خالد سلێمان له‌به‌هاری ساڵی (1992)دا، كه‌ده‌بوو مانگ و نیوێك له‌وانه وتنه‌وه ته‌واو بكات و بگه‌ڕێته‌وه په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان و كۆتایی به‌دوا ساڵی خوێندن بێنێت، كارزان به‌نامه‌یه‌ك و ئاسه‌واری به‌كارهێنانی ده‌رمانێكی زۆر‌و ئامێرێكی كوشتنی ده‌ستكرد دنیای به‌جێهێشت و ماڵئاوایی له‌خێزان و هاوڕێ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی كرد. ئه‌وه‌ی له‌نامه‌كه‌ی ((ك))دا زۆر دیار‌و ڕوون بوو، بێزارییه‌كه‌ی گه‌یشتبووه ترۆپك، ئیتر هێزی به‌رده‌وامبوونی له‌ژیاندا تێدا نه‌مابوو، بۆیه مه‌رگی به‌خشییه خۆی و نهێنییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچی دنیا نادیاره‌كه‌ی خۆی كرد.