التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من مايو, ٢٠١٢

سوریا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌، وا نیە؟ ‌

خالد سلێمان‌ 29/5/2012 پێش ژینۆسایده‌كه‌ی رواندا ساڵی 1994 كه‌ بوه‌هۆی كوژرانی زیاتر له‌ 800 هه‌زار كه‌س و بێده‌ره‌تانكردنی نزیكه‌ی 3 ملیۆن دانیشتیوانی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقیاوه‌, نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بڕیار ده‌دات جه‌نه‌ڕاڵی كه‌نه‌دی خانه‌نشینكراو «رۆمیۆ دالێر» وه‌ك سه‌ركرده‌ی تیمێكی بێچه‌ك و بێده‌سه‌ڵاتی كڵاوشینی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی له‌و وڵاته‌دا دامه‌زرێنێت. رۆمیۆ دالێر, تا ئه‌و چركه‌یه‌ی بۆ كاره‌كه‌ ته‌كلیف ده‌كرێت, نازانێت رواندا له‌ كوێیه‌, بۆیه‌ ده‌پرسێت رواندا له‌ئه‌فریقیایه‌, وانیه‌؟. وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ له‌ دووایدا بۆ ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه‌ كه‌نه‌دییه‌ ئاشكرا ده‌بێت و ده‌زانێت كه‌ چی ئیبلیسێك له‌و وڵاته‌دا خۆی حه‌شاردابو, ئیبلیسێك هه‌موو سه‌وزاییه‌كانی رواندای خه‌ڵتانی خوێن كرد.

بێكه‌ڵكه‌...یان یۆنانیه‌ ناخوێنرێته‌وه‌ ‌

خالد سلێمان‌ 27/5/2012 له‌ناوه‌نده‌ كولتوریه‌كانی میسری نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، هه‌ر كتێبێك یان بابه‌تێكی فیكری یان سیاسی یان كولتوری له‌ ئاستی بیری باودا نه‌بوایه‌، ده‌یانوت ئه‌مه‌ بێكه‌ڵكه‌ یان یۆنانیه‌و ناخوێنرێته‌وه‌؛ یانی شتێكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتندایه‌. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م په‌یوه‌ندی به‌مه‌ی دووه‌میانه‌وه‌ نیه‌، واته‌ یۆنانی نیه‌و تێگه‌یشتنی زۆر ئاسانه‌، شتێكه‌ په‌یوه‌ندی به‌زمانی كوردییه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ عیراقدا. چیرۆكه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌و له‌وانه‌یه‌ بچێته‌ ڕیزی بێكه‌ڵكییه‌وه‌، به‌ڵام نه‌ك به‌لای عه‌ره‌بی عیراقییه‌وه‌ به‌ڵكو به‌لای كورد خۆیه‌وه‌.. 

النصف الفاسد من التفاحة الإيرانية

خالد سليمان الأحد ١٣ مايو ٢٠١٢ نحن والعراق كـ «شقي تفاحة» انفصلتا بـ «دسائس» بعض الدول. هذا ما قاله النائب الأول للرئيس الإيراني محمد رضا رحيمي خلال افتتاحه معرض إمكانات محافظة خوزستان في منطقة أروند الإيرانية قبل أيام. لنفترض للوهلة الأولى أن إيران نصف تفاحة مخبأ ولم يتذوقها أحد، وفي السياق نفسه لنفترض أن حقوق الإنسان في إيران مصانة وليست هناك إعدامات في الساحات العامة ولا هناك شرطة تبحث عن ظهور خصلات شعر الإيرانيات في الأماكن العامة، ولا تقمع التظاهرات ولا تطلق يد «الباسيج» لقتل من يعارض نظام الملالي، ولا يتم اعتقال طالبات جامعيات بتهمة تناولهن التفاح في ممرات الكليات بأساليب تثير الغرائز، كما تقول شرطة الأخلاق في البلاد... إلخ.

موکری

خالد سلێمان‌ 8/5/2012 وه‌ك ئه‌وه‌ی بزانێت دواڕۆژه‌كانی ژیانی نزیك بووه‌ته‌وه‌،نووسه‌رو رۆماننووس محه‌مه‌د موكری له‌مدواییه‌دا شێوه‌ی خۆی گۆڕی و وێنه‌ی ((موكری))یه‌ باوه‌كه‌ی لێشاردینه‌وه‌.قژو ڕیشی تاشی و ده‌بوایه‌ كه‌مێك لێی نزیك بیته‌وه‌ تا بزانی ئه‌وه‌ نووسه‌ره‌كه‌ی ((سه‌گوه‌ڕ))ه‌،یان ئه‌وه‌ وێنه‌كێشی پاڵه‌وانه‌كه‌ی كتێبـی ((تۆڵه‌))ه‌یه‌،كه‌ له‌ده‌می هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا جۆرێك بوو له‌نزیكبوونه‌وه‌ له‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌رده‌م دڵڕه‌قی سیاسیدا جۆری مردنه‌كه‌ بۆ خۆیان دیاریده‌كه‌ن. موكری و ئه‌گه‌ر بكرێ بڵێین ئه‌ده‌بی موكریانه‌ كه‌مۆركێكی تایبه‌تی به‌خۆیه‌وه‌ هه‌بوو،ده‌كرێت وه‌ك دوو ئاوێنه‌ی رووبه‌ڕووی یه‌ك ته‌ماشا بكه‌ین،به‌تایبه‌تی نووسینه‌كانی قۆناغی هه‌شتاكان.له‌و كاته‌دا موكری له‌لایه‌كه‌وه‌ چیرۆكی ((ئامێرده‌كان))ی ده‌نووسی كه‌باس له‌دوو كه‌س ده‌كات له‌شوێنێكی گشتیدا،هه‌ردووكیان چاودێری یه‌كتری ده‌كه‌ن و له‌یه‌كتری ده‌ترسن،هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وی تر به‌پیاوی ئه‌من و سیخوڕ ده‌زانێت،به‌ڵام هه‌ردووكیان قوربانی ئه‌و سیستمه‌ سیاسی و ((ئه‌منی))یه‌ن كه‌ترسی له‌...

چی روویدا‌و پاشهاته‌كانی چی ده‌بێت؟

ئاسۆس هه‌ردی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌ گۆڤاری چرپه‌دا دروست بووه‌. له‌لایه‌كه‌وه‌ مامۆستایانی ئاینی‌و لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان‌و له‌لای دووه‌مه‌وه‌ حكومه‌ت‌و به‌زۆریش به‌شه‌ پارتییه‌كه‌ی حكومه‌ت، داوا ده‌كه‌ن "به‌په‌له‌‌و بێ دواكه‌وتن" یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربچێت بۆ رێگه‌گرتن له‌ سووكایه‌تی به‌ "پیرۆزییه‌كان"‌و به‌توندی سزادانی ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن. پێشه‌كی با ئه‌وه‌ بڵێم من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووم‌و نیم هیچ مرۆڤێك ماف‌و ئازادییه‌كانی پێشێل بكرێت‌و سووكایه‌تی به‌ هه‌ست‌و نه‌ست‌و بیروباوه‌ڕی بكرێت، چجای سووكایه‌تی كردن به‌ئاینێك كه‌ نه‌ك هه‌ر له‌كوردستان، به‌ڵكو له‌سه‌رتاسه‌ری

لێدانی ژن

کۆمەڵێ قسەو فەتوای هەندێ لە پیاوانی ئاینی لێدانی ژن نەک تەنها بەڕەوا دەزانن، بەڵکو بە ئەرک و پەروەردەشی دادەنێن، وەک لەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت، ژن لای هەندێک لەو پیاوە ئاینیانە وەک بابەتێک تەماشا دەکرێت شایانی هەمو جۆرە ڕسواکردن و لێدان و سزادانێکە. بەڵام لەوە ترسناکتر ئەم جۆرە قسەو فەتوایانە نەبونەتە جێگای سیجال و قسەکردن لە ناوەندە فیکری و سیاسی ، کۆمەڵایەتیەکاندا. تەماشای ئەم لینکە بکە: http://www.youtube.com/watch?v=YtkkjkN4yZE   

شۆڕش و تابو: بوعه‌زیزی و فادیا و كچێنی خۆپیشانده‌ره‌كانی قاهیره‌و جیهانی سه‌له‌فییه‌كان

خالد سلێمان‌ 2/5/2012 شۆڕشه‌كه‌ی تونس كه‌ نازناوی یاسه‌مینی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرت و ته‌نها سێ هه‌فته‌و نیوی خایاند، له‌ ڕوداوێكی تراڤیدی و له‌سه‌رده‌ستی دو قوربانی سته‌می سیاسی ده‌ستی پێكرد، یه‌كه‌میان موحه‌مه‌د بوعه‌زیزی بوو كه‌ توانای هه‌ڵمژینی ڕسوابونی نه‌ماو به‌ سوتاندنی جه‌سته‌ی خۆی، سه‌رقاپی به‌رمیله‌ باردوكه‌ی كرده‌وه‌.  دووه‌میان ئه‌و كچه‌ پۆلیسه‌ بوو كه‌ تا ماوه‌یه‌كی نزیك كه‌س باسی نه‌ده‌كردو ته‌نها له‌ سیاقی سێمبۆلی سته‌مدا ناوی ده‌هێنرا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی «فادیا حه‌مدی» به‌رجه‌سته‌بووی سیستمێكی سته‌مكارو دڵڕه‌ق بوو، ده‌كرێ ئه‌ویش وه‌ك قوربانییه‌كی هه‌مان ئه‌و سیستمه‌و هه‌روه‌ها ڕسوابوویه‌كی تر ته‌ماشا بكرێت.