خالد سلێمان ئه‌و وڵاتانه‌ی پشت به‌نه‌وت ده‌به‌ستن نه ده‌وڵه‌مه‌ندن، نه دیموكراسین، نه‌جێگیرن، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سی و خێزان و شه‌ڕی ناوخۆ‌و گه‌نده‌ڵی و كڕینی وه‌لائی سیاسی تیایاندا باڵاده‌سته. به‌ده‌ر له هه‌ندێ وڵاتی وه‌ك نه‌رویج و كه‌نه‌دا، شوێنه‌كانی تری عیراق و ئێران و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو جه‌زائیرو نه‌یجیریاو لیبیا نموونه‌ی یه‌كه‌من له‌هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی بوونه‌ته په‌تای ناجێگیری و گه‌نده‌ڵی و كڕینی وه‌لائو سته‌مكاری.