التخطي إلى المحتوى الرئيسي

کەروێشکێکی مردوی ئەمریکا لە کوردستان ئەسوتێنن!

خالد سلێمان
وێنە ئەسڵییەکە/thenewsminute
چەند ڕۆژێکە وێنەی کەروێشکێکی سوتاو، بەشێوەیەکی فراوان بڵاو دەبێتەوەو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی تەنیوەتەوە. کەس ئاماژە بۆ ئەوە ناکات ئەم کەروێشکە کەی سوتاوەو لە کوێ؟ ئەی چۆن پۆزشنی دانیشتنەکەی وەک خۆی ماوەو واش دەردەکەوێت کە هێشتا زیندە؛ لە کاتێکدا ئاژەڵ لە کاتی سوتاندا جوڵە دەکات و بەو شێوەیە نامێنێت کە ئەم کەروێشکە لە وێنەکەدا دەرکەوتوە. کەس نەیپرسی فۆتۆگرافەرەکە کێیەو کەی وێنەکەی گرتوەو لە کوێ بڵاویکردوەتەوە؟
لە بری ئەم پرسیارانە ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی فەیسبوک بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ڕای گشتییان بەلای ئەوەدا برد کە ئەم کەروێشکە لە کەرکوک یان هەر شوێنێکی تری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بەدەستی عەرەب سوتێنراوە؛ یانی لە کاتی سوتاندنی گەنمەکاندا سوتاوە. (کە ئەمەشیان بابەتێکی تری بەدواداچونە، چونکە گەنمی عەرەبیش سوتا، بۆ نمونە لە موسڵ و دیالا)
کار گەیشتە ئاستێک ئەم بەکارهێنەرانەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بەتایبەتی فەیسبوک کە بوەتە گەورەترین سەرچاوەی دزی و درۆ، کە لەوانەیە بەئەنقەست ئەم کارە بکەن، کاریگەرییان لەسەر ئەو نوسەرو ڕۆژنامەنوسانەش هەبێت کە جێگەی متمانەو باوەڕی خەڵکن و ژمارەیەکیان وێنەکەیان بڵاوکردەوە. بەڕای من مەبەستی ئەو کەسانەی کە وێنەکەیان خستەناو ئەم ڕوبەرە (ڤێڕچوێڵە)وە، بڵاوکردنەوەو وروژاندنی گوتاری ڕق و کینە بو، کە لە ڕاستیشدا وێنەکە بوە هۆی شەپۆلدانی هەستێکی خراپ دژی عەرەب، وەک ئەوەی کورد نمونەییترین دۆستی ئاژەڵان بێت لە دنیادا!!
ئەمڕۆ لە گەڕاندا بەدوای سەرچاوەی وێنەکەدا، خەریکبو توشی نائومێدی بم، چونکە میکانیزمێکی ڕۆژنامەی (لۆمۆند)ی فەرەنسی بۆ دۆزینەوەی وێنەی دزراو بەکار دەهێنم، ئەم سیستمەش فەیسبوک وەک سەرچاوەی زانیاری ناناسێت و کار لەسەر ئەو وێنانەدا ناکات کە لەسەر فەیسبوک بڵاو ئەبنەوە. بەڵام لە رێگەی ڵینزی (گوگڵ)ەوە توانیم بگەمە سەرچاوەی وێنەکە کە مانگی ١١ی ٢٠١٨ لەلایەن فۆتۆژورنالیستی ئەمریکی کریس ڕۆزانۆڤسکی-یەوە گیراوە. کەروێشکەکەش مردو نیە، بەڵکو لە کاتێککا کە کریس ڕۆزانۆڤسکی وێنەکەی گرتوە لە ژیاندا مابوەو ئازارێکی زۆری هەبو، ئەمەش یەکێک لە قوربانیەکانی (ۆڵسی فایەر) لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کە بوە گیان لەدەستدانی سی کەس و وێرانکردنی ڕوبەرێکی زۆر لە دارستان و مردنی چەندەها ئاژەڵ. تاکە گۆڕانکارییەک کە کوردەکان لە وێنەکەدا کردویانە ئەوەیە ڕەنگەکەیان کاڵ کردوەتەوە. هەڵبەتە پێش کورد لە هندستانیش هەمان وێنە وا بڵاوکرایەوە کە گوایە بەشێکە لە ئاگرێک کە لە ناوچەی (باندیپور) لە باشوری ڕۆژئاوای وڵاتە کەوتوەتەوە، هەر ئەمەش وایکرد سایتی (نیوزمنت) لەم ئارتیکلەی خوارەوەدا ڕاستی دروستی وێنەکە باس بکات.
وێنە بڵاوکراوەکەی سەر فەیسبوک لە کوردستان

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە تەماشای سەرچاوەی وێنەکە بکە:

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

La double horreur des «crimes d'honneur»

Denis Blondin, Anthropologue (Le Devoir) Bien que les faits soient loin d'avoir été établis avec précision, rien n'empêchera les citoyens québécois de toutes origines de réagir au drame survenu au sein de la famille Shafia: quatre morts et trois accusés d'une même famille. Les points de vue énoncés jusqu'ici me semblent manifester une constante, soit l'expression de sentiments d'horreur devant ce qui nous menace, que nous ne comprenons pas et qui nous fait d'autant plus peur.

ناسنامەو نەتەوە لەعیراقدا ‌

خالد سلێمان‌ 21/5/2015 ئەو ڕستەو بیرۆکە ڕۆمانسیانەی بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ باسیان لە عیراقێکی یەکگرتوو، گەلێکی هاوچارەنوس و لێبوردەو خەمخۆری وڵات دەکرد لەبەرامبەر نامەیەکدا کە شا فەیسەڵ ساڵی ١٩٣٣ دەینوسێت، نەک بەتەنها لاوازن، بەڵکو مایەپوچن و مێژووی ناسنامەو نەتەوە لە وڵاتەکەدا وەک پانتاییەک بۆ توندوتیژی و هەژمونخوازیی مەزهەبی پیشان دەدەن. ئەگەر لەو نامەیەوە دەست پێبکەین و بیکەینە کلیلی قسەکردن لەسەر کتێبی (ناسنامەو نەتەوە لە عیراقدا) لە نوسینی ئەکادیمی و توێژەری کورد شێرکۆ کرمانج، ئەوا لە بەشی دووەمی نامەکەوە دەچینە ناو خوێندنەوەو ڕاوەستان لەسەر کتێبەکە کە دەکرێت بەیەکێک سەرچاوە گرنگەکانی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی عیراق دابنرێت. بەشی یەکەمی نامەکە دەڵێت، “ کۆمەڵە خەڵکێکی داماڵراو لە هەر بیرۆکەیەکی نیشتمانی تێر بەترادیسیۆن کە کۆکەرەوەیەک لەگەڵ پوچگەرایی ئاینیدا کۆیان ناکاتەوە، گوێگری خراپەکارین، مەیلداری فەوزان، بەردەوام ئامادەن بەسەر حکومەتێکدا بێت راپەڕن”.  ژمارەیەکی زۆر لە نوسەران و مێژوونوسان لە عیراق و دەرەوەیدا لەسەر ئەم بڕگەیە ڕاوەستاون و قسەیان لەسەر کردوە، بەڵام کەم کەس لەسەر بەش

کۆڵۆنیکەرانی کوردستان، ئەگەر ژێردەستەی کۆڵۆنیالیزم خۆی نەبوبن، ئەوا لە ڕەحمی چەتەگەرێتی هاتونەتە دەرەوە

خالد سلێمان من کوردێکی کۆڵۆنیکراوی ناڕازیم، مەرجەکانی کۆڵۆنیکەرانی کوردستانم قبوڵ نەکردوە، بەڵام نوخبەیەکی سیاسی نوێنەرایەتی خودی کۆڵۆنیکەران دەکات، سوپایەک لە نوسەرو قسەکەرو ڕۆژنامەنوس و توێژەرو ئەکادیمی بۆ لێدانی کۆڵۆنیکراوی ناڕازی لە دۆخی وڵاتێکی کۆڵۆنیکراو دروست کردوە . من بە شورەیی دەزانم خەڵکانێک هەبن دژی خوێندن بە زمانی کوردی خۆپیشنادان بکەن، چونکە ئەمە مانتاڵێتی کۆڵۆنیکەر بەرجەستە دەکات، بەڵام، پێگەکانی کۆڵۆنیالیستی ناوخۆیی " زاڵم " ، یان با بڵێین نوێنەرەکانی کۆڵۆنیالیزم لە کوردستاندا، رەنگی وێنەکانی خۆیان کە پیاوە بێگانەکان دروستیان کردوە، تۆختر دەکەنەوە . کۆڵۆنیکەرانی کوردستان لەو بەشانەی لە ژێر دەستی خۆیاندایە، خەڵک دەکوژن و تەنها بە گومان کردنێک کوردی کۆڵۆنیکراو تا بەردەم پەتی سێدارەش دەبەن، کەچی لە بەشەکانی تر دەرەوەی هەژمون و دەسەڵاتی خۆیاندا، لەو شوێنانەی، کۆڵۆنیالیستێکی تر، داگیرکەرێکی تر، ئەفسەرێکی تر خەریکی داماڵینی مرۆڤی کوردە