التخطي إلى المحتوى الرئيسي

لەپێناو ڕوبەڕوبونەوەی درۆدا


خالد سلیمان
وەک ڕۆژنامەنوسێک، ئەوەی بەلامەوە گرنگە گەیاندنی زانیارییە بەخەڵک، بەتایبەتیش لەبواری ژینگە، سیستمی سروشتی، فرە-زیندەیی و ئاودا. کەم و زۆرحەزم لەوە نەبوە بچمە ناو چەلەحانێی سەر سۆشیال میدیا، هەمو هاوڕێیان و هاوپیشەکانم و ئەو خوێنەرانەش کە بابەتەکانی من دەخوێننەوە دەزانن کە بەشێکی ژیانم تەرخانکردوە بۆ نوسین و قسەکردن لە سەر مەسەلەی ژینگە. پێش نوسینی ئەم چەند سەرنجەی خوارەوەش، پرسیارم لەچەند هاوڕێ و هاوپیشەیەک کردوەو ڕایانم وەرگرتوە، کە ئایا پێویستە لەسەر بابەتێک قسە بکەم پەیوەستە بەهەواڵی درۆوە، کەسێکیش لەسەر پشتی هەمان بابەت و گوایە ڕوبەڕوی هەواڵی درۆ ئەبێتەوە، بەڵام درۆ بڵاو دەکاتەوە. لە کۆتایدا، ڕای من و بەشێکی ئەو هاوڕێ و هاوپیشانەش کە قسەم لەگەڵ کردون، بێدەنگبون یانی بەردەوامیدان بە فەیک-نیوز.

بەکورتیەکەی چێرۆکەکە بەم شێوەیەیە:
ڕۆژی ٨/٦/٢٠١٩، واتە پێڕی، لەسەر سایتی شەخسی خۆم بابەتێکم لەژێر ناونیشانی کەروێشکێکی مردوی ئەمریکا لە کوردستان ئەسوتێنن! بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەم بۆ ئەوەکردوە کە چۆن بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا ئەم وێنەی کەروێشکێکی سوتاویان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکارهێناوە، بەتایبەتیش پەیوست بە کەرکوکەوە. https://www.khaledsulaiman.com/2019/06/blog-post_8.html… . بابەتەکە تایبەت بو بە وێنەی کەروێشکێکی سوتاو لە کوردستاندا کە وا بڵاو بوەوە کە لە کاتی سوتانی کێڵگەکانی گەنم لە کەرکوک سوتاوە. دوای گەڕانێکی زۆر لە ڕیگەی سیستمێکەوە کە ڕۆژنامەی (لۆمۆند)ی فەرەنسی کاری پێدەکات و ناوی (کۆدێکس)ە، نەمتوانی بگەمە ئەنجام، بەڵام لە ڕێگەی گوگڵ و گوگڵ-لێنز، توانیم بگەمە سەرچاوەی وێنەکە کە مانگی ١١ی ٢٠١٨ لە لۆس-ئەنجلس لە کالیفۆرنیا بڵاو کراوەتەوە. لە وتارەکەمدا ناوی فۆتۆگرافەرەکەو تەنانەت لینکی سایتە شەخسیەکەیشیم لەسەر ئەنتەرنێت داناوە. هەر ئەو ڕۆژە زمناکۆ ئیسماعیل بابەتەکەی منی کۆپی-پەیست کردو لەسەر ئەکاونتی خۆی بڵاوی کردەوە. لەسەرەتای بابەتەکەدا ئاماژەی بەناوی من کردوە، بەڵام لە کۆتایی بابەتەکەدا ناوی خۆی بەهاشتاگەوە دانابو. نامەیەکم بۆ ناردو پێم وت کە یان ئەوەیە لینکی بابەتەکە دابنێت یان بیسڕێتەوەو لایبات، پێویستیش ناکات ناوی خۆی دابنێت، چونکە نوسەری بابەتەکە منم نەک ئەو. دیارە پێی باش بو بابەتەکە بسڕیتەوە نەک لینکەکەی دابنێت. لەکاتی قسەکردندا داوای لێکردم لینکی بابەتەکەی بۆ بنێرم، منیش پێم وت کاکی برا تۆ بابەکەت لە سایەتی شەخسی منەوە کۆپی-پەیست کردوە، ئەی ئەگەر لینکەکەت لا نیە چۆن دەستت کەوتوە؟ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لینکەکەم بۆ نارد. 
ڕۆژێک دوای ئەم گفتوگۆیە، ناوبراو بابەتێک لەسەر هەمان بابەت ئەنوسێت و لە سایتی کەناڵی ئێن ئار تی لە چوارچێوەی بیروڕادا بڵاو ئەبێتەوەو ئەمە لینکەکەیەتی http://www.nrttv.com/birura-details.aspx…، لەهەمان ڕۆژدا لە سایتی وێستگە نیوز لە چوارچێوەی ڕاپۆرتی بەدوادا چوندا بڵاو ئەبێتەوەو ئەمە لینکەکەیەتی http://www.westganews.net/dreja.aspx…
ئەم برادەرە ناونیشانێکی سەیری بۆ بابەتەکە داناوەو ئەڵێت: کەروێشکە سوتاوەکەی کەرکوک لە ئەمریکایە و ئێستاش لەژیاندایە. باسی ناوەڕۆکی بابەتەکە ناکەم چونکە هیچی بۆ سەر ئەوە زیاد نەکردوە کە من نوسیومە، بەڵام ناونیشانەکە لە هی کەسێک دەچێت پەیوەندی کردبێت بە بەڕێوەبەرایەتی دارستانەکانی کالیفۆرنیاوەو دڵنیابێت لەوەی کە کەروێشکەکە ماوە. لە ڕاستیشدا لە بابەتەکە تێنەگیشتوە، چونکە ئەوە وێنەیەی ئەو وەریگرتوە لە دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاو بوەتەوەو لە کاپشنی وێنەکەدا نوسراوە: کەروێشکێک بەدەست سوتانەوە ئازار دەچێژێت و بەدوای شوێنی ئەمانەوەیە . ئەم کاپشنە ڕۆژی ١٣/١١/٢٠١٨ نوسراوە. وەک لە وێنەکەشدا دەردەکەوێت ئاستی سوتان هەمو جەستەی کەروێشکەکەی گرتوەتەوەو کەس نازانێت چەند ڕۆژی تر ژیاوە. باشە ئەم برادەرە لێدوانی لە کێ وەرگرت و چۆن ناونیشانێکی وا دادەنێت و دڵنیایە کە لە ژیاندایە؟ هەڵبەتە پێویستە ئەوەش بڵێم کە ئەو ئینگلیزی نازانێت و جگە لەو سەرچاوەیەی من دامناوە، سێ سەرچاوەی تری داناوە، ژمارەی عەرەبیشی تێکەڵ بە لینکەکان کردوەو هیچ یەکێکیان یارمەتی خوێنەر نادات بۆ ئەوەی بگاتە ڕاستیەکان. کاتێکیش لەڕێگەی گوگڵەوە بەدوای سەرچاوەی وێنەکەدا دەگەڕێین، ئەو سایتانەمان دەست دەکەوێت کە بڵاویان کردوەتەوەو وەک ئاماژەم پێکرد ڕوداوی سوتانەکە دەگەرێتەوە بۆ مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٨. گەڕانەوەی منیش بۆ ئەم ڕداوە لە پێناو ئەوەدا کە ئایا ڕاستە ئەم کەروێشکە لە ناو کێڵگە گەنمەکانی کەرکوکدا سوتاوە؟
هەڵبەتە لێرەدا گلەیی لە سایت و کەناڵەکان نیەو خۆ ڕۆژنامەنوسانی ئەو سایتانەی بابەتی ئەم برادەرەیان بڵاو کردوەتەوە، ئامێری کەشفی درۆیان پێ نیە تا یەکسەر بزانن بابەتەکە ڕاستە یان نا، ئەی چۆن گەیشتوەتە ئەو ڕاستییەی کە ئاژەڵەکە لە ژیاندا ماوە؟ بەڵام خۆ ئەبێت بابەتەکان بە فلتەری باشدا بڕۆن و جەخت لە ڕاستی و دروستی زانیارییەکان بکرێتەوە. بۆ نمونە من کاتێک بابەتێک ئامادە دەکەم و پشت بە سەرچاوەی ڕوسی یان ئەڵمانی ئەبەستم، خۆ ئەبێ هەردو زمانی ڕوسی و ئەڵمانی بزانم؛ هەروەها هەر زمانێکی تر، کاتێکیش دڵنیابون لەسەر زانیارییەک دەگاتە ئاستی ئەوەی وەک مانشێت دابنرێت، یانی گەڕان و پشکنین گەیشتوەتە ئاستێکی بەرزو قسە لەگەڵ زیاتر لە سەرچاوەیەک کراوە، بۆیە ڕاستیەکان دەبنە مانشێت. لێرەدا کەناڵەکانی میدیاو فلتەرەکردنی بابەتەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ڕوبەڕوبونەوەی فەیک-نیوز. جێگەی ئاماژەیە هەمان وێنە لە سایتێکی هیندی لە مانگی ٢ی ٢٠١٩ لە هیندستان بڵاوکراوەتەوە وەک وێنەیەک لەو وڵاتە دانرا وەک چۆن لەم ڕۆژانی ڕابوردوشدا وەک وێنەیەک لە کوردستان بڵاوکرایەوە.

هەڵبەتە من وەک ڕۆژنامەنوس ئەرکی خۆمم بەجێگەیاند کە ئەو بابەتەم نوسی و وتم ئەم وێنەیە هی کوردستان نیەو ئەمە ئەسڵەکەیەتی، بەڵام کەسێکی تر بێت و هەندێ ترش وخوێی پێوە بکات و بەناوی خۆیوە بڵاوی بکاتەوەو زانیاری ناڕاست بداتە خەڵک، هەروەها بێ ئەوەی لەگەڵ کەسدا قسەی کردبێت بەشێوەیەکی رەها زانیاری هەڵە بەخەڵک بگەیەنێت، بەڕاستی ئەمە ڕەوا نیەو ئەبێ ڕوبەڕوی ببینەوەو نەهێڵین تەشەنە بکات، چونکە ئەم جۆر کارانە نەک ڕوبەڕوی فەیک-نیوز ئەبنەوە، بەڵکو جەوهەری فەیک-نوزن. 

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

La double horreur des «crimes d'honneur»

Denis Blondin, Anthropologue (Le Devoir) Bien que les faits soient loin d'avoir été établis avec précision, rien n'empêchera les citoyens québécois de toutes origines de réagir au drame survenu au sein de la famille Shafia: quatre morts et trois accusés d'une même famille. Les points de vue énoncés jusqu'ici me semblent manifester une constante, soit l'expression de sentiments d'horreur devant ce qui nous menace, que nous ne comprenons pas et qui nous fait d'autant plus peur.

ناسنامەو نەتەوە لەعیراقدا ‌

خالد سلێمان‌ 21/5/2015 ئەو ڕستەو بیرۆکە ڕۆمانسیانەی بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ باسیان لە عیراقێکی یەکگرتوو، گەلێکی هاوچارەنوس و لێبوردەو خەمخۆری وڵات دەکرد لەبەرامبەر نامەیەکدا کە شا فەیسەڵ ساڵی ١٩٣٣ دەینوسێت، نەک بەتەنها لاوازن، بەڵکو مایەپوچن و مێژووی ناسنامەو نەتەوە لە وڵاتەکەدا وەک پانتاییەک بۆ توندوتیژی و هەژمونخوازیی مەزهەبی پیشان دەدەن. ئەگەر لەو نامەیەوە دەست پێبکەین و بیکەینە کلیلی قسەکردن لەسەر کتێبی (ناسنامەو نەتەوە لە عیراقدا) لە نوسینی ئەکادیمی و توێژەری کورد شێرکۆ کرمانج، ئەوا لە بەشی دووەمی نامەکەوە دەچینە ناو خوێندنەوەو ڕاوەستان لەسەر کتێبەکە کە دەکرێت بەیەکێک سەرچاوە گرنگەکانی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی عیراق دابنرێت. بەشی یەکەمی نامەکە دەڵێت، “ کۆمەڵە خەڵکێکی داماڵراو لە هەر بیرۆکەیەکی نیشتمانی تێر بەترادیسیۆن کە کۆکەرەوەیەک لەگەڵ پوچگەرایی ئاینیدا کۆیان ناکاتەوە، گوێگری خراپەکارین، مەیلداری فەوزان، بەردەوام ئامادەن بەسەر حکومەتێکدا بێت راپەڕن”.  ژمارەیەکی زۆر لە نوسەران و مێژوونوسان لە عیراق و دەرەوەیدا لەسەر ئەم بڕگەیە ڕاوەستاون و قسەیان لەسەر کردوە، بەڵام کەم کەس لەسەر بەش

کۆڵۆنیکەرانی کوردستان، ئەگەر ژێردەستەی کۆڵۆنیالیزم خۆی نەبوبن، ئەوا لە ڕەحمی چەتەگەرێتی هاتونەتە دەرەوە

خالد سلێمان من کوردێکی کۆڵۆنیکراوی ناڕازیم، مەرجەکانی کۆڵۆنیکەرانی کوردستانم قبوڵ نەکردوە، بەڵام نوخبەیەکی سیاسی نوێنەرایەتی خودی کۆڵۆنیکەران دەکات، سوپایەک لە نوسەرو قسەکەرو ڕۆژنامەنوس و توێژەرو ئەکادیمی بۆ لێدانی کۆڵۆنیکراوی ناڕازی لە دۆخی وڵاتێکی کۆڵۆنیکراو دروست کردوە . من بە شورەیی دەزانم خەڵکانێک هەبن دژی خوێندن بە زمانی کوردی خۆپیشنادان بکەن، چونکە ئەمە مانتاڵێتی کۆڵۆنیکەر بەرجەستە دەکات، بەڵام، پێگەکانی کۆڵۆنیالیستی ناوخۆیی " زاڵم " ، یان با بڵێین نوێنەرەکانی کۆڵۆنیالیزم لە کوردستاندا، رەنگی وێنەکانی خۆیان کە پیاوە بێگانەکان دروستیان کردوە، تۆختر دەکەنەوە . کۆڵۆنیکەرانی کوردستان لەو بەشانەی لە ژێر دەستی خۆیاندایە، خەڵک دەکوژن و تەنها بە گومان کردنێک کوردی کۆڵۆنیکراو تا بەردەم پەتی سێدارەش دەبەن، کەچی لە بەشەکانی تر دەرەوەی هەژمون و دەسەڵاتی خۆیاندا، لەو شوێنانەی، کۆڵۆنیالیستێکی تر، داگیرکەرێکی تر، ئەفسەرێکی تر خەریکی داماڵینی مرۆڤی کوردە