خالید سلێمان
لەناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوودا توێژەرو بیرمەندی بەریتانی ستیڤن ڕۆز و چەند توێژەرو بیرمەندێکی کەنەدی و ئەمریکی کتێبێکیان بەناونیشانی (زیندەناسی و ئایدیۆلۆژیاو سروشتی مرۆڤایەتی) بڵاوکردەوەو لە کاتی خۆیدا دیبەیتێکی فراوانی لە نێوان دەستەبژێری سیاسی و ئەکادیمی و زانستی ئەوروپاو ئەمریکادا دروست کرد. هۆکاری ئەو دیبەیتەش ئەوەبوو کە نووسەرانی کتێبەکە لەگەڵ ئەوەی وڵامی ئەو ڕەوتە زانستیەیان دایەوە کە پێیان وابوو مەسەلەی ژیریی لای مرۆڤ پەیوەستە بە پێکهاتەی جینەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕەخنەیەکی ڕاستەوخۆ بوو دژی سیاسەتی سەرۆکی ئەمریکا رۆناڵد ڕیگن و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا مارگرێت تاتشەر، چونکە لە سیاساتی گشتیدا پاڵپشتی ئەو ڕەوتە زانسیتیەیان دەکرد کە جیاوازیە کۆمەڵایەتیەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ جیاوازی لە پێکهاتەی "جینی" و هۆکارە ئابووری و سیاسی و ئایدیۆلۆژیەکانیان پشت گوێ دەخست.
ساڵی ١٩٥٩ زانای فیزیاو ڕۆماننووسی بەریتانی چارلز پێرسی سنۆ لە وانەیەکدا لە زانکۆی (کامبرێدج)، هێڕشێکی توند دەکاتە سەر زانستە مرۆییەکان و بەشێوەیەک وەسفیان دەکات کە هیچ پێشکەش مرۆڤایەتی ناکەن و بە زانستی ڕەزاگران ناویان دەبات. دووای سێ ساڵ لەو قسەیەی چالرلز پێرسی ڕەخنەگرێکی بەناوبانگی ئەدەبی لەهەمان زانکۆدا بەناوی (ف.ر.لیڤیز) ڕووبەڕووی بێرسی دەبێتەوەو بەزاناو ڕۆمان نووسێکی فاشیل ناوی دەبات. لە دەرەنجامدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە وەسفەکەی پێرسی بۆ زانستە مرۆییەکان کە دوواتر لە نامیلکەیەکدا بە ناونیشانی (دوو کولتور) بڵاو دەبێتەوە، تەنها ڕەفتارێکی تاکەکەسی نەبوو لە زانایەکەوە، بەڵکو بەشێک بوو لە سیاسەتێکی ڕەسمی دەوڵەت و دامەزراوە زانستیەکان و هەروەها کۆمپانیا زەبەلاحەکان لە پشتگوێ خستن و فەرامۆشکردنی زانستە مرۆییەکان و بێبەش کردنیان لە پارەو داهاتی دەوڵەت و کۆمپانیا تایبەتەکان. لەبەرامبەر ئەوەشدا پارەو پولێکی زەبەلاح بۆ دامەزراوە زانستیەکان دابین دەکرا. هەر ئەوەش وایکرد ژمارەیەک لە زاناکانی بواری کایە مرۆییەکان پەنا بەرنە بەر (زیندەناسی) و پەیوەندی چالاکییەکانی مێشکی مرۆڤ بە بوارەکانی تری زانست و هەروەها بە ژیانی ئابووری و سیاسی و کولتورییەوە.
ئەوە ڕیگایەک بوو لە پێناو گەڕاندنەوەی قورسایی زانستە مرۆییەکان بۆ ناو دیمەنی سیاسی و ئابووری، هەروەها بەهادارکردنەوەی ئەو ڕۆڵەی بۆی وێنە کێشرابوو. کتێبەکەی ستیڤن ڕۆز و هاوەڵەکانیشی (زیندەناسی و ئایدیۆلۆژیاو سروشتی مرۆڤایەتی) لە چوارچێوەی ئەو هەوڵەدا بوو بۆ بەدەستهێنانەوەی پێگەو جێگەی شیاو بۆ خۆی و هاوڕێکانی لە بواری زانستە مرۆییەکاندا، ئەویش لە ڕیگای ڕەخنگرتن لە سیاسەتی ڕێگن و تاتشەر کە جگە لە پشتیوانی فراوانی زانستەکانی فیزیاو کیمیاو سروشت، لە دووای ئەو ڕەوتە ڕاستڕەوەی زانستی بیۆلۆژیاوە بوون کە هۆکاری جیاوازیە کۆمەڵایەتیەکانی دەگەڕاندەوە بۆ پێکهاتەی جینی و سروشتی گروپ و تاکەکان و هۆکاری ئابووری و سیاسی پشتگوێ دەخست.
ئەمڕۆ قسەیەکی زۆر دەکرێت دەربارەی پاشەکشەی زانستە کۆمەڵایەتیەکان و تەنانەت ئەدەبیاتیش لە چاو ئەو پێشکەوتنە خێراو سەرنجڕاکێسەی وا زانست و تەکنۆلۆژیا بەخۆوەی دەبینن، هەروەها زانستە سروشتیەکان. بەشێک لە ڕەخنەگرانی ئەدەب و توێژەرانی بواری زانستە مرۆییەکان ئەم پاشەکشەیە دەگەڕێننەوە بۆ ڕۆڵی تەکنۆلۆژیاو باس لەو هۆکارە مێژووی و سیاسیانە ناکەن وا لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابوردووەوە لە ناو زانکۆو دامەزراوە ئەکادیمی و زانستیەکانەوە دەستی پێکردو "قوتی" فەلسەفەو زانستە مرۆییەکانی بڕی. جیرۆم کیگان (٢٩٢٩-٢٠٢١) کە یەکێک بوو لە زاناکانی دەروونناسی لە ئەمریکا لە پێشەکی کتێبێکدا بەناونیشانی (سێ کولتور) کە ساڵی ٢٠٠٤ راگەیاندنی زانکۆی کامبرێدج لە بەریتانیا بڵاوی دەکاتەوە، جارێکی تر گەڕایەوە سەر ئەم مەسەلەیەو پێی وابوو کە ئەو هەموو پارەو پوولەی لە زانکۆکاندا بەسەر زانایان و زانستەکانی کیمیاو فیزیاو سروشتدا دەباری، بارێکی نەهەمواری بۆ زاناکانی کۆمەڵناسی و مرۆیی و هەروەها بۆ ئەدەبیاتیش دروست کرد. کاریگەرییەکەی گەیشتە ئاستێک کە ئەو توێژەرانەی شانسیان کەمتر بوو لە هاوەڵەکانیان هەڵوێستێکی شەڕانگێزییان لێ وەربگرن.
جیرۆم باسی ئەوەش دەکات کە چۆن لە ساڵانی ١٩٤٠ تا ١٩٧٠ جارێکی ئەستێرەی زاناکانی بواری کۆمەڵانسی دەردەکەوێتەوەو مەزەندە دەکرێت کە بیروبۆچونی کۆمەڵناسەکان یارمەتیدەر دەبێت لە ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشی دەروونی و عەقڵی و بڵاوبوونەوەی تاوان و ئالودەبوون، هەروەها ڕوبەڕوبوونەوەی ڕێژەی کەوتنی منداڵانی خێزانە هەژارەکان لە قۆناغی سەرەتایی خوێندنداو چەندەها گرفتی تر. لەگەڵ ئەوەشدا نە "فرۆیدییەکان" بەهەموو چەمکە دەروونی و ڕێگاچارەکانی چارەسەرەوە، نە قوتابخانەی "سلوکی"یەکانیش بە بیرۆکە ئەزمونکاری وبێ ئەملاو ئەولاکانیانەوە، نەیانتوانی ڕێەگەیەک بۆ مەینەتی و ئاشی هەژاری و ئالودەبوون و کەوتنی منداڵانی هەژار لە قوتابخانەکانداو گرفتە کۆمەڵایەتییەکانی تر بدۆزنەوە. هەموو ئومێدەکان بەوان و زانا کۆمەڵایەتییەکان پوکانەوە، هیچ پاڵتۆیەکی تیۆریی نەیتوانی عەیبەکانی دوواکەوتنیان داپۆشێت.
ئیتر لێرەوە هەندێکیان ڕوویان کردە زانستی بیۆلۆژیاو خوێندنەوەی چالاکییەکانی مێشکی مرۆڤ و پەیوەندی بە دیاردە دەروونیەکانەوە، ئەمەش وەک خۆهەڵواسین دادەنرا بە زانستە سروشتیەکانەوە. ئەو توێژەرانەش وا فەلسەفەو ئەدەب و مێژوویان هەڵبژارد، باریان زۆر لە زانا کۆمەڵایەتییەکان خراپتر بوو، چونکە لە دەرەوەی ئەو بازنەیەدا بوون کە تیایدا پارەیەکی زەبەلاح بۆ توێژینەوە سەرف دەکرا. لە لایەکی ترەوە واقیعە کۆمەڵایەتییەکە کاریگەری خۆی هەبوو بەسەر تیۆرو میتۆدی دەستەبژێری زانستیی ناو زانکۆکان و پارە بەخشینەوە بەسەر لایەکداو پشتگوێ خستنی لایەکی تر.
لە کۆتایی شەستەکانیشدا، خەونی مارتن لۆتەر کینگ بە دابینکردنی مافە مەدەنییەکانەوەو لە دووای ئەوەوە داخوازی گەنجە ڕەشەکانی ئەمریکا لە پێناو ماف و ئازادیەکانیان، کاریگەری زیاتری هەبوو لە کاریگەری زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان. ئەمڕۆ، دەیبەیتی سیاسی وکۆمەڵایەتی و فیکری سەردەمی مارتن لۆتەر کینگ، هەروەها قسەکردن لەسەر ڕەوایەتی ئەو بودجە زەبەلاحەی وا بۆ زانست و تەکنۆلۆژیا دانراوە لە ئارادا نیە، ئەوانەی وا لە بواری فەلسەفەو ئەدەب و کۆمەڵناسی و زانستە مرۆییەکاندا کار دەکەن، تەنها داوای ئەوە دەکەن شتێک یارمەتییان بدرێت بۆ ئەوەی کایەکانی کارکردنیان نەمرن و لە ناوەندە ئەکادیمییەکاندا بمێننەوە، ئەوانەی وا لە زانکۆکاندا زانستە مرۆییەکان تەواو دەکەن بەبێکار دەمێننەوە، زانکۆ بەناوبانگەکان بەشی کۆمەڵناسی ومرۆیی و فەلسەفە ناکەنەوە، یان دەرگاکانیان دادەخەن، لە خوێندنی باڵادا پاڵپشتی هیچ یەکێک لەو بەشانە ناکرێت وا ناویان هێنرا.
ئەمانە تەنها خەسڵەتێکی لۆکاڵیی وڵاتێک نین، بەڵکو سیمای سیاسەتێکی گشتگیرن لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابوردووەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو ئەوروپا کاری لەسەر دەکەن و ڕۆژ لە دووای ڕۆژ ڕۆڵی ئەو کایانە لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوریدا دەپوکێننەوەو لە هەموو جیهانیشدا ڕەنگی داوەتەوە. ئەگەر لەم سەدەی بیست و یەکەدا، زانستە مرۆییەکان، فەلسەفەو دەروونناسی و کۆمەڵناسی و ئەدەب لەم سیاسەتی پشتگوێ خستنەدا بمێننەوەو پێشکەوتنی خێرای زانستەکان، بەتایبەتیش پێشکەوتنە خێراکانی ژیریی دەستکرد، لغاو نەکرێن و پارەی بەلێشاویان بۆ بڕێژرێت، ئەوا سەدەی ڕاگەیاندنی مەرگی زانستە مرۆییەکان دەبێت.
خالد سليمان يشير مدير المعهد العلمي للبيئة في جامعة جنيف مارتن بينيستون إلى ذوبان شبه كلي لثلوج جبال الألب نهاية القرن الحالي، حيث لا يبقى سوى القليل منه في الأعالي. يعود سبب ذوبان هذه الثلوج التي تغذي أنهار (راين، دانوب، بو، رون) ويعتمدها ١٦٠ مليون نسمة في غالبية أنحاء أوروبا للزراعة والنقل والطاقة والغذاء، إلى التغيير المناخي وارتفاع درجات حرارة الأرض، ناهيك عن الازدياد السكاني حيث تشير الإحصائيات المتوقعة إلى وصول نسبة سكان المعمورة إلى ١٠ ملايين نهاية هذا القرن. كانت هذه الصورة بداية لمؤتمر دولي بعنوان “السلام الأزرق” حول دور المياه في السلام والتنمية المستدامة في الشرق الأوسط نظمه Stratigic Foresight Group وجامعة جنيف بالتعاون مع وكالة سويسرا للتنمة والتعاون الاسبوع الثاني من شهر أكتوبر ٢٠١٥.

تعليقات