التخطي إلى المحتوى الرئيسي

تەواوکردنی چیرۆکی ژنە نیاندەرتاڵەکەی شانەدەر-2




خالد سلێمان

لە نووسینەکەی پێشوومدا بەناونیشانی (مرۆڤی نیاندەرتاڵ چی بەسەرهات، بەدەستی ئێمە فەوتا یان گۆڕانکاری کەشەهەوا)، لە شوێنێکدا ئاماژەم بە چیرۆکی ژنێکی نیاندەرتاڵ کرد کە لە دەرەوەی ئەشکەوتی شانەدەر بریندار دەبێت و بەبرینداری دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی و لەدەرەوە نامرێت. ئەم ژنە کە دووای ماوەیەک لە برینداربوونەکەی و ساڕێژبوونی لە ئەشکەوتی شانەدەردا دەمرێت ناوی لێدەنرێت (شانەدەری-3)، چونکە سێیەم کەس دەبێت ئێسک و پروسکی دەدۆزرێتەوە. مرۆڤناس و شوێنەوار ناسەکان، چیرۆکی کوشتنی شانەدەری-3 بەیەکێک لە تاوانە مرۆییە گەورەکانی پێش مێژوو دەناسێنن، چونکە بەچەکێکی پێشکەوتوو بەنیازی کوشتن لە سنگی دراوە. هەندێ بۆچوونیش هەیە پێ وایە کە نیاندەرتاڵەکان چاویان لەیەکتری بووەو بریندارەکانیان چارەسەرکردووە، مانەوەی ژنەکەی شانەدەریش بۆ ماوەیەک دووای برینداربوونی دەگێڕنەوە بۆ ئەو پەیوندییە بەهێزەی نێوانیان کە چۆن ئاگایان لەیەکتری بووە.
ساڵانی پەنجاکانی سەدەی پێشوو، کاتێک ئێسکی شانەدەری سێ دەدۆزنەوەو لە جۆری لێدانەکەی دەکۆڵنەوە، پێیان وادەبێت بە ڕووداوێکی نەخوازراو بریندار بووبێت یان بەدەستی یەکێک لە هاوەڵەکانی لەدەرەنجامی ڕق و کینەدا.
ئەو بۆچوونە وەک خۆی نەمایەوەو تیۆری تری زانستی دەرکەوت لەمەڕ کوشتنی ژنەکەی شاندەر. ستیڤن چەرچڵ، پرۆفێسۆری مرۆڤناسیی (ئەنترۆپۆلۆژیا) لە زانکۆی دیوک لە کارۆلینای باکوور لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەگەری ئەوە دادەنێت کە بکوژەکە یەکێک بووبێت لە مرۆڤە ئاشناکەمان کە ئەویش مرۆڤی ساپیان، یانی مرۆڤی مۆدێرنە.
بۆ تیشک خستنە سەر نهێنی مردنی شانەدەری سێ، تیمەکەی ستیڤن چەرچڵ ئاڵۆزترین تەکنیکەکانی پزیشکی دادوەری بەکارهێنا. خۆی و تیمەکەی هەستان بەدروستکردنی تیروکەوانێکی تایبەت و لەسەر لاشەی بەراز تاقی کرایەوە. ئەم شیکارییە دەریخست کە برینە کوشندەکەی سەر سینگی ژنەکەی شانەدەر، بەهۆی چەکێکی وەک ڕم یان تیرێکەوە بووە. لەو زەمەنەدا تەنها مرۆڤی ساپیان تەکنیکی پێشکوتووی هاوێژەریان هەبوو، کە ڕێگری دەشتاییەکانی ئەفریقیا هۆکاری گونجاندنی ئەوجۆرە چەکە بوون لای ئەوان بۆ ڕاوکردن.
لەبەرامبەردا، نیاندەرتاڵەکان لە دارستانەکان و نزیک شوێنی نیشتەجێبوونیان دەژیان و چەکەکانیان بریتیبوون لە کەرەستەی تیژ و حەربەی سەرەتایی. ئێستا ئەوە ڕوون بووەتەوە کە ئەو چەکەی دژی شانەدەری سێ بەکارهاتووە، برینێکی بە گۆشەی 45 پلە بەرەو خوارەوە دروستكردوە. بەگوێرەی ستیڤن چەرچڵ، دەکرێ ڕێڕەوی ئەم برینە بەراورد بکرێت بە ڕێڕەوی برینێک ڕم دروستی بکات، بە گریمانەیەک کە قوربانییەکە (باڵای نزیکەی مەترێک و 67 سەنتیمەتر بووە) لە کاتی وەستاندا بووە. تیمەکە بۆ ئەوەی بزانێت چەند دووای برینداربوونەکەی ماوەتەوە، گەڕایەوە بۆ تۆماری شەڕە ناوخۆییەکان لەو کاتەی کە هێشتا دەرمانی (ئەنتی-بایۆتیک) لەئارادا نەبووە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی بزانن بریندار چەند دەمێنێتەوە.
بەگشتی توێژینەوە نوێکان پێیان وایە کە پەیوەندی مرۆڤی نیاندەرتاڵ و مرۆڤی ساپیان توندوتیژی زۆری بەخۆیەوە بینیوەو نەمانی ئەوەی یەکەمیان بۆ ئەو پەیوەندییە دەگەڕێننەوە. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، نیاندەرتاڵەکان کە خاوەن بونیادێکی جەستەیی پتەو بەهێز بوون، بۆ ماوەی 200000 هەزار ساڵ لە ئەوروپاو ئاسیادا ژیان و بەرگەی چاخە بەستەڵەکەکانیان گرت، چۆن لە بارودۆخێکی تەمومژاویداو لەگەڵ دەرکەوتنی مرۆڤی ساپیاندا لە ئەفریقیاوە، فەوتان و ساپیان جێگەی ئەوانی گرتەوە؟
هێشتا چیرۆکی ژنەکەی شانەدەر، وەڵامێکی دیاریکراو بۆ ئەم پرسیارە بەدەستەوە نادات و هەموو جارێکی دەگەڕێینەوە سەر ئەوەی کە دووا چاخی بەستەڵەک بووەتە هۆی نەمانی خۆراک لەبەردەم نیاندەرتاڵەکان، واتە گۆڕانکاری کەشەهوا لەناوی بردوون. بەڵام خۆ هەر لەو کاتەشدا ساپیانەکان هەبوون و چۆن ئەو دۆخەی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر سەرچاوەی خۆراکی ئەوان نەبوو؟ چیرۆکی ئەشکەوتی شانەدەریش بوونی هەردوولا لەیەک کاتدا پیشان دەدات.
بۆچوونی دووەم پێی وایە کە نیاندەرتاڵەکان لەناو کۆمەڵگەی نوێدا کە ساپیانەکان بوون، تواونەتەوە. هەڵبەتە ئەمەشیان هەر پەیوەستە بە هێزو هەژموونی لایەکەوە بەسەر لاکەی ترەوە. هەرچی بۆچوونی سێیەمە، پێی وایە کە مرۆڤی مۆدێرن مرۆڤی سەرەتایی لەناوبردوە.
زانایانی بوارەکانی مرۆڤناسیی، شوێنەوارناسی و کەشناسیش باس لەهۆکاری تری فەوتانەکە دەکەن، بەڵام بەبێ ئەوەی یەقینێکی زانستیی هەبێت. بۆیە دەکرێت باس لەوە بکرێت کە دووا چاخی بەستەڵەک بووەتە هۆی ململانێیەکی بەهێز لەسەر دەست بەسەراگرتنی سەرچاوەکانی خۆراک. هەڵبەتە لە دۆخێکی وادا، باڵادەستیی بۆ مرۆڤی مۆدێرن ماوەتەوە، چونکە لە ڕووی ژمارەوە زۆرتر بووەو چەکی پێشکەوتریشی لە بەر دەستدا بووە.
تێبینی: وێنەکە لە بەشی فەرەنسی تۆڕی BBC وەرگیراوە

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

أزمة المياه تهدّد الشرق الأوسط.. والعراق على الخط الأحمر

خالد سليمان  يشير مدير المعهد العلمي للبيئة في جامعة جنيف مارتن بينيستون إلى ذوبان شبه كلي لثلوج جبال الألب نهاية القرن الحالي، حيث لا يبقى سوى القليل منه في الأعالي. يعود سبب ذوبان هذه الثلوج التي تغذي أنهار (راين، دانوب، بو، رون) ويعتمدها ١٦٠ مليون نسمة في غالبية أنحاء أوروبا للزراعة والنقل والطاقة والغذاء، إلى التغيير المناخي وارتفاع درجات حرارة الأرض، ناهيك عن الازدياد السكاني حيث تشير الإحصائيات المتوقعة إلى وصول نسبة سكان المعمورة إلى ١٠ ملايين نهاية هذا القرن.  كانت هذه الصورة بداية لمؤتمر دولي بعنوان “السلام الأزرق” حول دور المياه في السلام والتنمية المستدامة في الشرق الأوسط نظمه Stratigic Foresight Group وجامعة جنيف بالتعاون مع وكالة سويسرا للتنمة والتعاون الاسبوع الثاني من شهر أكتوبر ٢٠١٥. 

نوري المالكي وجيشه وضباطه البعثيين, إليكم الأسماء

لا مانع ان ترتكب القوات التابعة لرئيس الوزراء نوري المالكي وتحت قيادة الضباط البعثيين (الأشاوس) مجازر في "دوزخورماتو" وغيرها من المناطق المستقطعة من كوردستان, إليكم أسماء ضباط الجيش العراقي في عهد الديكتاتور صدام حسين وقد أعادهم نوري المالكي إلى جيشه (الباسل) وسلمهم المناطق التي تسمى بالمتنازع عليها وهي في الحقيقة مستقطعة من كوردستان    الفريق الأول الركن عبود قنبر هاشم المالكي- -معاون رئيس أركان الجيش حاليا  الفريق الأول الركن موحان حافظ الفريجي(سابقا التكريتي)- مستشار أقدم وزارة الدفاع  الفريق الأول الركن طالب شغاتي مشاري الكناني- قائد جهاز مكافحة الإرهاب الفريق الأول الركن احمد هاشم عودة – قائد عمليات ب

بازاڕێکی پڕ لە ژەهر

خالد سلێمان "ئەوە دەرەجە یەکە کاکە بیبەو خەمت نەبێت"‘ لێی دەپرسم : برام چۆن بزانم دەرەجە یەکە‘ شتێکم پێ بڵێ نوسرابێت تا بیبینم. هیچ وڵامێکی پێ نیەو ناچار دەبێت بڵێ: وەڵا نازانم برام وا دەڵێن. ئەمە قسەکردنێکی کورت و بەپەلەیە لەناو بازاڕی سلێمانیدا لەگەڵ فرۆشیارێکدا کە دەرگای دوکانەکەی کردوەتەوەو "سپلیتەکەی" خستوەتە سەر پلەی ساردی 17.  پێش ماوەیەکیش چومە دەرمانخانەیەک بۆ کڕینی هەندێک دەرمان بۆ هەردوو مناڵەکەم کە توشی ڤایروسێکی توکتوپڕ بوبون‘ بە دەرمانسازەکەم وت شتێکی باشم بداتێ و (ئەنتی-بایۆتیک) واتە (مچاد حیوی) نەبێت‘ ئەویش بەقسەی خۆی باشترین دەرمانی فەرەنسی دامێ‘ یەکەمین شت لەماڵەوە بۆم دەرکەوت‘ ئەو دەرمانسازە ئەنتی-بایۆتیکی پێ فرۆشتبوم‘ بەڵام لەوە خراپتر ئەوەبو لەم ڕۆژانەدا لە کۆمەڵێ کەناڵی ڕاگەیاندنەوە ئەوە ئاشکرابو کە ئەو دەرمانانەی بەناوی کۆمپانیای فەرەنسییەوە دێنە کوردستان دەرمانی ساختەن و هیچ زەمانێکیان نیە.