التخطي إلى المحتوى الرئيسي

مرۆڤ ئەوەندە پیرۆز نیە داوای فەزیلەتی لێ بکەیت


خالد سلێمان


سەرچاوەی ئەم نووسینە کورتە قسەکانی عەبدول واحید نیە لەسەر پیرۆزی و ناپیرۆزیی شوێنەکان، چونکە ئەگەر ئەم پیاوە لە دەرەوەی ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی، کولتووری و ئاینی وەک ئەوەی لە کوردستاندا هەیە بژیت، هیچ بەهایەک بۆ قسە زۆرەکانی دانانرێت. پەیوەست بە خاک پیرۆزو نا پیرۆزیشەوە، ئەو سیستمی ژینگەیی و سەرچاوە سروشتییەکانن چارەنووسی مرۆڤەکان دیاری دەکەن نەک هەندێ قسەو جۆش و خرۆشی عەبدول واحیدو موریدەکانی. کاتێک هەر خاک و شوێنێک دەبێتە بیابان و سەرچاوەکانی وشک دەکەن و دابارین کەمدەکات و سەوزایی نامێنێت، یەکەم هەنگا بە خەیاڵی دانیشتواندا، ڕەوکردن و گەڕانە بەدووای شوێنی تر کە ژیانی تیا بێت.
لە ڕاستیدا، ئەم بۆچوونەم لە دووای نووسینێکی کاک مەریوان قانیع-ەوە دێت کە لە سەر پەیجەکەی خۆی بەناونیشانی (دژ بەئاژەڵکردن) نووسیویەتی. کاک مەریوان لەسەر ڕستەیەکی عەبدول واحید وەستاوە کە ئەڵێت، ”ئێمە یەک شتمان ھەیە کە شانازی پێوەبکەین دینەکەمانە، دینەکەشمان نەما ئەبین بە جۆرێک لەو ئاژەڵ و حەیوانانەی کە ئێستاکە ئەلەوەڕێن. ھیچمان لەو حەیوانانە زیاتر نییە“. هەڵبەتە کاک مەریوان لە ڕوانگەیەکەوە ڕەخنە لەم قسەیە دەگرێت کە نابێت لە بەهای مرۆڤ کەمبکرێتەوەو بشوبهێنرێت بە ئاژەڵ. ئەمەش بۆچونێکی گلۆباڵ و ناوەندییەو ژمارەیەکی زۆر کەم هاوڕا نین لەگەڵیداو بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن.
لەڕاستیدا، فەزیلەت شتێک نیە مرۆڤ بیبەخشێت و کەمکردنەوەش لە پێگەو بەهای مرۆڤ، درێژکراوەی دنیابینییەکی ئەفسانەیی، ئاینیی (فەوقی) و فەلسەفەیە بۆ کۆمەڵگەی زەوی، کە مرۆڤ تیایدا سەروەرییەکی بێپەرواو بێسنوور دەکات. لە تەوراتەوە بگرە تا دەگاتە فەلسەفەو ئەدەبیات، شوبهاندنی مرۆڤ بە جۆرەکانی تری کۆمەڵگەی زەوی (گیانەوەران)، بووەتە سەرچاوەی بەکەمزانینی بەرامبەر یان بێبەشکردنی لە <فەزیلەتێک> کە مرۆڤ خۆی وەک بەهای باڵا دایناون. هەموو فەزیلەت و بەهاکان، لە بنەڕەتدا لەسەر حیسابی کۆمەڵگەی زەوی و جۆری تری جیا لە مرۆڤ دانران. بۆ نموونە لە مێژووی کۆندا، ئێستاشی پێوە بێت، ئازایەتی مرۆڤ لە کوشتنی گیانەوەرێکدا بینیراوەو بەم شێوەیە مێژووی ئەم سەروەرییە نووسراوەتەوە. مەسەلەکەش لە بنەڕەتدا کە عەبدول واحید لەو ئاستەدا نیە لێی تێبگات، ئەوە نیە کە ئێمە زمانمان هەیەو ئەتوانین ببینە خاوەن عەقیدەو ئاین و شتەکان پیرۆز بکەین، بەڵکو ئەو ڕۆڵەیە کە لەسەر زەوی دەیبینین.
گیانەوەرەکان وەک مرۆڤ ڕۆڵێکی بنەڕەتی لەناو کۆمەڵگەی زەویدا دەبینن، ئەگەر ئەوان نەمێنن و لەناو بچن، بوونی مرۆڤیش دەکەوێتە ژێر مەترسییەوەو بەرەو لەناوچوون دەڕوات. بە کورتی و کرمانجی، چارەنوسی ئێمەی مرفۆڤ بەندە بە چارەنووس و مانەوەی گیانەوەرەکان و هەمە-چەشنی و وردیلەکانی سەر زەوییەوە نەک شوێنە پیرۆزەکان. لەو شوێنەی کە ئاو و جۆرەکانی ڕووەک و گیانەوەران هەن، ژیانێکی شایستەتر هەیە لەو شوێنەکی کە کەشوهەواکەی نالەبارەو گۆڕانکارییەکانی کەشەهوا دایانماڵیوە لە ئیکۆسیستمێکی لەبار بۆ ژیان. ئەوە گیانەوەرانن لە دەرەنجامی بێئاوی و گەرماو بیابانبووندا، پێش مرۆڤ دەکەون لە ڕەوکردنداو زووتر هەست بە مەترسییەکان دەکەن، لە غیابی گیانەوەرەکانیشدا غەریبایەتیی مرۆڤ دەست پێدەکات و هەروەها ڕەوکردن.
عەبدو واحید عەرەبیزانەو دەتوانێت بگەرێتەوەو نامەکانی (برایانی سەفا) بخوێنێتەوە تا لە ڕۆڵی گیانەران تێبگات. ئەو باش دەزانێت کە برایانی سەفا فەیلەسووفی موسڵمان بوون و پێش 1000 هەزار ساڵ لە بەسرە دەژیان. لە ڕاستیدا قەیرانی ئاینی ئیسلام لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە کەسانی وەک عەبدول واحید دەبنە دەم ڕاست و فەیلەسووفانی وەک (برایانی سەفا)ش بێدەنگ دەکرێن و تەنانەت ناوەکانیشیان نازانین.
لە کۆتاییدا، عەبدول واحیدو هاوشێوەکانی، کاتێک لە ڕۆڵی گیانەوەران تێدەگەن، لە چۆڵەوانیدا دەژین، یان بەدووای خاکێکدا دەگەڕێن چۆڕێ ئاوی تیا بێت.


تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

La double horreur des «crimes d'honneur»

Denis Blondin, Anthropologue (Le Devoir) Bien que les faits soient loin d'avoir été établis avec précision, rien n'empêchera les citoyens québécois de toutes origines de réagir au drame survenu au sein de la famille Shafia: quatre morts et trois accusés d'une même famille. Les points de vue énoncés jusqu'ici me semblent manifester une constante, soit l'expression de sentiments d'horreur devant ce qui nous menace, que nous ne comprenons pas et qui nous fait d'autant plus peur.

ناسنامەو نەتەوە لەعیراقدا ‌

خالد سلێمان‌ 21/5/2015 ئەو ڕستەو بیرۆکە ڕۆمانسیانەی بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ باسیان لە عیراقێکی یەکگرتوو، گەلێکی هاوچارەنوس و لێبوردەو خەمخۆری وڵات دەکرد لەبەرامبەر نامەیەکدا کە شا فەیسەڵ ساڵی ١٩٣٣ دەینوسێت، نەک بەتەنها لاوازن، بەڵکو مایەپوچن و مێژووی ناسنامەو نەتەوە لە وڵاتەکەدا وەک پانتاییەک بۆ توندوتیژی و هەژمونخوازیی مەزهەبی پیشان دەدەن. ئەگەر لەو نامەیەوە دەست پێبکەین و بیکەینە کلیلی قسەکردن لەسەر کتێبی (ناسنامەو نەتەوە لە عیراقدا) لە نوسینی ئەکادیمی و توێژەری کورد شێرکۆ کرمانج، ئەوا لە بەشی دووەمی نامەکەوە دەچینە ناو خوێندنەوەو ڕاوەستان لەسەر کتێبەکە کە دەکرێت بەیەکێک سەرچاوە گرنگەکانی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی عیراق دابنرێت. بەشی یەکەمی نامەکە دەڵێت، “ کۆمەڵە خەڵکێکی داماڵراو لە هەر بیرۆکەیەکی نیشتمانی تێر بەترادیسیۆن کە کۆکەرەوەیەک لەگەڵ پوچگەرایی ئاینیدا کۆیان ناکاتەوە، گوێگری خراپەکارین، مەیلداری فەوزان، بەردەوام ئامادەن بەسەر حکومەتێکدا بێت راپەڕن”.  ژمارەیەکی زۆر لە نوسەران و مێژوونوسان لە عیراق و دەرەوەیدا لەسەر ئەم بڕگەیە ڕاوەستاون و قسەیان لەسەر کردوە، بەڵام کەم کەس لەسەر بەش

کۆڵۆنیکەرانی کوردستان، ئەگەر ژێردەستەی کۆڵۆنیالیزم خۆی نەبوبن، ئەوا لە ڕەحمی چەتەگەرێتی هاتونەتە دەرەوە

خالد سلێمان من کوردێکی کۆڵۆنیکراوی ناڕازیم، مەرجەکانی کۆڵۆنیکەرانی کوردستانم قبوڵ نەکردوە، بەڵام نوخبەیەکی سیاسی نوێنەرایەتی خودی کۆڵۆنیکەران دەکات، سوپایەک لە نوسەرو قسەکەرو ڕۆژنامەنوس و توێژەرو ئەکادیمی بۆ لێدانی کۆڵۆنیکراوی ناڕازی لە دۆخی وڵاتێکی کۆڵۆنیکراو دروست کردوە . من بە شورەیی دەزانم خەڵکانێک هەبن دژی خوێندن بە زمانی کوردی خۆپیشنادان بکەن، چونکە ئەمە مانتاڵێتی کۆڵۆنیکەر بەرجەستە دەکات، بەڵام، پێگەکانی کۆڵۆنیالیستی ناوخۆیی " زاڵم " ، یان با بڵێین نوێنەرەکانی کۆڵۆنیالیزم لە کوردستاندا، رەنگی وێنەکانی خۆیان کە پیاوە بێگانەکان دروستیان کردوە، تۆختر دەکەنەوە . کۆڵۆنیکەرانی کوردستان لەو بەشانەی لە ژێر دەستی خۆیاندایە، خەڵک دەکوژن و تەنها بە گومان کردنێک کوردی کۆڵۆنیکراو تا بەردەم پەتی سێدارەش دەبەن، کەچی لە بەشەکانی تر دەرەوەی هەژمون و دەسەڵاتی خۆیاندا، لەو شوێنانەی، کۆڵۆنیالیستێکی تر، داگیرکەرێکی تر، ئەفسەرێکی تر خەریکی داماڵینی مرۆڤی کوردە