التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من مارس, ٢٠١٢

ده‌رباره‌ی ״میساق״ی ئیخوان موسلیمین له‌سوریا

خالد سلێمان‌ 27/3/2012 دوێنێ (26/3/2012) له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی گرنگدا بزووتنه‌وه‌ی ئیخوان موسلیمین له‌سوریا پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی تایبه‌ت به‌داهاتووی سیستمی حوكمڕانی له‌سوریادا خسته‌ڕوو. به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ كه‌ له‌ژێر ناونیشانی (به‌ڵێن و میساقی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین له‌سوریا)دا بوو له‌10 خاڵ پێكهاتووه‌، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌سوریا ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی نوێ بێت، پشتبه‌ستوو به‌ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی هه‌ڵقوڵاو له‌ئیراده‌ی گه‌لی سوریاو له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی نیشتمانی كه‌كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دامه‌زرێنراو له‌هه‌ڵبژاردنێكی ئازاددا دایده‌نێت و مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تاك و گروپه‌كان له‌هه‌ر ده‌ستدرێژی و ناڕه‌واییه‌ك ده‌پارێزێت و زامنی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كسانی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌كات.

دادگای شۆڕشگێڕانه‌ ‌

خالد سلێمان‌ 25/3/2012 دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 19/3/2012 ، دادگای جینایی دووی هه‌ولێر بڕیاری سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر دۆسێی بكوژی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی رێباز ره‌حیم كه‌ له‌چه‌ند مانگی‌ رابردوودا كوژراو ته‌رمه‌كه‌ی فڕێدرایه‌ ئاوی سۆرانه‌وه‌ ده‌ركرد، وه‌ك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا بڵاوبۆته‌وه‌ به‌شێكی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ماوه‌ی 16 رۆژ بۆ حكومه‌ت داده‌نێن بۆ له‌سێداره‌دانی بكوژه‌كه‌ , ئه‌گینا خۆپیشاندان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ . وه‌ك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی بڕیاره‌كه‌ی دادگاكه‌دا هاتووه‌، هۆكاری ئه‌م سزادانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی هاتووه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ته‌مه‌نی تاوانباره‌كه‌ له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ بڕیاری له‌سێداره‌دان هه‌ڵناگرێت و سێ مانگی كه‌مه‌ بۆ بڕیاری له‌و شێوه‌یه‌ .

״گه‌ل زانیاری ده‌وێت״ ‌

خالد سلێمان‌ 19/3/2012 (( گه‌ل رووخانی رژێمی ده‌وێت )) ، یه‌كێكه‌ له‌دروشمه‌كانی شۆڕشه‌كانی دنیای عه‌ره‌ب . كچه‌كه‌م كه‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵه‌و عه‌ره‌بیش نازانێت ئه‌م رسته‌یه‌ی زمای عه‌ره‌بی له‌به‌ر كردووه‌و به‌رده‌وام ده‌ڵێت : ( الشعب یرید إسقاط النظام ). ئه‌مه‌ ده‌لاله‌تی زۆری هه‌یه‌و په‌یوه‌ستی ده‌كه‌مه‌ رسته‌یه‌كه‌وه‌ كه‌دروشمی ده‌زگایه‌كی میدیای هۆڵه‌ندییه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌ ( گه‌ل شایه‌نی زانیاری پێ به‌خشینه‌ ). ده‌لاله‌تی یه‌كه‌می ئاشنابوونی منداڵێك به‌دروشمێك كه‌ به‌شێك نییه‌ له‌جیهانه‌كه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیی به‌و بڕه‌ زۆره‌ی زانیارییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ڕۆژانه‌ شاشه‌ بچووكه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌، ته‌له‌فزیۆن، كه‌ڕۆماننووسی به‌ریتانی جۆرج ئۆروێل ناوی لێنا ( براگه‌وره‌ ) به‌ویست و نه‌ویستی خۆمان ده‌یئاخنێته‌ گوێ و چاو و بیرو هۆشمانه‌وه‌ . له‌نێوان دروشمه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌و دروشمه‌كه‌ی ( فری پرێس ئه‌نلیمیتید ) واته‌ میدیای ئازادی بێ سنوور، ناوی گه‌ل له‌پێشه‌وه‌یه‌و له‌وه‌ی یه‌كه‌میاندا وشه‌ی رووخان جێی زانیاری ده‌گرێته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌ش به‌زمانێكی ساده‌و ساكار ئه‌وه‌یه‌ كه‌مافی به‌ده‌ست...

«الإيمو» في بغداد

خالد سليمان الثلاثاء, 13 مارس 2012 «هم سفهاء مجانين وهم آفة في المجتمع المسلم يجب على المختصين إنهاؤهم من ذي بدء تحت طائل القانون». كان هذا جواب رجل الدين العراقي المتشدد مقتدى الصدر على رسالة وجّهها اليه الشيخ علي الساعدي القيادي في الحركة الصدرية، طالباً منه إبداء رأيه حول شباب عراقيين أطلق عليهم إسم «الإيمو»، أي العاطفيين. يكتب علي الساعدي في رسالته: «ظهرت ظاهرة غريبة تثير الجدل في مجتمعنا وهي ظاهرة «الإيمو» والتي تعني «التمرد والنفس الحساسة»، وهي حالة ظهرت في المجتمعات الغربية في أميركا الشمالية تحديداً منذ سنوات عدة نظمها شباب من كلا الجنسين وسمّوها بذلك وأطلقوا على أنفسهم لقب «أصدقاء الشيطان»، ومن أفكارهم الغريبة الحزن والتشاؤم والاكتئاب والصمت والخجل ورسم الوشم وارتداء الملابس السود والقاتمة والسراويل الضيقة جداً ووضع أغطية للمعصم». وبعد كلمات وأوصاف أخرى لا ترتبط بواقع الشباب العراقي بصلة، يسأل الساعدي الصدر: «فما توجيه سماحتك لأولياء الأمور والأساتذة ورجال الدين من الحيلولة دون انتشار هذه الظاهرة المقيتة؟».

له‌سه‌ر «ئیمۆ»كانی عیراق و كه‌مێكیش نازیزم ‌

خالد سلێمان‌ 12/3/2012 «وه‌ك له‌پرسیاره‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌وانه‌ بێ ئابڕوو و شێتن‌و ئافاتێكن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانانداو پێویسته‌ له‌سه‌ر پسپۆڕان به‌پێی یاسا له‌ناویان به‌رن».  ئه‌مه‌ وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌دره‌ بۆ شێخ عه‌لی ساعیدی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌كانی ره‌وتی سه‌در له‌عیراق كه‌ له‌نامه‌یه‌كدا داوای لێكردووه‌ رای خۆی بڵێت ده‌ره‌باره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ناویان لێ ده‌نێن «ئیمۆ»و له‌م ڕۆژانه‌دا له‌به‌غدا كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر قه‌تڵ‌و عامه‌وه‌.  له‌نامه‌كه‌یدا عه‌لی ساعیدی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ دیارده‌ی «ئیمۆ» كه‌ یاخیبوون‌و هه‌ست ناسكی ده‌گه‌یه‌نێت، پێش ساڵانێك له‌ئه‌مریكای باكوور سه‌ریهه‌ڵداوه‌و نامۆیه‌ به‌كۆمه‌ڵگا. ده‌ستنیشانی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌م ئه‌و گه‌نجانه‌ی «ئیمۆن» ڕه‌شبینن‌و  خامۆش‌و شه‌رمنن‌و جلی ڕه‌ش له‌به‌رده‌كه‌ن. 

روسیا، هه‌وڵێك بۆ ماكیاژكردن ‌

خالد سلێمان‌ 7/3/2012 یه‌كێك له‌و بۆچوونانه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌ژموونی سیاسه‌تی ڤلادیمێر پوتین و تیمه‌كه‌ی له‌ كرملین ده‌وترێت، ئه‌و رابردووه‌یه‌ كه‌ هێزو بوونی روسیا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی زه‌به‌لاح وێنا ده‌كات، به‌شێكی زۆری ئه‌و رابردووه‌ش، 70 ساڵه‌كه‌ی حوكمڕانی كۆمۆنیزمه‌ كه‌ مۆسكۆی وه‌ك قه‌ڵاو پایته‌ختی كرێكاران و چه‌وساوه‌كانی دنیا له‌قه‌ڵه‌مده‌دا. پرسیاری  سه‌ره‌كی لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات پرسیاری سه‌ره‌كیش لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، باشه‌ خۆ ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و رابردووه‌ بێت ده‌بێت حزبی كۆمۆنیستی روسیا جێگای حزبه‌كه‌ی  ڤلادیمێر پوتین بگرێته‌وه‌، ده‌بێت  زیگانۆڤ كه‌ سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبی كۆمۆنیسته‌ ده‌كات و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رێژه‌ی ١٧%ی ده‌نگه‌كانی به‌ركه‌وت، جێگای پوتین و حزبه‌كه‌ی روسیای یه‌كگرتوو بگرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی روسه‌كان به‌سه‌روه‌ریی رابردووی ناوده‌به‌ن و له‌ساڵی 1917 به‌دواوه‌ وڵاته‌كه‌ی كرده‌ جه‌مسه‌رێكی جیهانی (سه‌روه‌ری) كۆمۆنیسته‌كان بوو.

لێپێچینه‌وه‌ له‌كلتوورێكی سیاسی

خالد سلێمان‌ 5/3/2012 پێش چه‌ند ساڵێك نووسه‌رو رۆشنبیری لوبنانی حازم ساغیه‌ له‌كتێبێكدا به‌ناونیشانی ( ئه‌مه‌ به‌سه‌رهات نییه‌ ) له‌ڕێگای ره‌خنه‌گرتن له‌به‌سه‌رهاتی خۆیه‌وه‌ له‌ناو بزووتنه‌وه‌و حزبه‌ سیاسییه‌كانی ناو مه‌شهه‌دی سیاسی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌دنیای عه‌ره‌بدا , ده‌چێته‌ ناو بابه‌تێكی گرنگه‌وه‌ , ئه‌ویش لێپێچینه‌وه‌یه‌ له‌نه‌وه‌یه‌كی ته‌واو به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ ناله‌باره‌ سیاسییه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی گرته‌وه‌و بووه‌هۆی كۆمه‌ڵێ دامه‌زراندنی سیستمی سته‌مكاری هه‌تا بڵێی دڵڕه‌ق . ساغیه‌ , له‌ڕێگای گێڕانه‌وه‌یه‌كی رۆمان ئامێزدا , به‌سه‌رهاتی گه‌نجێك ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌دوای تێپه‌ڕبوون به‌ناو حزبی به‌عس و حزبی ( نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی ) و شیوعی و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی تردا , خۆی له‌باوه‌شی شۆڕشی ئێرانیدا ده‌بینێته‌وه‌ . به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و به‌ره‌یه‌ش به‌جێده‌هێڵێت و ده‌بێته‌ تاكێكی لیبراڵ و ئیتر له‌و كاته‌وه‌ ساغیه‌ ده‌كه‌وێته‌ ره‌خنه‌گرتن له‌دۆخێكی سیاسی باو , له‌زۆر شوێنیشدا ناوی لێده‌نێت سه‌رئێشه‌ی دنیای عه‌ره‌ب .

المثليون والعاملات الأجنبيات والفلسطينيون والنساء موضع تهكم قناة تلفزيونية لبنانية

سحر مندور (كاتبة وروائية لبنانية) يبدأ السكتش الساخر برجل مستدير الزوايا، يدهن كريماً مطرّياً على ساعديه، يحلق الشعر عن جسمه، يسرح شعره الأشقر المصفف كما «سيدات المجتمع»، يضع المكياج على وجهه، على أنغام «لا في آن روز» لإديث بياف، وقد تم تحوير كلماتها «كوميدياً»، وكتبت على الشاشة لمزيد من المنفعة وكي لا تخطئها أذن.. ويبدأ الرجل بالغناء:  «بحبّو أنا وبحسّو غير / بيحسسني بقيمة حياتي / بيلعبلي دايماً بشعراتي / وبتمنالو عطول.. الخير / quand il me prend dans ses bras / بيشهّيني الهبرة / je vois la vie en moze / يخرب بيته شو أمّور / وبالإيز ميز شو شطّور / أنا يسلملي طزطوزو / هو وحده عزيزي / والفيشة لبريزي / وأنا غيرو ما بعوزو / foufou pour moi / moi pour foufou dans la vie / قلي ياها حلفلي ياها وحياتك زوزو».