التخطي إلى المحتوى الرئيسي

نێرینە بکوژەکانی شۆڕش


خالد سلێمان


ئەگەر کۆماری ئیسلامیی لەسەر جەستەی ژن خۆی نەگرتایە، هەرزوو کۆتایی دەهات و ئەم هەموو نێرینە بکوژەی بەرهەم نەدەهێنا. بیرۆکەی داپڵۆسین و سڕینەوەی وێنەی ژن لە ناو کۆمارەکەیدا، زۆر زوو لە سەری خۆمەینیدا چەکەرەی کرد. ئەوەی مێژووی ئەم شۆڕشە بەردەوامی دڵڕەقیی بخوێنێتەوە، دەبینێت چۆن لێدانی ژن لە گەرمەی "شۆڕش"دا دەستیپێکرد، لەو کاتەی هێشتا ڕۆشنبیرانی ناوەندە چەپەکانی ئەوروپا و هەندێ وڵاتانی عەرەب، بەرێوەبوون بۆ تاران و لایان وابوو شۆڕشی بەناو گەلانی ئێران (١٩٧٩) وەک ناوەکەیەتی و پێیان وابوو وەرچەرخانێکی گەورەیە لە ناوچەکەدا. لە ڕاستیشدا خومەینی وێنەیەکی وای بۆ (ئینقلابەکە) دروست کردبوو، هەر کەسێک لە دەرەوە تەماشای بکات، وەک نێگاتیڤێکی ستەمی ئاینیی نێرانە نەیبینێت، بەپێچەوانەوە وەک هیوایەک بۆ ناوچەکە تەماشای بکات.
دووای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر سەرکەوتنی ئینقلابدا، بێ کەموکورتی، خۆمەینی بڕیاری پەچەو حیجابی بەسەر ژنانی ئێراندا سەپاند. ئەو کاتە ژنانی تاران هاتنە دەنگ و ڕێپێوانێکی گەورەیان بەرپاکرد، بەڵام پیاوە جبە لەسەرەکانی شۆڕش، ژنی تێڵا بەدەستیان لە کوچەو کۆڵانەکانی دەورەبەری ڕێپێوانەکەدا ئامادەکردبوو. بەو شێوەیە ویستیان بڵێن ئەوە ژنان خۆیانن بەرگری لە بڕیارەکەی خۆمەینی دەکەن. ژنە تێڵا بەدەستەکان، یەکەم ڕێپێوانی ئاشتیانەیان خەڵتانی خوێن کردو خشتی ستەمکاریی دووای شۆڕشیان دانا، کە ئێستا دیوارێکی ئەستوورەو ژینە ئەمینی لەپاڵدا دەکوژرێت.
پێش کوشتنی ژینە بەساڵانێکی زۆر، لەپاڵ هەمان دیواردا کە زانکۆکانیشی گرتەوە، خواردنی سێوە لە کچانی زانکۆ قەدەکرد، چونکە نێرینەکانی شۆڕش پێیان وابوو، دەمبردنی ژنان بۆ سێو، ئارەزووی ئەوان دەجوڵێنێت.
سەپاندنی پەچە کە ژنی تیا کرایە کەرەستەی تۆتالیتاریزمێکی ئاینیی، پێش خواردنی سێو کەوت و تا ئەمڕۆش ئەوەندە گرانە، مرۆڤ تووشی سەرسوڕمان دەبێت کە دەبینێت ژنان بەرگەی دەگرن؛ چونکە پەچە تەنها پارچەیەک قوماش نیە، بەڵکو ئایدیۆلۆژیاییەکی بارگاوییە بە دیدی دەستەبژێرێکی ئاینیی نێرینە. ژن لای ئەوان، لایەقی زانین و تواناسازی و یەکسانیی نیە لەگەڵ پیاودا، بەڵکو ئۆبژێیەکە بۆ وەچە خستنەوەو ڕاگرتنی ئارەزوو لە خوار پلەی گەرمیدا. ئەگەر ترسیشیان لە نەمان و فەوتان نەبووایە، مێینەیان لە کۆمەڵگەدا نەدەهێشت و کۆمەڵکوژییان دەکردن.
تراژیدیای ژینە ئەمین، پێش ئەویش زیدانیکردنی زارا بەشێکە لەم مێژووە، بەڵام ئەمان دەکەونە بەردەم دڵڕەقییەکی دوو ئاراستەییەوە، وەک کورد و وەک ژن. هەردووکیان لەناو سیستمی ستەمکاریی نێرینە دەسەڵاتدارەکانی ئێراندا، ئەگەر لە بێدەنگیدا هۆمۆ-ساید نەکرێن، ئەوا بێدەنگ دەکرێن. ئەمە یاسای کۆماری ئیسلامییە.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

La double horreur des «crimes d'honneur»

Denis Blondin, Anthropologue (Le Devoir) Bien que les faits soient loin d'avoir été établis avec précision, rien n'empêchera les citoyens québécois de toutes origines de réagir au drame survenu au sein de la famille Shafia: quatre morts et trois accusés d'une même famille. Les points de vue énoncés jusqu'ici me semblent manifester une constante, soit l'expression de sentiments d'horreur devant ce qui nous menace, que nous ne comprenons pas et qui nous fait d'autant plus peur.

ناسنامەو نەتەوە لەعیراقدا ‌

خالد سلێمان‌ 21/5/2015 ئەو ڕستەو بیرۆکە ڕۆمانسیانەی بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ باسیان لە عیراقێکی یەکگرتوو، گەلێکی هاوچارەنوس و لێبوردەو خەمخۆری وڵات دەکرد لەبەرامبەر نامەیەکدا کە شا فەیسەڵ ساڵی ١٩٣٣ دەینوسێت، نەک بەتەنها لاوازن، بەڵکو مایەپوچن و مێژووی ناسنامەو نەتەوە لە وڵاتەکەدا وەک پانتاییەک بۆ توندوتیژی و هەژمونخوازیی مەزهەبی پیشان دەدەن. ئەگەر لەو نامەیەوە دەست پێبکەین و بیکەینە کلیلی قسەکردن لەسەر کتێبی (ناسنامەو نەتەوە لە عیراقدا) لە نوسینی ئەکادیمی و توێژەری کورد شێرکۆ کرمانج، ئەوا لە بەشی دووەمی نامەکەوە دەچینە ناو خوێندنەوەو ڕاوەستان لەسەر کتێبەکە کە دەکرێت بەیەکێک سەرچاوە گرنگەکانی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی عیراق دابنرێت. بەشی یەکەمی نامەکە دەڵێت، “ کۆمەڵە خەڵکێکی داماڵراو لە هەر بیرۆکەیەکی نیشتمانی تێر بەترادیسیۆن کە کۆکەرەوەیەک لەگەڵ پوچگەرایی ئاینیدا کۆیان ناکاتەوە، گوێگری خراپەکارین، مەیلداری فەوزان، بەردەوام ئامادەن بەسەر حکومەتێکدا بێت راپەڕن”.  ژمارەیەکی زۆر لە نوسەران و مێژوونوسان لە عیراق و دەرەوەیدا لەسەر ئەم بڕگەیە ڕاوەستاون و قسەیان لەسەر کردوە، بەڵام کەم کەس لەسەر بەش

کۆڵۆنیکەرانی کوردستان، ئەگەر ژێردەستەی کۆڵۆنیالیزم خۆی نەبوبن، ئەوا لە ڕەحمی چەتەگەرێتی هاتونەتە دەرەوە

خالد سلێمان من کوردێکی کۆڵۆنیکراوی ناڕازیم، مەرجەکانی کۆڵۆنیکەرانی کوردستانم قبوڵ نەکردوە، بەڵام نوخبەیەکی سیاسی نوێنەرایەتی خودی کۆڵۆنیکەران دەکات، سوپایەک لە نوسەرو قسەکەرو ڕۆژنامەنوس و توێژەرو ئەکادیمی بۆ لێدانی کۆڵۆنیکراوی ناڕازی لە دۆخی وڵاتێکی کۆڵۆنیکراو دروست کردوە . من بە شورەیی دەزانم خەڵکانێک هەبن دژی خوێندن بە زمانی کوردی خۆپیشنادان بکەن، چونکە ئەمە مانتاڵێتی کۆڵۆنیکەر بەرجەستە دەکات، بەڵام، پێگەکانی کۆڵۆنیالیستی ناوخۆیی " زاڵم " ، یان با بڵێین نوێنەرەکانی کۆڵۆنیالیزم لە کوردستاندا، رەنگی وێنەکانی خۆیان کە پیاوە بێگانەکان دروستیان کردوە، تۆختر دەکەنەوە . کۆڵۆنیکەرانی کوردستان لەو بەشانەی لە ژێر دەستی خۆیاندایە، خەڵک دەکوژن و تەنها بە گومان کردنێک کوردی کۆڵۆنیکراو تا بەردەم پەتی سێدارەش دەبەن، کەچی لە بەشەکانی تر دەرەوەی هەژمون و دەسەڵاتی خۆیاندا، لەو شوێنانەی، کۆڵۆنیالیستێکی تر، داگیرکەرێکی تر، ئەفسەرێکی تر خەریکی داماڵینی مرۆڤی کوردە