التخطي إلى المحتوى الرئيسي

گۆڕانکارییەکانی ژینگە چین و چۆن لێیان تێدەگەین؟


خالد سلێمان


ساڵی ٢٠٠٧ بۆ یەکەمجار دەستەی حکومی-نێودەولەتی تایبەت بە ژینگە کە ناوی IPCC  پەردەی لەسەر ڕاستی و دروستی گەرمبونی زەوی هەڵماڵی کە هۆکاری گۆڕانکارییەکانی ژینگەیە. دەستەکە ئەوەی خستەڕو کە بەرزبونەوەی پلەی گەرما لە ڕێژە ئاساییەکەی خۆی لەسەر ئاستی گلۆبال کە لە ناوەڕاستی سەدەی پێشوەوە دەستیپێکرد، دەگەرێتەوە بۆ زیادبونی گازە گەرمکەرەوەکان لە توێژی جیاکەرەوەی زەوی لە ئاسمان (توێکڵە هەوا) کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکیی بێشوماری مرۆڤ لەسەر زەوی. 


گازە گەرمکەرەوەکانیش بریتین لە دوەم ئۆکسیدی کاربۆن، میتان، هەڵمی ئاو و کلۆرۆفلۆرۆکاربۆن کە بەشێوەیەکی سروشتی لە کەشدا هەن و یارمەتی زەوی ئەدەن لەوەی پلەی گەرماکەی مامناوەندی بێت و دانەبەزێت بۆ ١٨ پلەی ژێر سفر. ئەرکی ئەم گازانە ئەوەیە نەهێڵن ئەو گەرمیەی کە هەتاو ئەیبەخشێتە زەوی جارێکی بەتەواوەتی بگەڕێنەوەو مەودای زەوی بەجێبهێڵن، بەم شێوەیەش زەوی توشی بەستن نابێت و ژیان تیایدا بەردەوام دەبێت. ئەگەر ئەم گازانە نەبن ئەوا تیشکی هەتاو بەتەواوەی دەگەڕێتەوەو مەودای زەوی بەجێدەهێڵێت، ئەو کاتەش زەوی وەک ئەستێرەکانی تر ژیان لەسەر زەوی نامێنێت. 
ئەوەی کە ڕودەدات ئەمەی خوارەوەیە: بەهۆی چالاکی زۆری مرۆڤەوە ڕێژەی گازە گەرمکەرەوەکان لە کەشداو هەروەها لەسەر زەوی لە ڕادەی ئاسایی چونەتە دەرەوەو زۆر بونە، واتە زەوی توانای هەناسەدانی کەمەو تیشکی هەتا ڕوبەڕوی قەتیسبون بوەتەوە. با بیهێنینە پێشچاوی خۆمان هەمو پەنجەرەکانی ئۆتۆمبێلێک لە بەردەم هەتاوێکی گەرمدا دادەخەین و داوی چەند کاتژمێرێک ئەگەڕێینەوەو دەچینە ناو ئۆتۆمبێلکەوە. دەرەنجامەکە ئەوەیە کە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە زۆر گەرمبوەو بەکەڵکی دانیشتن نایەت، بەڵام ئەگەر جامەکانمان بەکراویی بەجێهێڵا بەو شێوەیە نابێت و گەرمای دەرەوەو ژورەوەی ئۆتۆکە وەک یەکە. 
هۆکارەکانی گەرمبونی زەوی ئەمانەی خوارەوەن: سوتاندنی وزەی ژێر زەوی وەک نەوت و گازو خەڵوز، پیشەسازیی، کشتوکاڵ، پەرەسەندی نیشتەجێبون و لەناوبردنی دارستانەکان، پاشماوەی پیشەسازی و ژێرخانی ئاو و ئاوڕۆ، هەروەها زۆربونی دانیشتوان لەسەر زەوی. 
ئەم دۆخە نالەبارەی سەر زەوی بوەتە هۆی گۆڕانکاری ژینگە کە خۆی لە بەرزبونەوەی پلەی گەرما، کەمبونەوەی باران یان بارانی خوڕدا دەبینێتەوە، هەروەها لە زریان و لافاو دیاردەی تری سروشتیدا. لە شوێنێکدا باران و سەرما زۆر دەبێت، بەڵام لە شوێنێکی تردا کەمدەکات و گۆڕانکاریی بەسەر وەرزەکاندا دێت. ئەم گۆڕانکاریەش دەبنە هەڕەشە بۆ سەر سەرچاوەکانی ئاو، سیستمی سروشتی و هەروەها فرە-زیندەیی. 
ڕێککەوتنامەی پاریس/٢٠١٥ بۆ پاراستنی ژینگە هەوڵدەدات گەرمای زەوی ٢ پلە تێنەپەڕێنێت و لەسنوری پلەو نێوێکدا بوەستێنرێت، بەڵام ئەگەر هەمو وڵاتانی دنیا پەیوەستن نەبن بە بەندەکانی ڕێککەوتنامەکەوە، ئەوا دور نیە لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا گەرمای زەوی بگاتە ٣ پلەو گەورەترین هەڕەشە لەژیانی مرۆڤ و بونەوەرەکان لەسەر زەوی دروست ببێت. 

*لە نوسینێکی تردا بەدرێژیی باسی ڕێککەوتنامەی پاریس دەکەم

 

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

La double horreur des «crimes d'honneur»

Denis Blondin, Anthropologue (Le Devoir) Bien que les faits soient loin d'avoir été établis avec précision, rien n'empêchera les citoyens québécois de toutes origines de réagir au drame survenu au sein de la famille Shafia: quatre morts et trois accusés d'une même famille. Les points de vue énoncés jusqu'ici me semblent manifester une constante, soit l'expression de sentiments d'horreur devant ce qui nous menace, que nous ne comprenons pas et qui nous fait d'autant plus peur.

ناسنامەو نەتەوە لەعیراقدا ‌

خالد سلێمان‌ 21/5/2015 ئەو ڕستەو بیرۆکە ڕۆمانسیانەی بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ باسیان لە عیراقێکی یەکگرتوو، گەلێکی هاوچارەنوس و لێبوردەو خەمخۆری وڵات دەکرد لەبەرامبەر نامەیەکدا کە شا فەیسەڵ ساڵی ١٩٣٣ دەینوسێت، نەک بەتەنها لاوازن، بەڵکو مایەپوچن و مێژووی ناسنامەو نەتەوە لە وڵاتەکەدا وەک پانتاییەک بۆ توندوتیژی و هەژمونخوازیی مەزهەبی پیشان دەدەن. ئەگەر لەو نامەیەوە دەست پێبکەین و بیکەینە کلیلی قسەکردن لەسەر کتێبی (ناسنامەو نەتەوە لە عیراقدا) لە نوسینی ئەکادیمی و توێژەری کورد شێرکۆ کرمانج، ئەوا لە بەشی دووەمی نامەکەوە دەچینە ناو خوێندنەوەو ڕاوەستان لەسەر کتێبەکە کە دەکرێت بەیەکێک سەرچاوە گرنگەکانی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی عیراق دابنرێت. بەشی یەکەمی نامەکە دەڵێت، “ کۆمەڵە خەڵکێکی داماڵراو لە هەر بیرۆکەیەکی نیشتمانی تێر بەترادیسیۆن کە کۆکەرەوەیەک لەگەڵ پوچگەرایی ئاینیدا کۆیان ناکاتەوە، گوێگری خراپەکارین، مەیلداری فەوزان، بەردەوام ئامادەن بەسەر حکومەتێکدا بێت راپەڕن”.  ژمارەیەکی زۆر لە نوسەران و مێژوونوسان لە عیراق و دەرەوەیدا لەسەر ئەم بڕگەیە ڕاوەستاون و قسەیان لەسەر کردوە، بەڵام کەم کەس لەسەر بەش

کۆڵۆنیکەرانی کوردستان، ئەگەر ژێردەستەی کۆڵۆنیالیزم خۆی نەبوبن، ئەوا لە ڕەحمی چەتەگەرێتی هاتونەتە دەرەوە

خالد سلێمان من کوردێکی کۆڵۆنیکراوی ناڕازیم، مەرجەکانی کۆڵۆنیکەرانی کوردستانم قبوڵ نەکردوە، بەڵام نوخبەیەکی سیاسی نوێنەرایەتی خودی کۆڵۆنیکەران دەکات، سوپایەک لە نوسەرو قسەکەرو ڕۆژنامەنوس و توێژەرو ئەکادیمی بۆ لێدانی کۆڵۆنیکراوی ناڕازی لە دۆخی وڵاتێکی کۆڵۆنیکراو دروست کردوە . من بە شورەیی دەزانم خەڵکانێک هەبن دژی خوێندن بە زمانی کوردی خۆپیشنادان بکەن، چونکە ئەمە مانتاڵێتی کۆڵۆنیکەر بەرجەستە دەکات، بەڵام، پێگەکانی کۆڵۆنیالیستی ناوخۆیی " زاڵم " ، یان با بڵێین نوێنەرەکانی کۆڵۆنیالیزم لە کوردستاندا، رەنگی وێنەکانی خۆیان کە پیاوە بێگانەکان دروستیان کردوە، تۆختر دەکەنەوە . کۆڵۆنیکەرانی کوردستان لەو بەشانەی لە ژێر دەستی خۆیاندایە، خەڵک دەکوژن و تەنها بە گومان کردنێک کوردی کۆڵۆنیکراو تا بەردەم پەتی سێدارەش دەبەن، کەچی لە بەشەکانی تر دەرەوەی هەژمون و دەسەڵاتی خۆیاندا، لەو شوێنانەی، کۆڵۆنیالیستێکی تر، داگیرکەرێکی تر، ئەفسەرێکی تر خەریکی داماڵینی مرۆڤی کوردە