التخطي إلى المحتوى الرئيسي

ئاری بابان لە ئاسمانێکی ڕوتەڵەدا


خالد سلێمان

 


ئاری بابان، خەمێکی زۆری لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتبو: خەمی شەهیدبونی برایەکی بەدەستی بەعسیەکان، خەمی سوتانی تابلۆو کتێب و ئەرشیفێکی گەورە لە ماڵەکەیدا، خەمی پچڕانی پەیوەندی نێوان هونەرو بینەر، خەمی ئەوەش تابلۆی هونەرمەندانی کورد لە شوێنە گشتیەکاندا نمایش بکرێن و بەشێک بن لە پەیوەندی ڕۆژانە لە ئاستی و بینین و تێڕاماندا. بەڵام ئەو لە ژێر ئازاری نەخۆشی شێرپەنجەدا بەجێی هێشتین و خەمەکانیشی لەگەڵ خۆیدا پێچایەوە، ئیتر ناپرسێت بۆ پیشانگەی هونەری شێوەکاری لە کوردستاندا نەماوە؟
باسی ئەوەش ناکات کە لە قاوەخانەو ڕیستۆرانت و هۆتێل و دەمەزراوەکانی کوردستاندا تابلۆی هونەرمەندان نابینرێن، مۆزەخانەیەکی نیشتمانییش نیە شاکاری هونەرمەندان لە سوتان و لەناوچون بپارێزێت.
ئاری بابان، خاوەن دیدێکی قوڵی فیکریی بو بۆ هونەر، لە ژینگەی کاری هونەرییەوە بۆ فیگەرو کاراکتەرو پەیوەندییەکانی ناو تابلۆی دەڕوانی و دور لە دیدی میکانیکیی ئیشی دەکرد. ئەتوانم بڵێم لە کاری هونەریی ئاریدا، ئیکۆ-سیستم واتە ژینگەیەک هەبو هەمو شتەکانی تیا کۆدەکردەوە؛ هەمان ئیکۆ-سیستمیش سەرچاوەی ئیشەکانی بو. هەرچەند تابلۆکانی لە کەشێکی ئەبستراک (تەجرید)دا خۆیان دەبینییەوە، بەڵام پەیوەندییەکی قوڵ بە ژینگەی کۆمەڵایەتی مرۆڤی کوردەوە گرێی دەدان. وەک ڕۆژنامەنوس بەڵێن ئەحمەد دەڵێت، ئەو وێنەی خەمی مرۆڤەکانی بەرز دەکردەوەو دەیگەیاندنە ئاسمان. لە ڕاستیشدا وابو، ئاری جەستەی مرۆڤەکانی لە گۆشت دادەماڵاندو دەیکردنە ئێسکی درێژکراوە بۆ ناو تێڕامان لە بۆشاییدا. ئەو لە دیدگای مناڵێکەوە تابلۆکانی بنیاد دەنا، چونکە مناڵ وەک خۆی دەڵێت، پێش ئەوەی وێنەی دارێک بکێشێت بیر لەو شتانە دەکاتەوە کە لە دەروبەری دارەکەن و ژینگەکەی پێکدەهێنن، هەتاو، ئاو، چیاو ژینگەی دارەکە بەگشتی.
زۆرجار، ئاری پەیوەندییەکانی پێچوانە دەکردەوە، دارێکی ڕوتەڵەی دەکرد ژینگەی مرۆڤێکی زەبەلاحی شێواو، ئەمەش دور نەبو لەو ژینگە کەرکوکییەی ئەو تیایدا پەروەردە بو، کە تیایدا کەرەستەو شتەکانی ڕۆژانەی مرۆڤ دەبونە شتی ڕوتەڵەی ڕەمزی، تەنانەت ماڵیان تیا نابینرێت. بە دەگمەن تابلۆکان مرۆڤ دەخەنە ناو ژینگەیەکی سەقامگیر؛ یان با بڵێین ژینگەی ماڵەوە. بەردەوام ئاسمانێکی کراوەی پڕ لە دڵەڕاوکێ لە ڕوبەرێک نادیارو بێ ناسنامەندا ئاوێتەی ئێسکی فیگەرەکان دەبن.
لە ژمارەیەکی دیاری کارەکانیدا، ئاری لەسەر جەستەی ژن دەوەستێت و دەیەوێت بێدەرەتانیی ژنی کورد بخاتە ناو ڕوبەری بیرکردنەوە لە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و دەوروبەر. لەم ئاستەشدا بابان، لە دو ڕوبەردا کاردەکات، یەکەمیان تێکەڵکێش کردنی جەستە لەگەڵ ئاسمانێکی کراوەدا، بەڵام پڕتر لە دڵەراوکێ، چونکە جۆرێک لە تاریکی زاڵە بەسەر ژنیگەی تابلۆکاندا. لە ڕوبەری دوەمیشدا لە بری داماڵینی جەستەکان لە گۆشت، بە کەشێکی پایزییانەو خەزان دەیانشارێتەوە. ئەوەی لە ژمارەیەک کارەکانی ئەم ئاستەدا تێبینی دەکرێت، لە خاچدانی جەستەی ژنە؛ بە دەربڕینێکی تر دەتوانین بڵێین مێیاندنی جەستەی لەخاچدراوی مەسیحە. جەستەی ژن لای بابان لە گۆشت دانەماڵراوە، بەڵام جەستەیەکی گۆشتنی ناسروشتیی کە لە چوارچێوەیەکی نامۆدا وێنەی کێشراوە. زۆرجاریش لەبری بەرزکردنەوەی بۆ ئاسمان دەیخاتە سەر زەوییەکی ڕوتەڵە، بەڵام بەبێ لەبیرکردنی کەرەستەی پەیوەندییەکان کە بەستنەوەو داگیرکردنیان پێوە دیارە.
ئاری بابان لە ڕێگەی جەستەی داماڵراوەوە، دەیەویست ئاسمانێکی ڕوتەڵەمان پیشان بدات، لە سەر زەویش کەرەستەکانی هەمان ئەو ئاسمانەی دەکرد پەیوەندی نێوان هونەر و مرۆڤ، مرۆڤ و دەروبەر.
تێبینی: ئەم نوسینە، ئیمکانی داڕشتنەوەو دەوڵەمەندتر کردنی هەیە




 

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

La double horreur des «crimes d'honneur»

Denis Blondin, Anthropologue (Le Devoir) Bien que les faits soient loin d'avoir été établis avec précision, rien n'empêchera les citoyens québécois de toutes origines de réagir au drame survenu au sein de la famille Shafia: quatre morts et trois accusés d'une même famille. Les points de vue énoncés jusqu'ici me semblent manifester une constante, soit l'expression de sentiments d'horreur devant ce qui nous menace, que nous ne comprenons pas et qui nous fait d'autant plus peur.

ناسنامەو نەتەوە لەعیراقدا ‌

خالد سلێمان‌ 21/5/2015 ئەو ڕستەو بیرۆکە ڕۆمانسیانەی بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ باسیان لە عیراقێکی یەکگرتوو، گەلێکی هاوچارەنوس و لێبوردەو خەمخۆری وڵات دەکرد لەبەرامبەر نامەیەکدا کە شا فەیسەڵ ساڵی ١٩٣٣ دەینوسێت، نەک بەتەنها لاوازن، بەڵکو مایەپوچن و مێژووی ناسنامەو نەتەوە لە وڵاتەکەدا وەک پانتاییەک بۆ توندوتیژی و هەژمونخوازیی مەزهەبی پیشان دەدەن. ئەگەر لەو نامەیەوە دەست پێبکەین و بیکەینە کلیلی قسەکردن لەسەر کتێبی (ناسنامەو نەتەوە لە عیراقدا) لە نوسینی ئەکادیمی و توێژەری کورد شێرکۆ کرمانج، ئەوا لە بەشی دووەمی نامەکەوە دەچینە ناو خوێندنەوەو ڕاوەستان لەسەر کتێبەکە کە دەکرێت بەیەکێک سەرچاوە گرنگەکانی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی عیراق دابنرێت. بەشی یەکەمی نامەکە دەڵێت، “ کۆمەڵە خەڵکێکی داماڵراو لە هەر بیرۆکەیەکی نیشتمانی تێر بەترادیسیۆن کە کۆکەرەوەیەک لەگەڵ پوچگەرایی ئاینیدا کۆیان ناکاتەوە، گوێگری خراپەکارین، مەیلداری فەوزان، بەردەوام ئامادەن بەسەر حکومەتێکدا بێت راپەڕن”.  ژمارەیەکی زۆر لە نوسەران و مێژوونوسان لە عیراق و دەرەوەیدا لەسەر ئەم بڕگەیە ڕاوەستاون و قسەیان لەسەر کردوە، بەڵام کەم کەس لەسەر بەش

کۆڵۆنیکەرانی کوردستان، ئەگەر ژێردەستەی کۆڵۆنیالیزم خۆی نەبوبن، ئەوا لە ڕەحمی چەتەگەرێتی هاتونەتە دەرەوە

خالد سلێمان من کوردێکی کۆڵۆنیکراوی ناڕازیم، مەرجەکانی کۆڵۆنیکەرانی کوردستانم قبوڵ نەکردوە، بەڵام نوخبەیەکی سیاسی نوێنەرایەتی خودی کۆڵۆنیکەران دەکات، سوپایەک لە نوسەرو قسەکەرو ڕۆژنامەنوس و توێژەرو ئەکادیمی بۆ لێدانی کۆڵۆنیکراوی ناڕازی لە دۆخی وڵاتێکی کۆڵۆنیکراو دروست کردوە . من بە شورەیی دەزانم خەڵکانێک هەبن دژی خوێندن بە زمانی کوردی خۆپیشنادان بکەن، چونکە ئەمە مانتاڵێتی کۆڵۆنیکەر بەرجەستە دەکات، بەڵام، پێگەکانی کۆڵۆنیالیستی ناوخۆیی " زاڵم " ، یان با بڵێین نوێنەرەکانی کۆڵۆنیالیزم لە کوردستاندا، رەنگی وێنەکانی خۆیان کە پیاوە بێگانەکان دروستیان کردوە، تۆختر دەکەنەوە . کۆڵۆنیکەرانی کوردستان لەو بەشانەی لە ژێر دەستی خۆیاندایە، خەڵک دەکوژن و تەنها بە گومان کردنێک کوردی کۆڵۆنیکراو تا بەردەم پەتی سێدارەش دەبەن، کەچی لە بەشەکانی تر دەرەوەی هەژمون و دەسەڵاتی خۆیاندا، لەو شوێنانەی، کۆڵۆنیالیستێکی تر، داگیرکەرێکی تر، ئەفسەرێکی تر خەریکی داماڵینی مرۆڤی کوردە