خالد سلێمان
ڕای گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا، له‌سه‌ر دزینی نه‌وت و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی وڵات، تاكڕه‌وێتی و پاوانخوازی، نه‌بوونی هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتوو، غیابی یاسا، غیابی ڕۆڵی میدیا، پاوانكردنی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری، گیتۆ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ڕووتاندنه‌وه‌ی گیرفانی هاووڵاتییان، خۆڵ-له‌چاوكردن و بێبه‌هاكردنی كۆمه‌ڵگه و پره‌نسیپه‌كانی پلورالیزم، هه‌ڵوێست و دووڕوویی ڕۆشنبیره‌كانی كۆشك جگیره؛ هه‌روه‌ها له‌سه‌ر میدیای درۆزن و پاككردنه‌وه‌ی گوناهی <میر>ـه‌كان، له ڕووبه‌ری گشتیدا كه به ڕوونی باس ده‌كرێت.
ئه‌مانه ئارگۆمێنتی دیبه‌یتێكی گشتین كه نه‌ك ته‌نها ناوه‌نده‌كانی سیاسه‌ت و میدیا له دیاریكردنی خاڵه لاوازه‌كانی كاری ڕيفراندۆمدا باسیان ده‌كه‌ن و ده‌یانكه‌نه كه‌ره‌سته‌ی ئانالیزه‌كردن، به‌ڵكو به‌شێكن له قسه و گفتوگۆی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك؛ به تایبه‌تییش له‌و ڕووبه‌ره گشتییانه‌ی ئازادیی قسه‌كردنیان تیایه. له به‌رامبه‌ردا، ڕيفراندۆم، كه بارزانی و پارته‌كه‌ی، به‌شێك له سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی و پارته ”سێبه‌ره‌كان“ی تریش وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی پیرۆز ته‌ماشای ده‌كه‌ن، ته‌نها بۆنی ڕای گشتی لێ دێت؛ یان وه‌ك ئاوێكی لێخن ماوه‌ته‌وه و كه‌س ژێره‌وه‌ی نابینێت.
زانیاری و ئانالیزه‌كانی ڕه‌خنه‌گران له كات و میكانیزمی ڕيفراندۆم له ئاستی ناوخۆی كوردستاندا، ئارگۆمێنتی زیاتریان تیایه، له كاتێكدا دنیابینیی به‌ره‌ی (به‌ڵێ)، قسه‌یه‌كی وه‌ك ”مردن له پێناو سه‌ربه‌خۆییدا“ ده‌كاته ئارگۆمێنتێكی ڕه‌های گوتاری سیاسی. له‌ناو هه‌مان به‌ره‌دا، قسه‌یه‌ك هه‌یه به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت: ”ئه‌م هه‌له مێژووییه دووباره نابێته‌وه“، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك خه‌سڵه‌ته‌كانی ”هه‌له‌كه“ دیاری بكات، نه له ئاستی ناوخۆیی و بوونی یه‌كده‌نگییه‌كی نیشتیمانی و په‌رژینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی به‌هێز، نه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییشدا كه تا ئێستا سێ لایه‌نی به‌هێز و خاوه‌ن هه‌ژموونی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ڕيفراندۆمدا نین و هێشتا عیراق زیاتر چه‌قی گرنگی به‌رژه‌و‌ه‌ندییه‌كانی ئه‌وانه.
كه‌واته لێره‌دا پێویسته بپرسین، ئایا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م هه‌له مێژووییه‌ی وا باسی ده‌كه‌ن چین و زانیارییه‌كان له‌سه‌ری چین، بۆ ڕای گشتی له‌سه‌ر ئاگادار ناكرێته‌وه، بۆ خه‌سڵه‌ته‌كانی ناكرێنه تۆوی گوتارێكی نیشتیمانی، بۆ ئه‌و هه‌موو گرفته‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت پێش پڕۆژه‌ی ڕيفراندۆم چارسه‌ر نه‌كران، بۆ ڕه‌خنه له بڕیاری ئه‌نجامدانی وه‌ك ئیرهابی فیكری ته‌ماشا ده‌كرێت؟ ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن كه بڕیارده‌رانی هه‌رێمی كوردستان له بری به‌هه‌ندوه‌رگرتنیان و بیركردنه‌وه له لۆژیكی پرسینیان له‌م كاته‌دا، ته‌نها بۆنیان ده‌كه‌ن و بوێریی ئه‌وه‌یان نییه تامیان بكه‌ن و لێیان نزیك ببنه‌وه.
ئاخر، كه كێشه و گرفته‌كانی هاووڵاتییان، نه‌بنه ئارگۆمێنتی دیبه‌تی سیاسی و بیركردنه‌وه له دواڕۆژی وڵات، چۆن تامی پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بكات؟
تعليقات