده‌كات و هێزێكی سه‌رنجڕاكێشی به‌سه‌ریانه‌وه ده‌بێت و دوای ده‌رچونیشیان له زیندان په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی ده‌مێنێت. كه جه‌میل به‌گال مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2009 ئازاد ده‌كرێت له‌ئۆتێلی (لێ مێساجری مورات) له‌كانتاڵ كه ده‌كه‌وێته باشووری فه‌ره‌نساوه، وه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر نیشته‌جێ ده‌كرێت. هه‌واداره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌نێوان مانگی یه‌ك و پێنجی 2010 بۆ راوێژ‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر كاروباری ئاینیی، شه‌ریف و كولیبالی و ئه‌ندامانی كۆنی تۆڕی (بوت-شۆمۆن) سه‌ردانی ده‌كه‌ن. له‌م سه‌ردانانه‌دا به‌تایبه‌تی خه‌ریكی پلانێك ده‌بن بۆ رفاندنی دوو كه‌س له‌زیندانی (كلێرڤۆ)، عه‌قڵی ئه‌م پلانه‌ش به‌گال ده‌بێت و ده‌یه‌وێت ئیسماعیل ئایه‌ت به‌لقاسم ئه‌ندامی گروپی ئیسلامی جه‌زائیری پێشوو، كه ساڵی 2002 تاوانبار كرا به‌زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌هۆی هێرشێك له‌وێستگه‌ی شه‌مه‌ندۆفێری مۆزه‌خانه‌ی (ئۆڕسای) له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری 1995 له‌پاریس. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هه‌شت هێرش و ته‌قینه‌وه له‌فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدراو زیاتریش په‌نجه بۆ گروپی ئیسلامی چه‌كداری جه‌زائیری درێژ ده‌كرا. له چركه‌ساتی پلاندانانی رفاندنی ئه‌و سه‌ركرده ئیسلامییه‌دا، ئه‌حمه‌دی كولیبالی ده‌بێته جێگه‌ی متمانه‌ی جه‌میل به‌گال، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی له رابردوودا دزێكی بچوك بووه‌و له‌وه سڵ ناكاته‌وه سینگی خۆی بخاته پێشی ئه‌و گروپه‌وه. كولیبالی ده‌بێته ده‌سته راستی چه‌كداری ئه‌و هه‌وڵی رفاندنه.
دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان
ساڵی 2010 به‌گال و شه‌ریف و كولیبالی به‌هۆی ئه‌م پلانه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن. شه‌ریف له‌شوێنێكی نادیاردا خۆی ده‌شارێته‌وه. به‌پێی به‌دواداچونی (نوڤێل ئۆبزێرڤاتوێر) له‌هه‌مان ژماره‌ی ئاماژه پێكراودا، حه‌یات بومیدیه‌ن وتویه‌تی، «به‌گال رۆڵی زانایه‌كی هه‌بووه، ئه‌و كتێبێكی زۆری له‌سه‌ر ئاین هه‌بوو، (…)، جاری وا هه‌بووه پرسیارم لێكردووه له‌سه‌ر ئاین. من له ژورێكه‌وه‌و ئه‌ویش له ژورێكی تردا (تا یه‌كتری نه‌بینن)، به ناشێنه‌یی وه‌ڵامی داومه‌ته‌وه».
پۆلیسی پشكنین به‌ڵگه‌نامه‌ی زۆریان له «هارد-دیسك»ی به‌گاڵ له ژوره‌كه‌ی له ئۆتێله‌كه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه كه باس له‌ئیسلامی رادیكاڵ ده‌كات. به‌گال له‌ژووركه‌یدا پلانی ئه‌وه‌ی داناوه كه رابكات و خۆی بگه‌یه‌نێته خێزانه‌كه‌ی له (لێیسیسته‌ر) نزیك شاری بێرمینگهام له به‌ریتانیا. ته‌ماحی گه‌وره‌تریش ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئیسماعیل ئایه‌ت عه‌لی به‌لقاسم جگه له‌كاركردن بۆ هه‌ڵهاتن هه‌وڵی هێرشێك له‌فه‌ره‌نسا ده‌دات. له ئیمێڵێكدا لای ئه‌حمه‌دی كولیبالی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، داوای یارمه‌تی له‌كه‌سێك ده‌كات ناوی كامل بوالوش-ـه له به‌لجیكا بۆ رفاندنی و ده‌ركردنی له ئۆتێل مورات.
له‌ئیمێڵه‌كه‌دا به‌گال ده‌ڵیت: «من زه‌روره‌تی شتێكی زۆر گرنگم به‌ده‌سته‌وه‌یه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆم تێده‌په‌ڕێنێت». به‌گال به 10 ساڵ زیندان تاوانبار ده‌كرێت و له‌مانگی دیسمبه‌ری 2014، داواكارییه‌كی بۆ ته‌مییز ره‌ت ده‌كرێته‌وه.
پڕۆفایلی به‌گال
جه‌میل به‌گال له 2/12/1965 له‌شاری (بورج بوعریریج) له‌جه‌زائیر به‌دوریی 250٠ كم له‌ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌وه له‌دایك ده‌بێت. له‌ناو خێزانێك كه پێكدێت له 10 كه‌س گه‌وره ده‌بێت، ساڵی 1987 ده‌چێته فه‌ره‌نساو له‌گه‌ڵ ژنێكی فه‌ره‌نسیدا ژیانی هاوسه‌رێتی پێك دێنێت و ده‌بێته باوكی 3 منداڵ. ساڵی 2000 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌چێته ئه‌فغانستان و گوایه ئامانجی دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی هه‌یه، كۆتایی مانگی ته‌مموزی 2001 له‌ڕێگه‌ی پاكستانه‌وه دێته ئیمارات و نیه‌تی چوونه مه‌راكیشی (مه‌غریب) هه‌یه، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بو زه‌بی ده‌گیرێت و دوو مانگ زیندانی ده‌كرێت. له‌و ماوه‌یه‌دا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له‌ئه‌فغانستان چاوی كه‌وتووه به زه‌ینولعابدین محه‌مه‌د حسێن ناسراو به ئه‌بو زوبه‌یده، كه یه‌كێك بوو له‌سه‌ركرده‌كانی قاعیده‌و ساڵی 2002 له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا، هه‌روه‌ها پلانی ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای هه‌بووه له‌پاریس. له‌پایزی 2001دا له‌لایه‌ن دادوه‌ری فه‌ره‌نسی ژان-لوی بڕوگیێ فایله‌كه‌ی هه‌ڵده‌درێته‌وه‌و ئیفاده‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و ده‌ڵێت، ئه‌و قسانه‌ی له‌ئیمارات كردویه‌تی راست نین و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كردونی.
پاركی بوت-شۆمۆن
شه‌ریف كواشی، له‌زۆر لاوه لینكی هه‌بوو، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توندڕه‌وه‌كاندا به‌ربڵاو بوو. هه‌روه‌ها وه‌ك له‌پێشدا ئاماژه‌ی پێكرا ئه‌ندامێكی تۆڕی «بوت-شۆمۆن» بوو له‌زۆنی (١٩)یه‌می پاریس كه‌ساڵی ٢٠٠٨ تێكهه‌ڵوه‌شێنراوه‌و ئه‌ندامه‌كانی ساڵی ٢٠٠٨ دادگایی كران. وه‌ك گۆڤاری (پاری-ماچ) له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا باسی ده‌كات، شه‌ریف كه‌سێكی نزیكی توندڕه‌وی تونسی بوبه‌كر حه‌كیم بو كه تاوانباره به‌تیرۆركردنی دوو سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی تونسی ساڵی (2013)و ئێستاش له‌سوریا له‌ناو داعشدایه. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت تۆڕ یان باندی بوت-شۆمۆن ژماره‌یه‌كی دیاری له‌توندڕه‌وه‌كان كۆكردۆته‌وه‌و لێره‌دا پێویست ده‌كات كه‌مێك له‌سه‌ر ئه‌م بانده بوه‌ستین كه زۆرجار له‌ناو میدیای فه‌ره‌نسیدا پێی ده‌وترێت «تۆڕی عیراقییه‌كان»، چونكه كاری سه‌ره‌كی تیایدا ئه‌وه بوو گه‌نجی فه‌ره‌نسی ره‌وانه‌ی عیراق بكرێت.
دوو كاری جیاواز
ئه‌م تۆڕه له زۆن یان ناوچه‌ی (١٩)یه‌می پاریس‌دا بوو، له‌ناو پاركێكدا كه‌ناوی «دێ-بوت شۆمۆن»ـه‌و ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی پاریسه‌وه. بانده‌كه له‌چوارده‌وری مزگه‌وتی (ده‌عوه) له‌سه‌ر جاده‌ی تانژێ دروست ده‌بێت كه‌به‌یه‌كێك له‌و شوێنانه ناسراوه زۆرترین ژماره‌ی موسوڵمانی تێدایه. كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی له‌و شوێنه‌داو هه‌روه‌ها له‌مزگه‌وته‌كه‌دا فه‌رید بن یه‌تو ده‌بێت كه به‌ڕۆژ كاری «سیانه» ده‌كات و به‌شه‌و ده‌بێته «واعیزی» ئاینیی. فه‌رید بن یه‌تو كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك ده‌بێت له (گروپی سه‌له‌فی بۆ بانگه‌وازو جه‌نگ) و له‌دوایدا ده‌بێته باڵی قاعیده له‌مه‌غریب. ساڵی ٢٠٠٧ بوبه‌كر حه‌كیم، بن یه‌تو به‌یه‌كێك له عه‌قڵه‌كانی بانده‌كه وه‌سف ده‌كات. بانده‌كه بۆیه ئه‌م ناوه هه‌ڵده‌گرێت، چونكه بن یه‌تو هه‌واداره‌كانی بانگ ده‌كرد بۆ ئه‌م پاركه‌و راهێنانی راكردن و جه‌سته‌ی فێر ده‌كردن. ئه‌ندامانی ئه‌م بانده ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی خراپه‌كاری و ئاماده‌كار بۆ كاری تیرۆریستی ده‌ناسرێن و ساڵی ٢٠٠٨ دادگایی ده‌كرێن. ئه‌ندامه‌كانی پێكدێن له (١٢) جیهادیستی ناسراو، سێ كه‌سیان له‌عیراق ده‌كوژرێن. مزگه‌وتی «ده‌عوه»ش كه‌ساڵی ١٩٦٩ داده‌مه‌زرێت ساڵی ٢٠٠٦ به‌هۆی خراپ به‌كار هێنانیه‌وه له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه به‌بڕیاری حكومه‌تی فه‌ره‌نسی داده‌خرێت.
ره‌وانه‌كردنی فه‌ره‌نسییه‌كان بۆ عیراق
شه‌ریف كواشی ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌م بانده بوو كه تاوانبار بوو به‌وه‌ی له‌نێوان ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠٠٥ وه‌ك (پاری-ماچ) له‌ژماره‌ی رۆژی ٨/١/٢٠١٥ بڵاوی كردۆته‌وه ده‌یان گه‌نجی فه‌ره‌نسی ره‌وانه‌ی عیراق كرد. بوبه‌كر حه‌كیم ناسراو به ئیلیاس ئه‌بو موقاتل، ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆدا كه له‌سوریاوه ده‌رچووه، رای ده‌گه‌یه‌نێت، «به‌ڵێ ئێمه بوین به‌لعیدو براهیمی-مان كوشت، سوێندیش ده‌خۆم كه‌جارێكی تر ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌و زیاترتان لێ ده‌كوژین». جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه له‌به‌رواری ٦/٢/٢٠١٣ به‌رهه‌ڵستكاری سه‌ر به‌به‌ره‌ی عه‌لمانی له‌تونس شوكری به‌لعید به ١٤ گوللـه كوژرا، له ٢٥ی ته‌مموزی هه‌مان ساڵدا محه‌مه‌د براهیمی به‌هه‌مان چه‌ك كوژرا. زانیارییه‌كانی لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی تونس ئه‌وه‌یان دیاری كرد كه‌چه‌كێكی ئۆتۆماتیكی پێوانه ٩ م.م بووه.
بوبه‌كر كێیه؟
بوبه‌كر حه‌كیم ساڵی ١٩٨٣ له‌خێزانێكی تونسی له‌پاریس له‌دایك ده‌بێت. له‌ساڵی (١٩٩٨) له‌زۆنی ١٩ نزیك له‌پاركی بوت-شۆمۆن له‌ناو ئاپارتمانێكدا كه بۆ خه‌ڵكی ده‌ستكورت داده‌نرێت و نرخی كرێكه‌ی به‌رز نییه له‌گه‌ڵ دایكی‌دا كه به‌پێی رۆژنامه‌ی (لۆپاریزیان) ناوی حه‌بیبه ده‌بێت گه‌وره ده‌بێت. هه‌ر به‌گوێره‌ی (لۆپاریزیان) له‌به‌رواری ١٧/١١/٢٠٠٤، خه‌دیجه‌ی خوشكی له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌ی پێ باشتر بووه له لادانی په‌چه، له‌به‌ر هه‌مان هۆكار، فاتیمه‌ی خوشكیشی وازیهێناوه بچێت بۆ كۆلێژه‌كه‌ی، ره‌زوان كه سێ ساڵ بچوكتر بووه له بوبه‌كر وه‌ها ناسرا كه یه‌كه‌م «جیهادیستی» فه‌ره‌نسی بوو ساڵی ٢٠٠٤ له‌عیراق كوژرا. هه‌موو كه‌س ئه‌وه باش ده‌زانێت كه برا گه‌وره‌كه‌ی وای لێ‌كرد ئه‌و رێگه‌یه هه‌ڵبژێرێت، چونكه پێش ئه‌و رێگه‌یه ره‌زوانی ١٩ ساڵ گه‌نجێكی گێلی ناو شار بوو.
به‌ره‌و توندڕه‌وی بوون
گه‌نجێتیی ره‌زوانیش وه‌ك گه‌نجێتیی شه‌ریف كواشی ده‌بێت، گوێگرتن له‌موزیكی راپ و خواردنه‌وه‌و جگه‌ره كێشان، به‌ڵام هێواش هێواش ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی براكه‌یه‌وه‌و دوای سه‌ردانێكی بۆ سوریا به‌یه‌كجاری ده‌گۆڕێت، چونكه براگه‌وره‌كه‌ی له‌و ده‌مه‌دا زۆرترین كات له‌سوریا به‌سه‌ر ده‌بات و دوایش هه‌ر له‌وێ توندڕه‌وییه‌كه‌ی ده‌بێته ئیلتیزام له‌مه‌سه‌له‌ی ته‌جنیدكردنی گه‌نجان بۆ عیراق.
بوبه‌كر ساڵی ٢٠٠٠ له‌ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا ده‌ست ده‌كات به‌هاتوچۆی مزگه‌وت، پێش ئه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا كه دوایی ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌باندی بوت-شۆمۆن و له‌زیندان یه‌ك ده‌گرنه‌وه، وه‌ك تامر بوشناق و محه‌مه‌د ئه‌یونی... هه‌روه‌ها شه‌ریف كواشی، دزی ده‌كه‌ن، جه‌ماعه‌تی درۆگن، واته ماده هۆشبه‌ره‌كان، تا ئه‌و كاته‌ی واعیزێكی بچوك به‌ناوی فه‌رید بن یه‌تو كه ئه‌و كاته له‌وان گه‌وره‌تر ده‌بێت و ته‌مه‌نی ده‌گاته ٢٣ ساڵ، خۆی وه‌ك «ئه‌میر» راده‌گه‌یه‌نێت و وانه‌ی ئاین له‌مزگه‌وتی ده‌عوه‌دا ده‌ڵێته‌وه. خێزانی ئه‌م گه‌نجانه یه‌كسه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن گۆڕانكاری به‌سه‌ر كوڕه‌كانیاندا هاتووه، چونكه له‌جگه‌ره‌كێشان ده‌وستن، قاچاخچێتی راده‌گرن، له‌ناو ژوره‌كانی خۆیاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی بیشارنه‌وه، ده‌چنه سه‌ر سایته ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت، ته‌ماشای ڤیدیۆی توندڕه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها وێنه‌ی ئه‌مریكی و به‌ریتانییه‌كان له‌عیراق، مارسی ٢٠٠٣. له‌ماوه‌ی ساڵێكدا بڕیار ده‌درێت بچن بۆ عیراق و له‌پاركی بوت-شۆمۆن ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ڕاهێنان. به‌گوێره‌ی (لۆپریزیان) له‌ژماره‌ی رۆژی ١١/١/٢٠١٥ بوبه‌كر حه‌كیم له‌پێناو خوێندنی ئاینی و به‌هێزكردنی زمانی عه‌ره‌بیدا به‌رده‌وام به‌ڕێگه‌ی سوریاوه ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كیدا بۆ فه‌ره‌نسا توندڕه‌وی زیاتری تیادا ده‌رده‌كه‌وێت. له‌ڕاستیشدا وه‌ك رۆژنامه‌كه باسی ده‌كات، ئه‌ركی خوێندن نابێت و زیاتر ئاسانكاری ده‌كات بۆ گه‌یاندنی گه‌نجی فه‌ره‌نسی بۆ عیراق. ئه‌مه‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ڕیشی درێژ ده‌كات و جلوبه‌رگی ترادیسیۆنی تونسی له‌به‌ر ده‌كات و چالاكی له‌گه‌ڵ توندڕه‌وه‌كاندا زیاد ده‌بێت. بوبه‌كر ساڵی ٢٠٠٣ زیاتر بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا ئاشكرا ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌و كاتانه‌ی خۆپیشاندان دژی ئه‌مریكییه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌ی تیایدا نیشته‌جێبوو ئه‌نجام ده‌درا، بوبه‌كر زۆر به‌حه‌ماسه‌وه به‌شداری تیادا ده‌كات و به‌زه‌قیی ده‌كه‌وێته به‌رچاوی ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌ره‌و عیراق ده‌كه‌وێته‌ڕێ و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌عیراق رێگا له‌ڕۆژنامه‌نوسێكی سه‌ر به‌كه‌ناڵی (ئێڕ.تێ.ئێل) ده‌گرێت و ده‌ڵێت: «من خه‌ڵكی پاریسم له‌زۆنی ١٩، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ئیسلام بكوژێت، ده‌یكوژین»، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه بانگی هاوڕێ پاریسییه‌كانی بكات و په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن تا ده‌رسی ئه‌مریكییه «نێره‌موك» و «موهه‌ڕیجه‌كان» بده‌ن.
سنورداشكردنه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا
له‌و چركه‌یه‌دا كه‌ڕژێمی سه‌دام حسێن ده‌كه‌وێت، بوبه‌كر له سوریا ده‌بێت و هه‌ر له‌وێشه‌وه له‌ژێر ناونیشانی «هۆكاری مرۆیی» ده‌چێته عیراق. مانگی ته‌مموزی ٢٠١٣ كاتێك محه‌مه‌د براهیمی له‌تونس تیرۆر ده‌كرێت و ناوی بوبه‌كر حه‌كیم ده‌كه‌وێته ناوانه‌وه، بلۆگی به‌ناوبانگی تونسی «نوات» كه به‌عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی زانیاری بڵاوده‌كاته‌وه ئاماژه بۆ ناوی حه‌كیم ده‌كات و باسی ئه‌وه ده‌كات چۆن چۆته عیراق و وه‌ك وه‌رگێڕ بۆ رۆژنامه‌نوس و رێكخراوه ناحكومییه فه‌ره‌نسییه‌كان كاری كردووه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا بوبه‌كر ده‌چێته ناو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌و له‌مانگی نیسانی ٢٠٠٤دا كچێكیان ده‌بێت و ده‌بێته باوك، به‌ڵام ئه‌مه نابێته رێگر تا جارێكی نه‌گه‌ڕێته‌وه عیراق و بڕوا به‌برا بچوكه‌كه‌شی ده‌هێنێت بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌مان رێگا له‌سوریاوه كه تیایدا ده‌گیرێت و ساڵێك زیندانی ده‌كرێت و مانگی یه‌كی ٢٠٠٥ ره‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كرێته‌وه.
به‌تۆمه‌تی به‌شداری له‌خراپه‌كاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگای تیرۆریستی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت و ساڵی ٢٠٠٨ له‌گه‌ڵ شه‌ش كه‌سی تردا دادگایی ده‌كرێت كه‌شه‌ریف كواشی و تامر بوشناق و محه‌مه‌د ئه‌یونی (هه‌رسێكیان له ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵێدا ده‌بن) و فه‌رید بن یه‌تو (٢٧ ساڵ) له‌و كه‌سانه بوون. بوبه‌كر حه‌كیم كه ٢٤ ساڵ ده‌بێت به‌حه‌وت ساڵ زیندانی ده‌كرێت، له‌كاتێكدا «ئه‌میره» بچكۆله‌كه واته فه‌رید بن یه‌تو به شه‌ش ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
له‌قاعیده‌وه بۆ داعش
به‌ڕای پسپۆر له‌بواری بزووتنه‌وه ئیسلامییه رادیكاڵه‌كاندا ژان-پیێر فیل‌و كه (ئاژانسی فرانس پرێس چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵدا كردوه‌و) پاریماچ (له‌ژماره‌ی رۆژی ٨/١/٢٠١٥) قسه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه، له‌حه‌كیم و بێگومان شه‌ریف كواشی-ش دوای ده‌رچونیان له‌زیندان په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به‌تۆڕی قاعیده له‌عیراق و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی خۆیان له‌ناو داعشدا ده‌بیننه‌وه. له‌كۆتایدا بوبه‌كر خۆی له‌ناو گروپی «عوقبه بن نافع»ی تونسی كه چڵێكه له‌قاعیده له‌مه‌غریبی عه‌ره‌بی ده‌بینێته‌وه. بوبه‌كر به‌یه‌كێك له تیرۆریسته هه‌ره مه‌ترسیداره‌كانی جیهان ناسراو بوو.
تعليقات