له‌په‌ره‌گرافی كۆتایی راپۆرتێكی هه‌شت لاپه‌ڕه‌یدا كه‌په‌یمانگای ئه‌ڵمانی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و ئاسایش له‌ژێر ناونیشانی (ئه‌ردۆگان و ئۆجه‌لان، ده‌سپێكی گفتوگۆكان «بازدانێكی چۆنایه‌تی له‌سیاسه‌تی توركیای كوردیدا‌و ستراتیژێكی نوێی پارتی كرێكارانی كوردستان») دا له‌مانگی نیسانی رابردوودا بڵاویكردۆته‌وه هاتووه‌و ده‌ڵێت: «پێویسته سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌وروپا ئه‌وه‌ی له‌توانایاندا هه‌یه به‌گه‌ڕی بخه‌ن و بۆ پاڵپشتیكردنی گفتوگۆكان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنیان -سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆكان- كار بكاته سه‌ر وه‌رگرتنی توركیا له‌یه‌كێتیی ئه‌وروپادا».