التخطي إلى المحتوى الرئيسي

"کراس قاوەییەکان" و مەریوان وریا قانیع



خالد سلێمان
ئەگەر یادەوەریم خیانەتم لێنەکات، عەسرانێکی پایزی 1991 بوو لە هۆڵی یەکێتی نووسەرانی کورد لە گەڕەکی بەختیاری لە سلێمانی. کۆڕێکی ئەدەبی بۆ نووسەرو مامۆستای زانکۆ ڕێبوار سیوەیلی لەسەر شیعرەکانی نالی ڕێکخرابوو. مەریوان وریا قانیعی ئەکادیمی و ڕۆشنبیر کۆڕەکەی بەڕێوەدەبرد. زمانی کاک ڕێبوار و کاک مەریوان بۆ ئێمەی گەنجی تازە پێگەیشتوو کە وزەیەکی گوێگرتنی سەیرمان تیابوو، زمانێکی نوێ بوو، بەدەردی تەها حسێن یۆنانی نەبوو، لێی تێئەگەیشتین، بەڵام وەک چۆن لە خوێندنەوەی شیعرەکانی نالیدا دەگەڕێینەوە سەر پەراوێزەکان، دەبوایە بۆ قسەکانی ئەوانیش لە یادەوەری خۆماندا پەراوێز دابنێین؛ یانی ڕووبەرێکی فراوانتر بۆ پرۆسەی لێتێگەیشتن دابنێین. قسەکانی مەریوان قانیع هەر لەوەدا نەوەستان ڕێبواری سیوەیلی بەئامادەبووان بناسێنێت و هەروەها پێشەکییەک لەسەر بابەتەکە، بەڵکو سەریکێشا بۆ قسەکردن لەسەر نهێنییەکانی شیعری نالی.
دووای ئەو گوێگرتنە لەقسەکانی مەریوان قانیع، لە یەکێک لە ژمارەکانی گۆڤاری (ئازادی)، وا بزانم ژمارە 3 بوو، بابەتێکی نووسەرم لەسەر زمان و دابڕان لای بابە تاهیری هەمەدانیی خوێندەوە. بۆ یەکەمجار بوو بزانم کە پێش هەمەدانیی تێکستی شیعریی نووسراومان نیە. ئەوە بۆ من سەرەتای ناسینی ئەم ڕۆشنبیرە گەوەرەیە بوو.
لەو کاتەوە نووسینەکانی نووسەر دەخوێنمەوە، لە یەکێک لە وێستگەکانیشیدا دژی بۆچوونەکانی بووم، بەتایبەتی لەسەرودەمی خۆپیشاندانەکانی بەردەرکی سەرا ساڵی 2011. لەو دەمەدا مەریوان قانیع وەک هێزی میانڕەو لە پارتە ئیسلامییەکانی دەڕوانی و دەنگە ڕەخنەییەکەی کەوتە ژێر کاریگەری تارمایی بەهاری عەرەبییەوە. هەڵبەتە تەنها ئەو نەبوو بەڵکو زۆر نووسەرو ڕشنبیری ناو دنیای عەرەبیش، لەوانە سادق جەلال عەزەم، بۆچوونیان وابوو کە ئیسلامی سیاسیی دەبێتە بەشێک لە ڕووبەری گشتی و لێبوردەیی و جارێکی تر ناگەرێنەوە ناو دنیای توندوتیژیی. میدیای جیهانیی ڕۆڵێکی دیاری لەم بارەیەوە بینی، ئەوەش لەپێناو ڕاکێشانی ئیخوانی موسلیمین بۆ جیهانی کراوەی سیاسەت و تەماشا کردنیان وەک بەدیلێک بۆ ڕژێمە ستەمکارەکانی وەک ئەسەد و موبارک و بن عەلی و قەزافی و ئەوانی تر.
ئەو بۆچوونانە، دەنگی ئیسلامییەکانیان ڕەقترو ناشیریتر کرد لەوەی کە پشتر لەسەر ڕاهاتبوون، کاتێکیش کادرو جەماوەرەکەیان هاتنە ناو ڕووبەری گشتییەوە ویستیان جۆری کۆبوونەوەو چالاکیی سیاسیی خۆیان بەسەر خەڵکدا بسەپێنن. بەدروشمی درۆ توانییان کۆتایی بە میسداقیەتی زۆر نووسەرو ڕۆشنبیر بێنن و بیانخەنە ژێر کاریگەریی عاتیفییەوە. هەروەها دنیای ئیزدیواجیەتی خۆیان لەناو دیمەنی گشتی سیاسی و کولتووریدا ئاشکرا کرد.
لێرەدا گرفتی ئیسلامییەکان ئەوەبوو، بۆچوون و دنیابینیی مەریوان قانیع-یان، پێ لەتلەت نەدەکرا، وەک خۆیان دەیکەن و زۆر دەنگی ڕەخنەیی تریشیان توشی هەمان گرفت کرد. سنووری ئازادیی لای ئیسلامییەکان لە ئازادیی سیاسیدا دەوەستا، لەباس و خواسی ئازادیی کۆمەڵایەتی و تاک و دەربڕین و توێژینەوەی زانستیدا، یەکسەر دەچوونەوە ژێر پاڵتۆکەی سەید قوتب، واتە دەمکوتان لە توندوتیژی و لەناوبردنی فیکری، تەنانەت لەناوبردنی جەستەییش، ئەگەر دەنگی ڕەخنەیی بگاتە ئەوان و سنووری بیرکردنەوەی جەماوەرەکیان لەق بکات.
مەریوان قانیعێکی شارەزای فیکری حەسەن بەننا و سەید قوتب و دنیای ئیخوان موسلمین، هەرزوو کەوتە بەردەم هێڕشی ئەو هێزە ئیسلامیانەی کە لەبەر دەرکی سەرا، پەنایان بۆ دەبرد تا لێدوانێک بۆ کەناڵەکانیان بدات یان بۆ ساتێک چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکەن.
ئەمڕۆ لە کاتێکدا دەسەڵات و هێزە سیاسییەکان و ناوەندی ئەکادیمی و کولتووری لەبەرامبەر بێڕێزی و بێشەرمیی گەنجانی یەکگرتوو لە زانکۆی هەڵەبجەدا بێدەنگن، ئەوە مەریوان قانیعە دێتە دەنگ و دەستدرێژیی "کراس قاوەییەکان"ی یەکگرتوو بۆ سەر دامەزراوەیەکی ئەکادیمی پرۆتێست دەکات. لەبەرامبەر ئەمەدا دەکەوێتە بەردەم هەڕەشەیەکی فراوانی ئەو جەماوەرەی 2011 لە بەردەرکی سەرا دروشمی ئازادیی بەرزدەکردەوە؛ تەنهاو تەنهاش لەبەرئەوەی دەڵێت ڕووبەری گشتی بۆ هەمووانە نەک بۆ ڕەوتێکی ئایدیۆلۆژی توندەڕ. ئەو لەوە زیاتری نەوتووە کە نەزمە کولتوورییەکانی کۆمەڵگەو پێکەوە ژیان بەستراوە بە یاساو جۆری کۆمەڵایەتی و سیاسەت و دەسەڵات دامەزراوەکانییەوە نەک تەنها ئاین، بەڵام ئەمە لای "کراس قاوەییەکان" قبوڵکراو نیەو دەبێ هەموو شتێک لەژێڕ پاڵتۆکەی ئەواندا بێت کە لەبنەڕەتدا پاڵتۆکەی سەید قوتبە.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە؛ ئەوان بۆ لە دەنگی مەریوان قانیع دەترسن، بۆ لە بەستنی کۆڕێکی ئەکادیمی دەترسن تیایدا گفتوگۆ لەسەر تاک و جۆری کۆمەڵایەتی بکرێت؟ بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری لەمجۆرە، دەبێت جارێکی بگەڕێینەوە سەر تێگەیشتن لە ئازادی کە ئەوان لەتلەتی دەکەن و تەنها ڕووە سیاسییەکەیان پێویستە، بەڵام دژی هەموو جۆرێکی تری ئازادی کۆمەڵایەتی و تاک و توێژینەوەی زانستی و ئەنترۆپۆلۆژین. بە کورتییەکی کۆمەڵگە بەلای ئەوانەوە دارێکە دەبێت بە مەقەسی دەستی ئەوان پەرچ بکرێت.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

La double horreur des «crimes d'honneur»

Denis Blondin, Anthropologue (Le Devoir) Bien que les faits soient loin d'avoir été établis avec précision, rien n'empêchera les citoyens québécois de toutes origines de réagir au drame survenu au sein de la famille Shafia: quatre morts et trois accusés d'une même famille. Les points de vue énoncés jusqu'ici me semblent manifester une constante, soit l'expression de sentiments d'horreur devant ce qui nous menace, que nous ne comprenons pas et qui nous fait d'autant plus peur.

ناسنامەو نەتەوە لەعیراقدا ‌

خالد سلێمان‌ 21/5/2015 ئەو ڕستەو بیرۆکە ڕۆمانسیانەی بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ باسیان لە عیراقێکی یەکگرتوو، گەلێکی هاوچارەنوس و لێبوردەو خەمخۆری وڵات دەکرد لەبەرامبەر نامەیەکدا کە شا فەیسەڵ ساڵی ١٩٣٣ دەینوسێت، نەک بەتەنها لاوازن، بەڵکو مایەپوچن و مێژووی ناسنامەو نەتەوە لە وڵاتەکەدا وەک پانتاییەک بۆ توندوتیژی و هەژمونخوازیی مەزهەبی پیشان دەدەن. ئەگەر لەو نامەیەوە دەست پێبکەین و بیکەینە کلیلی قسەکردن لەسەر کتێبی (ناسنامەو نەتەوە لە عیراقدا) لە نوسینی ئەکادیمی و توێژەری کورد شێرکۆ کرمانج، ئەوا لە بەشی دووەمی نامەکەوە دەچینە ناو خوێندنەوەو ڕاوەستان لەسەر کتێبەکە کە دەکرێت بەیەکێک سەرچاوە گرنگەکانی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی عیراق دابنرێت. بەشی یەکەمی نامەکە دەڵێت، “ کۆمەڵە خەڵکێکی داماڵراو لە هەر بیرۆکەیەکی نیشتمانی تێر بەترادیسیۆن کە کۆکەرەوەیەک لەگەڵ پوچگەرایی ئاینیدا کۆیان ناکاتەوە، گوێگری خراپەکارین، مەیلداری فەوزان، بەردەوام ئامادەن بەسەر حکومەتێکدا بێت راپەڕن”.  ژمارەیەکی زۆر لە نوسەران و مێژوونوسان لە عیراق و دەرەوەیدا لەسەر ئەم بڕگەیە ڕاوەستاون و قسەیان لەسەر کردوە، بەڵام کەم کەس لەسەر بەش

کۆڵۆنیکەرانی کوردستان، ئەگەر ژێردەستەی کۆڵۆنیالیزم خۆی نەبوبن، ئەوا لە ڕەحمی چەتەگەرێتی هاتونەتە دەرەوە

خالد سلێمان من کوردێکی کۆڵۆنیکراوی ناڕازیم، مەرجەکانی کۆڵۆنیکەرانی کوردستانم قبوڵ نەکردوە، بەڵام نوخبەیەکی سیاسی نوێنەرایەتی خودی کۆڵۆنیکەران دەکات، سوپایەک لە نوسەرو قسەکەرو ڕۆژنامەنوس و توێژەرو ئەکادیمی بۆ لێدانی کۆڵۆنیکراوی ناڕازی لە دۆخی وڵاتێکی کۆڵۆنیکراو دروست کردوە . من بە شورەیی دەزانم خەڵکانێک هەبن دژی خوێندن بە زمانی کوردی خۆپیشنادان بکەن، چونکە ئەمە مانتاڵێتی کۆڵۆنیکەر بەرجەستە دەکات، بەڵام، پێگەکانی کۆڵۆنیالیستی ناوخۆیی " زاڵم " ، یان با بڵێین نوێنەرەکانی کۆڵۆنیالیزم لە کوردستاندا، رەنگی وێنەکانی خۆیان کە پیاوە بێگانەکان دروستیان کردوە، تۆختر دەکەنەوە . کۆڵۆنیکەرانی کوردستان لەو بەشانەی لە ژێر دەستی خۆیاندایە، خەڵک دەکوژن و تەنها بە گومان کردنێک کوردی کۆڵۆنیکراو تا بەردەم پەتی سێدارەش دەبەن، کەچی لە بەشەکانی تر دەرەوەی هەژمون و دەسەڵاتی خۆیاندا، لەو شوێنانەی، کۆڵۆنیالیستێکی تر، داگیرکەرێکی تر، ئەفسەرێکی تر خەریکی داماڵینی مرۆڤی کوردە