خالد سلێمان دهگمهنێتی كه‌سایه‌تی كاك نه‌وشیروان، كه ئه‌مڕۆ ١٩\٥\٢٠١٧ له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا، له‌وه‌دا بو، كه باوكایه‌تی له سیاسه‌تی كوردیدا كوشت، سیاسه‌تی له كۆشك جیاكرده‌وه، مێژوی وه‌ك خۆی نه‌هێنایه ناو ڕوبه‌ری سیاسییه‌وه، ده‌رگای ماڵی سیاسی و شه‌خسی بۆ دۆست و لایه‌نگران و هه‌وادارن و ته‌نانه‌ت نه‌یارانیش كرده‌وه. هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی قورس‌تر ئه‌بێت و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ئه‌چێته له‌نده‌ن، هه‌مو ڕۆژێكی هه‌ینی به‌تایبه‌تی، ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی له زه‌رگه‌ته بۆ گفت و گۆی سیاسی و فیكری و كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕوی هه‌مواندا كراوه بو. نه‌وشیروان موسته‌فا له مێژوی سیاسه‌تی كوردیدا، ئه‌وه‌ی بۆ تۆمار ده‌كرێت كه له لایه‌كه‌وه باوكایه‌تی سیاسی به‌لاوه‌ناو، نه‌وه‌یه‌كی نوێی هێنایه ناو ڕوبه‌ری گشتییه‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و ترادیسۆنهی له ژیانی خۆیدا ڕه‌تكرده‌وه كه سیاسه‌ت به چاوی داروینیزمێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ببینێت : یانی ده‌سته‌بژێرێك له سه‌ر سه‌كۆ بێت و حهشاماتێكیش به‌چوارده‌وری سهكۆكهدا.