خالد سلێمان 31/7/2013 رژێمی سیاسی «ته‌وافوقی» له‌بنه‌ڕه‌تدا رێگه‌گرتنه له‌پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه كه بۆی هه‌یه له‌هه‌ناوی خۆیدا دیارده‌ی تاكڕه‌وی به‌رهه‌م بهێنێت، هه‌روه‌ها دابینكردنی فه‌زایه‌كه بۆ حوزوری چالاكی هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌ناو دامه‌زراوه سیاسییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێبدات به‌شداری له‌بڕیارداندا بكه‌ن‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌هه‌ر ئاستێك له‌ئاسته‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا له‌هه‌ڕه‌شه بپارێزن. ئه‌م دوو خاڵه پێش هه‌موو شتێك پێویستیان به‌دان پێدانانی یه‌كتری نێوان پێكهاته ئیتنی‌و ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌یه. هه‌ڵبه‌ته له‌پاڵ ئه‌م دیده سۆسیۆلۆژییه‌دا، ده‌توانین خاڵێكی تریش بۆ ئه‌و دان پێدانانه زیاد بكه‌ین، ئه‌ویش پێكهاته‌ی سیاسی بچووكه كه زۆرجار له‌ناو حه‌شاماتی زۆرینه‌ی سیاسه‌تدا ده‌بێته قوربانیی، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه قه‌واره‌ی سیاسی بچووك له‌مێژووی كۆمه‌ڵگه‌و سیاسه‌تدا نوێنه‌رایه‌تی كه‌مینه‌ی ئیتنی‌و ئاینی‌و ئایدۆلۆژی ده‌كات. خاڵێكی تر له‌و خاڵانه‌ی كه له‌ڕژێمی سیاسی «ته‌وافوقی»دا باس ده‌كرێت...