خالد سلێمان 23/10/2012 پیاوێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی قادركه‌ره‌م به‌زمانێكی ساده باسی جیاوازیی نێوان ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو و ئێستای ناوچه‌كه ده‌كات‌و له‌ڕێگای چه‌مێكی ئاوه‌وه كه‌ئێستا له‌وشكبووندایه، ئه‌وه‌مان پیشانده‌دات كه‌چۆن سروشتی ناوچه‌كه به‌ره‌و وشكایی ده‌ڕوات‌و خه‌سڵه‌تی بیابان له‌خۆده‌گرێت. ئه‌گه‌ر وشكبوونی ئه‌م چه‌مه‌و زۆر چه‌می تری كوردستان ببه‌ستینه‌وه به‌ژینگه‌ی گشتیی جیهانه‌وه، ئه‌وا له‌پێشبینییه‌كی زاناكانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین كه‌پێیوایه له‌ساڵی 2050 به‌سته‌ڵه‌كی باشوور ده‌توێته‌وه‌و ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی هیته‌رێكی گه‌رم كه‌ماوه‌ی ملیۆنان ساڵه هۆكاری پاراستنی به‌رگه‌هه‌وای گۆی زه‌مینه، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی له‌ناوچوونی به‌شێكی زۆری (فره زینده‌یی)، واته Biodiversity و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی. به‌به‌راوردێكی بچووكی نێوان ساڵانی 1960و ساڵی 2012 له‌شارێكی وه‌ك سلێمانیدا ئه‌و فیكره‌یه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه‌ده‌مانه‌وێت له‌م نووسینه‌دا باسی بكه‌ین‌و كوردستانیش ناكه‌وێته ئه‌و دیوی به‌ره‌و بیابان رۆیشتن. كه‌مبوونه‌وه...