ئەمڕۆ (٢ سێپتامبەر ٢٠١٣)
توێژینەوەیەکی زانستی پزیشکی نوێ دەگاتە ئەنجامی ئەوەی کە هەژاری عەقڵ لە بن دێنێت و دەیکاتە نێچیرێکی پڕوکاو. پسپۆری ئابووری لە زانکۆی (وارویک)ی بەریتانی مانی ئەناندی کە سەرپرشتیاری توێژینەوەکەیە دەڵێت: ئەو غەمانەی باری مرۆڤ قورس دەکەن لە پێناو گەڕانی بێوچاندا بەدووای پاروە نان و دابین کردنی پێداویستیەکانی خێزانەکەیدا، هەڕەشە لە بیرکردنەوەی ڕاست و ڕەوان و لۆژیکی دەکەن.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە سەرقاڵی هەژاران نەک دەوڵەمەندەکان، بە غەمی داراییەوە تواناکانی بەسەر بیرکردنەوەی لۆژیکیدا کەم دەکاتەوەو توشی دڵەڕاوکێی دەکات و لە ئەنجامیشدا ڕیژەی زیرەکی ١٣ خاڵ لە ڕێژەی گشتی زیرەکی بێتە خوارەوە.
لە هەوڵێکیشدا بۆ بەستنەوەی پارە بە بیرکردنەوەی ساغ و سەلامەتەوە، توێژەرەکان تێبینی ئەوەیان کرد کە دووای دەسکەوتنی بڕێک پارە تواناو بەهرەی بیرکردنەوە لای هەژارەکان باشتر بووە لە کاتێکدا نەبوونی ئەو پارەیە توانای بیرکردنەوەی ساغ و سەلامەتیان لە ماوەی کورت خایەندا دەپڕوکێنێت.
ئەو داتایانەی توێژینەوەکە دەیانخاتە ڕوو ئەو دەردەخەن کە ئەندێشەی هەژاران لە بەر بارگرانی و قەیرانی دارایی دووبارە بوەوە، بە بەراورد لە گەڵ دەوڵەمەندەکاندا کە گرفتی لەو جۆرەیان نیە، دەبێتە هۆی تۆمارکردنی رێژەی کەم لە تاقیکردنەوەکانی زیرەکی و بیرکردنەوەی.

بەپێی زانیاریەکانی بەنکی نێودەوڵتیش، لە ساڵی ٢٠١٠ دا رێژەی ٢٠٪ دانیشتیوانی جیهان لەو پەڕی هەژاریدا دەژین و خەرجی ڕۆژانەیان دۆلارێک و ٢٥ سەنت تێپەڕ ناکات.
تعليقات