خالد سلیمان
كتێبـی ((میره بچكۆله‌كه))ی نووسه‌رو فڕۆكه‌وانی فه‌ره‌نسی به‌ناوبانگ (ئه‌نتوان سانت- ئێگزوپێری) له‌سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بنیادنراوه، ئه‌ویش راهێنانی بیركردنه‌وه‌ی گه‌وره‌كانه له‌گه‌ڵ خه‌یاڵی فراوانی مناڵ‌دا، كه‌پێیوایه ئه‌گه‌ر مارێك فیلێك قوت بدات، ئه‌وا ماره‌كه شێوه‌ی كلاوێكی پانی مه‌كسیكی وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه خه‌یاڵێكه‌و حه‌قیقه‌تێكی منالانه‌شه له‌گه‌ڵ شته‌كاندا، كه‌تیایدا وێنه‌ی گیانله‌به‌رێكی نه‌بینراو له‌كارتۆنێكدا یان له‌سندوقێكدا، باشتره له‌وێنه‌ی گیانله‌به‌رێكی نه‌خۆش و لاواز كه‌چاو پڕناكاته‌وه. میره بچكۆله‌كه‌ی (سانت-ئێگزوپێری) به‌ته‌نها خه‌یاڵی گه‌وره‌كان ناجوڵێنێت، به‌ڵكو هه‌ر خۆی پرسیارێكه ده‌رباره‌ی ئه‌ستێره‌ی زه‌وی و دانیشتووانه‌كانی و فه‌لسه‌فه‌ی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی.
له‌كۆتایی ئه‌م ساڵی (2011)دا هه‌موو دونیا له‌به‌رده‌م له‌دایكبوونی حه‌وته‌مین ملیار مرۆڤدا كه‌ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌ستی هندستاندا له‌دایكبوو، راوه‌ستاو كۆرپه‌یه‌ك بووه هۆی بیركردنه‌وه‌یه‌كی وه‌ها كه ده‌توانرێت به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی كاره‌ساتاوی ناوزه‌ند بكرێت. له‌وانه‌یه خاڵی یه‌كه‌می ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه له‌كاره‌سات به‌مشێوه‌یه بێت: زه‌وی له‌ماوه‌ی 8000 ساڵی رابردوودا چه‌ند به‌رووبوومی بۆ دانیشتووان به‌رهه‌مهێناوه، ده‌بێت له‌ئێستاوه تا چل ساڵی به‌قه‌ده‌ر ئه‌و هه‌شت هه‌زار ساڵه به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئابووریناسان و ئایكۆلۆژیست و پسپۆڕان پڕوكاندنی زه‌وییه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نیه‌تی.هه‌ڵبه‌ته ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه له‌و سیاقه‌دا دێت كه له‌سیانزه ساڵی داهاتوودا رێژه‌ی دانیشتووان ده‌گاته 9 ملیار‌و له‌چل ساڵی داهاتووشدا جگه‌و پاڵه‌په‌ستۆ زۆره‌ی ده‌خرێته سه‌ر زه‌وی و ئه‌و كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌ی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، گرفتێكی كه‌ونی دروست ده‌كات، ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی 50 ملیۆن مرۆڤی په‌نابه‌رو راكردووه له‌ژینگه. هۆی سه‌ره‌كی ئه‌م گرفته ئایكۆلۆژیه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌شوێنانه‌ی رێژه‌ی دانیشتووان به‌خێرایی تیایاندا زیاد ده‌كات (ئه‌فریقا، رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، ئاسیا) به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ڕێژه‌ی دانیشتووان تیایاندا دیاریكراوه، به‌شێكی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی تێدایه‌و بۆ په‌یداكردنی خۆراكیش پشت به‌دنیای ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێت. به‌كورتیه‌كه‌ی، حه‌وته‌مین ملیار مرۆڤ، پرسی دابینكردنی خۆراك و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و جێگا‌و ڕێگای دانیشتن و هه‌روه‌ها ژینگه‌و پڕوكاندنی زه‌وی له‌گه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌ك زیندووكرده‌وه كه‌ئیتر گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌رداو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بۆ ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه‌و له‌ماوه‌ی نیوه سه‌ده‌ی داهاتوودا دروست ده‌بێت، ببێته كاری حكومه‌ته‌كانی هه‌موو دنیا. پرسیاره‌كه‌ش به‌ته‌نها رووبه‌ڕووی هندستان یان ئه‌و ولاتانه نابێته‌وه كه رێژه‌ی دانیشتووان تیایاندا زۆره‌و به‌خێراییش گه‌شه ده‌كات، به‌ڵكو رووبه‌رووی هه‌موو جیهان ده‌بێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته به‌پله‌ی یه‌كه‌م بیركردنه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه كه‌ناوی لێده‌نێم (بیركردنه‌وه له‌كاره‌سات) له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنه له‌بیركراوه‌وه ده‌ستپێده‌كات وا حه‌وته‌مین ملیاری تێدا له‌دایكبوو، چونكه ئه‌و شوێنه كه‌ده‌كه‌وێته باكووری هندستانه‌وه كه له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا كۆی 267 ماڵی له‌دایكبوو له‌چركه‌یه‌كدا 51 مناڵ تیایدا دێنه دنیاوه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بیركرنه‌وه‌یه‌ن. هۆكاری ئه‌مه‌ش وه‌ك پسپۆڕانی بواری دیموگرافی بۆی ده‌چن، نه‌خوێنده‌واری و ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌یه كه‌ژن تیایاندا ده‌ژی. له‌هه‌ندێ ولاتی تردا -به‌تایبه‌تی له‌ئه‌فریقا- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی دانیشتووان خێرایه، گرفته‌كانی وشكه‌ساڵی به‌رده‌وام و شه‌ڕی ناوخۆی و نه‌خوێنده‌واری و بارودۆخی ئابووری ناهه‌موار، قه‌یرانه‌كه‌یان سه‌ختتر كردووه. بگره هه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ش بوونه‌ته داینه‌مۆی سه‌ره‌كی ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه خێرایه‌ی كه‌كیشوه‌ره ئه‌سمه‌ره‌كه له‌ڕووی دیمۆگرافییه‌وه به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌بینێت.له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌وروپاو باكووری ئه‌مریكا كه له‌ڕێگای سیستمێكی كۆمه‌لایه‌تی و په‌روه‌رده‌و به‌رزی ئاستی هۆشیاری ژنه‌وه ڕێژه‌ی مناڵ و ئه‌ندامانی خێزانیان تێدا دیاریكراوه، بێبه‌ش نین له‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی له‌چل ساڵی داهاتوودا تووشی زه‌مین ده‌بێته‌وه. چونكه ئه‌و 50 ملیۆن په‌نابه‌ره‌ی ژینگه‌و راكردن له‌بێ ئاوی و بێ خۆراكی روو له‌هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وروپا لێره‌دا زه‌ره‌رمه‌ندیی یه‌كه‌م ده‌بێت كه‌ڕووی دانیشتووانه‌وه به‌ره‌و پیری رووده‌نێت و له‌ڕووی جوگرافیشه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی باكووری ئه‌مریكاوه (ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو كه‌نه‌دا به‌تایبه‌تی) خاوه‌ن ئه‌و فه‌زا فراوانه نییه كه‌جێگای ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ره‌ی تێدا بێته‌وه. كوردستان و حه‌وت ملیاره‌كه‌له‌كوردستاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ر ولاتێكی جیهانی سێیه‌م گه‌شه‌سه‌ندنی دیموگرافی تیایدا خێرایه، پرسی پووكانه‌وه‌ی زه‌وی و ژینگه‌و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك و به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو نه‌بوونه‌ته ڕای گشتی و نه‌خراونه‌ته چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ستراتیژییه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین مه‌شهه‌دی كوردی له‌سیاقی باسكردن له‌حه‌وته‌مین ملیار مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی و گه‌یشتنی به‌نۆیه‌مین ملیار له‌ساڵی (2030) له‌كۆمه‌ڵی خاڵی سه‌ره‌كیدا كۆبكه‌ینه‌وه:یه‌كه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی زۆری دانیشتووان له‌شاره‌كاندا كه به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی له‌زیادكردندایه.دووه‌م: چۆڵكردنی لادێكان و به‌جێهێشتنی كێڵگه‌و زه‌وی كشتوكاڵ و به‌رهه‌مهێنه‌ر.سێیه‌م: كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌تایبه‌تی جۆگه‌له‌و رووباره‌كانی سه‌رزه‌وی.چواره‌م: كه‌مبوونی رووبه‌ری سه‌وزایی و بۆربوونه‌وه‌ی خاك و چیاكانی كوردستان.پێنجه‌م: نه‌بوونی سیستمێكی په‌روه‌رده‌یی وه‌ها، مه‌سه‌له‌كانی ژینگه‌و دیمۆگرافی و ئه‌منی ئاو و خۆراكی تێدا بكرێته بیركردنه‌وه‌ی تاكی كوردی.شه‌شه‌م: نه‌بوونی سه‌نته‌ری فیكری و ستراتیژی بۆ توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌رجانه‌ی سالانی داهاتوو به‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگاو تاكی كوردیدا ده‌ی سه‌پێنێت.له‌سایه‌ی ئه‌م تابلۆ ڕه‌شبینییه‌دا له‌سه‌ر نیو سه‌ده‌ی داهاتوو كه‌ئه‌مڕۆ بۆته یه‌كێك له‌و مه‌سه‌له گرنگانه‌ی هه‌موو ناوه‌نده‌كانی زانكۆ‌و میدیا‌و سه‌نته‌ری فیكری و ستراتیژییه‌كانی دنیا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كورد چی ده‌كات و چۆن داهاتووی ئیسنانی كورد ده‌خوێنرێته‌وه؟ ئه‌ی ئه‌و پلانانه چین بۆ كورده تازه له‌دایكبووه‌كان، ئه‌وانه‌ی وا له(13) ساڵی داهاتوودا ده‌بنه ژماره‌ی نێو (9) ملیار ئینسانه‌كه‌ی سه‌ر گۆی زه‌مین؟ئه‌مانه كۆمه‌ڵێ پرسیارن، تائێستا كورد، نه‌ك وه‌لامی بۆیان نه‌بووه، به‌ڵكو ئاماده نه‌بووه بیریان لێبكاته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جۆرێكی تری بیركردنه‌وه‌یه له‌كاره‌سات، به‌لام به‌گوێنه‌دان و بێده‌نگی!

Source:
تعليقات