التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من مايو, ٢٠١١

Visite de William et Kate: Khadir doit s’excuser, selon la ministre Normandeau

Le Devoir Le gouvernement Charest a réclamé aujourd’hui des excuses du député Amir Khadir pour avoir comparé la famille royale à des parasites et des personnages de cirque. Le député de Québec solidaire s’oppose à ce que les contribuables défraient les coûts de la visite du prince William et de son épouse Kate, les 2 et 3 juillet à Montréal et Québec. Selon lui, le duc et la duchesse de Cambridge sont les porteurs d’un système «parasitaire» obsolète de plus en plus en marge du monde moderne. «On n’a pas à payer pour ça. Les contribuables n’ont pas à payer pour ça! Est-ce que vous voulez que vos taxes soient utilisées pour un couple royal? Comme indépendantiste d’abord, je ne suis pas pour la monarchie», a expliqué le député de la gauche en point de presse à l’Assemblée nationale. M. Khadir se défend de manquer de respect envers les jeunes mariés et relance plutôt la balle au gouvernement du Québec. En évoquant les retombées touristiques de la visite royale, le gouvernement se ...

زانکۆی ئەمریکی

خالد سلیمان لە کۆڕێکدا کە زانکۆی ئەمریکی ساڵی ڕابوردوو دەربارەی بارودۆخی عیراق رێکیخستبوو، پرسیاری ئەوەم لە خۆم و دەوروبەرەکەم دەکرد کە ئەم جۆرە کۆڕو چالاکییە ئەکادیمی و کولتووریانە تەنها بۆ خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکییە یان بۆ سەرجەم ناوەندە فیکری و سیاسی و کولتوورییەکەی کوردستان. هۆکاری ئەم پرسیارەش زۆر بەسادەو ساکاریی، ئەوەبوو کە ئەوانەی لە کۆڕەکەدابوون کۆمەڵێ خوێندکارو فرۆفیسۆری زانکۆی ئەمریکی بوون و هەموو شتەکان بەزمانی ئینگلیزی تێپەڕین و وەک ئەوەی لە هۆڵێکدا بین لە واشنتن یان لەندن بێت .

ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق

خالد سليمان له‌م ساته‌وه‌خته‌دا دیمه‌نی سیاسی عیراق، كوردستان به‌تایبه‌تی، جگه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركوك‌و به‌غدا، گیروگرفته‌كانی حكومه‌ت، به‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی جه‌وهه‌رییه‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌؛ ئه‌ویش مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌ له‌وڵاتدا یان گه‌ڕانه‌وه‌یانه‌و به‌جێهێشتنی عیراقه‌ له‌كۆتایی ئه‌م ساڵه‌دا. پرسیاری سه‌ره‌كی هێزه‌ سیاسییه‌كانیش ئه‌وه‌یه‌، ئایا هێزه‌كانی عیراق به‌ پۆلیس‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌و سوپاوه‌، له‌ ڕووی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌وه‌ توانای پاراستنی وڵاتیان هه‌یه‌؟ جگه‌ له‌ هێزه‌ توندڕه‌وه‌كان، ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تی خۆیان به‌ ئه‌ژندای ده‌ره‌كییه‌وه‌ گرێداوه‌ به‌دیاریكراوی، به‌شێكی زۆری حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دان، هێشتا كاتی ڕۆیشتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نه‌هاتووه‌. هۆكاره‌كه‌ش به‌ ساده‌یی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ تائێستا سوپای عیراق توانای پاراستنی سنووری وڵاتی نییه‌و له‌ ڕووی پیشه‌یی‌و لۆژیستی‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و ڕاهێنانه‌وه‌، سوپایه‌كی لاوازه‌، له‌ ڕووی ناوخۆی وڵاتیشه‌وه‌، هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایش نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستی پاراستنی ژیانی ڕۆژانه‌و ئاسایشی هاووڵاتیان، ڕ...

كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمتیاز یان "ئینجاز"؟

دیمه‌نی سیاسه‌تی كوردیی له‌ كوردستانی عیراقدا، هه‌میشه‌ له‌و خاڵه‌دا ده‌وه‌ستێت كه‌ كۆمه‌ڵگه‌و تاكی تێدا نییه‌، یان بڵێین له‌و بۆشاییه‌دا كه‌ سیاسه‌تێكی بێ پشت‌و په‌نای تیادا ده‌خوولێته‌وه‌. باشترین نموونه‌ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی مێژووی ڕه‌وتی ڕیالیزه‌كردنی خه‌یاڵ‌و ته‌وه‌زه‌لی له‌ گوتاری سیاسیدا، ئه‌و هه‌موو ململانێ‌و پێكدادان‌و شه‌ڕه‌ ناوخۆیانه‌یه‌ كه‌ تا ئه‌مڕۆش بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ كولتوور‌و بیركردنه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رچاو له‌ خه‌ڵك.

گۆڤاری هه‌فتانه‌‌و داواكاری گشتی

خالد سليمان بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگ زیاتره‌، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری هه‌فتانه‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین‌و ئاماده‌كاری ڕاپۆرتی "موڵكدارێتی به‌ موڵكی گشتییه‌وه‌" كه‌ له‌ ژماره‌ (108)ی گۆڤاره‌كه‌دا كه‌ له‌ به‌رواری (21/08/2010)دا بڵاوكرایه‌وه‌، به‌ڕێگه‌ی پۆلیس‌و دادگاوه‌ن‌و زیاتر له‌ 10جار بانگكراون‌و له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵداكراوه‌و دادگایی كراون.

سياسەت و سەركردەی روح سووك

خالد سليمان ساڵی 2008 ، له‌کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا، هه‌ندێک که‌ناڵی میدیا له‌هه‌رێمی کێبیکی فرانکۆفۆن -فه‌ره‌نسی زمان-، راپرسییه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ریان له‌ناو خه‌ڵکدا ده‌رباره‌ی سیاسییه‌کانی که‌نه‌دا ئه‌نجامدا، پرسیاره‌که‌ش ئه‌وه‌بوو، له‌نێوان سه‌رکرده‌ی پێنج پارته‌ به‌شداره‌که‌ی هه‌ڵبژاردندا (پارتی کۆنسه‌رڤاتیڤ، پارتی لیبێراڵ، بلۆک کێبێکوا، پارتی نوێی دیموکراتیخواز، پارتی سه‌وز) کێ قۆزترین یان جوانترین سیاسییه‌؟. هه‌ڵبه‌ته‌ له‌که‌لتووری ئه‌وروپایی و ئه‌مریکاییدا له‌بری وشه‌ی جوان یان قۆز، وشه‌ی سێکسی به‌کاردێت، ته‌نانه‌ت زۆرجار ئه‌و وشه‌یه‌ بۆ خواردنء ئۆتۆمبێلء جلوبه‌رگء زۆر شتی تری ناو ژیانی خه‌ڵک به‌کاردێت. واتا وشه‌ی سێکسی له‌مانا ته‌قلیدییه‌که‌ی خۆی چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌و به‌هه‌موو شتێکی جوانء ڕێکوپێک ده‌ووترێت سێکسی.

ئه‌وه‌ خه‌ون‌و كاری هه‌موو ژیانم بوو

خالد سليمان ئوسامه‌ بن لادن كوژرا، پلان‌و جێبه‌جێكردنی كوشتنه‌كه‌ش كه‌ جگه‌ له‌ هه‌ندی گرووپی توندڕه‌و، هه‌موو جیهان پێشوازیلێكردن، له‌ كه‌ناڵه‌كانی میدیای جیهانییه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌. ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی (لۆمۆند)، ئه‌م كوشتنه‌ كوتوپڕه‌ی له‌گه‌ڵ "به‌هاری عه‌ره‌ب" یان شۆڕشی وڵاتانی عه‌ره‌ب دژی ڕژێمه‌ سته‌مكارو نیوه‌ تۆتالیتارییه‌كان به‌ناوی دیموكراسییه‌وه‌ نه‌ك به‌ناوی ئیسلامییزمه‌وه‌، به‌ به‌ریه‌ككه‌وتنێكی گرنگ وه‌سفده‌كات‌و پێی وایه‌، بن لادن دووجار مرد. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ شۆڕشه‌كانی تونس‌و میسر به‌ پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌كانی بن لادن‌و ڕێكخراوه‌كه‌یه‌وه‌ بوون‌و هیچ ڕق‌و كینه‌یه‌كیان دژی ڕۆژئاوا تیایدا نه‌بوو. ئه‌مه‌ به‌لای "لۆمۆند"ه‌وه‌ مردنی یه‌كه‌م بوو، به‌ڵام مردنی دووه‌م، ئه‌و كوشتنه‌

هه‌له‌و واشنتن: کوژرانه‌که‌ی بن لادن

بۆ دوا جار و له‌ پاش نزیکه‌ی ده‌ ساڵ له‌و هێرشه‌ تێرۆرکاریانه‌ی له‌ یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ری ساڵی دوو هه‌زار و یه‌کدا کرانه‌ سه‌ر وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، پاش کوژرانی هه‌زاران که‌س به‌ موسڵمانانیشه‌وه‌ به‌ده‌ستی تێرۆرکارانی ئه‌لقاعیده‌ ، ڕۆژی یه‌کی ئه‌م مانگه‌ بوو ، سه‌رۆکی ئه‌و تۆڕه‌ تێرۆرکاریه‌ی ئه‌لقاعیده‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکریی ئه‌مریکادا له‌ وڵاتی پاکستان کوژرا. وه‌ک چۆن کوژرانه‌که‌ی ئوسامه‌ بن لادن ، کۆمه‌ڵێک پرسیاری به‌بێ وه‌ڵام هێشتنه‌وه‌ ، ئاواش بووه‌ مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵێک پرسیاری تر. یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا بن لادن ته‌نها سه‌رکرده‌یه‌کی سیمبۆڵی ئه‌لقاعیده‌ بووه‌ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ، کرۆک و نێوه‌ندی ته‌واوی بڕیاره‌کانی ئه‌م تۆڕه‌ بووه‌ ؟ بۆیه‌ پرسیار له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی ئه‌م تۆڕه‌ تێرۆر کاریه‌ زۆرن ، ئایا ده‌توانێت به‌رده‌وامی به‌ جم و جۆڵه‌کانی بدات؟ ئایا کوژرانی بن لادن جیاوازی و ناکۆکیه‌کانی نێوان جه‌مسه‌ره‌کانی ئه‌م تۆڕه‌ تێرۆریستیه‌ زیاد ده‌کات یان په‌رده‌ پۆش ده‌کرێن؟ ئه‌لقاعیده‌ له‌ کۆتایی ساڵانی 1988 و سه‌ره‌تای ساڵی 1989 ی سه‌د...

ئۆپۆزسیۆن له‌پای چی ئه‌مه‌ی كرد؟

خالد سليمان ئه‌و هه‌واڵ و لێدوانانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌له‌ هه‌ندێ ڕۆژنامه‌ و كه‌ناڵی میدیادا، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوبوونه‌وه‌، جێگای له‌سه‌ر ڕاوه‌ستان و ئانالیزه‌ی وردن، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌رجه‌م هه‌ڵوێست و ئه‌و "ته‌عبیئه‌" ڕاگه‌یاندنه‌ی له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا بوونه‌ هۆی بارگرژییه‌كی گه‌وره‌ له‌ ناو دیمه‌نی سیاسیی كوریدا.