خالد سلێمان
چاودێره كلاسیكی و كورتبینه‌كان له بیری سیاسی‌دا، تا پێش ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم (٢٥\٩\٢٠١٧)، داهاتووی كوردستانیان له دوو خاڵدا دیاری ده‌كرد: یه‌كه‌میان كوردستان وه‌ك مانگایه‌كی شیرداری وزه بوو، ده‌بوایه ببه‌سترێت به بازاڕی ئه‌ورووپاوه و هه‌موو ڕۆژێك بدۆشرێت، دووه‌میان دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه و ده‌روازه بۆ دۆشین و گواستنه‌وه‌ی هه‌مان وزه. كه ڕێفراندۆم ئه‌ردۆگانی تووشی په‌تا كرد و جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ڕه‌فتاری كۆڵۆنیاڵییانه و دۆستانی ״هه‌رێمه جوانه‌كه״ی وه‌ك نه‌زان و ناشاره‌زا له ده‌وڵه‌تداریدا وه‌سف كرد، ئیتر توركیا وه‌ك خانه‌خوێ له خه‌یاڵی چاودێرانی جیۆپۆلیتیكای كورددا جێله‌ق بوو، دوای ٢٥\٩ بێهیوایی جێگه‌ی بۆ ڕارایی و هیچ موفاجه‌ئه‌یه‌كی سیاسی له توركیاوه نه‌هێشته‌وه.
ئه‌م ڕه‌فتاره مه‌زه‌نده‌نه‌كراوه‌ی سوڵتان، به لای بازنه نزیكه‌كانی بارزانییه‌وه، ڕه‌شبینیی سیاسی درووست كرد و چاودێرانی جیۆپۆلیتیكای هه‌مان بازنه‌ی بۆ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی تر كێش كرد، ئه‌ویش به‌ستنه‌وه‌ی كوردستانه به بازاڕه‌كانی كه‌نداو، چونكه مانگا شیرده‌ره زه‌به‌لاحه‌كه‌ی كه‌نداو، شانشینی سعوودی، هیچ هه‌ڵوێستێكی دیاری ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕانه‌گه‌یاندبو؛ له‌گه‌ڵ ئیماراتیشدا وه‌ك دوو پاڵپشتی بێده‌نگ ده‌رده‌كه‌وتن. واش بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌و دوو وڵاته له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردیدان. ئه‌مه بیرۆكه‌یه زیاتر له خه‌یاڵی ناو زنجیره دراماكانی بیابان ده‌چوو، چونكه سوننه‌ی موسڵ و ڕۆژئاوای عێراق تیایدا ده‌بنه پاڵپشتیی كورد له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تدا و كوردیش ئه‌بێته كۆڵه‌كه‌ی ئه‌وان و پاراستنیان له ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌كان؛ ئیتر نه‌وتی كوردستان وه‌ك ئه‌مری واقیع، به‌ناو خاكی سوننه‌دا ئه‌گاته سنووره‌كانی سعوودییه. ئه‌م سیناریۆیه، تیایدا هاوپشتیی سوننه‌ش له ده‌وڵه‌تی كوردی، له شوێن خۆیدا كۆتایی پێ هات.
هه‌رچی بیرۆكه‌ی سێیه‌مه، پشت به سیناریۆیه‌كی ڕوسی ئه‌به‌ستێت كه نه‌وت و گازی كوردستان به ״ڕۆژاڤا״دا ئه‌گه‌یه‌نێته بازاڕه‌كانی ئه‌ورووپا. دوور نییه بیرۆكه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا سوریا بێت، چونكه سنووره‌كانی ڕۆژاڤا، ئه‌گه‌ر (جه‌رابلوس و باب)یش بكه‌ونه ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه كوردییه‌كانه‌وه، ناگه‌نه سه‌ر هیچ ده‌روازه‌یه‌كی ئاو یان زه‌مین به‌سه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه‌دا. دوور نییه له به‌ر وزه، ڕوسه‌كان سوریا له كورد نزیك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هاتنه ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق له بازنه‌ی ئێران، سه‌ختتره له هه‌ر دۆستایه‌تییه‌ك كه ڕوسیا به شیرینیی نه‌وت یان گاز درووستی بكات.
لێره‌دا، پرسیاره‌كه له ده‌سه‌ڵاتی كوردی و بازنه ستراتیژییه نزیكه‌كانی ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌گه‌ر كورستان نه‌وت و گازی نه‌بوایه، كه‌س به دوای ئه‌م سیناریۆیانه‌دا ئه‌گه‌ڕا، كه‌س هه‌وڵی ده‌دا، خه‌یاڵ بكات واقیع و نه‌خشه‌ی چیۆپۆلیتیكای كوردستان و ناوچه‌كه وه‌ك ڕێژه‌یه‌كی نه‌گۆڕ ته‌ماشا بكات، ئایا سه‌ره‌به‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نیشتیمانیی ته‌نها به مانگای شیرده‌ری وزه ده‌كرێت؟ ئه‌ی جوگرافیای كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌وێته كوێوه، ڕۆڵی چییه له نه‌خشه‌ی داهاتووی نه‌ته‌وه‌دا؟
هێزێكی سیاسی، یان ده‌وڵه‌تێك ئه‌توانێت جیۆپۆلیتیكا یان جوگرافیای سیاسی بگۆڕێت وه‌ك چۆن هێزه‌كانی ڕۆژاڤا گۆڕییان و نه‌خشه‌یه‌كی تریان له جه‌زیره و عه‌فرین هێنایه كایه‌وه، به‌ڵام جوگرافیای كۆمه‌ڵایه‌تی به ئاسانی ناگۆڕدرێت، بگره كاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌سه‌ر دیمه‌نی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییشه‌وه هه‌یه. له‌و شوێنه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كار، خزمه‌تگوزاری و ژیانی شیاو هه‌یه، وزه‌ی به‌شه‌ری و به‌شداریی زۆرتر له ژیانی سیاسی‌دا هه‌یه، سه‌ربه‌خۆییش به‌بێ هێزی به‌شه‌ری و به‌شداریی كارا، شیاوی ڕیالیزه‌كردن كردن نیه، ئه‌مه‌یه ڕۆڵی جوگرافیای به‌شه‌ریی.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ئه‌مه‌وێ بیخه‌مه ڕوو ئه‌وه‌یه، كه كورتهێنانی ده‌سته‌بژێری ״نیوه‌ده‌سه‌ڵاتی״ كورد، به بازنه‌كانی میدیا و ڕۆشنبیران و پیاوانی ستراتیژه‌وه، له خوێندنه‌وه‌ی جیۆپۆلیتیكای كوردستان و ناوچه‌كه به‌هه‌ڵه و سووككردنی جوگرافیای كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگه‌ی سیاسه‌تی چه‌وت و چڕكردنه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی حوكمڕانی له تاكڕه‌وێتی و گوێنه‌گرتن له ده‌نگه‌كانی ناوه‌وه‌ی كوردستان، یۆتۆبیایه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی واقیعی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش كرد، وه‌ك په‌یكه‌ری خوێ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م باراندا توایه‌وه. بڕیارده‌رانی ڕیفراندۆم كه خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییان له ناو قاپی زێڕدا پێشكه‌شی خه‌ڵك كرد، ئێستا باسی گواستنه‌وه‌ی وزه له ئاسنی ژه‌نگاویدا ده‌كه‌ن.
تعليقات