التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من أكتوبر, ٢٠١٧

كوردستان جوگرافیایه‌كی به‌شه‌رییه‌، نه‌ك شیرده‌رێكی وزه

خالد سلێمان چاودێره‌ كلاسیكی و كورتبینه‌كان له‌ بیری سیاسیدا، تا پێش ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم (٢٥\٩\٢٠١٧)، داهاتووی كوردستانیان له‌ دوو خاڵدا دیاری ده‌كرد: یه‌كه‌میان كوردستان وه‌ك مانگایه‌كی شیرداری وزه‌ بوو، ده‌بوایه‌ ببه‌سترێت به ‌بازاڕی ئه‌ورووپاوه ‌و هه‌موو ڕۆژێك بدۆشرێت، دووه‌میان دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ و ده‌روازه‌ بۆ دۆشین و گواستنه‌وه‌ی هه‌مان وزه‌. كه‌ ڕێفراندۆم ئه‌ردۆگانی تووشی په‌تا كرد و جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر ڕه‌فتاری كۆڵۆنیاڵییانه ‌و دۆستانی ״هه‌رێمه‌ جوانه‌كه‌״‌ی وه‌ك نه‌زان و ناشاره‌زا له‌ ده‌وڵه‌تداریدا وه‌سف كرد، ئیتر توركیا وه‌ك خانه‌خوێ له‌ خه‌یاڵی چاودێرانی جیۆپۆلیتیكای كورددا جێله‌ق بوو، دوای ٢٥\٩ بێهیوایی جێگه‌ی بۆ ڕارایی و هیچ موفاجه‌ئه‌یه‌كی سیاسی له‌ توركیاوه‌ نه‌هێشته‌وه‌.

حه‌ویجه

خالد سلێمان   لە ناوەڕاستی دەیەی سێیەمی سەدەی ڕابوردوودا حكومەتی عێراقی بە سەرۆكایەتیی یاسین هاشمی دەست دەكات بە جێنشینكردنی خێڵە عەرەبەكانی نزیك موسڵ لە كەركوك و خشتی یەكەم كۆلۆنی عەرەبی لە باشووری ڕۆژئاوای شارەكەدا دادەنێت. حەویجە ناوی ئەو كۆلۆنییە دەبێت و لە شێوەی یەكەی وەبەرهێناندا لە ڕێگای پڕۆژەیەكی ئاودێریی سەرەتاییەوە كە لە ڕووباری زێی بچووكەوە ڕادەكێشرێت دەست پێ دەكات. حكومەتەكەی یاسین هاشمی- سەردەمی مەلیك غازی- ساڵی ١٩٣٥ زیندانییەكانی بەندیخانەی كەركوك و سلێمانی و هەولێر و موسڵ كە زۆربەیان كورد دەبن، دەبات بۆ هەڵكەندنی ئەو پڕۆژەیە و لەسەر دەستی زیندانییەكان دەست دەكرێت بە هەڵكەندنی كە نزیكەی ١٠ ساڵی پێ دەچێت. ئه‌م كۆڵۆنییه‌ له‌ناو خاكی كوردستاندا، كه ‌له ‌هه‌ناوی كۆڵۆنیالیزمی به‌ریتانییه‌وه ‌له ‌دایك بوو، خێڵه ‌عه‌ره‌به‌كانی عوبێد و شه‌مه‌ری له‌ژیانی گه‌رمیان و كوێستان و شه‌ڕو پێكدادان له‌سه‌ر له‌وه‌ڕگاوه‌، جێگیر كرد: ئه‌م دوخێڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ژیانی شوانكاره‌یی و كۆچه‌ریی له ‌ناكۆكی و شه‌ڕدا ده‌ژیان، له‌ وه‌رزی قاتوقڕیدا ڕوویان ده‌كرده...

سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندوودایه‌

خالد سلێمان له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا، له‌ناو هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دواخستنی ڕیفراندۆمدا، تێگه‌یشتنی به‌شێك له ‌ده‌سته‌بژێری سیاسیی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌شێكیش له‌ ڕۆشنبیران، به ‌ده‌ستی به‌تاڵ ده‌ركه‌وتن. له‌ ئاستی سیاسیدا، كاتێك به‌رێز مه‌سعود بارزانی كه ‌ڕۆژنامه‌نووسێك پێی وایه ‌هێزی كاراكته‌ره‌كه‌ی ترافیكی نێوده‌وڵه‌تی درووست كردوه‌، ده‌ڵێت : <حیساب بۆ كه‌س ناكه‌ین>؛ ئیتر ئه‌ته‌كێت وه‌ك خورده‌ی سیاسی دێته ‌به‌رچاو. كه‌سێكی ناو بازنه‌ی بۆچوونه‌كانی بارزانی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تداری، پێی وایه‌ ده‌بێ كورد له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مەریكا بدات هه‌تا حیسابی بۆ بكرێت. مامۆستایه‌كی زانكۆش، قسه‌ی نه‌شیاوی وا دژی مه‌كگۆرك ده‌نووسێت، وه‌ك كورد ده‌ڵێت: ڕووی مه‌جلیسی نییه‌. له‌ پاڵ حیسابنه‌كردن بۆ كه‌س، ترافیكی نێوده‌وڵه‌تی، كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مەریكا به ‌تارگێت و قسه‌ی نابه‌جێ به‌مه‌كگۆرك-دا؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناچێته‌ به‌ره‌ی (به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم)، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له ‌ئاستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ...

هێشتا به‌غدا چه‌قی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و‌رووپایه

خالد سلێمان   سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ژان-ییڤ لۆدریان ‌له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هه‌مان وڵات فلۆرانس پارڵی بۆ به‌غدا و هه‌ولێر له‌ مانگی ڕابوردوودا (٢٦\٨\٢٠١٧) ئاماژه‌ی سیاسیی زۆری تیابوو، یه‌كێك له‌و ئاماژانه‌‌، مانه‌وه‌ی به‌غدایه‌ وه‌ك سه‌نته‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ورووپا‌‌. ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌می دیپلۆماسییه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌رۆ‌كوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاشكرای كرد، یه‌كه‌میان به‌رده‌وامیدانه‌ به‌ پشتگیریكردن له‌ عێراق، دوه‌میان‌ قه‌رزێكی فه‌ڕه‌نسییه‌ به ‌بڕی (٤٣٠) ملیۆن یۆرۆ بۆ بنیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌، سێیه‌میان داوه‌تكردنی عه‌بادییه‌ له ‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا مانوێل ماكرۆن بۆ سه‌ردانیكردنی وڵاته‌كه‌ی‌. له ‌پێش ئه‌م هه‌نگاوه‌ی فه‌ڕه‌نساوه‌، ئه‌ڵمانیاش قه‌رزێكی به ‌بڕی (٥٠٠) ملیۆن یۆرۆ له‌ سیاقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دوای داعش، دایه‌ عێراق. ئه‌م گرنگیپێدانه‌ی دوو جه‌مسه‌ری كاریگه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (ئه‌ڵمانیا-فه‌ڕه‌نسا) به ‌عێراق، له‌ كاتێكدایه‌، وڵاته‌كه‌ به‌ وێنه‌یه...

ڕيفراندۆم له‌ ئارگۆمێنتی ڕای گشتیدا

خالد سلێمان ڕای گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، له‌سه‌ر‌ دزینی نه‌وت و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كانی وڵات، تاكڕه‌وێتی و پاوانخوازی، نه‌بوونی هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتوو، غیابی یاسا، غیابی ڕۆڵی میدیا، پاوانكردنی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری، گیتۆ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ڕووتاندنه‌وه‌ی گیرفانی هاووڵاتییان، خۆڵ-له‌چاوكردن و بێبه‌هاكردنی كۆمه‌ڵگه ‌و پره‌نسیپه‌كانی پلورالیزم، هه‌ڵوێست و دووڕوویی ڕۆشنبیره‌كانی كۆشك جگیره‌؛ هه‌روه‌ها له‌سه‌ر میدیای درۆزن و پاككردنه‌وه‌ی گوناهی <میر>ـه‌‌كان، له‌ ڕووبه‌ری گشتیدا كه‌ به ‌ڕوونی باس ده‌كرێت. 

خوێنی گه‌رم بۆ شه‌ڕێكی سارد

خالید سلێمان له‌ وتارێكدا له‌ژێر ناونیشانی (فه‌وزا و ڕێكخستن له‌ جیهانێكی گۆڕاودا) وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێنری كیسنجه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له ‌لایه‌ن پاسدارانی ئێران و ئه‌و هێزانه‌ی شیعه‌ له ‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ ڕاهێنراون، داگیر بكرێن، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی دامه‌زراندنی ده‌ڤه‌رێك ده‌بێت تاران به‌ به‌یرووته‌وه‌ ده‌به‌ستێت، كه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی له‌دایكبوونی ئیمپراتۆرییه‌تێكی ئێرانیی ڕادیكاڵه‌. ئه‌مه‌ ته‌نیا ڕای كیسنجه‌ر نییه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ناوه‌نده‌ ستراتیژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا تێكشكانی داعش له‌ به‌هێزبوونی ئێراندا ده‌بینن، چونكه‌ ئه‌و هێڵه‌ جیۆگرافییه‌ی كه‌ داعش له‌ پێناو گه‌یشتن به ‌سنووره‌كانی ئێران خۆی بۆ مه‌ڵاس دابوو، ئێستا، ئه‌گه‌ر له‌ ڕووی سه‌ربازییشه‌وه‌ نه‌بێت ئه‌وا له‌ ڕووی سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌وه‌ له‌ژێڕ ڕكێفی ئێراندایه‌. له‌ ڕه‌ققه‌ و دێره‌زووره‌وه‌ له‌ سوریا، به‌ تێپه‌ڕبوو...