التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من يناير, ٢٠١٥

بكوژه‌كانی پاریس ‌

خالد سلێمان سه‌عید كواشی له‌ ٧/٩/١٩٨٠ له‌هه‌رێمی كۆرێز كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی لیموزین له‌باشووری رۆژئاوای فه‌ره‌نسا له‌دایك ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ به‌ دووساڵ واته‌ له‌ ٢٩/١٢/١٩٨٢ شه‌ریف كواشی-ش له‌هه‌مان شوێن له‌ناو خێزانێكی فه‌ره‌نسی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیری له‌دایك ده‌بێت. سه‌عید كوڕی گه‌وره‌ ده‌بێت و به‌ شه‌ریف-ـه‌وه‌ پێنج منداڵ ده‌بن.

البصرة تحن إلى الماضي والمالكي يحاول فيها تعويض خسارته في بغداد

Follow @ksulaiman البصرة - خالد سليمان   مرة أخرى، أصبح أقليم البصرة عنواناً بارزاً من عناوين المشهد السياسي في العراق. حين طرح مشروع إقليم البصرة للمرة الأولى، كانت اليد الطولى في المحافظة ومركزها للميليشيات الدينية، وكان البصريون ينتظرون من يأتي من المركز لتخليصهم من سطوة ميليشيات مسلحة التصقت صورتها بمخيلة البصريين ولا يريد أحد ذكرها. جاءت حملة «صولة الفرسان» العسكرية بقيادة رئيس الوزراء السابق نوري المالكي، في الفترة ذاتها التي أراد فيها حزب الفضيلة والحركة الصدرية جعل البصرة إقليماً، ليس للجم المسلحين فحسب، بل لفرض صورة المركز وقدرته على حسم أزمة الانفلات الأمني والعسكري في تلك الفترة لصالح قرار بغداد.

ها قد مضت خمسٌ وعشرون عاماً على جلوس هذا الخليفة على العرش

مقال يعود للعام 1901م باللغة الكردية من العدد 26 من صحيفة "كردستان" بقلم صاحبها ومحررها الأمير عبدالرحمن بدرخان باشا. بمثابة نداء للأكراد كي لا ينخرطوا في قتال الأرمن. يا أيها الأكراد! وردتْني منذ حين أنباءٌ غيرُ سارةٍ من كردستان جعلتني أن أتألّمَ كثيراً، وهذا هو ما دفعني إلى كتابة بضعة السطور هذه إليكم. كلكم تعلمون بأنني ابنُ ذلك الرجلِ صاحب النخوة والغيرة الذي دافعَ عن سعادتكم بسيفه. وبمقتضى تغيّر الزمن، فها أنذا اليومَ أستكملُ الخدمةَ نفسها بقلمي. إنني هنا أعاني دوماً من القلق والألمِ بسبب مسألة الأرمن. في حقيقة الأمر، إنني أدركُ بأنَّ هناك بعضٌ من الأرمن يريدون أن يسلبوكم وطنَكم كردستان ويجعلوها ولايةً لهم ويفصلوها عن المُلكِ. وأعلمُ أيضاً أن العديدَ من البلدان الأجنبية عليّة الهامة(الكبرى-المترجم) تسعى لهذا السبب وبكلِّ جهودها إجراء الفساد والقتال في كردستان. لكن، يجب أن تعلموا أن هذه الحالة لا تعطيكم الحقَّ بشكلٍ من الأشكال أو وقتٍ من الأوقات الشروعَ بشنِّ قتالٍ عام ضد الأرمن!. في أية جريمة، يجب أن ينالَ المجرم جزاءَه العادلَ، هذا أمرٌ طبيعي، لكن الكثيرَ م...

الفاشية باقية وتتمدد...

خال سليمان ٧/١١/٢٠١٤ ما كتبته الكاتبة اللبنانية بيسان الشيخ (بحثاً عن «أيديولوجيا سياسية» تسد ذلك الخواء، ليس بالمال والسلاح وحدهما تُهزم «داعش»)، الحياة ٢٥/١٠/٢٠١٤، عنوان واضح للهزيمة الثقافية والأخلاقية، ناهيك عن السياسية، التي تمرّ بها المجتمعات قبل الأنظمة. و»السلوك الظرفي» بين الشباب إذ تشير إليه الكاتبة في سياق الحديث عن التحولات المجتمعية بين الديكتاتورية والداعشية، ليس سوى تقليد الوعي الداعشي أو انه وعي نمطي طالما لوحت به الاستبداديات العربية «للأبناء الصالحين»، ويتحول أغلب الأوقات إلى عتبة العالم الفاشي، وما كان سلوك أصحاب «القمصان السود» في إيطاليا عقد الثالث من القرن العشرين إلاّ ظرفياً.

״دژی گاڵته‌جاڕی‌و مردن، ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد هه‌یه‌״

خالد سلێمان‌ 9/1/2015 به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌فته‌نامه‌ی (شارلی ئێبدۆ) شارب به‌گوێره‌ی زۆربه‌ی ناوه‌نده‌ فه‌ره‌نسییه‌كان كه‌سێك بوو، نه‌ك ته‌نها ره‌خنه‌ی گاڵته‌جاڕی به‌دنیای سیاسه‌ت و ئاین و ئابووری و ده‌سه‌ڵات، سه‌رنجی فه‌ره‌نسییه‌كانی به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشا، به‌ڵكو خاوه‌ن توانایه‌كی به‌هێزیش بوو به‌هاكانی دژه‌ دیموكراسی و یه‌كسانی بكاته‌ جێگه‌ی پێكه‌نین، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و به‌ها سه‌ره‌كیانه‌ی كه‌ سیستمی كۆماریی بۆ ئازادی ده‌ربڕین و ڕه‌خنه‌ی گاڵته‌ئامێز وه‌ك موماره‌سه‌یه‌كی ساده‌ بۆ وڵاته‌كه‌ دابین كردوه‌. شارلی ئێبدۆ كه‌ رۆژی ٧/١/٢٠١٥ كه‌وته‌ به‌ر هێرشێكی تیرۆریستی و تیایدا ١٢ هاووڵاتی فه‌ره‌نسی بوونه‌ قوربانیی، تیایاندا ١٠ رۆژنامه‌نووس به‌ سه‌رنووسه‌ره‌كه‌وه‌، ٢ پۆلیس ئایكۆنێكی گه‌وره‌ی ژیانی دیموكراسی فه‌ره‌نسی بوو، هیچ لایه‌ن و نه‌ته‌وه‌و ئاین و كه‌سێك به‌تۆڕه‌كه‌یدا تێنه‌ده‌په‌ڕی و ره‌خنه‌ی له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌گرت. دوا وێنه‌ی هێڵكاری به‌ڕێوه‌به‌رو وێنه‌كێشی (شارلی ئێبدۆ)، پیاوێكی ریشنه‌ كه‌ كڵاوێكی ئه‌فغانی له‌سه‌ردایه‌و له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ بۆ له‌ فه‌ره‌نسا ته‌قینه‌وه‌ نیی...

من و کتێب.. ڕۆستەمی زاڵ لەدەرەوەی زەمەن ‌

Follow @ksulaiman خالد سلێمان‌ 7/12/2014 پێش چەند ساڵێک ڕادیۆی قاوەخانەی کولتوریی لە سلێمانی زنجیرە چاوپێکەوتنێکی لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدا لەسەر کتێب و ئاشنابوون بە جیهانی کتێب تۆمار کرد. منیش یەکێک بووم لەو کەسانەی کە چاوپێکەوتنەکەم لەگەڵدا کراو بۆ یەکەمجار بەقوڵی بیرم لەوە کردەوە چۆن کە لادێیەکی دوورەدەستی گەرمیاندا، کە لە دەرەوەی زەمەندا دەژیا، ئاشنای کتێب بووم؟ ئەم پرسیارەم لە خۆم بەشێکە لە چیرۆکێکی لادێیانەو خەیاڵی پیاوێکی نەخوێندەوار، تێیدا خەون بەوەوە دەبینێت منداڵەکانی خوێندەوار بن. ئەو پیاوە باوکم بوو کە برایەکی لەخۆی بچوکتر شانسی ئەوەی هەبوو ببێتە فەقێ و لە حوجرەدا بخوێنێت، بەڵام خۆی لەبەر ئەوەی کوڕی گەورە بوو، بەرپرسیاڕیتی زیاتر بوو، ئەو شانسەی نەبوو، بۆیە بەردەوام دەیەویست وێنەی هەرزەکارێتی خۆی وەک خوێندەوارێک لە منداڵەکانیدا ببینێت و بە حیکایەتەکانی وەک ڕۆستەمی زاڵ-ی ئاشنا دەکردن.

كاكه‌ حه‌مه‌ ‌

خالد سلێمان‌ 3/12/2014 محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، كه‌ پارته‌كه‌ی ته‌نیا كورسییه‌كی له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تردا لۆژیكی پاره‌و «شه‌عبه‌ویه‌ت» له‌فه‌زای سیاسیی كوردستاندا وه‌ك حزبی بچووك پێناسه‌یان ده‌كات، له‌م چركه‌ساته‌ی مێژووی كوردستاندا، له‌گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو دیمه‌نی سیاسی، ئه‌وانه‌ی وا ده‌سته‌واژه‌ی بچووك‌و گه‌وره‌یان بۆ حزبایه‌تی داتاشی، پشتێنیان له‌فیكره‌ی به‌رگری لێكردبوه‌وه‌، تیایدا به‌باشی ده‌رنه‌كه‌وتوون. پارته‌كه‌ی كاكه‌ حه‌مه‌و پارته‌كانی تری وه‌ك حزبی شیوعی‌و زه‌حمه‌تكێشان، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌ك ته‌نها ده‌نگیان كه‌مبوو، به‌ڵكو له‌ ئاستی جه‌ماوه‌ری پارته‌كان خۆشیاندا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ لۆژیكی كڕینی وه‌لائی سیاسی‌و «شه‌عبه‌ویه‌ت»‌و تیۆریستی ناشاره‌زای واقیع‌و گۆشه‌ شاراوه‌كانی ناو مێژوو بوون، سیاسه‌ت‌و رۆڵی سیاسی‌و دیموكراسیه‌تیان گرێدا به‌»ده‌نگ»ه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ده‌نگی نه‌ناسراوێكیش بێت‌و دووریش بێت له‌دیدو مه‌زه‌نده‌و رسته‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی رۆشنبیره‌كانی سه‌ر سه‌كۆی «سلۆگان»ه‌ له‌ بن نه‌هاتووه‌كان.

له‌كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و رووباری مێكۆنگ.. له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ئاو سه‌رچاوه‌ی ئاشتی و گه‌شه‌ی درێژخایه‌نه‌ ‌

خالد سلێمان‌ 26/11/2014 كه‌مبۆدیا، لائۆس ڕووباری مێكۆنگ كه‌ له‌چیاكانی تیبت-ه‌وه‌ له‌چین هه‌ڵده‌قوڵێت‌و به‌ره‌و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا شۆڕ ده‌بێته‌وه‌، تا ده‌گاته‌ ده‌ریای چین-ی باشوور، به‌ شه‌ش وڵاتدا تێپه‌ڕده‌بێت. مێكۆنگ كه‌ له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ زۆر كۆنه‌وه‌ ناوی لێنراوه‌ «ئاوی تاشه‌ به‌رده‌كان»، به‌نێوان خاكی چین‌و كۆماری میانمارد تێپه‌ڕ ده‌بێت تا ده‌گاته‌ سنووری تایلاند. دوای جیاكردنه‌وه‌ی سنووری تایلاندو بۆرما، ده‌ڕژێته‌ ناو خاكی لائۆس‌و جارێكی تریش به‌ درێژاییه‌كی زۆر سنووری تایلاند‌و لائۆس له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه‌و ئینجا به‌ناو خاكی كه‌مبۆدیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌وێشه‌وه‌ دێته‌ ناو لائۆس و ئینجا ده‌ڕژێته‌ ناو خاكی كه‌مبۆدیا. له‌ باشووری كه‌مبۆدیاوه‌ مێكۆنگ به‌ناو خاكی ڤێتنامدا درێژ ده‌بێته‌وه‌ به‌ره‌و ده‌ریای چینی-ی باشوور. مێكۆنگ ناوێكی تایلاندیه‌و له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌م شێوه‌یه‌یه‌ (مه‌ی نام كۆنگ) واته‌ دایكی هه‌موو ڕووباره‌كان، به‌ڵام ناوه‌كه‌ كورت ده‌كرێته‌وه‌ بۆ مێكۆنگ كه‌ له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م ڕۆڵی له‌ بنیادنانی ئاشتی‌و گه‌شه‌ی ئابووریی‌و كلتووری، له‌ با...

ئێزدییان‌و کوردبوون

خالد سلێمان‌ 12/11/2014 لەم رۆژانەدا دەستەیەک لەڕۆشنبیران‌و چالاکوان‌و کەسانی ئاینیی ئێزدییان لەهەرێمی کوردستان‌و ئەوروپا پێکهاتووە، سەردانی کۆشکی سپی دەکەن‌و لەلایەن سارا سێوال وەکیلی وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ئاسایشی مەدەنی‌و چەند بەرپرسێکی تری هەمان وەزارتەوە پێشوازییان لێکرا. ئەوەی بەڕەسمی لەلایەن بەرپرسە ئەمریکییەکانەوە لەو چاوپێکەوتنانەدا وترا، چەخت کردنەوە بوو لەبەردەوامبوونی بەرەی نێودەوڵەتی‌و هەڵمەتی هێزەکانی هاوپەیمان بۆسەر داعش‌و هێزە توندڕەوه‌کان‌و یارمەتی مرۆیی بۆ عیراق، هەروەها پاراستنی کەمینەکان‌و لەناویاندا ئێزدییان. وەفدەکە، وەک لەهەواڵەکاندا هاتووە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی دۆخی خراپی ئێزدییانی کردووە لەدووای دەستدرێژییەکانی داعش بۆ سەر ئێزدییان‌و داگیرکردنی شەنگال. 

راستیتان نه‌فه‌رموو ‌

خالد سلێمان‌ 2/11/2014 «ئه‌مڕۆ له‌كۆبانێ زیاتر، كه‌ داعش هێرشی ده‌كاته‌ سه‌ر، باسی هیچی تر ناكه‌ن، كۆبانێ خه‌ڵكێكی زۆر كه‌می مه‌ده‌نی تیادا ده‌ژی و ته‌نها به‌شێكی زۆر بچووكی تراژیدیای ناوچه‌كه‌ پیشان ده‌دات. بۆچی كۆبانێ، ئاڵتونی تیادایه‌، مرواری تیادایه‌؟». ئه‌م وشانه‌ به‌شێك بوون له‌قسه‌كانی ئه‌ردۆگان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا فرانسوا هۆلاند كه‌ په‌یمانگای په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌پاریس له‌ڕۆژی هه‌ینی (٣١/١٠/٢٠١٤) رێكیخست. هه‌ر له‌هه‌مان چاوپێكه‌وتندا ئه‌ردۆگان خاڵێكی تری ورووژاندو تیایدا ته‌نها وێنه‌ی كورد دیار بوو، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ئه‌و نه‌خشه‌ جوگرافی-سیاسییه‌یه‌ كه‌ ناوی لێده‌نرێت نه‌خشه‌ی سایكس-بیكۆو له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م وێنه‌ی كێشرا. ئه‌ردۆگان ده‌رباره‌ی هه‌ر گۆڕینێكی ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ «نه‌خێر»ێكی موتڵه‌قی به‌گوێی سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو ئاماده‌بوواندا خوێند.

ئاو،پڕۆژە بچووکەکانی کۆڵۆنیالیزم لە کەرکوکدا ‌

خالد سلێمان‌ 22/10/2014 لە مێژووی شاری کەرکوک-دا ئاو ڕۆڵێکی سەرەکی و بەرچاوی هەبووە لە پرۆژەی کۆڵۆنیکردن و گۆڕینی ناسنامەی نەتەوەیی و دیموگرافیدا. ئاوی کوردستان چەکی حکومەتەکانی عیراق بووە دژی کوردو پێکهاتەکانی تری دانیشتوانی کەرکوک لە ئاستی پارێزگاو شارەکەشدا. یەکەم پرژەی کۆڵۆنیکردن لە کەرکوکدا ساڵی ١٩٣٤ لەسەر دەستی سەرۆکی حکومەتی ئەو کاتەی عیراق یاسین هاشمی دەست پێدەکات و ناوی پرۆژەی ئاوی حەویجە دەبێت و هەر ئەو پرۆژەیەش دەبێتە هۆی دامەزراندنی حەویجە کە ئێستا گەورەترین گرفتی دیموگرافی لە پارێزگای کەرکوکدا دروست کردوەو لەناو قەزاو ناحیەکاندا زۆرترین رێژەی ئاوی پێویستە. پرۆژەی دووەم ساڵی ١٩٥٧ دیزاینی بۆ دەکێشرێت بەڵام لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکاندا (سەدەی ڕابوردوو) دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی و ئەمەش تەواوکەری هەمان پرۆژەی ئاودێری حەویجە دەبێت بە هۆیەوە دەشتی ڕۆژئاوی کەرکوک کە خاکی تاڵەبانی و داوودەو هەمەوەندی و بنەماڵەی وەک خانەقاییەکان بوو، بکرێتە پرۆژەی کۆڵۆنیکردن و گۆڕینی سروشتی دیموگرافی کەرکوک. ئەویش بەهێنانی خێڵە عەرەبەکانی وەک عوبێدی و جبور لە دەشتی موسڵ و شوبێچەو ناوەڕاست و ...

ئاشتی شین..دووبارە بیركردنەوە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست ‌

خالد سلێمان‌ 17/10/2014 گروپی دووربینی ستراتیژی كە گروپێكی نێودەوڵەتییە لەبواری فیكری ستراتیژیدا لەسەر رۆڵی ئاو لەدابینكردنی وزەو هاوتوچۆو ئەمنی خۆراك‌و ژینگەدا لەئاشتییەكی بەردەوامدا، بۆ ماوەی چەند ساڵێكە لەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕستدا كار دەكات‌و ناوی پڕۆژەكەی دەنێت دووبارە بیركردنەوە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام لەپێش ئەم ناونیشانەوە دروشمێكی گەورەتر هەیە كە ناوی «ئاشتی شین»ە وەك سیمبوڵێك بۆ ئاو. ئەم دروشمە رێك لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە چۆن رەگ‌و ریشەی بەشێكی زۆری ململانێ‌و كێشەی نێوان دەوڵەتەكان ئاوە كە دەكرێ ببێتە خەسڵەتێكی بنەڕەتیی لەبنیادنانی ئاشتی دوورمەودا نەك شەڕ‌و ململانێ.

٢٠١٤، ساڵی ڕەشی ڕۆژنامەنووسان

لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژنامەی (لۆدۆڤوار)ی کەنەدی ناوەڕۆکەکەی بڵاو کردوەتەوە، ساڵی ٢٠١٤ لە ساڵی پێسووتر ڕۆژنامەنووس کوژراون و پاکستان بەپلەی یەکەم دێت و لە ساڵی رابوردودا (١٤) ڕۆژنامەنووسی تێدا کوژراوە، دوای ئەویش سوریا دێت کە (١٢) ڕۆژنامەنووسی تێدا کوژراوە لە کاتێکدا ساڵی (٢٠١٣) لە ناوی سوریا لە سەروی لیستی قوربانیانی ڕۆژنامەنووساندا بوو. بەپێی ڕاپۆرتێکی فێدێراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهان کە لەم مانگی کۆتایی ساڵی ڕابوردودا ئامادە کراوە، (١١٨) ڕۆژنامەنووس ژمارەی قوربانیانی ساڵی (٢٠١٤)ەن و (١٧) ڕۆژنامەنووسیش قوربانی ڕووداوەکانی ڕێگابان و کارەساتی سروشتی و هۆکاری تری مردن لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیاندا.