ئاماده‌كردنی : خالد سلێمان ئه‌م گفتوگۆیه‌ی نێوان كه‌نعان مه‌كیه‌ی رۆشنبیری عیراقی و حازم ساغیه‌ی نووسه‌رو رۆشنبیری لوبنانی كه دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن له یه‌كێك له قاوه‌خانه‌كانی ( له‌نده‌ن ) دا ئه‌نجامدراوه، تایبه‌ته به‌باسكردن له‌سه‌ر تۆتالیتاریزم و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێڵه‌كی هه‌ردوو رژێمی به‌عس له سوریا و عیراق . ئه‌و خاڵانه‌ی كه هه‌ردوو نوسه‌ر له‌سه‌ری راده‌وه‌ستن و شیكارییان ده‌كه‌ن ده‌چنه‌وه ناو ره‌گوڕیشه‌ی ئه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه‌وه كه كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بییه‌كان به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌وانه بێگومان ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌كان، چونكه ره‌سه‌نگه‌رایه‌تی له جیهانی ئیسلامی‌دا ( به تایبه‌تی جیهانی عه‌ره‌ب ) كه ناسنامه‌ی تاك و گرووپه‌كان ره‌نگڕێژ ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كه ئێستا‌و ئاینده به‌وشێوه‌یه گۆش ده‌كات كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌سه‌نگه‌رایه‌تییه‌دا بگونجێن كه ساڵه‌های ساڵه توانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه له رووی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هۆشیاری بۆ قاوغه خێڵه‌كییه‌كه‌ی به‌بێئه‌وه‌ی هیچ كۆششێكی فیكری یاخود سیاسی ئه‌وتۆ له‌پێناو شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌كاندا بخرێته...