التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

ڕەنگدانەوە Reflexion

ئەم چیرۆکە کە ناوم لێناوە (ڕەنگدانەوە) تەن ها بیرکردنەوەی چرکەیەکەو بەیانیانێکی زوو دەستی پێکرد، ویستم لەو بەیانییەدا ژیانی کێویانەی گەرمیان بدۆزمەوە کە بە مناڵی تیایدا تیایدا ژیاوم، بەڵام لەماوەی 30 ساڵدا شتێکی ئەوتۆ نەماوە ناوی ژیانی کێویانە بێت. https:// youtu.be/vV9Fn4dJ4-c via @YouTube

مرۆڤ ئەوەندە پیرۆز نیە داوای فەزیلەتی لێ بکەیت

خالد سلێمان سەرچاوەی ئەم نووسینە کورتە قسەکانی عەبدول واحید نیە لەسەر پیرۆزی و ناپیرۆزیی شوێنەکان، چونکە ئەگەر ئەم پیاوە لە دەرەوەی ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی، کولتووری و ئاینی وەک ئەوەی لە کوردستاندا هەیە بژیت، هیچ بەهایەک بۆ قسە زۆرەکانی دانانرێت. پەیوەست بە خاک پیرۆزو نا پیرۆزیشەوە، ئەو سیستمی ژینگەیی و سەرچاوە سروشتییەکانن چارەنووسی مرۆڤەکان دیاری دەکەن نەک هەندێ قسەو جۆش و خرۆشی عەبدول واحیدو موریدەکانی. کاتێک هەر خاک و شوێنێک دەبێتە بیابان و سەرچاوەکانی وشک دەکەن و دابارین کەمدەکات و سەوزایی نامێنێت، یەکەم هەنگا بە خەیاڵی دانیشتواندا، ڕەوکردن و گەڕانە بەدووای شوێنی تر کە ژیانی تیا بێت. لە ڕاستیدا، ئەم بۆچوونەم لە دووای نووسینێکی کاک مەریوان قانیع-ەوە دێت کە لە سەر پەیجەکەی خۆی بەناونیشانی (دژ بەئاژەڵکردن) نووسیویەتی. کاک مەریوان لەسەر ڕستەیەکی عەبدول واحید وەستاوە کە ئەڵێت، ”ئێمە یەک شتمان ھەیە کە شانازی پێوەبکەین دینەکەمانە، دینەکەشمان نەما ئەبین بە جۆرێک لەو ئاژەڵ و حەیوانانەی کە ئێستاکە ئەلەوەڕێن. ھیچمان لەو حەیوانانە زیاتر نییە“. هەڵبەتە کاک مەریوان لە ڕوانگەیەکەوە ڕەخنە لەم قسەیە ...

Sueska (Patrodge)

After half a day of searching, in the Garmian region, Iraqi Kurdistan, which started at 4:30 AM, I saw this beautiful #patridge on my way back to the village. The wild animals are getting closer to human settlements because of lack of water. Images: @ksulaiman

It is time for an 'Arab Climate Summit

  Khaled Sulaiman The world is waiting for the Glasgow Climate Summit, set to take place in November. The decisions made there will be intended to help rescue the world from unprecedented warming. Inevitably, the attention will be on the world’s largest countries, who are responsible for much of climate change. But what are the environmental responsibilities for the countries of the Middle East and North Africa? What challenges do they face, and how do they overcome them? Since the 2015 Paris Agreement on climate change, there has been a global consensus to keep the worldwide rise in temperatures to “well below” 2°C, but preferably 1.5°C. At 1.5°C, the number of people dying from heat and tropical diseases will still increase significantly in the parts of the world already plagued by them. At 2°C, the geographic range of those diseases will increase, introducing malaria, for example, to countries that presently don’t have it. At 1.5°C, 6 per cent of the world’s insects, 8 per cent ...

ژینگەی ئێمە-ئەڵقەی یەکەم

ئەمە ئەڵقەی یەکەمی بەرنامەیەکە لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواو کاریگەرییەکانی لەسەر سیستمی ژینگەیی کوردستان و میکانیزمەکانی خۆگونجاندن و کەمکردنەوەی زیانەکان. ئەم بەرنامەیە لە دەرهێنانی ئەنوەر عەزیزو بەرهەمهێنانی کەناڵی   یەBMCtv

ئاری بابان لە ئاسمانێکی ڕوتەڵەدا

خالد سلێمان   ئاری بابان، خەمێکی زۆری لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتبو: خەمی شەهیدبونی برایەکی بەدەستی بەعسیەکان، خەمی سوتانی تابلۆو کتێب و ئەرشیفێکی گەورە لە ماڵەکەیدا، خەمی پچڕانی پەیوەندی نێوان هونەرو بینەر، خەمی ئەوەش تابلۆی هونەرمەندانی کورد لە شوێنە گشتیەکاندا نمایش بکرێن و بەشێک بن لە پەیوەندی ڕۆژانە لە ئاستی و بینین و تێڕاماندا.