خالد سلێمان
ئه‌و وڵاتانه‌ی پشت به‌نه‌وت ده‌به‌ستن نه ده‌وڵه‌مه‌ندن، نه دیموكراسین، نه‌جێگیرن، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سی و خێزان و شه‌ڕی ناوخۆ‌و گه‌نده‌ڵی و كڕینی وه‌لائی سیاسی تیایاندا باڵاده‌سته. به‌ده‌ر له هه‌ندێ وڵاتی وه‌ك نه‌رویج و كه‌نه‌دا، شوێنه‌كانی تری عیراق و ئێران و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو جه‌زائیرو نه‌یجیریاو لیبیا نموونه‌ی یه‌كه‌من له‌هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی بوونه‌ته په‌تای ناجێگیری و گه‌نده‌ڵی و كڕینی وه‌لائو سته‌مكاری.
یه‌كێك له‌و به‌ڵا به‌رده‌وام و گه‌ورانه‌ی وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت تووشی ده‌بن، عیراق وه‌ك نموونه كه‌٧٥٪ سه‌رچاوه‌ی داهاتی نه‌وته، دابینكردنی بودجه‌یه‌كی یه‌كجار زه‌به‌لاحه بۆ خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی پلانی درێژخایه‌ن له‌بواری گه‌شه‌پێدانی ئابووری و سیاسی و مرۆیی. لێره‌وه له‌بری ده‌وڵه‌تی ڕێكخه‌رو دابینكه‌ری هه‌لی كار‌و داڕێژه‌ری بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی خولانه‌وه‌ی سووڕی ئابووری، ده‌وڵه‌تێكی ڕه‌یعی دێته كایه‌وه كه كڕینی وه‌لائی سیاسی ده‌كاته یه‌كێك له‌جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی. له‌پاڵ ئه‌م «ڕه‌عیه‌تدارێتی»یه‌دا، گه‌نده‌ڵی و هه‌وڵی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی نه‌وت و جێ پێ خۆشكردن له‌ناو كایه‌كانی حوكمدا ده‌بێته سیمایه‌كی دیاری ناو ژیانی سیاسی، له‌ناو نموونه‌ی ده‌وڵه‌تانی كه‌نداودا ده‌وڵه‌مه‌ندبوون له‌سه‌ر حیسابی ئازادی و دیموكراسی و گه‌شه‌پێدانی مرۆیدایه، هه‌روه‌ها به‌كه‌ڵه‌گابوونی خێزانه حوكمڕانه‌كان، له‌به‌رامبه‌ردا له نموونه نه‌یجیری و لیبی و عیراقیه‌كه‌یدا بووه هۆی دروستبوونی نوخبه‌یه‌كی میلیتاری تێكه‌ڵ به‌خه‌سڵه‌ته‌كانی حوكمی بنه‌ماڵه، له‌جه‌زائیریشدا بووه هۆی داكوتینی پێی میلیتاریزم له ناو سیستمی حوكمڕانیدا.
دیارده‌یه‌كی تری پشت به‌ستن به‌پاره‌ی نه‌وت، نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له‌بودجه‌ی وڵات‌دا، به‌تایبه‌تیش داهاتی نه‌وته‌كه خۆی. به‌رده‌وام زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و خه‌رجیانه بڵاو ده‌بێته‌وه كه بۆ پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر خه‌رج ده‌كرێن، به‌ڵام كه‌س نازانێت ئه‌و بڕه پارانه له‌ئه‌سڵی چه‌ند سه‌رف ده‌كرێن وته‌نها بازنه‌یه‌كی زۆر ته‌سك نه‌بێت كه‌س پێی نازانێت.
زیانێكی تری گه‌وره‌ی نه‌وت به‌ژینگه‌ی وڵاته‌كه ده‌گات كه ئه‌وه‌نده‌ی پاره‌ی نه‌وته‌كه‌ی پێویسته بۆ چاككردنه‌وه‌ی، به‌ده‌ربڕینێكی تر نه‌وته‌كه ته‌واو ده‌بێت و زیانه‌كانی ژینگه به‌رده‌وام ده‌بن. تا ئێستاش له‌كولتوری ژینگه‌ییدا ته‌نها باس له‌و زیانانه ده‌كرێن كه له‌سه‌ر زه‌وی دیارن، به‌ڵام زانستی نوێ باسی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌ركردنی ٢٥٪ زیاتری كانزاكانی ژێر زه‌وی ده‌بێته هۆی تێكچوونی پێكهاته‌ی جیۆلۆجی و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌و شوێنانه‌ی نه‌وتیان تیادا ده‌رده‌هێنرێت.
به‌كورتیه‌كه‌ی، گه‌نده‌ڵی و كڕینی وه‌لائی هاووڵاتی و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و ململانێ و ڕه‌عیه‌تدارێتی و گرێدانی نه‌وت به بنه‌ماڵه‌و نه‌جیبزاده‌یی و ...هتد، هه‌موو ئه‌مانه هۆكاری ئه‌وه‌ن كه‌پێترۆل له بری نیعمه‌ت به‌ڵا بێت، له‌بری دیموكراسیش هۆكاری سته‌م و شه‌ڕی ناوخۆیی و هه‌ژاری بێت. هه‌ر له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا ئاماژه‌كردن بۆ نه‌وتی كوردستان و داهاتووه‌كه‌ی، له‌مڕۆدا یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی نه‌ك ته‌نها ئه‌ركێكی سیاسیه، به‌ڵكو ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵی كوردستان ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و پرسانه چین وا ده‌بێت كاریان له‌سه‌ر بكرێت تا نه‌وتی كوردستان له بری به‌ڵا ببێته گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی و ئابووری و مرۆیی له‌هه‌رێم و عیراقدا؟.
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر كوردستان ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ی عیراقدا بمێنێته‌وه، ئه‌وا باشتره پاڵپشتی سیاسه‌تی به‌هێزكردنی سندوقی گه‌شه‌پێدان بكات له نیوۆرك، چونكه به‌هێزكردنی ڕۆڵی ئه‌و سندوقه‌ی گه‌شه‌پێدانی عیراقییه كه‌ده‌بێت هه‌موو پاره‌ی نه‌وتی تێبخرێت- هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه به پاره‌ی نه‌وته‌وه.
دووه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و گرنگیدان به‌بواری وه‌به‌رهێنان و دروستكردنی هه‌لی كار، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی پلانی درێژخایه‌نه‌وه نه‌ك ته‌نها په‌یداكردنی خه‌رجی بۆ خزمه‌تگوزاری و فه‌رمه‌نبه‌ران كه ئه‌مڕۆ ژماره‌یان له‌هه‌رێمدا له ملیۆن و چارەکە ملیۆنێک به‌سه‌ره‌وه‌یه.
سێیه‌م: دروستكردنی كۆمپانیای نیشتیمانی
چواره‌م: ملكه‌چبوون بۆ ڕێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی
پێنجه‌م: پاراستنی ژینگه‌و سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی ژینگه‌پارێزیی به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی نه‌وتدا له‌ده‌رهێنانی نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانیدا.
شه‌شه‌م: ئاشكراكردنی بڕی ئه‌و باجه‌ی به‌سه‌ر كۆمپانیاكاندا ده‌سه‌پێنرێن، هه‌ڵبه‌ته له‌كوردستاندا باج وه‌رناگیرێت و حكومه‌ت ئه‌و باجه ده‌دات، یانی پاره له‌گیرفانی چه‌په‌وه بۆ گیرفانی ڕاست، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوی ته‌مومژاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
حه‌وته‌م: ئاشكرا كردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌بواری گه‌شه‌پێدان و خه‌زمه‌تگوزاری لۆكاڵیدا پێی هه‌ڵده‌ستن.
هه‌شته‌م: به‌نیشتیمانی كردنی سیاسه‌تی نه‌وت و ده‌ركردنی له‌ده‌ست كه‌سه‌كان، به‌مانایه‌كی تر دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی شاره‌زا له‌كۆمه‌ڵی كوردستان نه‌ك له‌نه‌وه‌ی نوخبه‌ی سیاسی حوكمڕان.
نۆیه‌م: ئاشكرا كردنی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له‌كوردستانداو جیاوازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی فێدراڵ‌دا.
ده‌یه‌م و كۆتایی: دامه‌زراندنی سندوقێكی گه‌شه‌پێدان بۆ پاره‌ی نه‌وتی كوردستان له‌دامه‌زراوه‌یه‌كی دارایی نێوده‌وڵتیدا به‌بێ خه‌رجكردنی و ته‌نها «فائز»ی ئه‌و پاره‌یه له‌بودجه‌ی هه‌رێمدا سه‌رف بكرێت، ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا پاره‌ی نه‌وت خرایه ناو سندوقی گه‌شه‌پێدانی عیراقییه‌وه، ئه‌وا ڕێژه‌كه‌ی بۆ هه‌رێم وه‌ربگیرێت.
ئەم وتارە لە ژمارەی ئەمڕۆی (کوردستانی نوێ)دا بڵاو بوەتەوە ٣٠/١٢/٢٠١٣
ئه‌و وڵاتانه‌ی پشت به‌نه‌وت ده‌به‌ستن نه ده‌وڵه‌مه‌ندن، نه دیموكراسین، نه‌جێگیرن، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سی و خێزان و شه‌ڕی ناوخۆ‌و گه‌نده‌ڵی و كڕینی وه‌لائی سیاسی تیایاندا باڵاده‌سته. به‌ده‌ر له هه‌ندێ وڵاتی وه‌ك نه‌رویج و كه‌نه‌دا، شوێنه‌كانی تری عیراق و ئێران و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو جه‌زائیرو نه‌یجیریاو لیبیا نموونه‌ی یه‌كه‌من له‌هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی بوونه‌ته په‌تای ناجێگیری و گه‌نده‌ڵی و كڕینی وه‌لائو سته‌مكاری.
تعليقات