وه‌رگێڕان و پێشه‌كی: خالد سلێمان 15/4/2012 بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌١٥ ساڵه ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌م له‌ناو كتێب و ئه‌رشیفدا پاراستووه ته‌نها بۆ یه‌كجار له‌كتێبێكدا له‌سه‌ر ئه‌نفال به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌كارم هێنا. ئه‌مڕۆ كه‌هه‌واڵی كۆچی دوایی (ئه‌حمه‌د بن بیللا) سه‌رۆكی پێشووتری جه‌زائیر ده‌بیستم, ئه‌م بانگه‌وازه‌م بیرده‌كه‌وێته‌وه كه له‌به‌رواری (٣ی سێپتمبه‌ری ١٩٨٨)دا بڵاوی كرده‌وه‌و دنیای عه‌ره‌بی و ئیسلامی لۆكه‌ی ئاسنینیان خستبووه گوێی خۆیانه‌وه. ئه‌م به‌ڵگه‌نامه مێژووییه كه ئه‌حمه‌د بن بیللا تیایدا داوا ده‌كات شه‌ڕی كۆكوژی و پاكتاوكردن دژی كورد بووه‌ستێنرێت و جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بێنه ده‌نگ تا مێژوو بینین و بیستن و بێده‌نگ بوونیان تۆمار نه‌كات له‌بارودۆخێكی وه‌هادابوو كه‌ڕژێمی به‌عس له‌هه‌موولایه‌كه‌وه پاڵپشتی ده‌كرا. ئه‌وروپاو ئه‌مریكا چاویان له‌ئاست تاوانه‌كاندا داخستبوو یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی ئه‌و كاته له‌ڕێگای میدیاكانیه‌وه هه‌موو تاوانێكی به‌درۆده‌خسته‌وه‌و وڵاتانی عه‌ره‌ب عیراقیان له‌پاره‌و پاڵپشتیدا نوقم كردبوو.