تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده ڕایگه‌یاند ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری ده‌ستنیشانکردووه وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئوسامه بن لادن. دوای ئه‌وه‌ی ئوسامه بن لادن له‌لایه‌ن هێزێکی كۆماندۆی ئه‌مریكاوه له پاكستان كوژرا،
(محه‌مه‌د ئیبراهیم مه‌كاوی) ی به‌ڕگه‌ز میسری ناسراو (سه‌یف عه‌دل) وه‌ك سه‌رۆكی كاتی رێكخراوی قاعیده ده‌ستنیشانكرا.
کوژرانه‌که‌ی بن لادن وه‌ک زۆرێک له چاودێران باسیان ده‌کرد کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه ده‌کاته سه‌ر تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده، و به گورزێکی به‌هێزی گورچک بڕ ناودێر کرا.
ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری چه‌ند ده‌توانێت کۆنترۆڵی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی قاعیده بکات ، جیاوازیه‌کان چی ده‌بن له نێوان سه‌روه‌ختی بن لادن و زه‌واهیریدا ، که پێشتر ناکۆکیان له نێواندا هه‌بووه ، کاردانه‌وه‌ی لایه‌نه توندڕه‌وه‌کانی تری ئیسلامی به چ ئاقارێکدا ده‌بن و ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ئیسلامی میانڕه‌و ده‌توانێت چیبکات به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی پێشتر هه‌یانبووه؟
جا ئازیزانم به مه‌به‌ستی هه‌ندێک گفت و گۆ کردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه له مێزگردی ئه‌مڕۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا میوانداری هه‌ر یه‌ک له ڕۆژنامه‌وان خالید سوله‌یمان و نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی بواری ئیسلامی سیاسی نیاز سه‌عید ده‌که‌ین.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 22:38 خوله‌که.
بۆ گوێگرتن لە گفتوگۆکە کلیکی ناونیشانی سەرەکی بابەتەکە بکە
تعليقات