تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده ڕایگه‌یاند ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری ده‌ستنیشانکردووه وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئوسامه بن لادن. دوای ئه‌وه‌ی ئوسامه بن لادن له‌لایه‌ن هێزێکی كۆماندۆی ئه‌مریكاوه له پاكستان كوژرا، (محه‌مه‌د ئیبراهیم مه‌كاوی) ی به‌ڕگه‌ز میسری ناسراو (سه‌یف عه‌دل) وه‌ك سه‌رۆكی كاتی رێكخراوی قاعیده ده‌ستنیشانكرا. کوژرانه‌که‌ی بن لادن وه‌ک زۆرێک له چاودێران باسیان ده‌کرد کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه ده‌کاته سه‌ر تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده، و به گورزێکی به‌هێزی گورچک بڕ ناودێر کرا.