بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی رێکخراوی American Geophysical Union کە رۆژنامەی (لۆدۆڤوار)ی کەنەدی بەشێکی لێ بڵاوکردوەتەوە گەرم بوونی زەوی کاری کروەتە سەر ئۆقیانوسەکانیش کە رووبەری(٧٠٪)ی گۆی زەمین پێک دێنن. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە ئۆقیانوسەکان ساڵانە ١٣٠ ملیار تەن کاربۆنی بەرگەهەوای کەش هەڵدەمژن، ئەوەش بەهۆی چالاکیەکی زۆر لە بەکارهێنانی وزەداو دەرهاوێشتنی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن لەم ساڵانەی دووایدا. ئەمەش بە پێی لێکۆڵینەوە زانستیەکەی رێکخراوە ئەمریکییەکە بوەتە هۆی ترشاندنی ئاوی ئۆقیانوسەکان بە رێژەی (٣٠٪)لەم ساڵانەی دووایدا.
زاناکانی بواری ژینگەو فرەزیندەیی (التنوع الحيوي) پێیان وایە کە ئەم ترش بوونە خێرایەی ئاوی ئۆقیانوسەکان بەهۆی دەرهاوێشتنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن وەک دەرەنجامێکی مەترسیداری چالاکی مرۆیی لەسەر گۆی زەمین هەڕەشەیەکی قورسە بۆ سەر ئیکۆسیستێم واتە سیستێمی ژینگەیی، بە تایبەتیش لەو هەرێم و ناوچانەی دەکەونە سەر ئۆقیانوسەکان. ئەم یەکێک لە دەرەنجامەکانی ئەم ترش بوونەی ئاوی ئۆقیانوسەکان کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو زیندەوەرانە دەبێت کە لە ناو ئاوی شۆردا دەژین و رێژەی خوێ تیایدا دەگاتە ٣٠-٣٢ گرام لە هەر لێترێکدا.
تعليقات