خالد سلێمان «داعشی ره‌ش، داعشی سپی، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌رده‌بڕێت، ده‌كوژێت، ره‌جم ده‌كات، ده‌ست ده‌بڕێت، كه‌له‌پووری مرۆڤایه‌تی وێران ده‌كات، رقی له‌شوێنه‌واره مێژووییه‌كان‌و ژن‌و غه‌یره موسڵمانه. ئه‌وه‌ی دووه‌م زیاتر پۆشته‌و پاك‌وخاوێنه، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و شتانه ده‌كات. ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و شانشینی سعودیه. له ململانێی دژه-تیرۆردا، رۆژئاوا سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كێكیاندا ده‌كات‌و ده‌ستی ئه‌وه‌ی تریان ده‌گوشێت». ئه‌مه قسه‌ی نووسه‌ری به‌ناوبانگی جه‌زائیری (كامل داووده) كه رۆژی ٢٠ی مانگی رابردوو له‌دووتوێی وتارێكدا له رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (نیویۆرك تایمز) بڵاوبۆوه.