خالد سلێمان
16/2/2015
ئه‌وه‌ی له حه‌ویجه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش دژی پێشمه‌رگه روویدا، چاوه‌ڕوانكراو بوو، هۆكاره‌كانیش بۆ دوێنێ‌و پێرێ‌و ئه‌مڕۆ ناگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به‌پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سایكۆلۆژی دانیشتوانی خه‌ڵكی حه‌ویجه‌وه كه زیاتر نزیكن له ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مانتالێتی(زهنیه‌تی (داعش‌و به‌عس. حه‌ویجه‌ییه‌كان كه له ده‌یه‌ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌می ده‌یه‌ی بیسته‌مدا له عوبێدی‌و جبووری‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی شوبێچه‌و شه‌رگات‌و شوێنه‌كانی تر پێك دێن، نه له پێش دروستبوونی حه‌ویجه‌و نه له پاش دروستبوونی نه‌بوونه‌ته به‌شێكی ره‌سه‌ن له دانیشتوانی كه‌ركوك‌و به‌رده‌وام دارده‌ستی ده‌سه‌ڵات بوونه‌و له زهنیه‌تی شه‌و وه‌شێنه‌كانی به‌عسه‌وه، ئێستاش له سه‌ربڕو چه‌ته‌كانی داعشه‌وه نزیكن. وه‌ك نووسه‌رێك كه به‌دوای ئه‌م بابه‌ته‌دا چوومه، ناتوانم گشتگیری بكه‌م‌و هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م شوێنه بخه‌مه یه‌ك تای ته‌رازووه‌كه‌وه، به‌ڵام لێره‌دا من باسی ناسنامه‌ی گشتی شارێك ده‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ك ته‌نها هه‌ڕه‌مه‌كی مه‌ده‌نی‌و دیموگرافی، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڕه‌مه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوریش دروست بووه.
16/2/2015
ئه‌وه‌ی له حه‌ویجه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش دژی پێشمه‌رگه روویدا، چاوه‌ڕوانكراو بوو، هۆكاره‌كانیش بۆ دوێنێ‌و پێرێ‌و ئه‌مڕۆ ناگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به‌پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سایكۆلۆژی دانیشتوانی خه‌ڵكی حه‌ویجه‌وه كه زیاتر نزیكن له ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مانتالێتی(زهنیه‌تی (داعش‌و به‌عس. حه‌ویجه‌ییه‌كان كه له ده‌یه‌ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌می ده‌یه‌ی بیسته‌مدا له عوبێدی‌و جبووری‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی شوبێچه‌و شه‌رگات‌و شوێنه‌كانی تر پێك دێن، نه له پێش دروستبوونی حه‌ویجه‌و نه له پاش دروستبوونی نه‌بوونه‌ته به‌شێكی ره‌سه‌ن له دانیشتوانی كه‌ركوك‌و به‌رده‌وام دارده‌ستی ده‌سه‌ڵات بوونه‌و له زهنیه‌تی شه‌و وه‌شێنه‌كانی به‌عسه‌وه، ئێستاش له سه‌ربڕو چه‌ته‌كانی داعشه‌وه نزیكن. وه‌ك نووسه‌رێك كه به‌دوای ئه‌م بابه‌ته‌دا چوومه، ناتوانم گشتگیری بكه‌م‌و هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م شوێنه بخه‌مه یه‌ك تای ته‌رازووه‌كه‌وه، به‌ڵام لێره‌دا من باسی ناسنامه‌ی گشتی شارێك ده‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ك ته‌نها هه‌ڕه‌مه‌كی مه‌ده‌نی‌و دیموگرافی، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڕه‌مه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوریش دروست بووه.
هه‌وێنی توندوتیژییه‌كی به‌رده‌وام له كه‌ركوكدا
نه‌بوونی ره‌سه‌نایه‌تی‌و په‌یوه‌ست نه‌بوون به ترادیسیۆنه، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌ده‌نی، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌زهه‌بییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه، واقیعێكی نوێی دیموگرافی‌و به‌شه‌ری وای بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراق خولقاند، له رێگایه‌وه بیر له‌وه بكاته‌وه كه‌ركوك جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی پێش ساڵی 1935. حه‌ویجه‌ش كه له‌م دێرانه‌ی خواره‌وه‌دا باسی چیرۆكی دامه‌زراندنی ده‌كه‌م، ده‌بێته هه‌وێنی توندوتیژییه‌كی به‌رده‌وام له كه‌ركوكدا.
له ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی سێیه‌می سه‌ده‌ی رابردوودا حكومه‌تی عیراقی به سه‌رۆكایه‌تی یاسین هاشمی ده‌ست ده‌كات به‌جێنشینكردنی خێڵه عه‌ره‌به‌كانی نزیك موسل له كه‌ركوك‌و خشتی یه‌كه‌م كۆلۆنی عه‌ره‌بی له باشووری رۆژئاوای شاره‌كه‌دا داده‌نێت. حه‌ویجه ناوی ئه‌و كۆلۆنیه ده‌بێت‌و له شێوه‌ی یه‌كه‌ی وه‌به‌رهێناندا له‌ڕێگای پڕۆژه‌یه‌كی ئاودێری سه‌ره‌تاییه‌وه كه له رووباری زێی بچووكه‌وه راده‌كێشرێت ده‌ست پێده‌كات. حكومه‌ته‌كه‌ی یاسین هاشمی له سه‌رده‌می مه‌لیك غازی-دا ساڵی 1935 زیندانییه‌كانی به‌ندیخانه‌ی كه‌ركوك‌و سلێمانی‌و هه‌ولێرو موسل كه زۆربه‌یان كورد ده‌بن، ده‌بات بۆ هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی زیندانییه‌كان ده‌ست ده‌كرێت به‌هه‌ڵكه‌ندنی كه نزیكه‌ی ١٠ ساڵی پێده‌چێت، واته له ساڵه‌كانی (١٩٤٦-١٩٤٧)دا كۆتایی پێدێت. وه‌ك له گێڕانه‌وه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و جۆگه درێژه به‌ده‌ست‌و ئامرازی سه‌ره‌تایی هه‌ڵكه‌ندراوه. یه‌كه‌م هه‌نگاوی كۆلۆنی حه‌ویجه به هێنان‌و جێنشینكردنی عه‌شیره‌تی عوبێد ده‌ست پێده‌كات كه له‌و ده‌مه‌دا له ناوچه‌ی جه‌زیره له‌باكووری موسل له شه‌ڕو پێكداداندا ده‌بێت له‌گه‌ل عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ر)دا. ئیتر عوبێدییه‌كان جه‌زیره به‌جێدێڵن‌و روو ده‌كه‌نه ده‌شتی دیاله له ده‌وروبه‌ری قه‌ره‌ته‌په، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان ده‌كه‌ونه پێكدادان‌و شه‌ڕ له‌گه‌ل عه‌شیره‌تی (عزه(له‌و ناوچه‌یه‌دا. لێره‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هاشمی بڕیاری گواستنه‌وه‌یان ده‌دات بۆ ده‌شتاییه‌كانی باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك‌و شوێنی له‌وه‌ڕگاو مه‌ڕو ماڵاتی عه‌شیره‌تی جاف‌و داووده‌و هه‌مه‌وه‌ندی ده‌بێته كۆڵۆنییه‌كی عه‌ره‌بنشین.
ناوچه‌ی كه‌ركوك‌و هه‌وڵی گۆڕینی باری نه‌ته‌وه‌یی
مێژوونووس‌و توێژه‌ری كورد نوری تاڵه‌بانی له‌كتێبـی (ناوچه‌ی كه‌ركوك‌و هه‌وڵی گۆڕینی باری نه‌ته‌وه‌یی)دا ده‌رباره‌ی ئه‌م كۆڵۆنییه ده‌نووسێت:»حكومه‌تی عیراق هه‌ر له ساڵه‌كانی سییه‌وه(سه‌ده‌ی بیسته‌م (هه‌نگاوێكی تری ده‌ست دایه به مه‌به‌ستی نیشته‌جێكردنی هه‌ندی خێڵی عه‌ره‌ب له ده‌شتی حه‌ویجه كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای كه‌ركوكه‌وه. ئه‌م پڕۆژه‌یه شێوه‌ی (یه‌كه‌ی وه‌به‌رهه‌م هێنان-وحدات إستثماریه)ی له زه‌ویوزارێكی كشتوكاڵدا له‌و ده‌شته گرتبووه‌خۆی، پاش ئه‌وه‌ی به لێدانی جۆگه‌یه‌كی گه‌وره له زێی بچووكه‌وه ئاوی بۆ بێ. حكومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌م پڕۆژه گه‌وره‌یه‌ی به ناوی بازووی زیندانیانی كه‌ركوك ته‌واوكرد، هه‌ربۆیه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی دوورودرێژدا ته‌واوكرا. له سه‌ره‌تادا وه‌زاره‌تی یاسین هاشمی پلانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی له سه‌رده‌می مه‌لیك غازی-دا دانابوو. ئه‌مه هۆیه‌ك بوو بۆ نیشته‌جێكردنی خێڵی عه‌ره‌بی عوبێد كه به كۆچه‌ری‌و بیاباننشینی له باشووری ئه‌و ده‌شته ده‌ژیان. نه‌بوونی ئاو‌و زه‌حمه‌تیی كێڵانی زه‌وی به‌یاری ئه‌و ده‌شته بووبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێ تێیدا سه‌قامگیر ببێت، له‌به‌ر ئه‌وه جووتیارانی لادێ كورده‌كانی نزیك ئه‌و ده‌شته به‌هاران به خۆیان‌و ئاژه‌ڵیانه‌وه روویان تێكرد، هه‌روه‌ها هه‌ندی خێڵی كۆچه‌ری عه‌ره‌بی وه‌ك عوبێد‌و جبووریش هه‌ر به‌دوای له‌وه‌ڕدا بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌هاران روویان ده‌كرده باشووری ئه‌و ده‌شته».
بیانووی حكومه‌ته‌كه‌ی یاسین هاشمی
هه‌ر له‌م میانه‌یه‌دا نوری تاڵه‌بانی باسی هۆكارێكی تریش ده‌كات كه بیانووی ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی یاسین هاشمی بوو بۆ نیشته‌جێكردنی خێڵه عه‌ره‌به‌كان له باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك‌و دروستكردنی یه‌كه‌مین كۆڵۆنی عه‌ره‌بی له كوردستاندا. له‌م باره‌یه‌وه نووسه‌ر له هه‌مان كتێبدا ده‌ڵێت: «وه‌ختی خۆی بیانووی حكومه‌ت بۆ نیشته‌جێكردنی هه‌ندێ لقی هۆزی عه‌ره‌بی عوبێد له باشووری حه‌ویجه ئه‌وه‌بوو كه ئه‌مانه له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ن‌و هه‌میشه له‌گه‌ل خێڵی عه‌ره‌بی (العزه) كه له پارێزگای دیاله‌ی دراوسێی كه‌ركوك داده‌نیشن، ده‌بێ به هه‌رایان‌و ده‌ده‌ن به‌سه‌ر یه‌كتردا. به‌ناوی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو خێڵه ناكۆكه‌وه له‌یه‌ك، كه پڕۆژه‌ی ئاودێریی حه‌ویجه ته‌واو بوو، هات ئه‌و زه‌ویوزاره‌ی ده‌كه‌وته به‌ر ئاوی ئه‌و پڕۆژه‌یه، ته‌نها به‌سه‌ر خێڵی عوبێد‌و جبوور‌و هه‌ندی خێڵی تری عه‌ره‌بدا دابه‌ش كرد».
بڕیارێكی سیاسیی یاسین هاشمی بوو
نووسه‌رو مێژوونووس مه‌لا جه‌میل رۆژبه‌یانی یه‌كێك بوو له‌و زیندانیانه‌ی به‌ندیخانه‌ی كه‌ركوك كه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پێهه‌ڵكه‌ندرا، رۆژبه‌یانی ده‌گێڕێته‌وه كه‌وا بڕیاربوو كورد‌و عه‌ره‌ب له‌و ده‌شتایه‌دا جێ‌نشین بكرێن‌و هه‌موو لایه‌ك له ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دا به‌شداربن، به‌ڵام پڕۆژه‌ی ئاودێرییه‌كه به رێڕه‌وێكدا هه‌ڵكه‌ندرا ئه‌و لادێ كوردانه نه‌گرێته‌وه كه موڵكیه‌تیان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌حمه‌د خانه‌قا‌و حاجی حوسێن ئاوچی‌و نه‌فته‌چی. بڕیاری جێ‌نشین كردنی عه‌ره‌به‌كانیش له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌لایه‌ن یاسین هاشمی-یه‌وه درا. جگه له مه‌لا جه‌میل رۆژبه‌یانی كه‌سایه‌تی تری ناوداری كورد‌و عه‌ره‌بی عیراقی له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیندانی بوون‌و له‌و پڕۆژه‌یه‌دا بۆ كاری «سوخره» به‌كارهێنران. سیاسه‌تمه‌دارو وه‌زیری پێشووتری ئاودێریی حكومه‌تی عیراق موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: «شێخ قادری سیامه‌نسور یه‌كێكی تر بوو له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسیانه‌ی وه‌ك زیندانیی برایه حه‌ویجه‌و كاری هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌و جۆگه‌له‌یه‌ی پێكرا». هه‌ر له‌م میانه‌یه‌شدا ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه سیامه‌نسووری له‌لایه‌ن به‌كر سدقی-یه‌وه كرا به‌ئه‌ندام په‌رله‌مان، كاتێكیش سدقی كوژرا ئه‌و له په‌رله‌ماندا هه‌ڵساو قسه‌ی كرد‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد تۆڵه‌ی كوشتنه‌كه‌ی بسێنێته‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه زیندانی كرا‌و له كاتی هه‌ڵكه‌ندی پڕۆژه‌كه‌دا ره‌وانه‌ی حه‌ویجه كرا. یه‌كێكی تر له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسیانه‌ی عیراق له‌و پڕۆژه‌یه‌دا كاری پێكرا سیاسه‌تمه‌داری چه‌پی عیراقی «زه‌كی خه‌یری» بوو كه له سه‌ر سیاسه‌ت زیندانی بوو. به‌پێی رۆژبه‌یانی له‌ماوه‌ی 21ساڵدا، واته له ساڵی 1936-1957 ژماره‌ی گونده‌كانی ده‌شتی حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری گه‌یشتنه 123گوند‌و بڕیاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌و گوندانه ده‌بێت عه‌ره‌ب بن، به‌لای ئه‌وه‌وه بڕیارێكی سیاسیی یاسین هاشمی بوو.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می گۆڕانكاریی دیموگرافی بوو
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه حه‌ویجه‌و پڕۆژه‌ی ئاودێری حه‌ویجه یه‌كه‌م كۆلۆنی عه‌ره‌بییه، دكتۆر موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی پێیوایه ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌نگاوی یه‌كه‌می گۆڕانكاریی دیموگرافی بوو، هه‌روه‌ها پێی وایه هاوردنی عه‌شیره‌تی عوبێد-یش له شوبێچه‌وه لای حه‌مرین بۆ ده‌شتی كه‌ركوك نیه‌تی حكومه‌تی عیراقی ئه‌و كاته‌ی به‌ئاشكرا خسته‌ڕوو. هه‌ر له‌م میانه‌یه‌دا موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی ئاماژه بۆ دۆخی دیموگرافی لیوای كه‌ركوك ده‌كات له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و تا ده‌یه‌ی دووه‌می هه‌مان سه‌ده كه رێژه‌ی كورد له توركمان زیاتر بووه‌و له هیچ روویه‌كه‌وه عه‌ره‌ب به‌شێكی به‌رچاوی دانیشتوانی لیواكه نه‌بوون. لێره‌دا ئاماژه بۆ راپۆرتێك ده‌كات كه(س.ج.ئادمۆنز) له‌به‌رواری 14/6/1929 به‌ناونیشانی «راپۆرتی سێیه‌م له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان». بۆ وه‌زاره‌تی موسته‌عمه‌راتی به‌ریتانی كه چه‌رچل وه‌زیری بوو، نووسیویه‌تی‌و تیایدا باسی لیواكه ده‌كات. به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی (س.ج.ئادمۆنز)هیچ شكێك له كوردبوونی لیوای كه‌ركوك نیه. ئادمۆنز له راپۆرتی ژماره (40)دا هۆكاری ئه‌و كوردانه‌ی به توركمانی قسه ده‌كه‌ن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ په‌یوه‌ست بوونیان به ره‌گه‌زی حوكم به‌ده‌ست له رۆژانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌و ده‌ڵێت:»ناودارانی شاره‌كه یان توركمانن یان كوردن‌و به‌هۆی په‌یوه‌ست بوونیان به ره‌گه‌زی حوكم به‌ده‌ست له رۆژانی حوكمی عوسمانی‌دا بوون به‌تورك». هه‌ر له‌هه‌مان راپۆرتدا كه ده‌رباره‌ی دوو سه‌رژژمێر نووسیویه‌تی كه تیایاندا كورد زۆرینه‌ی شاره‌كه بوون، ئاماژه بۆ پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌و خێزانه ناودارانه ده‌كات كه چۆن كاریان كردووه بۆ زاڵكردنی زمانی توركی به‌سه‌ر زمانی كوردیدا، ده‌ڵێت:»ئه‌و خێزانه ئه‌رستۆكراته ده‌ستڕۆیشتووانه داوایان له ئیداره‌ی به‌ریتانییه‌كان كرد زمانی توركی بسه‌پێنن، زمانی كه‌مینه به‌سه‌ر زمانی زۆرینه‌ی كوردیدا، ئه‌وه‌شیان بۆ جێبه‌جێكرا».
به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رژمێرییه ناته‌واو بووه!
به‌ڕای موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی، كورد له ناو كه‌ركوكدا به توركی قسه‌یان ده‌كرد، چونكه له سه‌رده‌می حوكمی عوسمانی‌دا كڕین‌و فرۆشتن‌و مامه‌ڵه‌ی ناو بازاڕ به زمانی توركی بوو، بۆیه له ناو شاره‌كه‌دا به‌توركی قسه‌یان ده‌كرد‌و له‌ناو خۆیاندا به كوردی. وێنه به‌پێی ئه‌و سه‌رژژمێرییه‌ش كه ئادمۆنز پێشكه‌شی ده‌كات‌و ساڵی 1928 ئاماده‌كراوه، به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی دانیشتووانی كه‌ركوك ده‌خاته‌ڕوو (كورد 77597، توركمان 28741، عه‌ره‌ب 7863، جوله‌كه‌و مه‌سیحی 3700. (له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئادمۆنز ده‌رباره‌ی بوونی عه‌ره‌ب له لیوای كه‌ركوك ده‌ڵێت: «عه‌ره‌ب له‌به‌شه‌كانی باشووری رۆژئاوای لیواكه‌دا نیشته‌جێن‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خێڵی زۆر سه‌ره‌تایین‌و پێكدێن له 5000جبوور‌و ئه‌وانی تر له ناوچه‌ی زێی خواروو (مه‌لحه)، عوبێدییه‌كانیش له چیای حه‌مرین (چوبێشه)، له باشووری خواره‌وه‌ش له قه‌ره‌ته‌په ته‌نها ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون هه‌یه كه5000 له‌خێڵی (كه‌راوی) لێیه، عه‌ره‌ب زۆر دوورن له سه‌نته‌ری لیواكه‌و ناكرێت وه‌ك فاكته‌رێك له سیاسه‌تی لیوادا ته‌ماشا بكرێ». به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه ئیداره‌ی به‌ریتانی به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رژمێرییه ناته‌واو بووه، هه‌ڵساوه به زیادكردنی (5) كه‌س بۆ سه‌ر خێزانه جێنشینه‌كانی قه‌ره‌ته‌په‌و شوبێچه‌و مالحا كه زیادكردنه‌كه بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: (كورد 785، عه‌ره‌ب 16110، توركمان 945، جوله‌كه18)، یانی زیادكردنی پێنج كه‌س بۆ هه‌ر خێزانێك ته‌نها له‌خزمه‌تی عه‌ره‌بدا بووه، چونكه له‌و ناوچانه‌دا بوو كه ژماره‌ی عه‌ره‌ب تیایدا زۆربووه دوای ئه‌م ده‌ستكارییه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌ش سه‌رژمێرییه‌كه ده‌گۆڕێت‌و به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت: (كورد 78384، توركمان 29687، عه‌ره‌ب 23975، جوله‌كه 3718). جێگای ئاماژه‌یه كه له سه‌رژمێری ساڵی (1921)دا ژماره‌ی كورد 65000كه‌س بووه، له‌گه‌ل تێبینی ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كه‌دا قه‌ڵاسێوكه‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و سه‌نگاو به‌شێك نه‌بوونه له كه‌ركوك‌و ئادمۆنز وه‌ك پاشكۆیه‌كی نووسیویه‌تی: «له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت 20000زیادبكرێت بۆ سه‌ر 65000».
پێكهاته‌ی سۆسیۆلۆژی
شاره‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه
ئادمۆنز له‌ڕاپۆرتی ژماره(42)دا به‌ڕوونی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه كه‌ركوك لیوایه‌كی كوردیه‌و پێویستیشه پاڵپشتی ئه‌م بۆچوونه بكرێت. دیاره ئه‌م بۆچوونه‌ی له راپۆرتی ژماره(10)دا بۆ وه‌زاره‌تی موسته‌عمه‌راتی به‌ریتانی نووسیوه‌و تیایدا وه‌ك له راپۆرتی ژماره(41)دا به‌باشی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ته‌نها پشتی نه‌به‌ستووه به سه‌رژمێرییه‌كان‌و پێكهاته‌ی سۆسیۆلۆژی شاره‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌تیش په‌یوه‌ندی نێوان كورد‌و توركمان كه به په‌یوه‌ندییه‌كی باش باسی ده‌كات‌و له بڕگه‌یه‌كدا ده‌ڵێت:»راستییه‌كه‌ی كورد‌و توركمان په‌یوه‌ندییان هه‌یه نه‌ك توركمان‌و عه‌ره‌ب. كورد‌و توركمان له لادێ‌و شاردا پێكه‌وه ده‌ژین، زۆربه‌ی توركمان زمانی كوردی قسه ده‌كه‌ن كه زمانی زۆرینه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی لیواكه توركمانن‌و به‌شێكی كوردیش، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش به‌باشی عه‌ره‌بی نازانن. ئه‌شرافه‌كانی كورد‌و توركمان له‌پال یه‌كدا نفوزی یه‌كسانیان هه‌یه. له كه‌ركوكدا خانه‌واده‌ی خاوه‌ن نفوزی توركمان وه‌ك یه‌عقوبی زاده‌و قه‌یره‌دار زاده‌و نه‌فته‌چی زاده، هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ی كوردی وه‌ك تاڵه‌بانی‌و سه‌ید ئه‌حمه‌د خانه‌قا هه‌ن‌و تاكه خانه‌واده‌یه‌كی خاوه‌ن نفوزی عه‌ره‌ب له شاره‌كه‌دا نییه». له‌پال سه‌رژمێرییه‌كانی ساڵی (1921و1928)دا ئه‌م بۆچوونه سۆسیۆلۆژییه‌ش له‌سه‌ر كه‌ركوك پاڵپشتێكی تری ئادمۆنزن بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه به كوردی دابنێت‌و داوا له وه‌زاره‌تی موسته‌عمه‌رات بكات پشتگیریی بۆچوونه‌كه‌ی بكات.
هه‌وڵدانێك بوو بۆ دانانی
״قوڵاییه‌كی ستراتیژی״
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌شیره‌تی عوبێدی له‌گه‌ل عه‌شیره‌تی ئه‌لعزه‌و شه‌مه‌ردا دژی یه‌كتری بوون‌و له شه‌ڕدا بوون، ئه‌وانیش واته شه‌مه‌ر كۆچه‌ر بوون‌و مه‌ڕو ماڵاتیان هه‌بوو، كه ده‌چوونه ناوچه‌ی عوزێم‌و به‌تایبه‌تیش ده‌وروبه‌ری قه‌ره‌ته‌په ده‌بووه شه‌ڕیان‌و له یه‌كتریان ده‌دا، ئیتر یاسین هاشمی بڕیاریدا ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جی بكات‌و ئه‌م عه‌شیره‌ته‌ش له حه‌ویجه نیشته‌جێ بكات‌و ئه‌وه‌ش پێش هه‌ر شتێك پێویستی به‌ئاوو پڕۆژه‌ی ئاودێری بوو. له پال ئه‌مه‌دا كۆچباریی خێڵه عه‌ره‌به‌كان‌و په‌یوه‌ست نه‌بوونیان به كشتوكاڵ‌و جێگیر نه‌بوون له شوێنێكدا به‌هۆی شوانكاره‌ییه‌وه، هۆكارێكی تری جێگیربوونیان بوو له باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك كه زه‌وییه‌كانی پشت به باراناو ده‌به‌ستێت‌و خێڵه‌كانی جاف‌و داووده‌و هه‌مه‌وه‌ند‌و خانه‌واده‌ی خانه‌قا زیاتر بۆ له‌وه‌ڕگای مه‌ڕو ماڵات به‌كاریان ده‌هێنا نه‌ك بۆ كشتوكاڵ‌و نیشته‌جێبوون. ئه‌مه هۆكارێكی تری حكومه‌تی یاسین هاشمی بوو تا خێڵه عه‌ره‌به‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیر بكات‌و ئاویان بۆ دابین بكات. ئه‌مه‌ش وه‌ك نووسه‌رو توێژه‌ر محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا عومه‌ر له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات هه‌وڵدانێك بوو بۆ دانانی «قوڵاییه‌كی ستراتیژی» بۆ عه‌ره‌ب له ناو خاكی كوردستاندا‌و به‌ئاوی كوردستان، به‌ڕای نووسه‌ر سروشتی وشكی ناوچه‌كه‌و پشتبه‌ستنی به باراناو كه له شوێنێكی وه‌ك حه‌ویجه رێژه‌ی كه‌مهێنانی ئاو ده‌گه‌یشته 71%له‌رێژه‌ی گشتی پێداویستییه‌كانی ئاو بۆ به‌روبوومی گه‌نم وه‌ك نموونه، ژینگه‌یه‌كی ناجێگیری له رووی دیموگرافیه‌وه دروست كرد‌و هه‌لی له‌به‌رده‌م غه‌یره كورددا دروست كرد تا بخشێنه قوڵایی زه‌وییه‌كانیانه‌وه. له‌مه‌شدا به‌ڕای توێژه‌ر لاوازی كورد‌و پاڵپشتی حكومه‌ته عیراقییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان بۆ هاورده‌كان هۆكارێكی تری داگیركردنی خاكی كورد بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج‌و له‌سه‌ر راوه‌ستانه ئه‌وه‌یه كه تا سه‌رۆكه‌كانی ئه‌و عه‌شیره‌ته مابوون، وه‌ك عاصی العلی‌و عاصی ا‌لحسین، به‌وه خۆیان ده‌ناساند كه له كوردستانن، كاتێكیش شێخ مه‌حمود له سلێمانی حكومه‌تی ته‌شكیل كرد هه‌ردووكیان هاتنه لای‌و پێیان وت راسته ئه‌وان عه‌ره‌بن، به‌ڵام له خاكی كوردستاندا ده‌ژین‌و چاره‌نووسیان په‌یوه‌نده به كورده‌وه نه‌ك چاره‌نووسی به‌غدا، ئیتر شێخ مه‌حمود ته‌كریمی كردن‌و گه‌ڕانه‌وه جێگای خۆیان.
ئه‌وه به‌ردی بناغه‌ی ته‌عریب بوو
ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه یاسین هاشمی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی دروست كرد، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له لای عوبێدییه‌كان ئه‌وه‌نده نه‌بوو، چونكه نیوه كۆچه‌ر بوون‌و مه‌ڕو ماڵات‌و وشتریان هه‌بوو، به‌شێكیان ده‌هاتن‌و ده‌چوون، به‌شێكیشیان كاری كشتوكاڵیان ده‌ست پێكرد، ئه‌وه به‌ردی بناغه‌ی ته‌عریب بوو كه یاسین هاشمی كردی، له پاش ئه‌وه پڕۆژه‌كه به‌رده‌وام بوو، ویستیان عه‌شیره‌تی تری عه‌ره‌بی بێنن بۆ حه‌ویجه، به‌ڵام عوبێدییه‌كان قبووڵیان نه‌كردو شه‌ڕ له نێوانیاندا دروست بوو، كوشتن‌و خۆین كه‌وته نێوانیانه‌وه، له دوایدا جبوور‌و لهێب‌و عه‌شیره‌تی تری عه‌ره‌بیان هێناو نیشته‌جێ كران كه ناوچه‌ی حه‌ویجه دیاریكراو بوو، به‌ڵام پڕۆژه‌كه هه‌موو لیوای كه‌ركوكی گرته‌وه‌و حكومه‌تی عیراقی به‌رده‌وام بیری له ته‌عریب كردنی لیواكه به‌ته‌واوه‌تی ده‌كرده‌وه. نوری تاڵه‌بانی له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:»چاندنی گه‌نم‌و جۆ كه پشت به‌باران ده‌به‌ستێت تاكه جۆری كشتوكاڵی شیاو بوو له‌و ناوچه‌یه‌دا. به‌هۆی نه‌بوونی ئامرازی كشتوكاڵ وه‌ك ماشێنی كێڵان‌و شتی تر، زه‌حمه‌ت بوو بۆ جوتیارانی كورد‌و ته‌نانه‌ت خاوه‌ن زه‌وییه‌كانیش تیایاندا، ئه‌و زه‌وییه بۆرانه بكێڵن‌و پشتیان به‌ئاژه‌ڵ ده‌به‌ست بۆ كێڵانی زه‌وییه‌كانیان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو زه‌وییه‌كانی ده‌شتی حه‌ویجه له‌پێش ئه‌وان وه‌به‌رنه‌هێنران». یانی پێش دروستكردنی كۆڵۆنییه‌كه‌و نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌به‌كان، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له‌ده‌شتی حه‌ویجه‌دا نه‌بوو.
چیرۆكێك ده‌رباره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی كورد له كه‌ركوك
له‌ماوه‌ی 21ساڵدا، واته له نێوان ساڵانی 1936-1957دا 2100كیلۆمه‌تردووجا زه‌وی ده‌به‌خشرێته هاورده عه‌ره‌به‌كان‌و 203كۆلۆنی له‌و ناوچه‌یه‌دا دروست ده‌كرێت. 1000كیلۆمه‌تردووجا بۆ عوبێدییه‌كان‌و 900كیلۆمه‌تردووجا بۆ جبوورییه‌كان‌و 200 كیلۆمه‌تردووجا بۆ حه‌مدانییه‌كان، ئه‌مه جگه له خێڵه تكریتی‌و دوورییه‌كان. لێره‌وه خێله‌كانی جاف‌و هه‌مه‌وه‌ند جێ له‌ق ده‌بن‌و له ناو كۆڵۆنیه نوێكاندا جێگایان نابێته‌وه‌و زه‌وی‌و موڵك‌و ماڵیان به‌جێدێڵن. نوری تاڵه‌بانی چیرۆكێكی مێژوویی ده‌رباره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی كورد له كه‌ركوك ده‌گێڕێته‌وه كه جارێكی تر په‌یوه‌ندیی به‌كشتوكاڵ‌و له‌وه‌ڕگاو ئاوه‌وه هه‌یه، ئه‌و باسی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن فه‌رمانبه‌ره كورده‌كانی ئه‌و كاته‌ی ساڵانی 1930ی كه‌ركوك هه‌وڵیاندا به‌شێك له خێڵی جاف كه له ناوچه‌كانی كفری‌و كه‌لار نیشته‌جێبوون، له وه‌رزی زستاندا بهێنرێنه ده‌شتی حه‌ویجه‌و له‌وێدا نیشته‌جێ بكرێنه‌وه، یه‌كێكیش له‌و كه‌سانه‌ی پشتگیریی ئه‌م پڕۆژه‌یه بوو، حامید به‌گی جاف بوو كه قایمقامی ئه‌و كاته‌ی چه‌مچه‌ماڵ بوو، به‌ڵام حكومه‌تی عیراقی نه‌ك ته‌نها پڕۆژه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه، به‌ڵكو حامی به‌گی گواسته‌وه بۆ پارێزگایه‌كی تر‌و له كه‌ركوك دووری خسته‌وه، ئیتر ئه‌ویش پۆسته‌كه‌ی به‌جێهێشت‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆی، هه‌ڵه‌بجه.
وه‌ك چه‌كێكی داگیركاری
پڕۆژه‌ی ئاودێریی حه‌ویجه كه له نزیك جه‌له‌ولا كۆتایی دێت‌و درێژییه‌كه‌ی(210)كیلۆمه‌تره‌و بۆ ئاودێریی یه‌ك ملیۆن‌و 448هه‌زار دۆنم زه‌وی جێبه‌جێكرا، جگه‌له‌وه‌ی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی كۆڵۆنیالی فراوان بوو، له‌هه‌مان كاتدا هێڵێكی جیاكه‌ره‌وه بوو له‌نێوان ناوچه كۆڵۆنیزه كراوه‌كان‌و كوردستاندا، دوای ته‌واوبوونی قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی ئاودێریی حه‌ویجه زیاتر له20000 له‌خێڵه كۆچه‌رییه‌كانی عه‌ره‌ب نیشته‌جێكران‌و له‌قۆناغی دووه‌می به‌كارهێنانی ئاودا وه‌ك چه‌كێكی داگیركاری له‌سایه‌ی پڕۆژه‌ی ئاودێریی كه‌ركوك كه‌دواتر ده‌بێته (سه‌دام) نیشته‌جێكردن فراوانكراو به‌پێی ئاماری سه‌رژمێریی ساڵانی (1987)رێژه‌ی لادێكانی ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه له‌نێوان ساڵانی 1977-1987دا 9% زیادیكرد له‌ناو حه‌ویجه خۆشی‌دا وه‌ك قه‌زایه‌ك رێژه‌ی دانیشتوان له‌نێوان ساڵانی (1965-1987) 8%ه‌وه گه‌یشته 18% له‌كۆی دانیشتوانی پارێزگای كه‌ركوك. نووسه‌رو توێژه‌ر خه‌لیل ئیسماعیل محه‌مه‌د ئامانجی پڕۆژه‌كانی ئاودێریی وه‌ك پڕۆژه‌ی ئاودێریی جه‌زیره‌و حه‌ویجه‌و شه‌نگار‌و هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی ئاودێریی سه‌دام له سیاسه‌تی ته‌عریبدا ده‌بینێته‌وه‌و پێیوایه له‌سایه‌ی ئه‌م پڕۆژانه‌دا هه‌زاران خێزانی كۆچه‌ری عه‌ره‌ب له ناوچه‌كانی موسڵ‌و حه‌ویجه جێ‌نشین كران، به‌تایبه‌تی دوای دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی بۆ عه‌شیره‌ته‌كان كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو، له‌ناو ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌شدا ژوورێكی تایبه‌ت هه‌بوو به ناوی(شعبه الإسكان الریفی) له‌پێناو پێشكه‌شكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی پرۆسه‌ی جێ‌نشین كردنه‌وه. توێژه‌ر له‌نووسینێكدا به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ناونیشانی(إتجاهات سیاسه التغییر الدیمغرافی لسكان محافظه كركوك) باسی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن دوای سه‌ركه‌وتنی قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی ئاودێریی حه‌ویجه له‌كه‌ركوك ده‌ست كرا به جێ‌نشین كردنی زیاتر له 20000 كه‌س له عه‌شیره‌ته كۆچه‌رییه‌كان.
زیادبوونی دانیشتووانی
لادێكان 8%ه‌وه ده‌بێته 18%
له‌قۆناغێكی تری جێنشینكردنی خێڵه عه‌ره‌به‌كان له‌كه‌ركوكدا، كه‌ساڵی 1957ده‌ستپێده‌كات، جارێكی تر ئاو‌و پڕۆژه‌ی ئاودێریی چه‌كی حكومه‌تی عیراقی ده‌بن. له‌م قۆناغه‌دا پڕۆژه‌ی ئاودێریی كه‌ركوك كه له‌سه‌رده‌می حوكمی سه‌دام حسێن-دا ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت‌و ده‌كرێته پڕۆژه‌ی ئاودێریی سه‌دام، پرۆسه‌ی جێنشینكردن به شێوه‌یه‌ك فراوانكرا زیادبوونی راده‌ی دانیشتووانی لادێكان حه‌ویجه‌ی تێده‌په‌ڕێنێت‌و خێرایی زیادبوونه‌كه‌ش له‌ناو قه‌زاكه خۆیدا (حه‌ویجه 8% له‌كۆی دانیشتوانی كه‌ركوك له نێوان ساڵانی 1965-1987به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 18%ئاكامی ئه‌و پڕۆژانه‌ش وه‌ك خه‌لیل ئیسماعیل ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، گۆڕانكاریی بوو له‌پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی دانیشتوانی موسڵ‌و كه‌ركوك. ئه‌مه‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه لیوای موسڵ له‌سه‌ره‌تای پێكهاتنی ئیداری ده‌وڵه‌تی عیراقی‌دا پێكده‌هات له قه‌زاكانی (شه‌نگال، دهۆك، زاخۆ، ئامێدی، ئاكرێ)، هه‌روه‌ها قه‌زای مه‌ركه‌زی موسڵ. وه‌ك ده‌زانرێت جگه له مه‌ركه‌زی موسڵ زۆربه‌ی دانیشتووانی هه‌موو ئه‌و قه‌زایانه كورد بوون، به‌ڵام قۆناغه‌كانی دوایی كۆمه‌ڵی یه‌كه‌ی ئیداری تر لكێنران به موسڵ-ه‌وه وه‌ك (حه‌زه‌ر، به‌عاج، شه‌رگات) ساڵی 1969دهۆك جیاكرایه‌وه‌و كرا به‌پارێزگاو زاخۆ‌و ئامێدی‌و ئاكرێ خرانه‌سه‌ر پارێزگا نوێكه، به‌م شێوه‌یه‌ش پارێزگای نه‌ینه‌وا له كورد داماڵراو ته‌نها رێژه‌ی سی یه‌كی دانیشتووانی كوردی تێدا مایه‌وه.
ترسناكترین جۆری سیاسه‌تی كۆڵۆنالیزم
زێی بچووك، جگه‌له‌وه‌ی كرایه پشتێنێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه له‌كوردستان، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ترسناكترین جۆری سیاسه‌تی كۆڵۆنالیزم به‌كارهێنرا، ئه‌ویش دروستكردنی قوڵایی ستراتیژی بوو له‌ڕووی سه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و خۆراك‌و گۆڕینی ژیانی خێڵه عه‌ره‌به‌كان له كۆچباری‌و شوانكاره‌ییه‌وه بۆ جێگیری‌و كاری كشتوكاڵ، له‌و رێگایه‌شه‌وه دروستكردنی پشتێنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، پڕۆژه‌ی كۆڵۆنیكردن نه‌ك ده‌كاته دیفاكتۆ، به‌ڵكو په‌ره‌ی پێده‌دات‌و ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای ئه‌منی‌و سه‌ربازییه‌وه جێبه‌جێ نه‌كرا، له رێگای كۆڵۆنییه‌كانه‌وه جێبه‌جێكرا، چونكه حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌كه‌وه پشتێنێكی ئه‌منی بوون بۆ نه‌وت، له‌لایه‌كی تره‌وه دروست كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی زاوزێكردنێكی خێرا بوو كه ئه‌وبه‌ری خاسه‌ی له‌ڕووی دیموگرافییه‌وه ته‌قانده‌وه‌و ئه‌مبه‌ری له شاره‌كه داماڵاند.
ئه‌ندازیارێكی به‌ئه‌زموونی به‌ریتانی
خاڵێكی تری گرنگ هه‌یه كه مێژوونووسان زۆر به‌لایدا ناچن‌و باسی ناكه‌ن، ئه‌ویش بوونی ئه‌ندازیارێكی به‌ئه‌زموونی به‌ریتانی بوو له‌عیراقدا، ئه‌و پلانانه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیزمی به‌ریتانی داده‌نا، ئه‌ویش (سێر ویلیا‌م ویلكۆكس) بوو كه ساڵی 1852 له‌كۆڵۆنییه‌كانی به‌ریتانیا له‌هندستان له‌دایكبووه‌و ساڵی 1932 له‌قاهیره كۆچی دوایی كرد. ویلكۆكس ئه‌ندازیارێكی مه‌ده‌نی لێهاتوو بوو، به‌تایبه‌تی له بواری ئاودێریدا. له‌میسر ئه‌و نه‌خشه‌ی بۆ به‌نداوی (ئه‌سوان) كێشا‌و له‌عیراقیشدا به‌نداوی (هیندیه) هه‌ر به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و بوو. له‌و روانگه‌یه‌ی به‌ریتانییه‌كان له‌سه‌ره‌تای داگیركردنی عیراقه‌وه بوونێكی چڕیان له كه‌ركوكدا هه‌بوو، بۆیه بۆچوونێك هه‌یه ئه‌وه به‌دوورنازانێت پڕۆژه‌ی ئاودێریی حه‌ویجه به‌رهه‌می عه‌قڵی سیاسی ئه‌و ده‌مه‌ی عیراق بێت‌و وای بۆ ده‌چن كه پڕۆژه‌كه له‌بنه‌ڕه‌تدا هی به‌ریتانییه‌كان بووه‌و عه‌قڵی ویلكۆكسی له‌پشته‌وه بێت. خه‌لیل ئیسماعیل یه‌كێكه له‌و نووسه‌رو جوگرافیناسانه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ویلكۆكس ئه‌ندازیاری ئه‌م پڕۆژه ئاویانه بووه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وه ره‌چاوبكه‌ین كه ئه‌و ئه‌ندازیاره مه‌ده‌نییه ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌سه‌ر ململانێی ناو كۆمه‌ڵگه كۆڵۆنیكراوه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی‌وزار‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌بوو، له‌هه‌مانكاتدا بیركردنه‌وه‌یه‌كی ستراتیژیانه‌ی ده‌رباره‌ی ئاو هه‌بوو له‌عیراقداو بیری له‌وه ده‌كرده‌وه چۆن ئاو رابكێشرێت بۆ شوێنه‌واره‌كانی شارستانیه‌تی كلدانییه‌كان له‌باشووری میزۆپۆتامیا. به‌پێی ئه‌و حوزوره‌ی سوپای به‌ریتانی له‌كه‌ركوكدا هه‌یبوو، دوور نییه راكێشانی ئاو له زێی بچووكه‌وه بۆ ده‌شتی حه‌ویجه بیرۆكه‌ی ویلكۆكس بێت، هه‌روه‌ها په‌نابردن بۆ كاری سوخره‌و به‌كارهێنانی زیندانیانی ناو به‌ندیخانه‌كانی ئه‌و كاته‌ی كه‌ركوك‌و موسڵ‌و سلێمانی‌و شاره‌كانی تر، ئه‌مه‌ش هه‌ر ئامرازێكی به‌ریتانییه، به‌ڵام ئه‌مه له‌سنووری مێژووی مه‌زه‌نده‌كراودا ده‌مێنێته‌وه‌و ئارگۆمێنته‌كان باسی ناكه‌ن. زۆربه‌ی ئه‌و پڕۆژه ئاودێری‌و كشتوكاڵیانه‌ی له‌كوردستاندا داده‌نران‌و جێبه‌جێ ده‌كران له‌ڕووی جوگرافییه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریبیشدا نه‌كرابێتن، ئه‌وا له‌خزمه‌تی هه‌مان سیاسه‌تدا بوون، چونكه ئامانجی پڕۆژه‌كان له‌وه‌دا كۆده‌بوونه‌وه كه له‌سه‌ر زه‌وی‌وزاری دانیشتووانی كورد یان نزیك لێیان كۆڵۆنی عه‌ره‌بی دابمه‌زرێت، ئاسانترین رێگاش بۆ پراكتیزه‌كردنی ئه‌م سیاسه‌ته به‌كارهێنانی ئاو بوو. دكتۆر سلێمان عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل له‌كتێبـی(السیاسه المائیه لدول حوضی دجله والفرات وإنعكاساتها علی القضیه الكردیه)دا باسی ئه‌وه ده‌كات چۆن كۆڵۆنی تری هاوشێوه له‌وه‌ی حه‌ویجه هه‌بووه وه‌ك ده‌شتی باشووری هه‌ولێرو ده‌شتی قه‌ره‌ته‌په له‌باشووری شاری كفری، له‌م شوێنانه‌دا وه‌ك ده‌شتی حه‌ویجه خێڵه عه‌ره‌به‌كان له وه‌رزی به‌هاردا نیشته‌جی ده‌بوون، به‌ڵام حكومه‌ت له رێگای پڕۆژه‌ی ئاودێرییه‌وه بارودۆخی شیاوی بۆ دابینكردن‌و وایلێكردن له‌و شوێنانه‌دا نیشته‌جێبن.
هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ش به‌ڕای نووسه‌ر وا ده‌كات كه كۆڵۆنییه‌كان له سنووری خۆیاندا نه‌وه‌ستن‌و گه‌شه‌بكه‌ن، لێره‌شدا نموونه‌ی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه چۆن رێژه‌ی كورد له‌و شوێنانه‌دا كه‌م ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌كۆلۆنییه‌كی وه‌ك حه‌ویجه كه دوای ساڵی 1963 رێژه‌ی كورد تیایدا كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ 4%، ئه‌مه یه‌كێكی تره له‌ده‌رهاویشته‌كانی دروستكردنی یه‌كه‌م كۆڵۆنی عه‌ره‌بی له‌ناو خاكی كوردستاندا.
تعليقات