خالد سلێمان
«داعشی ره‌ش، داعشی سپی، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌رده‌بڕێت، ده‌كوژێت، ره‌جم ده‌كات، ده‌ست ده‌بڕێت، كه‌له‌پووری مرۆڤایه‌تی وێران ده‌كات، رقی له‌شوێنه‌واره مێژووییه‌كان‌و ژن‌و غه‌یره موسڵمانه. ئه‌وه‌ی دووه‌م زیاتر پۆشته‌و پاك‌وخاوێنه، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و شتانه ده‌كات. ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و شانشینی سعودیه. له ململانێی دژه-تیرۆردا، رۆژئاوا سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كێكیاندا ده‌كات‌و ده‌ستی ئه‌وه‌ی تریان ده‌گوشێت». ئه‌مه قسه‌ی نووسه‌ری به‌ناوبانگی جه‌زائیری (كامل داووده) كه رۆژی ٢٠ی مانگی رابردوو له‌دووتوێی وتارێكدا له رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (نیویۆرك تایمز) بڵاوبۆوه.
ئه‌مه راستییه‌كه، به‌هۆی باڵاده‌ستی پێترۆ-دۆلاری شانشینی سعودیه‌و هه‌ژموونی به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی سوننه‌دا، كه‌م كه‌س لێی نزیك ده‌بێته‌وه. ته‌نانه‌ت ناوه‌نده‌كانی میدیای رۆژئاواش، تا ماوه‌یه‌كی نزیك خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌م بابه‌ته نه‌ده‌دا، به‌ڵام ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه بێده‌نگی بشكێنرێت، نه‌ك ته‌نها میدیای رۆژئاوا، به‌ڵكو میدیای ناو جیهانی ئیسلامیش توخنی رۆڵه پیسه‌كانی شانشینی وه‌هابیزم ده‌كه‌ون، جارێكی تریش هه‌ژموونی پیاوانی سعودیه به‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی میدیادا، ناگه‌ڕێته‌وه نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو. قسه‌كانی نووسه‌ره جه‌زائیرییه‌كه‌ش پێش ئه‌وه‌ی (نیویۆرك تایمز) وه‌ریبگێڕێته‌سه‌ر زمانی ئینگلیزی‌و بڵاوی بكاته‌وه، به زمانی فه‌ره‌نسی له رۆژنامه‌ی (ئۆران) له جه‌زائیر بڵاوبۆوه.
زانیاریی گرنگ له‌سه‌ر دنیابینی سعودییه‌كان
پاتریك كۆكبورن، له ژماره‌ی رۆژی ١٤/٧/٢٠١٤ی ڕۆژنامه‌ی (ئیندیپێندنت)ی به‌ریتانیدا ده‌پرسێت؛ شانشینی سعودیه تا چه‌ند له داگیركردنی باكووری عیراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه تێوه‌گلاوه، رۆڵی له وروژاندن‌و گه‌رمكردنی ململانێی سوننه-شیعه له جیهانی ئیسلامی‌دا چه‌نده؟ پاتریك كۆكبورن؛ ئه‌م پرسیاره دوای زیاتر له مانگێك له داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشی ره‌شه‌وه ده‌وروژێنێت، كه ئیتر ره‌فتاره به‌ربه‌رییه‌كانی له سوریا‌و عیراق جێگه‌یان بۆ پرسیار‌و لێكۆڵینه‌وه له‌و لایه‌نانه نه‌هێشته‌وه، كه له پشتییه‌وه ده‌وه‌ستن. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا، سه‌رۆكی پێشووی موخابه‌راتی نهێنی به‌ریتانی ریچارد دیرلۆڤ هه‌ندێ زانیاریی گرنگ له‌سه‌ر دنیابینی سعودییه‌كان له‌سه‌ر شیعه بڵاوده‌كاته‌وه. قسه‌كانی به‌رپرسی پێشووی M16 ریچارد دیرلۆڤ، نهێنی سه‌رده‌می پێش ١١ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٠١ ده‌بن، كه چاوی به پیاوی به‌هێزی ناو خێزانی ده‌سه‌ڵاتداری شانشینی سعودیه به‌نده‌ر بن سوڵتان كه‌وتووه‌و ده‌رباره‌ی گه‌لێك بابه‌تی سیاسی قسه‌یان كردووه. به‌نده‌ر بن سوڵتان كه له پێگه‌ی به‌هێزی وه‌ك سه‌رۆكی موخابه‌راتی مه‌مله‌كه‌تی وه‌هابییه‌كان‌و باڵیۆزیان له ئه‌مریكا كاریكردوه، له‌دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه به‌ریتانییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: «له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كاتی شیعه دێت، خوا ده‌ستی به باڵیانه‌وه بێت، ملیارێك سوننه‌یان به‌سه». ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌نده‌ر بن سوڵتان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌ئاشكرا له كاره به‌ربه‌رییه‌كانی داعشدا دژی شیعه ره‌نگده‌داته‌وه، له دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، موسڵ‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌رو چه‌نده‌ها شوێنی تر. هه‌روه‌ها له پاكستان‌و ئه‌فغانستان‌و ته‌نانه‌ت له ناو سعودیه خۆشی‌دا، داعش هه‌مان تێڕوانینی بۆ له‌ناوبردنی شیعه، بۆ ئێزدی‌و كریستیان‌و كه‌مینه ئایینی‌و ئه‌تنیكییه‌كانی تر هه‌یه. راگه‌یاندنی بووژاندنه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی بۆ ژنانی ئێزدی‌و كوشتنی پیاوانیان، وێنه‌كێشان له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵی كریستیانه‌كان له موسڵ به پیتی (ن)، ته‌قاندنه‌وه‌ی شوێنه‌واری شیعه‌كان‌و كڵێسا‌و شوێنه پیرۆزه‌كانی ئێزدیان‌و كاكه‌یی، ئه‌مانه ته‌نها ره‌فتارێكی كاتیی چه‌ته‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی نه‌بوون، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی موماره‌سه‌ی لایه‌نێكی كه‌می ئایدیۆلۆژیای وه‌هابیزم بوون، وێنه‌یه‌كی دووباره‌بۆوه‌ی نازییه‌كان بوو دژی جوله‌كه‌و قه‌ره‌ج‌و نه‌خۆش‌و په‌ككه‌وته‌كان له سی‌و چله‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو له ئه‌وروپادا.
ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته له‌سه‌ر چه‌ند په‌تێك ئیش ده‌كات
جیهانه نهێنییه‌كه‌ی مه‌مله‌كه‌تی وه‌هابیزم، به‌هێواشی له ژووره تاریكه‌كان دێته ده‌ره‌وه‌و ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه «جیهان له ژووری نووستن له‌گه‌ڵ وه‌هابییه‌كانی ئه‌م شانشینه بێته ده‌ره‌وه». ئه‌مه بابه‌تی وتاری یه‌كێك له رزگاربووه‌كانی كاره‌ساته‌كه‌ی ١١ی سێپته‌مبه‌ر بوو. خاتوو شارۆن پریمۆلی كه له كاتی سه‌نته‌ری بازرگانی له نیویۆرك له نهۆمی هه‌شت وه‌ك راوێژكاری ئیداره كاریده‌كرد، له وتارێكدا له‌سه‌ر سایتی ناودارو فره‌خوێنه‌ری جیهانی (هه‌فینگتۆن پۆست) ده‌ڵێت: كاتی ئه‌وه هاتووه واشنتۆن له ژووری نووستن له‌گه‌ڵ وه‌هابییه سعودیه‌كاندا بێته‌وه ده‌ره‌وه. ئه‌م نووسه‌ره پێیوایه سعودیه سه‌رچاوه‌ی وه‌هابیزم‌و تیرۆره، به‌ڵام به‌پاره چاوی سیاسییه ئه‌مریكییه‌كانیشی كوێركردووه. له بڕگه‌یه‌كی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: گرفته‌كه له ته‌قه‌لای ئه‌م ئیداره‌دایه، بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌مریكییه‌كان بڵێت سعودیه هاوپه‌یمانمانه. ئه‌مه خه‌یاڵێكی هه‌ژاره‌و زۆریش مه‌ترسیداره، چونكه ئه‌وان، سعودیه‌كان، هێزی پشته‌وه‌ی ماشێنی ئایدیۆلۆژیای وه‌هابین، كه فه‌ندی هه‌موو مزگه‌وته رادیكاڵه‌كان له جیهاندا ده‌كه‌ن‌و رق‌وكینه بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و له‌لایه‌ن گروپه ئیسلامییه تیرۆریستییه‌كانه‌وه شێرده‌كرێن. ئه‌م رایه شایانی له‌سه‌ر راوه‌ستانه، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی شتێك ده‌ڵێت ئێمه نایزانین، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ربڕینی به‌شێكی رای گشتی‌و میدیای ئه‌مریكییه له‌سه‌ر سعودیه، كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌پشت وه‌هابیزمه‌وه ده‌وه‌ستێت‌و له دنیادا بڵاویده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ر خۆشباوه‌ڕێك پێیوابێت ئه‌م شانشینه له‌به‌ره‌ی دژه-داعشدایه، چاوخشاندنێك به هه‌واڵه‌كانی (ته‌كفیر، كوشتن، ده‌ستبڕین، دڵڕه‌قیی پۆلیسی ئایینی، ته‌حقیر كردنی‌و شیعه‌و گروپه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی سوننه له ئیسلامدا، ئایینه‌كانی تر...هتد) له‌ناو ده‌سته‌بژێری ئایینیی سعودیدا به‌سه تا ئه‌وه‌ی لا روونبێته‌وه كه ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته له‌سه‌ر چه‌ند په‌تێك ئیش ده‌كات. یه‌كه‌م لغای پیاوانی ئایینیی ناوخۆی كردۆته‌وه‌و بێ هیچ به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی‌و مرۆیی «فه‌توا» دژی خه‌ڵك ده‌رده‌كه‌ن، له ناو ده‌وڵه‌تدا، ده‌وڵه‌تێك هه‌یه ناوی (الامر بالمعروف والنهی عن المنكر)، تیایدا پۆلیسی ئایینی دڵڕه‌قترین ره‌فتاری به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان هه‌یه، سیستمێكی په‌روه‌رده له مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌دا هه‌یه زۆرترین جیهادی‌و مرۆڤی دڵڕه‌ق به‌رهه‌مده‌هێنێت، له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌زگاكانی وه‌ك موخابه‌رات‌و دامه‌زراوه ئایینییه‌كان، زۆرترین یارمه‌تی‌و پاره بۆ گروپه جیهادییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شانشینه‌كه ره‌وانه‌ده‌كرێت. باشترین نموونه له‌م یارمه‌تیدانه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، گروپه سه‌له‌فیه-جیهادییه‌كانی سوریا (داعش، نوسره، ئه‌حراری شام، سوپای ئیسلام...هتد) كه به پاره‌ی شانشینی وه‌هابی‌و میرنشینی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چن.
روبه‌ڕوی ترسان‌و دادگای‌و ریسواكردن
نه‌ك ته‌نها له شانشینه‌كه خۆیدا، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ش، ده‌ستبردن بۆ وه‌هابیزم مه‌ترسییه‌و هه‌ر كه‌سێك توخنی ئه‌م بابه‌ته بكه‌وێت، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن پیاوانی ئایینیی غه‌یره وه‌هابییه‌وه، ئه‌وا روبه‌ڕوی ترسان‌و دادگای‌و ریسواكردن ده‌بێته‌وه. پیاوی ئایینیی عیراقی ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی نموونه‌یه‌كی روونه له‌م بواره‌دا. له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ڵێت:»با ئه‌و سه‌گ كوڕی سه‌گه گوێی لێم بێت..ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی..بكوژی حسێن له‌و باشتره، ئه‌و به‌كرێگیراوی جوله‌كه‌یه‌و هیچی تر.. به‌خوا داعش‌و ماعش‌و ته‌نانه‌ت محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب، باوكی وه‌هابیزم ١٠٠% ده‌ستكردی جوله‌كه‌ن‌و وازیان لێبێنن با بمكوژن ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت. من له‌به‌رده‌م خوای هه‌ردوو دنیادا به‌رپرسیارم له‌م قسه‌یه‌م». دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م قسانه، پارێزه‌ری وه‌هابیی سعودی عوسمان عوتێبـی، یه‌كسه‌ر سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی لای پۆلیسی دوبه‌ی به‌رزكرده‌وه بۆ دادگاییكردنی له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كردوونی. گرفته‌كه لێره‌دایه، ره‌خنه له به‌غدادی‌و بن لادن‌و زه‌رقاوی‌و زه‌واهیری‌و جۆلانی‌و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی تیرۆر له جیهاندا بگره، به‌ڵام نابێت ناویان وه‌ك «وه‌هابیست» بهێنیت.

تعليقات