خالد سلێمان
21/9/2012
كاندیدی كۆمارییه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا میت ڕۆمنی به هه‌موو پێوه‌ره‌كان، سیمایه‌كی دیاری سیجالێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ڕه‌گ و ڕیشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یه‌ی دووه‌م و سێیه‌می سه‌ده‌ی ڕابوردوو له ئه‌مریكادا. میت ڕۆمنی كه باوكی له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا حاكمی ویلایه‌تی میشیگان بوو، دایكیشی ئه‌كته‌رێكی دیار بوو، به‌پێچه‌وانه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری كاندیده‌كانی تری كۆمارییه‌كان بۆ كۆشكی سپی، به‌لای هێڵی سێیه‌مدا ده‌ڕوات و ئه‌و چاكسازییانه‌ش وا له كاتی فه‌رمانڕه‌وایی ویلایه‌تی ماساچوستدا له بواری ته‌ندروستی كردی ده‌چێته خانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌تی نه‌رمه‌وه. به‌هه‌مان شێوه ڕۆمنی گرنگییه‌كی زۆری ده‌دا به ئیرداه‌ی تاك و هه‌ڵبژاردنه‌كانیان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له گوتاری ڕۆمنیدا ده‌رده‌كه‌وێت، دووره له‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاوكاندیده‌كه‌یدا «پۆڵ بریان» جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه سه‌ره‌كییانه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی مێژوویی بوونه‌ته ئایكۆنی دیاری سیاسه‌تی كۆمارییه‌كان، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگاداو لابردنی خه‌رجیی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ئه‌وان دژی له‌باربردنن و ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌وێت یاسایه‌كی وای بۆ ده‌ركه‌ن وه‌ك تاوان بناسرێت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش دژی ده‌ركردنی هه‌ر یاسایه‌كن له به‌رژه‌وه‌ندی (هۆمۆسێكسواڵ)ه‌كاندا ده‌ربكرێت.
سیاسه‌تی ئابووریی كۆمارییه‌كان
سیاسه‌تی ئابووریی كۆمارییه‌كان هه‌ر له‌م ڕوانگه كۆنسه‌رڤاتیڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه پۆڵ برایان هاوكاندیده‌كه‌ی ڕۆمنی له به‌تایبه‌تكردنی كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كاندا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت خه‌رجی خانه‌نشینیش بدرێته ده‌ست كه‌رتی تایبه‌ت و باری حكومه‌تی پێ سوك بكرێت. هه‌ر له‌م میانه‌دا كۆمارییه‌كان ده‌یانه‌وێت باج كه‌م بكه‌نه‌وه‌و قه‌ره‌بووی ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ش له‌ڕێگای باجی سه‌ر به‌كاربه‌ران (مستهلك)ه‌وه بێت نه‌ك باجی سه‌ر (ده‌خل). هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش ته‌نها له خزمه‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌مریكادایه‌و جارێكی تر كۆمه‌ڵگا ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و دیده سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی له سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا له باره‌ی نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌داله‌ته‌وه له ئارادا بوون، گرنگترین سیما دیاره‌كانی ئه‌و سیجاله‌ش فه‌یله‌سوف جۆن ڕاولز (1921-2002) بوو.
سه‌رچاوه‌ی فیكری موحافز‌كاره‌كان
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فه‌یله‌سوف‌و سه‌رچاوه‌ی فیكری كۆنسێرڤاتیسته‌كان (موحافه‌زه‌كاره‌كان)ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن هه‌موو ناوه‌نده‌كانی میدیا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی جیهانی‌و ئه‌مریكی به‌تایبه‌تی، ناسراون. دیارترین ناویشیان «لیۆ ستراوس»ه كه به ترۆتسكی كۆمارییه‌كان‌و به‌تایبه‌تیش تیمه‌كه‌ی ئیداره‌ی جۆرج بوش-ی دووه‌م ناوبانگی ده‌ركرد. به‌ڵام كێ ئه‌و فه‌یله‌سوفه ده‌ناسێت كه به یه‌كێك له سیما دیاره‌كانی ژیانی فیكری‌و سیاسیی ئه‌مریكا له سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و ئیلهام به‌خشی سه‌رۆك ئۆباما‌و پێش ئه‌ویش كاریگه‌رترین كه‌س له‌سه‌ر سه‌ركرده‌ی ڕه‌شپێست «مارتن لۆته‌ر كینگ» ده‌ناسێت؟
پێش گه‌یشتنی به كۆشكی سپی وه‌ك یه‌كه‌م ڕه‌شپێستی ئه‌مریكی، له وڵامی پرسیارێكی «داڤید بروكس» ڕۆژنامه‌نووس له نیۆیۆرك تایمز، كه ئایا كتێبه‌كانی فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی «ڕاینهۆڵد نه‌یبوور»ی خوێندووه‌ته‌وه یان نا؟ باراك ئۆباما ده‌ڵێت: «خۆشمده‌وێت‌و یه‌كێكه له باشترین فه‌یله‌سوفه‌كانم.» له‌و وڵامه به‌دواوه ئیتر زۆربه‌ی ناوه‌نده فیكری‌و سیاسییه‌كانی دنیا بۆ تێگه‌یشتن له دیدو جیهانبینی ئۆباما، ده‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر بیروڕاكانی ئه‌و فه‌یله‌سوفه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانییه، كه بووه یه‌كێك له سیما دیاره‌كانی ئه‌مریكای سه‌ده‌ی بیسته‌م، به‌ڵام ڕایهۆڵد نه‌یبوور كێیه‌و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی چییه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا چییه؟
راینهۆڵد نه‌یبوور كێیه
ڕاینهۆڵد نەیبوور 1921-2002 |
نه‌یبوور له‌دایكبووی ساڵی (1892) له میسووری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له زانكۆی (یاڵ) زانستی لاهووت ده‌خوێنێت و ساڵی (1915) ده‌بێته قه‌شه‌و ده‌نێردرێته دیترۆیت. له‌م شاره پیشه‌سازییه‌دا، بۆ یه‌كه‌م جار دوای بینین‌و به ئاگابوونێكی نزیك له بارودۆخی كرێكارانی ئه‌و ناوچه‌یه، له پێگه‌یه‌كی چه‌په‌وه ده‌ستده‌كات به ڕه‌خنه‌گرتن‌و ده‌بێته به‌ره‌نگارێكی به‌هێز دژی پرۆتستانه ڕاستڕه‌وه‌كانی ئه‌و ده‌مه، دواییش ده‌بێته یه‌كێك له ڕه‌خنه‌گره سه‌رسه‌خته‌كانی (كلو كلوكس كلان)، كه ڕێكخراوێكی ڕاستڕه‌وی ئایینی بوو، كه له ده‌یه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سه‌ری هه‌ڵداو جگه له به‌ره‌نگاربوو‌نه‌وه‌ی كۆمۆنیزم دژایه‌تی كۆچبه‌ر (موهاجیر)و ڕه‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكاشی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕاستڕه‌وانه ده‌كرد.
نه‌یبوور كه به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانی له نیۆیۆرك به‌سه‌رده‌بات‌و به‌شداری زۆربه‌ی سیجاله فیكری‌و سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات‌و كۆمه‌ڵێ كتێب له‌باره‌ی ژیانی فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌نووسێت، ناوبانگترینیان (كۆمیدیای مێژووی ئه‌مریكاو مرۆڤی مۆرالیست له‌ناو كۆمه‌ڵگای نامۆرالیست‌و سروشت‌و چاره‌نووسی مرۆڤ)ه. له ساڵی (١٩٧١)یشدا كۆچی دوایی ده‌كات.
ئیزابێل ڕیشێ پرۆفیسۆری مێژووی ئه‌مریكا له زانكۆی پاریس-7و پسپۆڕی ئایین له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێی وایه، كه كاریگه‌ریی فه‌لسه‌فه‌ی نه‌یبوور له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا زۆره‌و ده‌ڵێت: «نه‌یبوور به‌رده‌وام سه‌ربه‌خۆیی سیاسه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئاییندا به‌هه‌ند وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌رچی ئۆباما ڕۆڵ و به‌شداریی ئایین له ڕاهێنانی ئه‌خلاقی خه‌ڵكدا دوورناخاته‌وه، به‌ڵام بڕوای ته‌واوی به جیاكردنه‌وه‌ی كه‌نیسه له ده‌وڵه‌ت هه‌یه.» به‌لای «ئیزابێل ڕیشێ»وه مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌یبوور ده‌رفه‌تی ئه‌وه بۆ ئۆباما دروست ده‌كات كه ڕه‌خنه له باڵی ڕاستڕه‌وی مه‌سیحی له‌ئه‌مریكادا بگرێت، كه ده‌یه‌وێت به‌رگی لاهووت به‌به‌ر سیاسه‌تدا بكات، به‌ڵام به‌بێ له‌كه‌داركردنی ئایین. به‌كورتییه‌كه‌ی، نه‌یبوور دژی یاریكردن یان به‌رجه‌سته‌كردنی ڕۆڵی خوا بوو، له‌پێناو مێژوودا، ئامانجی ئایینیش به‌لای ئه‌وه‌وه، چاندنی گیانی ساده‌یی بوو، نه‌ك دیاریكردنی شته‌كان، وه‌ك خاڵ كوتان به‌سه‌ر جه‌سته‌وه.
سیاسه‌تی واقعبین
ئیزابێل ڕیشێ وا ده‌بینێت، كه خاڵێكی تری پێكهاتن له‌نێوان سیاسه‌ت‌و فه‌لسه‌فه‌دا ڕێكخستنی دیدی ئایدیالیزم‌و پراگماتیزمه، له‌م ڕووه‌شه‌وه، ئۆباما له‌و خاڵه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه لای فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ڕاینهۆڵد نه‌یبوور، كه به‌دیاریكراوی توانای كار له‌سه‌ر سیاسه‌تی واقعبین بنیاد ده‌نرێت، نه‌ك نیشانه‌كردن له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیالیزم. نموونه‌ی دیاریش لێره‌دا ئه‌و ڕێككه‌وتنه پراگماتیكییه‌یه كه ئۆباما له‌نێوان ئاین‌و واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتووری ئه‌مریكادا بۆ «هۆمۆسێكسواڵ»ه‌كانی وڵاته‌كه‌ی پیاده‌كرد. له ڕووی ئاینییه‌وه توانای ئه‌وه له‌ئارادا نه‌بوو، یاسایه‌ك بۆ ئه‌و دیارده‌یه دانرێت‌و «عقد» بۆ دوو پیاو بكرێت، له ڕووی كولتووری‌و ئه‌و مافه مه‌ده‌نییانه‌ی كه ئه‌مریكییه‌كان پێی گه‌یشتوون، نه‌یده‌توانی دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌تبكاته‌وه. لێره‌دا به‌پێی ئه‌و دیده واقعیبینه‌ی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی «نه‌یبوور»ه، ئۆباما دانی به مافی «هۆمۆ»كاندا نا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌شریعێكی یاساییان بۆ بكرێت.
دنیابینی نه‌یبوور
ئه‌م دیده پراگماتیكییه‌ی ئۆباما به‌شێكی جیاكراوه نییه له دنیابینی نه‌یبوور، كه له‌لای ئه‌مریكی‌و ئه‌ڵمانه‌كان وه‌ك بیریاری ئیلتیزامی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تیۆرگه‌ری لاهووت داده‌نرێت‌و یه‌كێكه له‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی كه مارتن لۆته‌ر كینگ له‌ژێر كاریگه‌یی بیروڕاكانیدا بوو. نه‌یبوور بۆ دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك «كه‌نزێكی» تیۆریی‌و فیكری گه‌وره وایه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌وته پرۆتستانه ڕاستڕه‌وه‌ی كۆنسه‌رڤاتیسته نوێیه‌كان له‌ژێر كاریگه‌ریدان. هۆكاری ئه‌م ڕووانینه‌ش به‌لای «تێری پێش»، كه ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی تینك تانك (لا ڕێپۆبلیك)ه، نه‌یبوور بۆ دیموكراته‌كان پۆل ڕێكۆری ئه‌مریكایه‌و له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌وته ڕاستڕه‌وه‌كه‌ی ئاییندا وه‌ك تلیاك وایه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆبامادا بۆ ناو دیمه‌نی سیاسی‌و فیكری ئه‌مریكا شتێكی ته‌واو لۆژیكییه.
«نه‌یبوور یه‌كێكه له سه‌رچاوه ده‌گمه‌نه‌كانی لاهووت بۆ دیموكراته‌كان‌و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه لاهووتێكی چه‌پ هه‌یه.» ئه‌مه ڕسته‌یه‌كی باراك ئۆبامایه‌و به‌بێ شك له كاتی خۆیدا نامه‌یه‌ك بوو بۆ نوخبه‌ی ڕۆشنبیرانی دیموكرات، كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ویستی بڵێت، ده‌توانین ئیماندار‌و چه‌پیش بین. له ساڵانی سییه‌كان به‌دواوه، نه‌یبوور له‌به‌رده‌م هه‌ڵچوون‌و گه‌شه‌سه‌ندنی نازیزمدا بیروباوه‌ڕی ئاشته‌وایی به‌جێدێڵێت‌و بڕوا به سیاسه‌تی ڕیالیست دێنێت، به‌ڵام به‌بێ خۆگرێدان به مه‌سیحییه ئایدیالیسته‌كانه‌وه. له ساڵانی چل به‌دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كان‌و عه‌قیده‌ی پرۆتستانی‌و خۆی به تێگه‌یشتن له سروشتی گوناهه جه‌وهه‌رییه‌كانی مرۆڤه‌وه گرێ ده‌دات.
*ئەم وتارە لە ژێر ناونیشانی (هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، گه‌ڕانه‌وه بۆ چەلەحانێ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ) لەژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاو بوەتەوە
تعليقات