خالد سلێمان کوردستانیانی ناوچە دابڕاوەکان مافی ئەوەیان هەیە داوای پۆستێکی سیادی لەناو سیستمی سیاسی هەرێمی کوردستاندا بکەنو نوێنەرایەتیەکی وەهایان هەبێت لایەقی رێژەو رۆڵی کاریگەریان بێت لەدیمەنی سیاسی عیراقو کوردستاندا، لەهەڵبژاردنەکانی مانگی رابوردوودا، ئەو ناوچانە، لەگەڵ ئەوەی حوزوریان لەحوزوری نەوتو بودجە کەمترە، لەگوتاری سیاسی زۆربەی حزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستاندا؛ هێڵی گەرمی هەڵبژاردنو سیاسەت بوون، ئەو رێژە دەنگەی لەناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ کورد دابینکرا، لەکۆمەڵێک رووەوە ئەوەی سەلماند کە ئەمڕۆ هێڵی گەرم لەسلێمانیو هەولێرو دهۆک نییە بەقەدەر ئەوەی لەشەنگاڵو کەرکوکو دووز خورماتوو خانەقینە.