خالد سلێمان 16/2/2015 ئه‌وه‌ی له حه‌ویجه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش دژی پێشمه‌رگه روویدا، چاوه‌ڕوانكراو بوو، هۆكاره‌كانیش بۆ دوێنێ‌و پێرێ‌و ئه‌مڕۆ ناگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به‌پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سایكۆلۆژی دانیشتوانی خه‌ڵكی حه‌ویجه‌وه كه زیاتر نزیكن له ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مانتالێتی(زهنیه‌تی (داعش‌و به‌عس. حه‌ویجه‌ییه‌كان كه له ده‌یه‌ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌می ده‌یه‌ی بیسته‌مدا له عوبێدی‌و جبووری‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی شوبێچه‌و شه‌رگات‌و شوێنه‌كانی تر پێك دێن، نه له پێش دروستبوونی حه‌ویجه‌و نه له پاش دروستبوونی نه‌بوونه‌ته به‌شێكی ره‌سه‌ن له دانیشتوانی كه‌ركوك‌و به‌رده‌وام دارده‌ستی ده‌سه‌ڵات بوونه‌و له زهنیه‌تی شه‌و وه‌شێنه‌كانی به‌عسه‌وه، ئێستاش له سه‌ربڕو چه‌ته‌كانی داعشه‌وه نزیكن. وه‌ك نووسه‌رێك كه به‌دوای ئه‌م بابه‌ته‌دا چوومه، ناتوانم گشتگیری بكه‌م‌و هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م شوێنه بخه‌مه یه‌ك تای ته‌رازووه‌كه‌وه، به‌ڵام لێره‌دا من باسی ناسنامه‌ی گشتی شارێك ده‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ك ته‌نها هه‌ڕه‌مه‌كی مه‌ده‌نی‌و دیموگرافی، به‌ڵكو له‌سه...