خالد سلیمان
له‌ناو شاری كه‌لاردا له گه‌نجێكی كڕیار و فرۆشی خانووبه‌ره و زه‌وی ده‌پرسم و ده‌ڵێم كارتان چۆنه، ئایا خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر بازاڕ؟. له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: " بازاڕ زۆر كزه و كارمان وه‌ستاوه، له‌بری كڕین و فرۆشتن باسی سیاسه‌ت ده‌كه‌ین، ساڵی پار له‌گه‌ڵ كڕین و فرۆشتندا باسی زۆربوونی دۆمه‌ڵانیشمان له گه‌رمیاندا ده‌كرد".
له پیاوێكی تر كه له مه‌یدانی ئاژه‌ڵ فرۆشتنی ڕزگاری كارده‌كات و ژیانی ڕۆژانه‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌و ڕێگایه‌وه دابینده‌كات ده‌پرسم، ئه‌مساڵ له‌سه‌روبه‌ری نه‌ورۆزدا چه‌ند سه‌ر ئاژه‌ڵی فرۆشتووه و كڕیوه؟. وه‌ڵامی ئه‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه ساڵی پار و ده‌ڵێت: "ڕۆژانی پێش نه‌ورۆزی ساڵی پار زیاتر له بیست مه‌ڕ و بزن و گام فرۆشت، به‌ڵام ئه‌مساڵ كار هه‌مووی وه‌ستابوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌ورۆز نه‌بێت ئاوه‌هابوو".
ئه‌م چیرۆكه بچووكانه و چیرۆكی تریش كه باسی ده‌كه‌ین ده‌مانخه به‌رده‌م چه‌ند پرسیارێكی گه‌وره‌وه ده‌رباره‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك و ئابووری خێزان له‌لایه‌ك و كاریگه‌ری خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ئابوورییه یان ئه‌و شێوه كاره ڕۆژانه‌یه‌ی ناوی لێ ده‌نێین "بزنسی بچووك". هه‌ر له‌م میانه‌یه‌شدا ڕۆڵ و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ پێشخستنی ئابووری خێزان یان با بڵێین ئابووری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك كه به‌پێی زۆرێك له ئابووریناسان به به‌شێكی هه‌ره گرنگی ئابووری هه‌ر وڵاتێك داده‌نرێت.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌م جۆره كارانه‌دا ڕه‌چاوده‌كرێت بۆنه و وه‌رزه‌كانه و هه‌روه‌ها شوێن و بار و ژینگه‌ی هه‌ر شوێنێك كه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. له شوێنێكی وه‌ك شاری سلێمانیدا و له‌م مانگی نه‌ورۆزه‌دا ئابووری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك زیاتر له كاری تاكسی و ڕیستۆران و ئۆتێله‌كاندا خۆی ده‌بینێته‌وه. گفتوگۆیه‌كی كورتیش له‌گه‌ڵ شۆفێری تاكسییه‌كانی سلێمانیدا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێن كاری ئه‌م نه‌ورۆزه‌یان نه‌ك به‌پێی پێویست نه‌بووه، به‌ڵكو له‌خوار پێویسته‌وه بووه. ڕۆژی 23ی مانگ ئه‌م باسه‌م له‌گه‌ڵ شۆفێرێكدا كرده‌وه و پێشموت كه من ڕۆژنامه‌نووسم و ده‌مه‌وێ بزانم ئاستی كار له كوێدایه. وه‌ڵامه‌كه‌ی نائومێدیی پێوه دیار بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو مناڵه‌كانی له نه‌ورۆزدا بباته ده‌ره‌وه. لێره‌دا قسه‌كانی وه‌ك خۆی ده‌گێڕمه‌وه، "كاكی برا نه‌ورۆزی ڕابوردوو دوو ڕۆژه‌كه‌ی پێش نه‌ورۆز گیرفانم پڕبووبوون له‌پاره، بۆیه له ڕۆژی نه‌ورۆزدا پێویستم به‌كاركردن نه‌بوو، له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانیشما چووینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و پاره‌یه‌م نه‌هاته ده‌ست و توانام نه‌بوو، بۆیه ناچار بووم له ڕۆژی نه‌ورۆزیشدا كاربكه‌م. به‌ڕاستی كاری ئه‌مساڵ زۆر خراپبوو".
زۆرێك له میدیاكانی كوردستان نه‌ك به‌باشی باسی ئه‌م دیارده‌یه‌یان نه‌كرد، به‌ڵكو لێی نزیك نه‌بوونه‌وه، دووریش نییه وای لێتێبگه‌ن كه كارێكه ده‌چێته خانه‌ی دژایه‌تیكردنی خۆپیشاندانه‌وه. گه‌رچی ئه‌م باس و چیرۆكانه به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌بازنه‌ی ئابووری ڕۆژانه یان با بڵێین "بزنسی بچووك"دا ده‌سوڕێنه‌وه، به‌ڵام خۆ ده‌بێت كاریگه‌ری خۆپیشاندانه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌م جۆره كارانه باسبكرێت، چونكه سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنان ته‌نها له یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و بنیادنانی خانووبه‌ره‌دا ده‌رناكه‌وێت و ئابووری ڕۆژانه یه‌كێكه له بڕبڕه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی كه یه‌كێكه له ئابووریناسه‌كانی كوردستان و ئه‌ندامی مونته‌دای ئابووری ده‌رباره‌ی ئابووری ڕۆژانه "بزنسی بچووك" ده‌ڵێت: بزنسی بچووك ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له ئابووری گه‌وره‌ی وڵات‌دا هه‌یه، له توانایدا هه‌یه هه‌لی باشی كاركردن له شار و لادێ و ته‌نانه‌ت لاكۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانیشدا ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و چین و توێژانه‌ی ده‌خلی مانگ و ساڵانه‌یان دیاریكراوه". له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌یسه‌ڵ عه‌لی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بزنسی بچووك له زۆر كات و شوێندا فه‌زای داهێنان و ئیختراعیش لای خاوه‌ن كاره‌كان دێنێته كایه‌وه و به‌جۆرێك حكومه‌ته‌كان له‌به‌رنامه‌داڕێژی ئابووریدا په‌ی پێنابه‌ن. هه‌ر له‌م میانه‌شدا پرسیاری ئه‌وه ده‌كات ئایا حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ژووری بازرگانی بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م كه‌رته له كوردستاندا چی‌یان كردووه و چی به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك.
ناوبراو نموونه‌ی ماست فرۆرشتن له به‌هاری كوردستاندا دێنێته‌وه و پێیوایه ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی لادێ و شار و شارۆچكه‌كانی وڵات به‌م كاره‌وه خه‌ریك ده‌بن و جووڵه‌یه‌ك ده‌خه‌نه ناو بازاڕی كوردستانه‌وه. ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌یان و سه‌دان جۆری تری كار هه‌ن پێویستیان به‌گرنگیپێدان و گه‌شه‌پێدانه. له‌كۆتایی قسه‌كانیدا فه‌یسه‌ڵ عه‌لی باس له‌وه ده‌كات كه زۆر كۆمپانیای زه‌به‌لاحی وه‌ك "تویۆتا"ی ژاپۆنی له دروستكردنی هه‌ندێ ئامرازی بچو‌وكدا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر جۆری كاری " فامیلی بزنس".
له‌مڕۆی كوردستاندا باس له‌وه ده‌كرێت كه له به‌رئه‌وه‌ی كوردستان خاوه‌ن وه‌به‌رهێنانی زه‌به‌لاحی پیشه‌سازی نییه و سه‌رمایه‌كان له یه‌كه‌ی دانیشتواندا كۆبوونه‌ته‌وه، خۆپیشاندانه‌كان كاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئابووری كوردستانه‌وه نییه. به‌ڵام به‌پێی هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه‌ی سه‌ره‌وه و تیۆره ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر ئابووری خێزان و ڕۆژانه دانراون، زه‌ره‌ری هه‌ره‌گه‌وره له‌نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا له خاوه‌ن كاره‌بچووكه‌كان كه‌وت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه باسی ساڵی پار ده‌كه‌ن.
پێویسته ئه‌وه‌ش بووترێت كه له‌ماوه‌ی حوكمڕانی كوردیدا په‌ره به‌م كه‌رته نه‌دراوه و پشتگوێخراوه. ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م كابینه‌یه‌ش له بودجه‌ی ئه‌مساڵی 2011دا بووژانه‌وه‌یه‌تی و دووباره خستنه‌وه‌یه‌تی بۆ جه‌رگه‌ی ئابووری كوردستان.

تعليقات