التخطي إلى المحتوى الرئيسي

ڕۆماننوسەکەشمان وەک ئەردۆگان بیر دەکاتەوە


خالد سلێمان


لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ سایتی جیرون (٤/٩/٢٠١٦) کە سایتێکی سورییە، ڕۆماننوسی "گەنج" جان دۆست کەوا خەریکە ئەستێرەکەی لە کوردستان هەڵدێت، باسێکی زۆری ڕۆڵی ڕۆشنبیرو سیاسەت دەکات، بەشێوەیەکی زۆر شاعیرانەش باسی کۆبانی و جوانی و داستانی بەرگرییەکەی دەکات، وەک ئەوەی خۆی لەوی بوبێت و لە ناو ڕوداوەکاندا ژیابێت. 


تێبینی : کە پیاوکوژەکانی داعش هێڕشیان کردە سەر کۆبانی، جان دۆست یەک وشەی نەوت و لە دیدارێکیشدا لە سلێمانی (خوا خێری فێستیڤاڵی گەلاوێژ نەنوسێت کە بانگیان کرد) باسی جوگرافیاو مێژوی کۆبانی دەکرد، وەک ئەوەی باسی داستانی بەرگرییەکەی عەیبە بێت.

* * *


جان دۆست لەو چاوپێکەوتنەدا باسی ئەوە دەکات چەن زەحمەت بو ڕۆمانێک لە سەر کەنارەکانی ئەنتالیا لە بنوسێت و نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ پێوەی بتلێت، چونکە بەلای ئەوەوە وێنەکانی شارەکەی زۆر و بەگرییەکەی زۆر کاریگەر بون.
تێبینی : تەماشاکەن، کاکی ڕۆماننوس بۆ نوسین لەسەر کۆبانی و بەرگرییە مێژوییەکەی دژی داعش کە هیچی دەربارەیان نەووت، دەچێتە کەنارەکانی ئەنتالیا لە تورکیا، باشە هەر هیچ نەبوایە با کەمێک لە بن خەتەوە نزیک بوایە تا هەست بە ئازارەکان بکات.
تێبینییەکی تر : بە زمانی خەڵکی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان، سەر خەت باکورەو بن خەت ڕۆژئاوایە. کەسێک بەجوانی لەسەر بن خەت و سەر خەتی نوسیبێت (حەلیم یوسف)ە لە ڕۆمانی ماسیەکانیش تینو دەبن.


* * *


لە شوێنێکدا "جان" ئەڵیت : ناوچە کوردیەکان، بە یارمەتی ڕژێم کەوتوەتە دەست فاشیزمێکی میلیتاری بە بەرگی کوردییەوە.
تێبینی : پێم سەیر نیە کە "کاکە" جان دۆست ڕەخنە لە هەر حزبێک بگرێت و ئەو ئازادە لەوەیانا و کەسیش مافی ئەوەی نیە دەمی "دابخات"، بەڵام ئەم ڕۆماننوس ئازیزە بە خۆی جینزە سپییەکانی و کراسە سەوزە کاڵەکانی و ملپێچە مۆرەکەی و چانتاکەی شانی کە ١٠٠٪ پێست بو، لە کاتی هێڕشی پیاکوژەکانی داعش و دەسکراوه‌یی ئەردۆگان بۆ لێدانی کورد هیچ وشەیەکی لەدەم نەهاتە دەر، وەک دەم و دەستی تەنها بۆ ڕۆمان نوسین و ڕەخنە لە ئیدارەی کوردەکانی ڕۆژئاوا دورست کرابێت.
تێبینییەکەی تر : کەس لێی ناپرسێت رای چیە دەربارەی خۆڕاگری و بەرگری کچ و کوڕانی ڕۆژئاوا دژی فاشیزمی ئیسلامی بە داعش و جەبهەی نوسرەو ئەحراری شام و ...هتد، چونکە ئەو بە هەر نرخێک بێت ئەیەویست ببێتە ڕاوێژکاری نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا (ئەخزەری ئیبراهیمی) و ئەبوایە بێلایەن بوایە، هەر هیچ نەبێت وەک هێزەکانی شۆڕش ناویان ببات. بەڵام بە ناوهێنانی ئەوانەی دژی داعش و جەبهەی نوسرە دەجەنگان وەک فاشیست، دڵی کەس ناڕەنجێنێت.


* * * 


"جۆن دۆست" بەردەوام بە ڕێگەی تورکیا بو، لە زۆر شوێنێش خۆی وەک ڕۆماننوسێک لە بیر دەکردو زیاتر لە پێویست له‌ ئۆفیسی به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی سوریا چاوەڕانی دەکرد، بەڵکو پشتگیرییان بە دەست بێنێت و ببێتە ڕاوێژکاری ئەخزەری ئیبراهیمی. مەسەلەکە خۆ ڕسواکردنیشی تیابو، بەڵام هەر قبوڵ بو.
تێبینی : جان چەند جارێکیش چوەتە تونس و ئەیەویست هەڵمەتێکی پەیوەندی گشتی لەوی دورست بکات تا ئەخزەری ئیبراهیمی لەوێش بیناسێت، ئیتر ئەم هەمو شتانە ئەوەی ئەهێنا هەرچی قسەی ناشیرین هەیە بە کورد بیڵێت.




تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

La double horreur des «crimes d'honneur»

Denis Blondin, Anthropologue (Le Devoir) Bien que les faits soient loin d'avoir été établis avec précision, rien n'empêchera les citoyens québécois de toutes origines de réagir au drame survenu au sein de la famille Shafia: quatre morts et trois accusés d'une même famille. Les points de vue énoncés jusqu'ici me semblent manifester une constante, soit l'expression de sentiments d'horreur devant ce qui nous menace, que nous ne comprenons pas et qui nous fait d'autant plus peur.

ناسنامەو نەتەوە لەعیراقدا ‌

خالد سلێمان‌ 21/5/2015 ئەو ڕستەو بیرۆکە ڕۆمانسیانەی بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ باسیان لە عیراقێکی یەکگرتوو، گەلێکی هاوچارەنوس و لێبوردەو خەمخۆری وڵات دەکرد لەبەرامبەر نامەیەکدا کە شا فەیسەڵ ساڵی ١٩٣٣ دەینوسێت، نەک بەتەنها لاوازن، بەڵکو مایەپوچن و مێژووی ناسنامەو نەتەوە لە وڵاتەکەدا وەک پانتاییەک بۆ توندوتیژی و هەژمونخوازیی مەزهەبی پیشان دەدەن. ئەگەر لەو نامەیەوە دەست پێبکەین و بیکەینە کلیلی قسەکردن لەسەر کتێبی (ناسنامەو نەتەوە لە عیراقدا) لە نوسینی ئەکادیمی و توێژەری کورد شێرکۆ کرمانج، ئەوا لە بەشی دووەمی نامەکەوە دەچینە ناو خوێندنەوەو ڕاوەستان لەسەر کتێبەکە کە دەکرێت بەیەکێک سەرچاوە گرنگەکانی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی عیراق دابنرێت. بەشی یەکەمی نامەکە دەڵێت، “ کۆمەڵە خەڵکێکی داماڵراو لە هەر بیرۆکەیەکی نیشتمانی تێر بەترادیسیۆن کە کۆکەرەوەیەک لەگەڵ پوچگەرایی ئاینیدا کۆیان ناکاتەوە، گوێگری خراپەکارین، مەیلداری فەوزان، بەردەوام ئامادەن بەسەر حکومەتێکدا بێت راپەڕن”.  ژمارەیەکی زۆر لە نوسەران و مێژوونوسان لە عیراق و دەرەوەیدا لەسەر ئەم بڕگەیە ڕاوەستاون و قسەیان لەسەر کردوە، بەڵام کەم کەس لەسەر بەش

کۆڵۆنیکەرانی کوردستان، ئەگەر ژێردەستەی کۆڵۆنیالیزم خۆی نەبوبن، ئەوا لە ڕەحمی چەتەگەرێتی هاتونەتە دەرەوە

خالد سلێمان من کوردێکی کۆڵۆنیکراوی ناڕازیم، مەرجەکانی کۆڵۆنیکەرانی کوردستانم قبوڵ نەکردوە، بەڵام نوخبەیەکی سیاسی نوێنەرایەتی خودی کۆڵۆنیکەران دەکات، سوپایەک لە نوسەرو قسەکەرو ڕۆژنامەنوس و توێژەرو ئەکادیمی بۆ لێدانی کۆڵۆنیکراوی ناڕازی لە دۆخی وڵاتێکی کۆڵۆنیکراو دروست کردوە . من بە شورەیی دەزانم خەڵکانێک هەبن دژی خوێندن بە زمانی کوردی خۆپیشنادان بکەن، چونکە ئەمە مانتاڵێتی کۆڵۆنیکەر بەرجەستە دەکات، بەڵام، پێگەکانی کۆڵۆنیالیستی ناوخۆیی " زاڵم " ، یان با بڵێین نوێنەرەکانی کۆڵۆنیالیزم لە کوردستاندا، رەنگی وێنەکانی خۆیان کە پیاوە بێگانەکان دروستیان کردوە، تۆختر دەکەنەوە . کۆڵۆنیکەرانی کوردستان لەو بەشانەی لە ژێر دەستی خۆیاندایە، خەڵک دەکوژن و تەنها بە گومان کردنێک کوردی کۆڵۆنیکراو تا بەردەم پەتی سێدارەش دەبەن، کەچی لە بەشەکانی تر دەرەوەی هەژمون و دەسەڵاتی خۆیاندا، لەو شوێنانەی، کۆڵۆنیالیستێکی تر، داگیرکەرێکی تر، ئەفسەرێکی تر خەریکی داماڵینی مرۆڤی کوردە