سادق جه‌لال العه‌زه‌م
بۆچی له‌م كاته‌دا به‌تایبه‌تی؟ ئه‌مه پرسیارێكی كلاسیكی چاوه‌ڕوانكراوه له كاتی هه‌ر ڕووداوێكی سه‌رنجڕاكێشدا له جیهانی عه‌ره‌بی و‘ ئیسلامی‌دا به‌گشتی‘ عەقڵی تیۆری پلانگێڕی و لێكدانه‌وه سوریالیه‌كانیان‘ به‌بێ سێ و دوو هه‌روه‌ها به‌ڕوخساری ده‌مارگیرییه‌وه به‌ره‌و ڕووی شته‌كانی ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕاپه‌ڕینه میللییه ئاشتیخواز‌و مه‌ده‌نی و شارناسنامه‌كاندا جێگای سه‌رنج بوو - كه مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد تا ئه‌م كاته بژیم و ڕۆژه‌كانی ببینم و چاودێرییان بكه‌م- ئه‌و لایه‌نه‌ی كه به ده‌مارگیرییه‌كه‌وه له باسكردن نایه‌ت و پشێویه‌ك‘ چاو به‌هه‌ڵه‌ی ناخاته‌وه‘ په‌نای بۆ "پیلانگێری" و تیۆر‌و لێكدانه‌وه‌كانی برد‘ ڕژێمه سته‌مكاره‌كان بوون نه‌ك ناوه‌نده میللییه ڕابوه‌كان كه به‌رده‌وام پێمان ده‌وتن‘ هه‌ندێجار تا ئاستی دێوانه‌یی عاشقی لێكدانه‌وه‌كانی پیلانگێڕی و خۆشباوه‌ڕی و ساده‌یین.
ئه‌مه دووای ئه‌وه‌ی كه خودی ڕژێمه سته‌مكاره‌كان و ده‌وڵه‌تانی ڕق و كینه‌و پاشكۆ‘ كۆششێكی له بن نه‌هاتویان خسته‌گه‌ڕ له پێناو خۆده‌رخستن وه‌ك سه‌نته‌ری چڕكراوه‌ی ڕوو له عه‌قڵانیه‌ت و ڕووناكی به‌خش و ئاگادار و نیشتیمانی و مه‌ده‌نی له ناو كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بیه‌كاندا كه تا ئێستا دابه‌شبوونی شاقوڵی تائیفی و مه‌زهه‌بی و ئیتنی و خێڵه‌كی و دووبه‌ره‌كی له‌ناو گه‌لانیدا كاری لێكدابڕان ده‌كات و كۆمه‌ڵگاكانی دواده‌خات.
به‌ڵام له‌ناكاودا هاوكێشه‌كه سه‌ره‌وخوار بوه‌وه. ڕاپه‌ڕینه میللییه‌كان له تونس و یه‌مه‌ن و دووایش له میسر‌و سوریا و به‌حره‌ین و لیبیا‘ هاوكێشه‌كه‌یان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه...بینیمان ڕژێمه عه‌ره‌بیه‌كان له كاتژمێری ڕاستیدا‘ به‌شێوه‌یه‌كی میكانیكی دووباره‌بوه‌وه‌و نێرڤانییه‌وه ئالوده‌ی درۆكه‌ی "پیلانگێڕی" بوو‘ هه‌ر چۆنێكیش بۆی ڕێككه‌وت‘ ده‌ستی به پێچ و په‌نا "كافكاویه"كانی لۆژیكی وڕێنه‌ی خۆیدا گرت كه خۆی له پرسیاره ڕه‌سه‌نه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه: بۆ له‌م كاته‌دا به‌تایبه‌تی؟ وڵامی شاعیره عه‌ره‌به‌كه ئاماده‌یه: له‌م كاته‌دا به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته‌كانی سته‌م وای لێیان كرد له‌و كه‌سانه بن:
تا نه‌یانگرێته‌وه‘ واز له شه‌ڕانگێزی ناهێنن
پینه‌كردن نه‌بێت‘ فه‌رمانێكی باش نازانن
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت "پینه‌كردن نه‌بێت‘ فه‌رمانێكی باش نازانن"‘ ئه‌و هه‌مو خه‌ڵكه ڕاپه‌ڕیوه‌ی گه‌لانی یه‌مه‌ن و لیبیا و تونس و میسر‌و سوریا‌و به‌حره‌ین‘ له‌به‌ر چاویاندا شتێك نه‌بون له جه‌رده‌و تێكده‌رو به‌كرێگرته‌و پارتیزانی چه‌كدارو تیرۆریستی پیاوكوژ‘ ئه‌مه له‌باشترین حاڵه‌تدا‘ له خراپترینیشدا ته‌نها مشك و جرج و "حه‌شه‌رات" و شتی له‌و شێوه‌یه بوون.
به‌هه‌رحاڵ‘ به‌ڕاستی مه‌به‌ست له‌م پرسیاره نه ئاشكراكردنی پیلانێكه‌و نه وڵامێكی جدییه و نیمچه جدییشه بۆ پرسیاری "بۆچی له‌م كاته‌دا به‌تایبه‌تی؟"‘ به‌ڵكو ئامانجی خوازراو‘ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك‘ ناوپیسكردنی سه‌ربه‌خۆیی حه‌شاماتی زۆری شۆڕشگێڕ‌و داخواز‌و قوربانییه‘ شك كردنی مه‌كربازانه له توانا‌و سه‌روه‌ری به‌سه‌ر خۆیدا‘ له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردنێكی پێچوپه‌نا ئامێز بۆ كه‌مو كوڕی عه‌قڵی و سیاسی و نیشتیمانییه‌كه‌ی‘ ئه‌مه جگه له ئاماژه‌كردن بۆ ئیراده‌یه‌كی شه‌ڕانگێزانه‌ی شاراوه‌و زیانبه‌خش و دوڕوو له پشت بزوتنه‌وه‌و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر‘ كه كه‌س نهێنی و ترسناكییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر وڵات و یه‌كێتییه‌كه‌ی تێناگان له "ده‌سته ئه‌مینه" پارێزه‌ره‌كانی ڕژێم و ئه‌من و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كه بۆی هه‌یه یه‌كێتی نێوان ئاسایشی سته‌م و پاوانخوازی و به‌رده‌وامی له‌لایه‌ك و‘ له‌لایه‌كی تره‌وه ئاسایشی گه‌ل و نیشتیمان و ده‌وڵه‌ت و به‌رده‌وامییه‌كه‌ی هه‌موویان له‌لایه‌كی تره‌وه بپارێزێت.
به‌ڵام گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایان و به‌رهه‌ڵستكاران و ڕاپه‌ڕیوانی به‌هاری عه‌ره‌بی وڵامێكی تری هه‌بوو بۆ پرسیاری: "بۆچی له‌م كاته‌دا به‌تایبه‌تی؟"‘ وڵامێكی له‌وه باشتر ڕه‌وانیبێژیمان بۆ پرسیاره‌كه ده‌ست ناكه‌وێت له هاواری پارێزه‌رێكی گه‌نج زیاتر ‘ كه له یه‌كێك گۆڕه‌پانه‌كانی پایته‌خی تونسداو دووای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵهاتنی (زین العابدین بن علی) و خێزانه‌كه‌ی له وڵات‘ خۆشبه‌ختی دایده‌پۆشێت و به شاگه‌شكه‌ییه‌وه هاوار ده‌كات: "گه‌لی تونس ئازاده"‘ ئه‌وه هاوارێكی ده‌نگده‌ره‌وه بو‘ هه‌موو جیهان به‌وێنه‌و ده‌نگه‌وه له هه‌موو شوێنێكه‌وه له‌سه‌ر گۆی زه‌مین ته‌ماشای كرد. به وشه‌یه‌كی تر: شۆڕشی یاسه‌مین‘ له‌م كاته‌دا هات به‌تایبه‌تی‘ چونكه گه‌لی تونس ئازاده نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوربانیی پیلانێكه. حه‌سره‌تی ئه‌و پیره‌مێرده‌ی كه هه‌موومان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان بینیمان كه ده‌ستی به‌ڕیشه سپییه‌كه‌یدا ده‌هێناو به‌داوای لێبوردنه‌وه له‌ته‌مه‌نی ونبوی خۆی وتی‘ " پیربوین‘ له پێناو ئه‌م چركه مێژوویه‌دا پیربوین"‘ كه دره‌نگ پێی و پێمان گه‌یشت‘ به‌ڵام له‌به‌ختی هه‌موماندا‘ له‌كاتی خۆیدا هات‘ حه‌سره‌تی ئه‌و پێرمێرده له ڕه‌وانبێژی وڵامه‌كه‌ی پێشوتر كه‌متر نه‌بو.
وڵامی سێیه‌می ڕه‌وانبێژ دیسانه‌وه به‌ده‌نگ و وێنه بیستمان و بینیمان: له‌م كاته‌دا به‌تایبه‌تی‘ له‌به‌رئه‌وه‌ی له پێناو ڕزگاركردنی نیشتیمان و خودی خۆی پێكه‌وه "گه‌ل كه‌وتنی ڕژێمی ده‌وێت"و نه‌ڕه‌وتن وه‌ك گێل و گه‌مژه له‌گه‌ڵ پیلانێك‌دا خاوه‌نی "ده‌سته ئه‌مینه‌كان" عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح‘ به ڕسواكردنی گه‌لی یه‌مه‌ن‘ جه‌ختی كرده‌وه كه پیلانێك هه‌یه له واشنتۆن ده‌چنرێت و له ته‌لئه‌بیب به‌ڕێوه ده‌برێت.
ڕایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت گوایه ڕاپه‌ڕینه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له تونس و میسر‌و یه‌مه‌ن و سوریا و لیبیا و وڵاتانی تر به‌رده‌وامییه‌كی شۆڕشی میللی ئیسلای ئێرانییه به‌سه‌ر سته‌می شاهانشاهیدا له وڵاته‌كه‌دا‘ یان لاسای كردنه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌و جوڵانه‌وه میللییه دیموكراسییه گه‌وره‌یه‌یه‌ی كه كۆتایی به ڕژێمی "سۆهارتۆ"ی ملیتاری دیكتاتۆر له ئه‌نده‌نوسیا هێنا(1997-1998)‘ یان به‌رده‌وامیی ڕاپه‌ڕینی "ئه‌رز"ی ملیۆنی لوبنان ساڵی 2005 دژی ئاغایه‌تی میلیتاری و ئه‌منی سوریا به‌سه‌ر دراوسێ بچوكه‌كه‌ی‘ یان لاسایكردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی سه‌وز له ئێران (ساڵی 2009) و ڕازی نه‌بوون به ته‌زویری هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له‌پێناو ده‌رچوواندنی كاندیدی ڕژێمدا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد. هه‌ندێكش له‌م سیاقه‌دا ئه‌و بزوتنه‌وه میللییه ئاشتیخوازه گه‌وره‌یه‌یان بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی حوكمڕانییه‌كی دیموكراتی نوێ و قبوڵكراودا‘ ساڵی 1986 كۆتایی به حوكمڕانیی دیكتاتۆر فێرناندۆ ماركۆس و خێزانه‌كه‌ی ئێمیلیدا هێنا له فلیپین.
ئه‌م مه‌زه‌نده‌و دراوانه له‌گه‌ڵ ڕوودارییاندا‘ هیچ گرنگییه‌ك به به‌هاری دیمه‌شق نادات (ساڵی 2000) كه به‌ڕای من له‌م كۆده‌قه‌دا "پێشه‌كییه‌كی" تیۆریی" و "پرۆڤه"یه‌كی سه‌ره‌تایی ئاشتیخواز‌و ئاشتیانه‌ی كاتی خۆی بو كه له دووایدا به دروشم و سكاڵا‌و بانگه‌وازو خه‌ون و قوربانییه‌وه‘ ڕاپه‌ڕینه عه‌ره‌بیه‌كانی دووای لێ ده‌ته‌قێته‌وه. ده‌ڵێم‘ ده‌ستپێكه‌ریی له‌م نێوه‌نده‌دا به‌هه‌موو دروشم و داخوازی و ناڕه‌زاییه‌كانه‌وه له ڕاپه‌ڕینه عه‌ره‌بیه میللییه‌كان له یه‌مه‌نه‌و بۆ لیبیای بریندار به‌ته‌واوه‌تیی - به داڕشتنه پرێستیج ئاسته‌كه‌ی- بۆ به‌هاری دیمه‌شق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامه سیاسییه -ڕه‌خنه‌گرانه- ڕێفۆرمخوازه‌ی كه "بزوتنه‌وه‌ی بوژانه‌وه‌ی گۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له سوریا" له كاتی به‌هاره كورته‌كه‌ی دیمه‌شقدا داینان و له ڕێگای شه‌پۆلێكی فراوانی وانه‌و كۆڕوكۆبونه‌وه‌و دانیشتن و یانه‌و بیروبۆچونی دژه یه‌ك و ڕه‌خنه‌و نووسین‘ كه ئه‌و كاته هه‌موو سوریای گرته‌وه. ئومێد له‌وه‌دا ئه‌وه‌بو كه سه‌ركردایه‌تی گه‌نج له سوریادا له‌و جوڵانه‌وه زیندو و ژیانبه‌شخیه‌دا به‌شداری بكات و ڕای خۆی له سیجاله‌كاندا بڵێت‘ ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دۆوستكردنی ڕایه‌كی گشتی كۆكه‌ره‌وه ده‌رباره‌ی پێداویستیه‌كانی سوریا وه‌ك فریاكه‌وتن و ڕیفۆرمی مامناوه‌ندی و چاره‌سه‌ری دره‌نگوه‌خت. بۆ نمونه "به‌یانی 99" ڕۆشنبیری سوری (دیمه‌شق 30/9/2000)و "به‌ڵگه‌نامه‌ی بنه‌ڕه‌تی لیژنه‌كانی ژیانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی" ناسراو به "به‌یانی ئه‌لف" (دیمه‌شق كانونی دووه‌م-یه‌نایه‌ر2001) و "به‌یانی پشتگیرانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی" (دیمه‌شق ئاب-ئۆگست 2002)‘ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه به‌وردی و كورتی و دیاریكراوییه‌وه باسی هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌له‌و كێشه‌و كون و كه‌له‌به‌رو ئاڵۆزكارییانه‘ له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه ئازادی و كه‌رامه‌ت‘ ده‌كات كه به‌هۆیانه‌وه‌و له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنیدا تونس و میسر و لیبیا و یه‌مه‌ن و سوریا و به‌حره‌ین‘ ساڵی 2011 ڕابوون.
ناسراوه كه ئه‌وه‌ی به‌هاری دیمه‌شق ده‌یخواست و ئۆمێدی بو‘ ڕووی نه‌دا یان به نه‌نجام گه‌یشت‘ به‌پێچه‌وانه‌وه دژه‌كه‌ی ڕوویدا‘ ئه‌ویش به‌خنكاندنی گفتوگۆكانی به‌هاره‌كه پێش ئه‌وه‌ی گوڵێك له گوڵه‌كانی بكرێته‌وه‘ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌منییه‌وه‌و قۆناغ به‌قۆناغ تا گه‌یشته مه‌رامی خۆی. به‌هاری دیمه‌شق سه‌ركوتكرا: چونكه به‌ئاشكرا ده‌ستی له‌و قه‌یرانه كه‌ڵه‌بوانه‌ی وڵات‌دا كه گه‌ل خۆی ده‌ستی له‌دروستكردیناندا نه‌بو؛ چونكه به‌بێئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بێت به دورستكردنیاندا‘ به‌ڕونی ده‌ستی له‌و خنكاندن و به‌رگرتنانه‌دا كه ڕژێم له ژێریانه‌وه نه‌فه‌سی ده‌دا؛ چونكه له‌گه‌ڵ گیروگرفتی ئاڵۆز و قه‌یرانی بڵاوبوه‌وه له‌سه‌راپای وڵات‌دا هه‌ڵچو‘ به‌بێئه‌وه‌ی ده‌ستی تیایاندا هه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه خۆێنی پاك له سه‌ر جاده‌و له‌ناو شاره‌كانی سوریا به شارۆچكه‌و لادێكانیدا ڕژا نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گردبونه‌وه ناڕه‌زاییه‌كان له سه‌راپای وڵات‌دا پیلانێكی ده‌ره‌كی دۆزه‌خیانه‌یان دژی سه‌قامگیری وڵات و خۆگرییه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌دا.
ترسی گه‌وره له‌وه‌یه كه سیاسه‌تی كوێرانه‌ی ئیراده‌گه‌ری ڕه‌سمی و سیاسه‌تی ئه‌منی له‌گه‌ڵ هه‌ر ناڕه‌زاییه‌ك و خۆپیشاندانێك و به‌رزكردنه‌وه‌ی داخوازیه میللی ئاشتیانه‌كان‘ له فیتنه و یاخیبون و خیانه‌ت زیاتر نه‌زانێت, ئه‌مه‌ش لێكترازانێكی قوڵ له نێوان سیستمی حوكمڕان و كۆمه‌ڵگای سوری به‌گشتی درووست ده‌كات و ڕزگاربونی لێ نیه له داهاتوی دیاردا. ئه‌م سیاسه‌تی لێكترازاندنه ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ستێت‘ پاڵ به‌و لێكترازانه‌وه ده‌نێت به‌ره‌و فیتنه‌یه‌كی تائیفی و فره‌تائیفی به‌ربڵاو له وڵات‌دا بڕوات‘ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش داپۆشراو بێت سه‌ر له‌نوێ سه‌هه‌ڵده‌داته‌وه.
ڕاپه‌ڕینه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی ئێستا ناویان لێ‌نرا شۆِڕشی گه‌نج و شۆڕشه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای به‌رزی په‌یوه‌ندی و زانیاریه‌كانی وه‌ك ئه‌نترنێت و كه‌مپیوته‌ری لاپ‌تۆپ و مۆبایل و فه‌یسبوك و تویته‌ر و یوتیوب و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان كه چركه به چركه‌و بیست و چوار سه‌عات چاودێۆی ڕووداوه‌كانیان ده‌كرد. له هه‌موو ئه‌مانه‌دا بازدانێكی چۆنایه‌تی گه‌وره هه‌یه كه ڕۆڵی ساغكراوه‌ی خۆی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له ڕاپه‌ڕیوه‌كان بینی‘ هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانیان له جێگیركردنی ئاراسته‌ی ئاشتیانه‌ی جوڵانه‌وه‌كه‌یان و به‌دیارخستنی وه‌ك جوڵه‌یه‌كی هۆشدارو ڕۆشنبیری به‌توانا له ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌رده‌م وه‌ك ته‌كنۆلۆژیای په‌یوه‌ندییه‌كان و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و گواستنه‌وه‌ی مه‌عریفه و په‌یوه‌ندی و گرێبه‌ندی چركه به‌چركه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
له هه‌مان كاتدا ئه‌و بازه چۆنایه‌تییه ڕژێم و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیانی خسته ئاستێكی دواكه‌وتوانه‌وه كه هیچ شێوازێكی تری نیه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخی نوێ‌دا‘ ته‌نها خۆحه‌شاردان نه‌بێت له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌دا كه ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی له‌وه‌ی تر جیاده‌كاته‌وه‌و سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی شتێك ئه‌و ده‌وڵه‌ت له ده‌وڵه‌تێكی تاك ده‌كاته‌وه یان جیای ده‌كاته‌وه له وڵاتی عه‌ره‌ب. لێره‌وه له زه‌مه‌نی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كاندا‘ پڕوپاگانده‌ی حكومی ڕه‌سمی ناقۆڵا واده‌گه‌یه‌نێت كه میسر تونس نیه‌و لیبیا میسر یان تونس نیه‘ سوریا نه تونسه و نه میسره‌و نه لیبیایه. ئه‌مه له كاتێكدا دێت كه میسر ڕۆژێك له ڕۆژان له تونس و به‌حره‌ین و لیبیا نه‌چوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر خودی ئه‌رزی واقیعی شۆڕشگێڕانه‌ی دامه‌زراودا هه‌یه. وه‌ك چۆن هاووڵاتیه‌كی به‌حره‌ینی ڕاپه‌ڕیو ڕیفۆرمێكی ده‌وێت به‌ڕاستی ده‌ستوری شانهانشاهی بۆی دابین بكات و سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن كۆشكه‌وه دیاری نه‌كرێت و فه‌زای گشتی ده‌ریخات‘ ئاوه‌هاش هاووڵاتییه‌كی ڕاپه‌ڕیوی میسری یان سوری به‌هه‌مان شێوه ڕیفۆرمێكی ده‌وێت سه‌رۆكێكی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌ستووریی بۆ "جمهوریه‌ت" دابین بكات و سه‌رۆك وه‌زیرانێك كۆشك دیاری نه‌كات به‌ڵكو فه‌زایه‌كی زیاتر دیموكراسی له وڵاته‌كه‌یدا.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم: له زه‌مه‌نێكی دوور و درێژه‌وه هاووڵاتی عه‌ره‌بی هه‌ستی به نزیكبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بیه‌كان و لێكچونیان له گیروگرفت و ته‌حه‌دی و گرفتی ئاڵۆز‌و چه‌قبه‌ستن و سته‌م و جوڵه‌و ده‌رگاو چاره‌سه‌ردا نه‌كردوه‘ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له زه‌مه‌نی به‌هاری عه‌ره‌بی شۆڕشگێریدا هه‌ستی پێكردوه. ته‌نانه‌ت هاوكێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی ڕۆمانسی كۆن بێژراو سه‌باره‌ت به " یه‌كێتی ئه‌ندێشه‌ی نه‌ته‌وه‌و هیواكانی"‘ له‌م دووایه‌دا مانایه‌كی دیاركراوی به‌ده‌ست هێنا‘ كه ده‌ركه‌وت ئه‌ندێشه‌و هیوای گه‌لانی یه‌مه‌ن و تونس و میسر‌و سوریا و لیبیا و به‌حره‌ین وه‌ك نمونه‘ هیچ ڕۆژێك وه‌ك ئه‌م ڕۆژانه به‌رچاوو یه‌كگرتوو نه‌بوون و دوور نه‌بون له ڕۆمانسیه‌ت و ئه‌بستراكته‌وه‌و به‌عه‌مه‌لی له‌یه‌ك نه‌چوون‘ وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك له داخوازی خۆپیشانده‌ران و دروشم و ناڕه‌زایی و هه‌ڵسوكه‌وتیان له هه‌ر یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌هاری عه‌ره‌بی جۆرێكی تری له "یه‌كێتی عه‌ره‌ب"ی خسته‌ڕوو كه له مێتۆدی مامه‌ڵه‌ی مه‌یدانیی ڕژێمه‌كان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ دۆخه میللییه شۆڕشگێڕه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت. ئه‌و ڕژێمانه ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه فێڵێكی باشتریان پێ نیه له سه‌ركوتكردنی توندوتیژو نیشانگرتن له دووره‌وه‌و فیشه‌كڕێژ به‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و خستنی خۆپیشانده‌ران و ناڕه‌زایان و به‌رهه‌ڵستكاران بۆ به‌ر هێڕشی بكوژ‌و وه‌حشیانه‌ی (به‌ڵته‌چی و شه‌بیحه) زیاتر. بۆیه ده‌توانین بڵێین یه‌كێتی ئه‌منیی ڕژێمه عه‌ره‌بیه‌كان و لێكچونیان له‌سته‌مداو ملكه‌چكردنی گه‌لانیان‘ هیچ ڕۆژێك وه‌ك ڕۆژانی به‌هاری عه‌ره‌بی عه‌ره‌بی نه‌بوه.
لێره‌دا ده‌بێت جۆرێك له هه‌ڵوێستی پارێزكاری هه‌بێت به‌رامبه‌ر كورتكردنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی و‘ تیایدا نوێی نوێكاریی‘ به‌تایبه‌تیش نمونه‌ی تونس و میسر له‌وه‌دا كه تیایدا هه‌ژمونی توێژێكی گه‌نجداو ته‌كنۆلۆژیای په‌یوه‌ندی به‌رز له ئاستێكی فراواندا شته‌كان به‌ڕێوه ببات. گه‌لان شۆڕش و ڕاپه‌ڕین دروستده‌كه‌ن‘ خه‌ڵكیش ئه‌وانه‌ن كه ناڕه‌زاده‌بن و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و كه‌ره‌سته‌كانی ته‌كنۆلۆژیای به‌رده‌ست به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بن به‌كاردێنن. ئه‌وه‌ی ناسراوه گه‌نجان فراوانترین توێژی ته‌مه‌ن له پێكهاته‌ی دیموگرافی ناو گه‌لانی عه‌ره‌بدا پێكدێنن‘ بۆیه شتێكی سه‌یر نیه كه ڕاپه‌ڕینی ئێستای گه‌لانمان شۆڕشی گه‌نجان بێت‘ هه‌روه‌ها شتێكی سه‌یریش نیه ئه‌و گه‌نجانه ته‌كنۆلۆژیای هاوچه‌رخ به‌كار بێنن وه‌ك چۆن شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی ڕابوردو كاسێت و ڕادیۆو ترانزیستۆرو ڕۆژنامه‌وبڵاوكراوه‌و ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی عه‌ره‌ب و ته‌نانه‌ت كۆتری نامه‌به‌ریشیان به‌كار ده‌هێنا‘ له پێناو ئامانجی شۆڕشداو خزمه‌تكردنی ئه‌ژنداكانیدا.
له هه‌مان كاتدا گه‌نجێتی ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه دابڕانێكی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ترادیسیۆنێكی عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن كه بۆ كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له چوارده‌وری شۆڕش و سه‌ركرده‌كه‌ی‘ده‌ركه‌وتنی سه‌ركرده‌ی كاریزمایی ده‌خواست‘ به‌رپاكردو به‌م شێوه‌یه‌ش كاریزمای به‌ڵێنراوی به‌رجه‌سته‌بو له تاكی سه‌ركرده‌و سه‌رۆكی گیانپۆڵایینه‌وه گۆڕی بۆ جوڵه‌و یه‌كتایی له حه‌شاماتی كۆبوه‌وه‌دا له گۆڕه‌پانی ئازادی و گۆڕاندا كه ئه‌و حه‌شاماته خۆی ببێته چركه‌یه‌كی كاریزمای ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕش و گۆڕان‘ ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكی گرنگه له‌لای ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش گۆڕه‌پانه‌كانی ئازادی و گۆڕان له تونس و قاهیره‌و سه‌نعاو مه‌نامه‌و به‌نگازی‘ تایبه‌ته‌مه‌ندبو به به‌شدارییه‌كی مه‌ده‌نی چڕ‌وپڕ له ژن و ئاماده‌یی دیاری مناڵ و مێردناڵانی كوڕ‌و كچ له شار‌و كۆمه‌ڵگای زۆر موحافه‌زه‌كاره‌وه‘ ئه‌مه جگه له چه‌نده‌ها شێواز له هونه‌رو ده‌بڕینی داهێنه‌ر له موزیك و ژه‌نین و گۆرانی ته‌ها ده‌گاته نمایش و دانس و هه‌ڵكردنی بالۆن و نوێژ‌و‘ هه‌وره‌ها وێنه‌ی گاڵته‌جاڕی و كۆمێنتی كۆمیدی و نوسینی گرافێتیانه‌ی ڕه‌خنه‌گر. هه‌مو ئه‌مانه به‌سیمای ڕوخۆشه‌وه‌و له‌به‌رده‌م به‌ڵته‌چی هێڕشكه‌رو شه‌بیحه‌ی پیاوكوژ‌و سه‌ركوتكردنی سه‌رانسه‌ری و گولله‌ی زیندو به‌ده‌سته. ئه‌م دیاردانه هه‌موو دیارده‌ی گه‌نجانه‌ی نوێ و داهێنه‌رانه‌ن و له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی و ڕاپه‌ڕینیه‌كانی پێشوماندا نه‌مانبیون كه تا ڕاده‌ی دڵڕه‌قیی ڕه‌زاگران و سیما ترشاو توڕه‌یی توند‌و شه‌ڕانگێزی و لادانه‌وه به‌لای سوتاندنی ئاڵا‌و شتی تر‌و ئاگربه‌ردانه كتێب و بڵاوكراوه‌و هێڕشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی توندوتیژو هه‌ڕه‌شه‌و گۆڕه‌شه‌یان پێوه دیاربو. له ڕاستیدا بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م دیارده ناشیرینانه له ناو ڕژێمه‌كانی سته‌م و سه‌ركوتكردن خۆیداو به‌ته‌نها له ڕه‌فتاری ده‌زگاو پیاوان و به‌ڵته‌چی و شه‌بیحه‌و "ده‌سته ئه‌مینه‌كانی"دا به‌رجه‌سته‌بوون و له زۆریی سه‌رنه‌واندن و جاشێتی و ده‌ست به‌سینگدادانی كوێرانه‌دا‘ سیمایان له ڕوویاندا بوو.
چركه كاریزمییه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی تێگه‌یشتنێكی هه‌راشی خسته‌ڕوو‘ توانی سیناریۆیه‌كی ئاسنینی ترسێنه‌ر كه ڕژێمه‌كان پڕوپاگانده‌یان بۆ ده‌كردو بۆ ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ری كاریان ده‌كرد تێپه‌ڕبكات. ئه‌ویش سیناریۆیه‌ك بو كۆمه‌ڵگاكانی ده‌خسته به‌رده‌م ڕێگاچاره‌ی دڵڕه‌ق و بڕیارده‌ری وه‌ها كه گه‌ڕانه‌وه‌ی لێ نیه:
ئه‌ویش‘ یه‌كه‌میان به‌رده‌وامبونی سته‌می ده‌وڵه‌ته‌كانی حوكمی عورفی و "ته‌واریی" و ده‌زگا ئه‌منیه دامه‌زراوه‌كانی ئێستایه‘ دووه‌میان حوكمڕانی هێزه ئیسلامیه فۆندامانتال و تاریكپه‌رسته سوره‌كان له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مێژووی نوێمان به‌ناوی حكومی خوا‌و له ڕێگای ئه‌حكامی عورفی نوێوه به‌ناوی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ناسراو به یاسای سزادانه‌كانی‘ سێیه‌میان لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شاقوڵیی تایفی و مه‌زهه‌بی و ئیتنی و به‌ره‌یی و خێله‌كی وڵاته‌كه‌و ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ل ئاماژه‌ی فیتنه‌و شه‌ڕی سیڤیل. له ڕاستیدا ڕژێمه‌كان پشتیان به ڕه‌فتارێكی مه‌كربازانه‌ی ناوخۆیانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیخوازو دووبه‌ره‌كی ته‌سك و ڕوخێنه‌ر به‌ست كه ئامانجی بنه‌ڕه‌تیی تێكدانی هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رو شیاو‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤانه بوون وا كۆمه‌ڵگا له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵیده‌گرێت‘ هه‌تا خه‌ڵك له‌و سێ ڕێگاچاره شه‌ڕهه‌ڵگرانه‌ی ئاماژه‌یان پێكرا زیاتر‘ هیچ ڕێگاچاره‌یه‌ك له‌به‌رده‌م خۆیدا نه‌بینێت و ناچاربن شه‌ڕه سوكه‌كه هه‌ڵبژێرن‘ یانی چه‌مانه‌وه‌و ملكه‌چیی و ڕازیبون به‌مانه‌وه‌ی هه‌مو شتێك وه‌ك خۆی‘ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خراپیش بێت. به‌ڵام برای سه‌ركرده‌و عه‌قید "موعه‌مه‌ر قه‌زافی" دوورتر ڕۆیشت‘ ئه‌ویش به هه‌ڵبژارده شه‌مشونیه‌كه‌ی: یان من...من ... خێزان و مناڵان له ده‌سه‌ڵات‘ یان تێكدانی په‌رستاگای نیشتیمانی لیبیا به‌سه‌ر هه‌مواندا.
ڕاپه‌ڕینه میللییه‌كان به‌مه‌ده‌نیبونی شه‌فاف و هاووڵاتیبونی یه‌كگرته‌و نیشتیمانیپه‌روه‌یی كراوه‌و مرۆیی لێبورده‌و دیموكراسیبونی تازه له‌دایكبودا‘ ئه‌م سیناریۆ هه‌ڕه‌شه‌و به‌سته‌كارییه‌یان تێپه‌ڕاند - تێیانپه‌ڕاند وه‌ك باوه‌ڕ-‘ هه‌روه‌ها كۆششی خوازراو بۆ چالاككردنی ئه‌م تێپه‌ڕاندنه‌و پشت ئه‌ستوركردنی و ته‌واوكردنی خه‌سڵه‌ته‌كانی بۆ مه‌ودای دوور‌و كاركردن به "وه‌حی" ئه‌و به‌هاو خه‌سڵه‌ت و بیروباوه‌ڕانه‌ی هه‌ڵێنجراوی موماره‌سه‌ی ڕۆژانه‌ی چركه كاریزمییه دامه‌زراوه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش توانای تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی هه‌موو هه‌واداری و ده‌مارگیری و مه‌زهه‌بیه‌تی سیڤیلی خوارووی مه‌ده‌نیه‌ت و پێش نیشتیمانیی له كۆمه‌ڵگاكاندا هه‌یه‌و‘ هه‌روه‌ها لغاوكردنی سه‌ركێشی و تواندنه‌وه‌ی له ڕه‌وتێكی پێكه‌وه‌گونجانی نیشتیمانی پێشكه‌وتودا. هه‌روه‌ها توانای مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ دیموكراسیه‌ت و میكانیزمی ده‌ستوری و هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌ك هه‌یه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ڕێگا به‌هیچ زۆرینه‌یه‌كی سیاسی-هه‌ڵبژاردن نادات ده‌سه‌ڵات پاوان بكات و جارێكی تر سته‌م بگه‌ڕێنێته‌وه وڵات‘ ئه‌وه‌ش له ڕێگای پاراستنی كه‌مینه‌ی سیاسی-هه‌ڵبژاردن له موماره‌سه‌كردنی ڕۆڵی دیموكراسی به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی خۆی له‌ناو كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌تدا‘ هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌ی‘ به‌دیموكراسیانه خۆی له كه‌مینه‌یه‌كه‌وه بگۆڕێت بۆ زۆرینه‌یه‌كی حوكمڕانی نوێ له دوایدا. كه‌واته كێ ده‌ڵێت زۆرینه به‌بێ پرانسیپ له سروشتی خۆیدا وازی لێهێنراوه‌و خودی خۆی و گه‌ل و ده‌وڵه‌ت و كه‌مینه‌كانی نه‌خستوه‌ته ژێر سته‌مه‌وه. هه‌روه‌ها كۆششی خوازراو و به‌توانا له زامنكردنی زیاتری تواناسازی بۆ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هێزه‌كانی و بنه‌مای مامه‌ڵه‌كردن تیایدا له‌سه‌ر جه‌ختی فراوانبون له ماناكانی مه‌ده‌نیه‌تی ده‌وڵه‌ت و بێلایه‌نی ده‌زگاو پۆست و ئه‌حكام و ده‌ستبرده‌كانی‘ تیایاندا جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و سه‌ربه‌خۆیی داد‌و هه‌روه‌ها زامنكردنی كه‌می ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و هاووڵاتی و هاووڵاتیبون و ئازادییه تاك و گشتییه‌كانیان و له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه ئازادی ویژدان و بیركردنه‌وه‌و بیروباوه‌ڕو ده‌ربڕین و عیباده‌ت یان باوه‌ڕپێنه‌بونی.
له كۆتایدا‘ "ئیمان"ی خێزانم پێی وتم: ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ری بۆ محه‌مه‌د بوعه‌زیزی گه‌نج بگه‌ڕێته‌وه له گڕاندنی كڵپه‌ی شۆڕشی یاسه‌مین له تونس‘ ئه‌ویش به‌سوتادندنی خودی خۆی وه‌ك ناه‌ڕازییه‌ك نه‌ك كه‌سی تر‘ ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ری بۆ خالد سه‌عیدی گه‌نج له میسر بگه‌ڕێته‌وه كه دووای گرتنی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه ناسراوه‌كانه‌وه كه‌وته ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و كڵپه‌ی ڕاپه‌ڕین گه‌یشته گۆڕه‌پان و مه‌یدانه‌كانی ته‌حریر‘ ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه سه‌روه‌ری كڵپه‌ی راپه‌ڕینه‌كه‌ی گه‌لی سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجه‌كانی ده‌رعا كه نینۆكیان له‌بن ده‌رهێنران و له دووای گرتن‘ ناو له‌پیان به‌ئاگر سوتێنرا.
وه‌رگێڕانی: خالد سلێمان
سه‌رچاوه: گۆڤاری "الطریق"
ژماره یه‌كی ساڵی 70
هاوینی 2011
تعليقات